خوێندکارانی زانکۆی کۆیە

خوێندکارانی زانکۆی کۆیە Contact information, map and directions, contact form, opening hours, services, ratings, photos, videos and announcements from خوێندکارانی زانکۆی کۆیە, College & University, Koya, Koy Senjaq.

بە ناوی نوێنەران و سەرجەم خوێندکارانی زانکۆی کۆیە پیرۆزبای لە دكتۆر (ئەژین طاهر صابر ) دەكەین بە بۆنەی دەست بەكاربوونی و...
26/01/2025

بە ناوی نوێنەران و سەرجەم خوێندکارانی زانکۆی کۆیە پیرۆزبای لە دكتۆر (ئەژین طاهر صابر ) دەكەین بە بۆنەی دەست بەكاربوونی وەك یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆ بۆ كاروباری خوێندكاران. وەک هەمیشە لە خەمی خوێندکاران بوە و تەواوی پاڵپشتی خۆی بۆ دوپات کردینەوە
هیوای سەرکەوتنی بۆ دەخوازین🌹

-نوێنەری گشتی خوێندکارانی زانکۆی کۆیە
( گارا دلێر تاقانە )

ئاگاداری..خوێندکارانی زانکۆی کۆیە ئاگادار دەکەینەوە کە سیستەمی ژوورگرتن لە بەشە ناوخۆییەکان  لە کاتژمێر ١٠ی بەیانیی ڕۆژی...
07/09/2024

ئاگاداری..
خوێندکارانی زانکۆی کۆیە ئاگادار دەکەینەوە کە سیستەمی ژوورگرتن لە بەشە ناوخۆییەکان لە کاتژمێر ١٠ی بەیانیی ڕۆژی یەکشەممە ٢٠٢٤/٩/٨وە چالاک دەکرێت و دەتوانن بەپێی ئەم خشتەیەی خوارەوە ژوور بگرن:
١. کاتژمێر ١٠ی بەیانی بلۆکی ١ی کوڕان
٢. کاتژمێر ١٢ی نیوەڕۆ بلۆکی ٢ی کچان
٣. کاتژمێر ٢ی پاش نیوەڕۆ بلۆکی ٣ی کوڕان
٤. کاتژمێر ٤ی ئێوارە بلۆکی ٤ی کوڕان
٥. کاتژمێر ٦ی ئێوارە بلۆکی ٥ی کچان

تێبینی:
نهۆمی ٢ و ٣ی بلۆکی ٢ی کچان و نهۆمی ٢ و ٣ی بلۆکی ٤ی کوڕان بۆ خوێندکارانی فاکەڵتیی پزیشکی تەرخانکراوە.

🔺ئاگاداریی دواماوەی دابەشکردنی فۆڕم …خوازیارانی خوێندن لە بەشی پەروەردەی وەرزش/ لە زانکۆی کۆیە ئاگادار دەکەینەوە کە کۆتا...
24/08/2024

🔺ئاگاداریی دواماوەی دابەشکردنی فۆڕم …

خوازیارانی خوێندن لە بەشی پەروەردەی وەرزش/ لە زانکۆی کۆیە ئاگادار دەکەینەوە کە کۆتا حەفتەی دابەش کردنی فۆرمە تەنها سەردانی فاکەڵتیی پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشییەکان بکەن بەمەبەستی وەرگرتنی فۆڕم.
خوێندکاران ئاگادار بکەنەوە دوای تەواو بونی ماوەی دیاری کراو هیچ خوێندکارێک مافی وەرگرتنی فۆرمی نامێنێ
خوازیاران دەتوان لە کاتژمێر ١٠:٠٠ی بەیانی سەردانی فاکەڵتیی پەروەردەی جەستەیی و زانستەوەرزشییەکانی
زانکۆی کۆیە بکەن.

- نوێنەری گشتی خوێندکاران
( گارە دلێر تاقانە )

بەرزبوونەوەی پلەی زانستیبە ناوی نوێنەران و خوێندکاران پیرۆزبایی لە ( د.توانا جمال عبدالواحید ) لە فاکەڵتیی زانستە مرۆفای...
19/08/2024

بەرزبوونەوەی پلەی زانستی

بە ناوی نوێنەران و خوێندکاران پیرۆزبایی لە ( د.توانا جمال عبدالواحید ) لە فاکەڵتیی زانستە مرۆفایەتی و کۆمەڵایەتیەکان - بەشی یاسا - دەکەیـن بەبۆنەی بەرزبوونـەوەی پلەی زانستی لە (مامۆستا)وە بـۆ (پرۆفیسۆری یاریدەدەر).
هیوای بەدەستهێنانی پلەی بەرزتری بۆ دەخوازین.

ئاگاداری!خوێندکارانی دەرچووی پۆلی دوازدەی ئامادەیی لقی زانستی و وێژەیی ئاگادار دەکەینەوە، ئەوانەی خوازیاری خوێندنن لە فا...
31/07/2024

ئاگاداری!

خوێندکارانی دەرچووی پۆلی دوازدەی ئامادەیی لقی زانستی و وێژەیی ئاگادار دەکەینەوە، ئەوانەی خوازیاری خوێندنن لە فاکەڵتیی پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشییەکانی زانکۆی کۆیە سەردانی فاکەڵتی بکەن بۆ وەرگرتنی فۆڕم.

خوێندکاران لە ڕۆژی سێشەممەوە ٣٠ی تەمووزی ٢٠٢٤ی زایینی، کاتژمێر ٩ی بەیانی بۆ ١ی نیوەڕۆ دەتوانن سەردانی فاکەڵتیی پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشییەکانی زانکۆی کۆیە بکەن.

پێداویستییەکانی وەرگرتنی فۆڕم:

کارتی نیشتمانی یان پێناسی باری شارستانی.
باجی تاقیکردنەوەکان.
دوو وێنەی کەسی.
پسولەی وەرگرتنی فۆڕم کە لە ژمێریاری فاکەڵتی دەست دەکەوێت.

تێبینی:
ئەو خوێندکارانەی خولی دووەمیان هەیە دەتوانن بێن فۆڕم وەربگرن.




ئەمڕۆ لەبەرواری ١٦/٥/٢٠٢٤، یاری کۆتایی خولی تۆپی پێی  بچووککراوی فاکەڵتی ئەندازیاری بەڕێوەچوو لەنێوان هەردوو بەشی (نەوت ...
16/05/2024

ئەمڕۆ لەبەرواری ١٦/٥/٢٠٢٤، یاری کۆتایی خولی تۆپی پێی بچووککراوی فاکەڵتی ئەندازیاری بەڕێوەچوو لەنێوان هەردوو بەشی (نەوت و پڕۆگرامسازی)، لە ئەنجامدا ئەندازیاری نەوت توانیان بە ئەنجامی (٣-٢) سەربکەون بەسەر ئەندازیاری پڕۆگرامسازی و ببنە براوەی خولەکە، پیرۆزبایی ئاراستەی هەردوولا دەکەین بۆ ئەو ئاستە باشەیان، وە سوپاس و پێزانینمان هەیە بۆ ڕاگرایەتی فاکەڵتی ئەندازیاری و (مامۆستا دلێر) بەڕێوەبەری وەرزشی زانکۆی کۆیە و دەستەی ناوبژیوانان لە فاکەڵتی پەروەردەی وەرزشەوە و ناوەندی ڕێکخستنی زانکۆ و پەیمانگاکان کە زۆر هاوکاربوون لە بەڕێوەبردنی خولەکە.

دوای تەواو بونی ئاهەنگی وێنە گرتنی قۆناغی ٤ پیرۆزبای لە هەموو خوێندکارانی فاکەڵتیەکان دەکەم🌹
12/05/2024

دوای تەواو بونی ئاهەنگی وێنە گرتنی قۆناغی ٤ پیرۆزبای لە هەموو خوێندکارانی فاکەڵتیەکان دەکەم🌹

Address

Koya
Koy Senjaq

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when خوێندکارانی زانکۆی کۆیە posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The School

Send a message to خوێندکارانی زانکۆی کۆیە:

Shortcuts

Share