ئامادەیى هەڵشۆ

ئامادەیى هەڵشۆ پەروەردە و فێرکرن لەگەڵ پاراستنی ژینگە ���

ئاگاداری و بیرهێنانەوە بۆ خۆێندکارانی ١٢ زانستی و وێژەیی خوێندنگەکەمانخوێندکارانی خۆشەویستی خوێندنگەکەمان ئاگادار ئەکەین...
09/08/2026

ئاگاداری و بیرهێنانەوە بۆ خۆێندکارانی ١٢ زانستی و وێژەیی خوێندنگەکەمان

خوێندکارانی خۆشەویستی خوێندنگەکەمان ئاگادار ئەکەینەوە کە
تاقی کردنەوەی خولی دووەم 2025_2026
پۆلی دوازدەیەمی زانستی و وێژەیی لەم ناوەندانە ئەنجام ئەدرێت

-خوێندکارانی پۆلی دوزادەیەمی زانستی لە ئامادەیی هەژین تاقیکردنەوە دەکەن
-خوێندکارانی دوازدەیەمی وێژەیی لە ئامادەیی کوێستان تاقیکردنەوە ئەنجام دەدەن

بەهیوای سەرکەوتن بۆ خوێندکاران
٩/٨/٢٠٢٦
کارگێری ئامادەیی هەڵشۆ

ئاگاداری بۆ خوێندکارانی پۆلی (١٢) زانستی و وێژەییتاقی کردنەوەی خولی دووەم 2025_2026پۆلی دوازدەیەمی زانستی و وێژەیی لەم ن...
26/07/2026

ئاگاداری بۆ خوێندکارانی پۆلی (١٢) زانستی و وێژەیی
تاقی کردنەوەی خولی دووەم 2025_2026
پۆلی دوازدەیەمی زانستی و وێژەیی لەم ناوەندانە ئەنجام ئەدرێت
خوێندکارانی پۆلی دوزادەیەمی زانستی لە ئامادەیی هەژین تاقیکردنەوە دەکەن
وە خوێندکارانی دوازدەیەمی وێژەیی لە ئامادەیی کوێستان تاقیکردنەوە ئەنجام دەدەن

📣 ئاگادارییەکی گرنگ لە ئامادەیی هەڵشۆوە بۆ خوێندکارانی ئازیزسڵاو و ڕێز.. کارگێڕی ئامادەیی هەڵشۆ ئاگاداری سەرجەم خوێندکار...
25/07/2026

📣 ئاگادارییەکی گرنگ لە ئامادەیی هەڵشۆوە بۆ خوێندکارانی ئازیز

سڵاو و ڕێز.. کارگێڕی ئامادەیی هەڵشۆ ئاگاداری سەرجەم خوێندکارانی سنووری ناحیەی هەڵشۆ دەکاتەوە، بەتایبەت دەرچووانی قۆناغی بنەڕەتی لە خوێندنگەکانی: ( ئاسۆ ، ساڵک
، کانی گولان ، شێخ ئاودەلان )

ئەو خوێندکارانەی ئارەزوومەندن لە ئامادەیی هەڵشۆ درێژە بە خوێندن بدەن، پێویستە:
سبەینێ یەکشەممە (٢٦ / ٧ / ٢٠٢٦) 🕘 کاتژمێر ٩:٠٠ی بەیانی 📍 سەردانی خوێندنگەکەمان بکەن بە مەبەستی وەرگرتنی نووسراوی (لاری نەبوون).

⚠️ سەبارەت بە گواستنەوەی خوێندکاران: ئەو خوێندکارانەی کە ماڵیان لە سنووری هەڵشۆ نەماوە و داوای گواستنەوەیان کردووە، پێویستە لە سبەینێوە پەیوەندی بکەن بەو ناوەندەی کە دەیانەوێت لێی بخوێنن بۆ وەرگرتنی (لاری نەبوونی وەرگرتن)، پاشان
نووسراوەکە بهێننەوە بۆ خوێندنگەکەمان تا ڕێکارەکانی گواستنەوەیان بۆ تەواو بکرێت.

لەگەڵ هیوا و سەرکەوتن بۆ هەمووان..

کارگێڕی ئامادەیی هەڵشۆ 🎓

🚨ئەنجامی پەڵپ (اعتراز) گەڕاوەتەوە، ئەتوانن وەری بگرنەوە لەم لینکەوە:
20/07/2026

🚨ئەنجامی پەڵپ (اعتراز) گەڕاوەتەوە، ئەتوانن وەری بگرنەوە لەم لینکەوە:

لیژنەی باڵای تاقیکردنەوەکان - حکومەتى هەرێمى کوردستان

تایبەت بەخوێندکارانی پۆلی دوازدەی ئامادەیی (زانستی و وێژەیی ).خشتەی تاقیکردنەوە گشتییەکانی پۆلی دوازدەی ئامادەیی،خولی (د...
15/07/2026

تایبەت بەخوێندکارانی پۆلی دوازدەی ئامادەیی (زانستی و وێژەیی ).
خشتەی تاقیکردنەوە گشتییەکانی پۆلی دوازدەی ئامادەیی،خولی (دووەم )بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠٢٥-٢٠٢٦)

بەهیوای سەرکەوتن بۆ خوێندکاران

ئاگاداری بۆ خوێندكارانی پۆلی دوانزەهەمی زانستی و وێژەیی.ئەو خوێندكارانەی دەیانەوێت پەڵپ ( إعتراض ) بگرن . تكایە ڕەچاوی ئ...
11/07/2026

ئاگاداری بۆ خوێندكارانی پۆلی دوانزەهەمی زانستی و وێژەیی.
ئەو خوێندكارانەی دەیانەوێت پەڵپ ( إعتراض ) بگرن . تكایە ڕەچاوی ئەو خاڵانە بكەن :-
١-پێویستە بەراوردی پەڕەی سۆماو وەڵامی پرسیارەكانی ئەو بابەتەی دەتەوێت پەڵپ بگریت لێی بكەیتەوە ،و بەووردی دیاری بكەیت پەڵپ لەكام پرسیار دەگریت .
٢-پێویستە لەكاتی سەردانت بۆ خوێندنگە بیطاقەی تاقیكردنەوە لەگەڵ خۆتدا بهێنیت
٣- پێویستە خوێندکار پەرەی سۆمای ئەو بابەتە لەگەل خۆی بهێنێت کە پەڵپی لی ئەگرێت
٤-ڕۆژی یەك شەممە ( ١٢/٧/٢٠٢٦) لە كاتژمێر ( ٨) بۆ كاتژمێر ( ١٠ ) پێویستە لە خوێندنگە ئامادەبێت بۆ نووسینی پەڵپ .

سەركەوتووبن .

ئاگاداری قوتابیانی بەشداربووی تاقیکردنەوە گشتییەکانی پۆلی ۱۲ی ئامادەیی بەهەموو بەشەکانیەوە بۆ ساڵى خوێندنى (٢٠٢٥-٢٠٢٦) د...
09/07/2026

ئاگاداری قوتابیانی بەشداربووی تاقیکردنەوە گشتییەکانی پۆلی ۱۲ی ئامادەیی بەهەموو بەشەکانیەوە بۆ ساڵى خوێندنى (٢٠٢٥-٢٠٢٦) دەکەینەوە ، لە رێگەى ئەم لینکەى خوارەوە دەتوانن ئەنجامى تاقیکردنەوەکانتان وەربگرنەوە.
https://www.azmwnakan.com

🔴 وە ئاگادارتان دەکەین، کە دوای یەک کاتژمێر لە ڕاگەیاندنی ئەنجامەکان دەتوانن پەڕەی وەڵام ( سۆما )کانتان ببینن لە ڕێگەی ئەم لینکەی خوارەوە.
https://soma.azmwnakan.com
بە هیواى سەرکەوتن .

وەزارەتی پەروەردە/لیژنەی باڵای تاقیکردنەوەکان
٩ی ٧ی ٢٠٢٦

ئاگاداری ......ئاگاداری خوێندکارانی پۆلی (١١٫١٠) زانستی وێژەیی خوێندنگەکەمان دەکەین ئەوانەی خولی دووەمیان هەبووە بەیانی ...
27/06/2026

ئاگاداری ......
ئاگاداری خوێندکارانی پۆلی (١١٫١٠) زانستی وێژەیی خوێندنگەکەمان دەکەین ئەوانەی خولی دووەمیان هەبووە بەیانی ڕێکەوتی (28/6/2026) کاتژمێر (٤) لە خوێندنگە ئامادەبن بۆ وەرگرتنەوەی ئەنجام.

تێبینی/
١- پێویستە خوێندکار خۆی ئامادەبێت.

٢- ئەو خوێندکارانەی پەرتوکیان لاماوە لەگەڵ خۆی بیانهێنێتەوە.

ئاگاداری و بیرهێنانەوە بۆ خوێندکارانی پۆلی (١٠+١١) زانستی و وێژەییخشتەی تاقیکردنەوەکانی خولی دووەم 2025-2026پۆلی دەیەم و...
14/06/2026

ئاگاداری و بیرهێنانەوە بۆ خوێندکارانی پۆلی (١٠+١١) زانستی و وێژەیی

خشتەی تاقیکردنەوەکانی خولی دووەم
2025-2026
پۆلی دەیەم و یازدەیەمی زانستی و وێژەیی
ڕێککەوتی 15/6/2026 دەست پێدەکەن.
تاقیکردنەوەکان هەموو ڕۆژێ دوای نیوەڕوان کاتژمێر یەک دەست پێدەکەن.
تێبینی/
خوێندکار پێویستە پابەندی تەواوی ڕێنماییەکان ببێت و بەباشی بیان خوێنێتەوە.

بەهیوای سەرکەوتن بۆ خوێندکاران

تایبەت بەخوێندکارانی پۆلی دوازدەهەم خوێندکارانی خۆشەویست ئاگادار ئەکەینەوە کە سبەینێ یەک شەمە (١٤/٦/٢٠٢٦) تاقیکردنەوە گش...
13/06/2026

تایبەت بەخوێندکارانی پۆلی دوازدەهەم
خوێندکارانی خۆشەویست ئاگادار ئەکەینەوە کە سبەینێ یەک شەمە (١٤/٦/٢٠٢٦) تاقیکردنەوە گشتییەکانی قۆناغی دوازدەی ئامادەیی کاتژمێر ( ٧:٣٠) دەست پێ ئەکات
دابەشبوونی خوێندکارانی پۆلی دوازدەهەمی (زانستی و وێژەیی) بەسەر هۆڵەکانی تاقیکردنەوەکاندا بۆ ساڵی خوێندنی ( 2026-2025 ) خولی یەکەم .
▪️خوێندکارانی دوازدەهەمی زانستی لەخوێندنگەی (ئامادەیی قەلادزێ )(هۆڵی ٢ ) تاقیکردنەوە ئەنجام دەدەن .
▪️خوێندکارانی دوازدەهەمی وێژەیی لەبینای (قوتابخانەی قەڵادزێ) تاقیکردنەوە ئەنجام دەدەن، بۆ ئاگاداریتان .
بەهیوای سەرکەوتن بۆ سەرجەم خوێندکاران .

ڕاگەیاندنی ئامادەیی هەڵشۆ

Address

Qaladiz

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when ئامادەیى هەڵشۆ posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Shortcuts

Share

Category