15/08/2026
لە چوارچێوەی کۆڵەگەی سەرکەوتنی خوێندکار ، دەست خۆشی لە خوێندکارانمان دەکەین کە
وەکو نوێنەری فاکەڵتیمان بەشداریان کرد لە پێشبڕکێی (Think Med) لە چوارچێوەی پێشانگای نێودەوڵەتی (Medico) کە گەورەترین ئیڤێنتی پزیشکییە لە سەرجەم عێراقدا.
توانیان هەموو قۆناغەکان سەرکەوتووانە تێپەڕێنن و پلەی دووەم بەدەستبهێنن.
لێرەوە پیرۆزباییان لێدەکەین و هیوادارین لە ڕێچکەی سەرکەوتن بەردەوامبن.