09/07/2026
بەناوی دەستەی کارگێڕی و سەرجەم مامۆستایانی قوتابخانەکەمان گەرمترین پیرۆزبایی لە سەرجەم قوتابیانی پۆلی ١٢ی زانستی و کەس و کاریان دەکەین بە بۆنەی کۆتایی هاتن و ڕاگەیاندنی ئەنجامەکانی خولی یەکەم.
بە خۆشحاڵیەوە ئەمساڵیش وەک ساڵی ڕابردوو ڕێژەیەکی بەرچاوی قوتابیانمان توانیان نمرەی نایاب و بەرز بەدەست بهێنن و توانیوویانە بگەن بە ئاوات و ئامانجەکانیان.
بەڵام لەبەر پابەندبوونمان بە ڕێنماییەکانی وەزارەتی پەروەردە نمرەی هیچ قوتابیەک بڵاوناکەینەوە ،
هاوکات هیوای سەرکەوتن بۆ ئەم قوتابیانەش دەخوازین کە خولی دووەمیان هەیە و ئاواتەخوازین بگەن بە ئامانجەکانیان.
ڕاگەیاندنی ئامادەیی چیای شرینی تێکەڵاو.