كرين و فرؤشتنى بولبول

كرين و فرؤشتنى بولبول ئــــــــــــــــــــــاخ گــــــوڵـــــــم
گــــــوڵـــــــى ســـــــــــپـــــــــیــم

10/05/2023
خورما خؤر...خورماى..
23/05/2021

خورما خؤر...خورماى..

بيرمە كەناڵى تەلفزيۆنى سەعات( 6)دەكرايەوە سەعات (12)شەو كوتاى پێ ئەهات!نانى ئيوارەت ژەمـــە خواردنيكى سوك بوو،پانكەكەت ل...
08/06/2019

بيرمە كەناڵى تەلفزيۆنى سەعات( 6)دەكرايەوە سەعات (12)شەو كوتاى پێ ئەهات!
نانى ئيوارەت ژەمـــە خواردنيكى سوك بوو،
پانكەكەت لەسەر (5)دائەنا، دائــەنيشتى جەدوەلەكەت بە📏بەراستــــە📏✏خەتت بــۆ ئەكيشا،ژيانيكى خوش بوو...
هەركـــە
✈ فرۆكەيەكمان ئەبينى هاوارمان ئەكردووخۆمان مشەوەشئەکرد(تێک ئەدا) ..... وامان ئەزانى سەر نشينەكان ئەمان بينن،دوايش بەدەس ئاماژەمان بۆ ئەكردن:
👋خواتان له گه ڵ.
👋خواتان له گه ڵ.
هةموومان چاوەريێ پۆلى چوارى سەرەتايمان ئەكرد بــۆ ئەوەى✏ قەلەم جاف بەكار بێنيين....
دايكمان لێی ئەپرسين كورم سەعات چەندە؟؟..
گەورەكە لەسەر شەشەو بچوكەكە لەسەر جوارە⏰
هەستمان بە سەركەوتنيكى مەزن ئەكرد گەر تابەرەبەيان🌞نەخەوتينايا وهەلاتنى خورمان بديايە
👀
چاوەريی ئيمتيحانمان ئەكرد زوو بێت بــــۆئەوەى
💼جانتا نەبەين لەگەل خۆمان...
خۆمان ئامادە ئەكرد بۆ ئەورؤژەی📑كەكارتمان(دەرئەنجامی کۆتای ساڵ) وەر ئەگرتەوە بۆ ئەوەى بــــە كەشخەى و شاز خومان دەرخەيــن..
😊
بە دلنيايەوە يەكيك لەمانەت ئەنجام داوە ياخود هەمووى ،:-:::-
1-كە منال بوين وينەى🌞خورمان ئەكيشا لەسوچێكى لاپەرەكە📑
2-كاتێ كە
👶منال بوين وامان ئەزانى شيوەى دل بم شيوەيەيە❤️
3-تاو ناتاوێك دەرگاى سەلاجەكەمان ئەكردەوە دامان ئەخست بۆ ئەوەبزانين گلۆپەكە ئەكوژێتەوە.قيمەى بێ ئيشی هههه
4-هەولى تەواومان ئەدا سويج پلاكەكە🎴لەناوەراستدا رابگرين لةنيوان ONو OFF كەدا..
5-.كاتێ يەكێك لە ئەندامانى خيزانەكەت داواى
🍷پەرداخێك ئاوى ئەكرد،هەر ئەبوايەقومت لەئاوەکە بدايە ،كە ئەشچويتە ژوورەوە دەمت بەبلوسەكەت(تی شێرتەکەت) ئەسرى بۆ ئەوەى تەڕى پيوە ديار نەبێ نەزانێ لە پەرداخەكەت خواردۆتەوە
دلنيام ئيستا تۆبەورۆژگارە خوشە پيێ ئەكەنى
6-کاتێک مناڵبووین وامان ئەزانی مناڵ بوون لەجادەوکۆڵانان ئەبیندرێتەوە کاتێ لەدایک ئەبوو..
😁.
كاتێ مامۆستا ئەيوت ئەو تەباشيروو وەرەقانە بدەرە دەس ماموستاى ئەو پۆلە،كە ئەچوويتـــە پۆلەكەوە لەبەرچاوى تەلەبەكان واخوت نيشان ئەدا نيردراوى نەتەوە يەكگرتوكانيت...
خۆزگه یه‌ک رۆژ له‌و رۆژه خۆشانه‌ی منالیم ئه‌گه‌رایەوە😢

هاوڕێیەکی منداڵیت تاگ بکە و ئەم یادگاریە خۆشانەی بیربهێنەوە

ئەمەیە شانس😞یەکێک لە عاشقانی سەیارەی ئەڵمانی بە ئایفۆنێکی 6 ئەم وێنەیەی گرت ... " وێنەی لۆگۆی مارسیدس"کە سەیارەکە هی هاو...
07/06/2019

ئەمەیە شانس😞
یەکێک لە عاشقانی سەیارەی ئەڵمانی
بە ئایفۆنێکی 6 ئەم وێنەیەی گرت ... " وێنەی لۆگۆی مارسیدس"
کە سەیارەکە هی هاورێکی بوو، پاشان وێنەکەی بڵاوکردەوە !
پاش چەند سەعاتێک پێگەی رەسمی شەریکەی مارسیدس کۆمێنتێکی لەسەر وێنەکە نوسی و داوای لە خاوەنی وێنەکە کرد کە وێنەکەیان بۆ بنێریت
خاوەنی وێنەکە وێنەکەی بۆ ناردن ...
شەریکەی مارسیدس داوایان لە خاوەنی وێنەکە کرد بێت بۆ وەرگرتنی سەیارەکی مارسیدس جۆری "G CLASS " مۆدیل ٢٠١٥ وەک دیاریەک لە بەرامبەر ئەم وێنە جوانە !
پێگەی رەسمی مارسیدس وێنەکەیان بڵاوکردوە کە بە "ئایفۆنی 6" ئەم وێنەیە لەلایەن ئەم کەسەوە گیراوە ...
پاشان شەیکەی ئەپڵ ئەوانیش پەیوەندیان کرد بە خاوەنی وێنەکەوە کە بیت بۆ وەرگرتنی "ئایفۆنی7" وەک دیاریەک ......

بۆچی پەریکەری سەربازێکی ئەلمانی لە 70 وڵات دروستکراوە?ئەمە وێنەی سەربازێکی ئەڵمانیای ڕۆژهەڵاتە کە بۆ منداڵێکی بەجێماو لە...
06/06/2019

بۆچی پەریکەری سەربازێکی ئەلمانی لە 70 وڵات دروستکراوە?

ئەمە وێنەی سەربازێکی ئەڵمانیای ڕۆژهەڵاتە کە بۆ منداڵێکی بەجێماو لە خانەوادەکەی تەلە دڕکاوییەکەی دیواری بەڕلینیی بەرز کردەوە.
ئەم سەربازە بە تۆمەتی خیانەت بە ووڵات ئیعدام کرا.
لە دەفتەری بیرەوەرییەکانی ئەم سەربازە نووسراوە:
هەندێک کات مرۆڤ بوون تاوانێکی گەورەیە.
ئێستا دەزانم لە بەر یارمەتی دانی منداڵێکی بێ تاوان کە بۆتە گەمەی دەست جەنگ و ڕق، بەیانی پێش ڕۆژهەڵاتن دەمدەنە دەست خودا.
دەزانم کە مرۆڤایەتی هیچکات نامرێت بەڵام بزانن هەندێک جار مرۆڤ بوون گوناهێکی گەورەیە.

پەیکەری ئەم سەربازە لە ٧٠ وڵات دروست کراوە و ٣١٧ شەقام لە دنیا بە ناوی ئەم مرۆڤە گەورەوە ناو نران و ئەو منداڵەش بووە دامەزرێنەری یەکێک لە گەورەترین ڕێکخراوەکانی خێرخوازی لە ووڵاتی ئەڵمانیا.

بێرتراند ڕۆسێل دەڵێت:
لە خۆتان مرۆڤایەتی بە جێ بهێڵن نەک مرۆڤ،
هەموو ئاژەڵێک دەتوانێت زاوزێ بکات.

دوای خوێندنەوەی بابەتەکە چەند کۆمێنتێک بکە 🌹🌷

مرۆڤایەتی سنوری نیە:ئەو پیاوەی لەسەر کورسی کەمئەندامی دانیشتوە ناوی"دانیال بلاک" بەریتانیە ، بە ھۆی ڕوداوی ھاتوچۆی ماتۆڕ...
06/06/2019

مرۆڤایەتی سنوری نیە:
ئەو پیاوەی لەسەر کورسی کەمئەندامی دانیشتوە ناوی"دانیال بلاک" بەریتانیە ، بە ھۆی ڕوداوی ھاتوچۆی ماتۆڕەوە ساڵی ٢٠٠٩ توشی شەلەل بوو و کەوتە سەر عارەبانە.بۆ ئەوەی بتوانێت بە قاچەکانی بڕوات پێویستی بە نەشتگەریەکی قورسە کە پارەیەکی زۆری دەوێت، بۆیە بڕیاریدا کە دەست بکات بە پیتاک کۆکردنەوە ، ماوی ٤ ساڵ توانی ٢٠٠٠٠ ئێرۆ کۆبکاتەوە، ڕۆژێک سەیری ڕۆژنامەی دەکرد چاوی چوە سەر ھەواڵێک کە مناڵێک لە لەدایکبونیەوە توشی شەلەل بوە و پێویستی بە کۆمەک و پارەیەکی زۆرە بۆ ئەوەی نەشتەرگەری بۆ بکرێت و بتوانێت بڕوات.
بیری کردەوە چۆن ھاوکاری بکات، تەلەفۆنی بۆ باوکی مناڵە کرد و پێی ووت کە ٢٠ ھەزار ئێرۆی ھەیە و پێشکەشی مناڵەکەی دەکات، پارەکەی پێدان و نەشتەرگەی بۆ مناڵەکە کرا و ئێستا ئەو ئەتوانێت ڕێ بکات، خۆشی ھەر لەسەر عارەبانە مایەوە.
وێنەکە بلاک مناڵەکە دوای سەرکەوتنی نەشتەرگەری بۆ مناڵەکە..وەرگیراوە..

إعجاز.........بۆچی سەگەکەی ئەشکەوتی الکهف هەردوو دەستی بۆ‌ پێشەوە درێژکردبوو نەدەجوڵایەوە!؟؟یەکێک لەزانایانی پزیشکی ئەڵم...
06/06/2019

إعجاز.........
بۆچی سەگەکەی ئەشکەوتی الکهف هەردوو دەستی بۆ‌ پێشەوە درێژکردبوو نەدەجوڵایەوە!؟؟

یەکێک لەزانایانی پزیشکی ئەڵمانی دەڵێت: ڕۆژێکیان سەفەرم دەکرد لە فڕۆکەخانە، گەنجێک هات و نوسخەیەک لە قورئانی پیرۆزی وەرگێڕدراوی پێمدا، سوپاسم کردو کتێبەکەم لە گیرفان دانا بەنییەتی ئەوەی لە سەلەی زبڵەکەی دابنێم دوای ئەوەی کە گەنجەکە دەروات بۆ ئەوەی احراجی نەکەم، دکتۆرەکە لەبیریچوو قورئانەکە دابنێ لە سەلەکە و سواری فڕۆکە بوو، وەبەهۆی دووری سەفەرەکە و بێزاری دەڵێت نوسخە قورئانەکەم لەگیرفان دەرهێنا کاتێک هەستم بەبوونی کرد لە گرفانم، دواتر کردمەوەو پەڕەکانم تێدەپەڕاند تاوەکو چاوم کەوتە سەر سوڕەتی "الکهف" دەستم بەخوێندنەوە کرد دوو ئایەت منیان ڕاوەستاند ئەوانیش :
(وَتَرَى ٱلشَّمْسَ إِذَا طَلَعَت تَّزَٰوَرُ عَن كَهْفِهِمْ ذَاتَ ٱلْيَمِينِ وَإِذَا غَرَبَت تَّقْرِضُهُمْ ذَاتَ ٱلشِّمَالِ وَهُمْ فِى فَجْوَةٍۢ مِّنْهُ ۚ ذَٰلِكَ مِنْ ءَايَٰتِ ٱللَّهِ ۗ مَن يَهْدِ ٱللَّهُ فَهُوَ ٱلْمُهْتَدِ ۖ وَمَن يُضْلِلْ فَلَن تَجِدَ لَهُۥ وَلِيًّۭا مُّرْشِدًۭا)/ الکهف: ۱۷
واتە: (کاتێکیش که‌ خۆر هه‌ڵدێت، تیشکه‌که‌ی ده‌بینیت له‌ لای ڕاستی ئه‌شکه‌وته‌که‌وه‌ ده‌دات و تێپه‌ڕ ده‌بێت، کاتێکیش که‌ ئاوا ده‌بێت له‌ لای چه‌پی ده‌دات و تیشکه‌که‌یان به‌سه‌ردا تێپه‌ڕ ده‌بێت، له‌و کاته‌دا ئه‌و لاوانه‌ له‌ناو بۆشایی فراوانی ئه‌شکه‌وته‌که‌دا ڕاکشاون، ئه‌وه‌ هه‌مووی به‌ڵگه‌و نیشانه‌یه‌که‌ له‌ به‌ڵگه‌و نیشانه‌کانی خوا، ئه‌وه‌ی خوا هیدایه‌تی بدات هه‌ر ئه‌و هیدایه‌ت دراوه‌و ڕێنموویی وه‌رگرتووه‌، ئه‌وه‌ش خوا گومڕای بکات، ئه‌وه‌ هه‌رگیز که‌سێکت ده‌ست ناکه‌وێت که‌ پشتیوانی بکات و ڕێنموویی بکات).

(وَتَحْسَبُهُمْ أَيْقَاظًۭا وَهُمْ رُقُودٌۭ ۚ وَنُقَلِّبُهُمْ ذَاتَ ٱلْيَمِينِ وَذَاتَ ٱلشِّمَالِ ۖ وَكَلْبُهُم بَٰسِطٌۭ ذِرَاعَيْهِ بِٱلْوَصِيدِ ۚ لَوِ ٱطَّلَعْتَ عَلَيْهِمْ لَوَلَّيْتَ مِنْهُمْ فِرَارًۭا وَلَمُلِئْتَ مِنْهُمْ رُعْبًۭا)/ الکهف: ۱۸
واتە: (پاشان دیمه‌نیان ده‌هێنێته‌ به‌رچاوو ده‌فه‌رموێت): واده‌زانیت به‌خه‌به‌رن له‌کاتێکدا به‌خه‌وتویی ڕاکشاون، ئێمه‌ ئه‌م دیوو ئه‌و دیویان پێده‌که‌ین و به‌لای ڕاست و چه‌پیاندا هه‌ڵیان ده‌گێڕینه‌وه‌ (بۆ ئه‌وه‌ی زه‌وی جه‌سته‌یان نه‌خوات و هه‌وای پاك لێیان بدات)، سه‌گه‌که‌شیان چه‌مۆڵه‌ی داداوه‌ له‌به‌رده‌م که‌له‌به‌ری ئه‌شکه‌وته‌که‌دا، ئه‌گه‌ر تۆ (ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله‌ علیه‌ وسلم، ئه‌ی ئیماندار) سه‌رێکت بکێشایه‌ بۆ سه‌ر دیمه‌نیان، ئه‌وه‌ به‌ په‌له‌ هه‌ڵده‌هاتیت و ترسێکی زۆر له‌ دیمه‌نیان ده‌چووه‌ دڵته‌وه‌).

دکتۆرەکە دەڵێت: ئەم دیوو ئەو دیووکردنیان بەلای ڕاست و چەپ لەکاتێکدا ئەوان خەوتوون دیارو ڕوونە بۆ ئەوەیە کە زەوی جەستەیان نەخوات و نەشێوێ، ئەگەر لەیەک حاڵدا مانەوە،
بەڵام ئەوەی دکتۆرەکەی توشی سەرسوڕمانکرد لە ئایەتەکەی پاشی...
کە خۆڵ هەڵدێت، تیشکەکەی دەبینیت لەلای ڕاستی ئەشکەوتەکەوە دەدات و تێپەڕدەبێت، کاتێکیش کە ئاوا دەبێت لەلای چەپی دەدات و تیشکەکەیان بەسەردا تێپەڕ دەبێت))

بەو مانایەی کە خۆر هەموو ڕۆژ لە ئەشکەوتەکە دەدات، بەڵام ڕاستەوخۆ لە لاشەیان نادات، جا دەڵێت ئەوە زانراوە لە زانستی پزیشکی تاوەکو شوێنی نوستنیان لاشەیان نەشێوێ پێویستە ژوورەکە هەوای بێت و خۆر لێی بدات بێ ئەوەی بەڕاستەوخۆی له لەش بدات، دواتر گەڕایەوە بیری لە ئایەتەکەی تر دەکردەوە، بەڕاستی بۆ ئەوەی کە لاشەیان زەوی نەیخوات پێویستە ئەم دیوو ئەو دیو بکرێن، بەڵام ئەوەی دکتۆری توشی سەرسوڕمان کرد ئەوە بوو کە سەگەکەیان وەک ئەوان ئەم دیوو ئەو دیووی نەدەکرد، بەڵکو دەستەکانی درێژکردبۆوە لەیەک حاڵدا بوو بە درێژایی (۳۰۹) ساڵ، لاشەشی نە ڕزی بوو نە بۆگەنیش ببوو، ئەم باسە وای لە دکتۆرە ئەڵمانیەکە کرد دەست بە دیراسەکردن لەسەر فسیۆلۆجی سەگ بکات، ئەوەی توشی شۆکی کرد ئەوەبوو کە دۆزییەوە سەگەکان تایبەتمەندیەکیان هەیە ماددەیەک لەژێر پێستی سەگ داهەیە لێناگەڕێ جەستەی بشێوێ تا ڕۆحی تێدابێت، هەتا خۆشی نەجوڵێنێ لەبەر ئەوەی سەگەکە پێویستی بە ئەم دیوو و ئەو دیووکردن نەبوو، گەر نەش جوڵێت کێشەی نییە بەهۆی پارێزگاری ئەو ماددەیەوە.

ئەم دکتۆرە موسڵمان بوو بەهۆی ئەم اعجازە

ئەوەی توشی سەرسامی کردم ئەی قورئان خوێن، کە دکتۆری ئەڵمانی لەیەکەم خوێندنەوەی بۆ سوڕەتێک باسێکی اعجازی وەستاندی، کە بەسەری دانەدەچوو وەک ئەوەی ئێمە دەکەین، ئێمە وەک موسلمانی قورئان خوێن لەوانەیە زیاتر لە چەندین دەیان ساڵە الکهف دەخوێنینەوە ، کەچی تێبینیەکی وامان نەکرد نەوەستاین کە ئەم دیوو ئەو دیوو نەکردنی سەگەکە لەکاتی نووستنی، لەگەڵ ئەوەی کە ئێمە دەمانزانی ئەم دیوو ئەو دیوو کردنی یارانی ئەشکەوت لەکاتی خەوتنیان بۆ ئەوەیە کە لاشەیان نەڕزێت،
خودای پەروەردگار فەرمانی پێکردووین کە ڕامان بکەین له قورئان..............................................................

پیاوێکی سەرمایەدار لە نیمچە شارێک دەژیا ...بەڵام قرانێکی بە هیچ کەس نەئەدا خەڵکی بەپیاوێکی ڕەزیل وچاوچنۆک دایان دەنا.منا...
06/06/2019

پیاوێکی سەرمایەدار لە نیمچە شارێک دەژیا ...
بەڵام قرانێکی بە هیچ کەس نەئەدا خەڵکی بەپیاوێکی ڕەزیل وچاوچنۆک دایان دەنا.

مناڵیشی نەبوو تەنها بوولەگەڵ خێزانەکەی
لەبری ئەمە کابرایەکی قەساب لەو شارە بوو کە بە خەڵکانی فەقیر گۆشتی بە بەلاش ئەدا .

ڕۆژ بە ڕۆژ ڕقی خەڵک لە پیاوی سەرمایەدار زیاتر ئەبوو ،، خەڵک هەرچی نەسیحەتیان ئەکرد و پێیان ئەووت ئەم سەرمایەت بۆچیە ؟

لە وەڵام ئەیووت : پێویستیەکانی ئێوە پەیوەندی بە منەوە نیە بڕۆن بۆ لای قەساب !!

تا کاتێک نەخۆش کەوت ،
یەک نەفەر نەچوو بۆ سەردانی و لەکۆتاییا مرد .
کەسیش ئامادە نەبوو لە ناشتنی تەرمەکەی بەشدار بێت خێزانەکەی بەتەنها کفنی کرد و بەخاکی سپارد .....

بەڵام لە سبەی ئەو ڕۆژە ڕووداوێکی سەیر لە شار ڕوویدا

لەو ڕۆژە بەدواوە لەهیچ بۆنەو جەژنێکا قەساب گۆشتی نەدا بە هیچ فەقیرێک و ئەیووت ،،

ئەو کەسەی کە پارەی گۆشتەکەی دەدا کۆچی دوایی کرد ئیتر ناتوانم ئەوەئەوبوو تێچووەکەی دەدا ...

پەند لەم بەسەرهاتە با هەرلەخۆمانەوەحوکمی کەس نەدەین لەخۆڕا.

تەنها خوێنەر مەبن هاوڕێیان سێ چوار کۆمێنت بکەن بۆئەوەی هەمیشە بەردەوام بین لەپۆستی بەسەرهات وچیرۆک..

06/06/2019

بە سە ر هاتیکی پر مانا

کوڕێك دەڵێت: دوای رۆژێکی درێژ لە کارکردن دایکم خواردنەکەی خستە بەردەمی باوکم ، لەگەل پارچە نانێکی گەرم ، بەلام نانەکە زۆر سووتا بو، باوکم پارچە نانە سووتاوەکەی هەلگرت ، زەردەخەنەیەکی بۆ دایکم کرد، دواتر لە منی پرسی ئەمرۆ لە قوتابخانە چۆن بوویت ؟
من بیرم نیە چۆن جوابی باوکم دایەوە ، بەلام ئەوەم بەبیرە باوکم پارچە نانە سووتاوەکەی هەلگرت و کەمێک پەنیر و مرەبای پێوە کرد و خواردی .
دواتر کە لەنان خواردن تەواو بووین ، گوێم لێ بوو دایکم بە باوکی دەووت ببمبوورە لەوە کە نانەکە زۆر سووتا بو، هەرگیز وەلامی باوکم بیر ناچێتەوە لەبەرامبەر داوی لێبوردنەکەی دایکم کە ووتی
خۆشەویستم ئەوە کەی کیشەیە ، خۆت دەزانی من حەزم لەوەیە نان زیاد ببرژێت ، ئەگەر تامی سووتاویش بدات خۆشترە..!!
منیش لە پێش نووستن چوومە لای باوکم ، پێ ووت هەر بەراست باوکە گیان تۆ حەزت لە نانی سووتاوە
باوکم سەری نام بەسنگیەوە ئەو قسانەی بۆ کردم:
کوری خۆم: ئەمرۆ دایکت کاری زۆر کردووە ، زۆر ماندوو بووە ، لەبەرامبەر ئەو هەموو کارەی بروا ناکەم پارچە نانێکی سووتاو ئەو هەموو زیانەی هەبیت ، خۆ نامکوژێت، ژیان پرە لە کەموکوری ، کەس نیە کامل و بێ عەیب بیت، پێویستە فێربین هەلەی بەرامبەر قبول بکەین ، بەم شێوەیە پەیوەندیمان بەردەوام دەبیت، ناکرێ لەسەر پارچە نانێکی سووتاو ، دلێکی میهرەبان بشکینیت..

ژنێک مۆبایلی مێردەکەی بردە لای وەستایە بۆ ئەوەی چاکی بکاتەوە، وەستاکە کاتێک مۆبایلەکەی کردەوە 100$و نمەیەکی تێدابوو، نوو...
06/06/2019

ژنێک مۆبایلی مێردەکەی بردە لای وەستایە بۆ ئەوەی چاکی بکاتەوە، وەستاکە کاتێک مۆبایلەکەی کردەوە 100$و نمەیەکی تێدابوو، نووسرا کاکی وەستا بە خێزانەکەم بڵێ مۆبایلەکە چاکنابێتەوە چونکە ئەو مەبەستی کردنەوەی پاسوۆردی مۆبایلەکە بۆ ئەوەی ژمارەو نامەکانی ناو مۆبایلەکە بزانێ دەنا مۆبایلەکە هیچ عەیبی نیە.
یەکێ لە هاوڕێکانت تاگکە کە دەزانی هەمان کێشەی هەیە.

Address

خؤشيت ئاواتمه. . ناخؤشيت مه ركمه
Koya

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when كرين و فرؤشتنى بولبول posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Shortcuts

Share

Category