خوێندنگای هەیبەت سولتانی کچان xwendngay haibat soltany kchan

  • Home
  • Iraq
  • Koya
  • خوێندنگای هەیبەت سولتانی کچان xwendngay haibat soltany kchan

خوێندنگای هەیبەت سولتانی کچان xwendngay haibat soltany kchan xwendn

:📢  #ئاگادارییەکی  #گرنگ  #بۆ  #خۆێندکارانی  #ئازیزی  #پۆلی (٩) ی  #بنەرەتوەک بیرخستنەوەیەک، سبەی پێنجشەممە (١٤-٥-٢٠٢٦) ...
13/05/2026

:
📢 #ئاگادارییەکی #گرنگ #بۆ #خۆێندکارانی #ئازیزی #پۆلی (٩) ی #بنەرەت
وەک بیرخستنەوەیەک، سبەی پێنجشەممە (١٤-٥-٢٠٢٦) تاقیکردنەوەکان بەپێی خشتەی دیاریکراو دەست پێ دەکەن.
تکایە پابەندبن بەم ڕێنماییانەی خوارەوە:

* کاتی ئامادەبوون: پێش کاتژمێر (٨:٠٠) ی بەیانی لە خوێندنگا بن.
* شوێنی تاقیکردنەوە: ڕاستەوخۆ بچنە ئەو هۆڵەی کە پێشتر بۆتان دیاری کراوە.

هیوای سەرکەوتن و نمرەی بەرز بۆ هەموو لایەک دەخوازین! 🌟

وەزارەتی_پەروەردە

سەرکەوتن بۆ ئەو کەسانەیە کە خەونی گەورەیان هەیە. چاومان لە ڕێی سەرکەوتنتانە و دڵمان بە داهاتووتان خۆشە. 🎓​. هەمیشە پێشەن...
13/05/2026

سەرکەوتن بۆ ئەو کەسانەیە کە خەونی گەورەیان هەیە.
چاومان لە ڕێی سەرکەوتنتانە و دڵمان بە داهاتووتان خۆشە. 🎓
​. هەمیشە پێشەنگ بن و ناوتان لە لوتکەدا بێت خوێندکاڕانی پۆلی نۆیەمی هەیبەت سوڵتان ا

چوارشەممە رێکەوتی 6/5/2026ووردبینی کردنی نمرەکانی  پۆلی نۆ و دوازدەیەمی زانستی خوێندنگاکانی ئامادەیی هیوا و  هەیبەسوڵتان...
06/05/2026

چوارشەممە رێکەوتی 6/5/2026
ووردبینی کردنی نمرەکانی پۆلی نۆ و دوازدەیەمی زانستی خوێندنگاکانی ئامادەیی هیوا و هەیبەسوڵتان و باوە قوب بەسەرپەرشتی مامۆستا فەتاح سەرپەرشتیار و سەرۆکی لیژنەو ئەندامیەتی بەرێوەبەری هەرسێ خوێندنگا .

06/05/2026
🔹خشتەی تاقیڪردنەوەڪانی ڪۆتایی وەرزی دووەم ➖ خولی یەڪەم سالی خوێندن ٢٠٢٥ ➖٢٠٢٦م تاقیڪردنەوەڪان ڕۆژی یەڪ شەممە لە  ١٠ / ٥ ...
06/05/2026

🔹خشتەی تاقیڪردنەوەڪانی ڪۆتایی وەرزی دووەم ➖ خولی یەڪەم
سالی خوێندن ٢٠٢٥ ➖٢٠٢٦م

تاقیڪردنەوەڪان ڕۆژی یەڪ شەممە لە
١٠ / ٥ / ٢٠٢٦
ڪاتژمێر ❪ ٨ ❫ دەست پێدەڪات .

✧ پێویستە خوێندکاران ڕۆژانە پەرتووڪ(ڪتاب) لەگەڵ خۆی بینێتەوە ، چونڪە ڕۆژانە لێی وەردەگیرێتەوە ی

(((  خشتەی تاقیکردنەوەی نیشتیمانی ))) پۆلی نۆیەمی بنەڕەتی - خوولی یەکەم بۆ ساڵی خوێندنی ( ٢٠٢٥ - ٢٠٢٦ ) بەهیوای سەرکەوتن...
29/04/2026

((( خشتەی تاقیکردنەوەی نیشتیمانی )))

پۆلی نۆیەمی بنەڕەتی - خوولی یەکەم

بۆ ساڵی خوێندنی ( ٢٠٢٥ - ٢٠٢٦ )

بەهیوای سەرکەوتن بۆ خوێندکارانی ئازیز .

چەند ڕێنماییەکی سادە و سوودبەخش بۆ قوتابیان دەربارەی پاک ڕاگرتنی ژینگە: 1_فڕێدانی زبڵ لە شوێنی دروستدا. هەمیشە زبڵەکانت ...
25/04/2026

چەند ڕێنماییەکی سادە و سوودبەخش بۆ قوتابیان دەربارەی پاک ڕاگرتنی ژینگە:
1_فڕێدانی زبڵ لە شوێنی دروستدا.
هەمیشە زبڵەکانت لە سەبەتەی تایبەتی زبڵ فڕێدە . فڕێدانی لە سەر زەوی ژینگە پیس دەکات و مێروولە و نەخۆشی دروست دەکات.
2. کەمکردنەوەی بەکارهێنانی پلاستیک:
هەوڵ بدە قاپی دووبارە بەکارهاتوو یان بوتڵی ئاوی دوبارە پڕکراو بەکارنەهێنیت.
3. پاراستنی دار وگژو گیا:
دار و گژو گیا هەوای پاک دروست دەکەن، بۆیە نەیانبڕیت و زیانیان پێمەگەێنە .
4. خاوێنکردنەوەی قوتابخانە:
پێویستە قوتابیان بەشداربن لە پاککردنەوەی پۆل و یاریگاو باخچەی قوتابخانە.
5. بەکارهێنانی ئاو بە شێوەی باش:
ئاو بەفیڕۆ مەدە، چونکە سەرچاوەی ژیانە.
6. جیاکردنەوەی زبڵ:
ئەگەر دەتوانیت، زبڵی کاغەز، پلاستیک و خواردن جیا بکەوە.
7. نمونەی باش بوون:
قوتابیان دەبێ ببنە نمونە بۆ یەکتری لە پاراستنی ژینگە.

ح

خشتەی تاقیکردنەوەکانی کۆتایی وەرزی دووەم بۆ پۆلی نۆیەمی بنەڕەتی 📋✍️بەهیوای سەرکەوتن و بەدەست هێنانی نمرەی دڵخوازی خۆتان ...
14/04/2026

خشتەی تاقیکردنەوەکانی کۆتایی وەرزی دووەم بۆ پۆلی نۆیەمی بنەڕەتی 📋✍️
بەهیوای سەرکەوتن و بەدەست هێنانی نمرەی دڵخوازی خۆتان 🎓✨ هیوای دواڕۆژێکی گەش بۆ هەمووان 🌟🤲
​سەرکەوتووبن!

ئاگاداری سەرجەم خوێندکارانی خوێندنگاکەمان دەکەین ڕۆژی یەکشەممە، ڕێککەوتی ١٢ ی ٤ ی ٢٠٢٦. دەوامی ئاسایی لە خوێندنگا دەست پ...
10/04/2026

ئاگاداری سەرجەم خوێندکارانی خوێندنگاکەمان دەکەین ڕۆژی یەکشەممە، ڕێککەوتی ١٢ ی ٤ ی ٢٠٢٦. دەوامی ئاسایی لە خوێندنگا دەست پێدەکاتەوە.
تێبینی:
1ـ ڕۆژی یەکشەممە بەیانیانین کاتژمێر 8:00ی بەیانی
2ـ بە هەمان خشتەی وانەکانی پێشوو
3ـ دەبێت خوێندکار پابەندی یەکپۆشی بێت

ڕاگەیەندراوێک لە وەزارەتی پەروەردەوە: 🔴 پاش ئەنجامدانی کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە پرۆسەی خوێندن ، بڕیاردرا بە ڕاگرتنی دەوام...
29/03/2026

ڕاگەیەندراوێک لە وەزارەتی پەروەردەوە:

🔴 پاش ئەنجامدانی کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە پرۆسەی خوێندن ، بڕیاردرا بە ڕاگرتنی دەوام لە دووشەممە ٣٠ ی ٣ ی ٢٠٢٦ وە ، بە شێوەی ئامادەبوون، لە ناو هەموو ناوەندەکانی خوێندنی حکومی و ناحکومی ونێودەوڵەتی لە هەرێمی کوردستان ، تا ئەوکاتەی بەفەرمی ئاگادار دەکرێنەوە پرۆسەی دەوامکردنی ناو پۆل لە هەموو ناوەندەکانی خوێندن ئەنجامنادرێت.

🔵قوتابخانە حکومییەکان بەشێوەی خوێندنی ئەلیکترۆنی و دیجیتاڵی دەتوانن سوود لە خزمەتگوزارییەکانی پلاتفۆرمی ( ئی-وانە) و پلاتفۆرمی ( قوتابخانەکەم ) وەربگرن ، یان سوود لە گروپە ئەلیکترۆنییەکانی قوتابخانەکان وەردەگرن بۆ پێدانی ئەرکی ماڵەوە لەلایەن مامۆستایان بەشێوەی ڕۆژانە وێڕای پەخشکردنی وانەکانی هەموو قۆناغەکانی خوێندن لە هەرسێ (تەلەفزیۆنی پەروەردەیی ) هەولێر و سلێمانی و دهۆک کە لەهەموو شارو شارۆچکەکانی کوردستان پەخشیان هەیە

🔴قوتابخانە ناحکومیەکانی
سیستمی وەزارەتی پەروەردە و قوتابخانە ناحکومییە نێودەوڵەتیەکان و بیانییەکان خوێندنی ئۆنلاین بەگوێرەی سیستمی خۆیان بەرکار دەکەن .

🔵دڵنیایش دەدەینە ناوەندەکانی خوێندن و قوتابیان، لەکاتی گونجاو هەموارکردنەوە و گۆڕانکاریی لە ساڵنامەی خوێندن دەکرێت وکاتی تاقیکردنەوەکان دیاری دەکرێت و مافی قوتابیان پارێزراو دەبێت .

وەزارەتی پەروەردە
٢٩ ی ٣ ی ٢٠٢٦

ڕاگەیەندراوێک لە وەزارەتی پەروەردەوە:​ڕۆژی یەکشەممە ٢٩ ی ٣ ی ٢٠٢٦، دەوامی ناوەندەکانی خوێندنی حکومی، ناحکومی و نێودەوڵەت...
27/03/2026

ڕاگەیەندراوێک لە وەزارەتی پەروەردەوە:

ڕۆژی یەکشەممە ٢٩ ی ٣ ی ٢٠٢٦، دەوامی ناوەندەکانی خوێندنی حکومی، ناحکومی و نێودەوڵەتی دەستپێدەکاتەوە، بە ڕەچاوکردنی ئەم خاڵانە:

​١- هەر بەخێوکارێکی قوتابی ئەگەر نەیەوێت منداڵەکەی لە پۆلی فیزیکیی قوتابخانەدا ئامادە بێت، (نەهاتن - غیابات)ی لەسەر تۆمار ناکرێت و دەتوانێت لە قوتابخانە حکومی و ناحکومییەکانی خوێندنی سیستمی وەزارەتی پەروەردەدا، سوود لە پلاتفۆرمەکانی خوێندنی ئەلیکترۆنی وەربگرێت (کە لەگەڵ ئەم ڕاگەیەندراوەدا ئاماژەی پێ دەدرێت). تەنیا لە کاتی تاقیکردنەوەکاندا بەگوێرەی خشتەی تاقیکردنەوەکانی قوتابخانە و وەزارەت ، لە قوتابخانە ئامادە بێت، بۆ ئەمەش پێویستە بەخێوکاری قوتابی فۆرمی تایبەت لە قوتابخانە پڕ بکاتەوە. هەروەها مامۆستایان لە ڕێگەی گرووپی قوتابخانە یان ئەپڵیکەیشنی (ئی-هەڵسەنگاندن) ئەرکی ماڵەوە بنێرن بۆ ئەو قوتابیانەی کە خوێندنی ئەلیکترۆنییان هەڵبژاردووە.

​٢- قوتابیانی قوتابخانە نێودەوڵەتییەکان ئەگەر بەخێوکارەکانیان ئامادە نەبوون منداڵەکانیان بنێرنەوە قوتابخانە، پێویستە قوتابخانە نێودەوڵەتییەکە بە ڕێگەی ئۆنلاین، ئەلیکترۆنی یان هەر ڕێگەیەکی دیکە خوێندنیان بۆ فەراهەم بکات و تەنیا لە کاتی تاقیکردنەوەکاندا پێویستە لە قوتابخانە ئامادە بن.

​٣- قوتابخانە بیانییەکان دەتوانن بە هەمان شێوە سوود لە خاڵی (٢) وەربگرن، یان دەتوانن بڕیار بدەن تەواوی خوێندنەکەیان بکەنە ئۆنلاین یان ئەلیکترۆنی، بەگوێرەی بڕیاری دەستەی کارگێڕیی قوتابخانەکەیان.

​٤- بە مەبەستی دڵنیایی بە قوتابیانی پۆلی ١٢ی ئامادەیی و ٩ی بنەڕەتی کە تاقیکردنەوەی نیشتمانی و وەزارییان هەیە، ئاگاداریان دەکەینەوە کە وەزارەت سەبارەت بە تاقیکردنەوەکانیان ساڵنامەی خوێندنیان بۆ هەموار دەکاتەوە.

​🔴 لە پۆلی ١ی بنەڕەتی تا ١٢ی ئامادەیی (قوتابخانەی حکومی و ناحکومی) دەتوانن سوود لە خوێندنی ئەلیکترۆنی وەربگرن لە ڕێگەی پلاتفۆرمی (ئی-وانە) کە لە ئێستادا کارایە:

https://ewane.krd

​🔵 لە پۆلی ١ تا ٦ی بنەڕەتی پلاتفۆرمی کارلێکارانەی دیجیتاڵیی (قوتابخانەکەم) ئێستا کارایە بۆ قوتابیانی قوتابخانە حکومییەکان:

https://qutabxanekem.krd

وەزارەتی پەروەردە
٢٧ ی ٣ ی ٢٠٢٦

Address

Baraw Sarkawtn
Koya

Opening Hours

Monday 09:00 - 17:00
Tuesday 09:00 - 17:00
Wednesday 09:00 - 17:00
Thursday 09:00 - 17:00
Friday 09:00 - 17:00

Telephone

+9647501721870

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when خوێندنگای هەیبەت سولتانی کچان xwendngay haibat soltany kchan posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Shortcuts

Share