خوێندنگای گولیزاری بنەڕەتی کچان

خوێندنگای گولیزاری بنەڕەتی کچان Contact information, map and directions, contact form, opening hours, services, ratings, photos, videos and announcements from خوێندنگای گولیزاری بنەڕەتی کچان, Koy Senjaq.

بە دڵێکی پڕ لە خەم و پەژارە، بە ناوی کارگێری و ، مامۆستایان و فەرمانبەرانی خوێندنگاکەمان، پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستە...
20/08/2026

بە دڵێکی پڕ لە خەم و پەژارە، بە ناوی کارگێری و ، مامۆستایان و فەرمانبەرانی خوێندنگاکەمان، پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی مامۆستا( ئەڤین عمر ) و خێزانی بەڕێزی دەکەین، بەبۆنەی کۆچی دوایی کچی خۆشەویستیان جگەر گۆشەکەیان ( ئاریکا ئامانج. ) 🖤

لەخودای گەورە داواکارین جگەر گۆشەکەیان پەپولەی بەهەشت بێت ، و سەبری ئارامی بە دڵە پر لەخەمەکەیان ببەخشێت. 🤲

🔸ئاگاداری دایڪان و باوڪانی ئازیزی پۆلی حەوت  دەڪەینەوە :ئەوانەی ناوی خوێندڪارەڪانتان لە و لیستانەی خوارەوە هاتووە و تاوە...
04/08/2026

🔸ئاگاداری دایڪان و باوڪانی ئازیزی پۆلی حەوت دەڪەینەوە :
ئەوانەی ناوی خوێندڪارەڪانتان لە و لیستانەی خوارەوە
هاتووە و تاوەڪو ئێستا نەهاتوون بۆ ناو تۆمار کردن

🔸تڪایە بەزووترین ڪات سبەی ڕۆژی چوار شەممە ڕێڪەوتی
٥/٨/٢٠٢٦ ڪاتژمێر نۆی سەر لەبەیانی
ئەو پێداویستیانەمان بۆ بهێنن بۆ وردبینی ڪردن تاوەڪو لە سیستەم ناوی خوێندڪارەڪان تۆمار بڪرێت :

١-کارتی نیشتمانی خوێندڪار + کارتی نیشتمانی دایڪی خوێندڪار + کارتی نیشتمانی باوڪی خوێندڪار+ کارتی زانیاری

٢- سێ وێنەی نوێی خوێندڪار.

٣- دوو ژمارە مۆبایلی ڪەسی نزیڪی خوێندڪار
٤- فۆرمی زانیاری خوێندکار

ئەوانە بخرێتە ناو نایلۆنێڪی بەدوگمە داخراو .

02/08/2026
ئاگاداری سەبارەت بە جلی فەرمی خوێندکارانی خوێندنگاکەمان:دایکان و باوکان و خوێندکارانی ئازیز بۆ ئەوەی ساڵی نوێی خوێندنی (...
02/08/2026

ئاگاداری سەبارەت بە جلی فەرمی خوێندکارانی خوێندنگاکەمان:
دایکان و باوکان و خوێندکارانی ئازیز بۆ ئەوەی ساڵی نوێی خوێندنی (٢٠٢٦-٢٠٢٧) بە ڕێکپۆشی و یەکپۆشی دەست پێ بکەین.
داواکارین لە سەرجەم خوێندکارانی جوێندنگاکەمان پابەندی ڕێنماییەکانی جلی فەرمی بن.
ڕەنگە ڕێگەپێدراوەکان تەنها (نیلی و ڕەساسی)ن:
تیشێرت: ڕەنگی نیلی.
پانتۆڵ یان تەنورە: ڕەنگی ڕەساسی.
( کالە )ڕەنگی نیلی.
لەچک (بۆ ئەو خوێندکارانەی لەچک دەکەن): دەبێت تەنها ڕەنگی نیلی بێت.
جانتا: دەبێت ڕەنگی ڕەساسی یان نیلی بێت.
تێبینی : تکایە سەرنج بدەن کە جگە لەم دوو ڕەنگە (نیلی و ڕەساسی)، هیچ ڕەنگێکی دیکە بە هیچ شێوەیەک ڕێگەپێدراو نییە.

هیوای سەرکەوتن بۆ هەمووان دەخوازین.
دەستەی کارگێڕی خوێندنگای گولیزاری بنەڕەتی کچان

ئاگاداری خوێندکارانی دەرچوی پۆلی شەشەمی قوتابخانەکانی کۆسرەتی بنەرەتی و ئۆمەر خوچانی بنەڕەتی و یەکیەتی بنەرەتی و کۆیەی ی...
18/07/2026

ئاگاداری خوێندکارانی دەرچوی پۆلی شەشەمی قوتابخانەکانی کۆسرەتی بنەرەتی و ئۆمەر خوچانی بنەڕەتی و یەکیەتی بنەرەتی و کۆیەی یەکەم دەکەینەوە ، کە دەتوانن ڕۆژانی یەک شەممەو چوارشەممە سەردانمان بکەن بۆ تۆمارکردنی ناویان بۆ پۆلی حەوتەم .

بۆ ئەم مەبەستە تکایە ئەم پێداویستیانەی خوارەوە ئامادە بکەن لەگەڵ خۆتان بیهێنن :
١_سێ(٣) وێنەی نوێی خوێندکار .

٢-کارتی نیشتیمانی وکۆپی (استنساخ)ی خوێندکار
کۆپی (استنساخ)ی کارتی نیشتیمانی دایک وباوکی خوێندکار
٣- فۆرمی زانیاری خوێندکار
٤- ژمارەی مۆبایلی دایک وباوکی خوێندکار.
تێبینی:
١-هەموو کۆپیەکان(استنساخ)بەملەوەنی لەسەر یەک لاپەڕە بکرێت وبخرێنە فایلێکی بەدوگمە

دەستەی کارگێڕی خوێندنگای گولیزاری بنەڕەتی کچان

ئاگاداری دایک وباوکانی بەڕێز دەکەینەوە کە لە سبەوە واتە ڕۆژی  چوار شەممە دەست بەوەرگرتنی خوێندکارانی پۆلی حەوتەم دەکەین ...
14/07/2026

ئاگاداری دایک وباوکانی بەڕێز دەکەینەوە کە لە سبەوە واتە ڕۆژی چوار شەممە دەست بەوەرگرتنی خوێندکارانی پۆلی حەوتەم دەکەین بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠٢٦_٢٠٢٧ لە خوێندنگاکەمان کەلەڕێکەوتی(٢٠٢٦/٧/‌١٥ ) تاوەکو ٢٠٢٦/٨/١٩)دەست بە ناو تۆمار کردن دەکرێت.

بۆ ئەم مەبەستە تکایە ئەم پێداویستیانەی خوارەوە ئامادە بکەن لەگەڵ خۆتان بیهێنن :
١_سێ(٣) وێنەی نوێی خوێندکار .

٢-کارتی نیشتیمانی وکۆپی (استنساخ)ی خوێندکار
کۆپی (استنساخ)ی کارتی نیشتیمانی دایک وباوکی خوێندکار
٣- فۆرمی زانیاری خوێندکار
٤- ژمارەی مۆبایلی دایک وباوکی خوێندکار.
تێبینی:
١-هەموو کۆپیەکان(استنساخ)بەملەوەنی لەسەر یەک لاپەڕە بکرێت وبخرێنە فایلێکی بەدوگمە
٢-ڕۆژانی دەوامی کارگێری قوتابخانە(یەک شەممە وچوارشەممە).

دەستەی کارگێڕی خوێندنگای گولیزاری بنەڕەتی کچان

دڵگرانین بە کۆچی دوایی کاک حاجی ( سلیم حمدآمین ) کە دەکاتە باپیری مامۆستا (رەوسە )مامۆستا لە خوێندنگاکەمان و خاڵی یاریدە...
13/07/2026

دڵگرانین بە کۆچی دوایی کاک حاجی ( سلیم حمدآمین ) کە دەکاتە باپیری مامۆستا (رەوسە )مامۆستا لە خوێندنگاکەمان و خاڵی یاریدەری خوێندنگا ( ست بنار)

بەناوی خوێندنگاوە پرسە و سەرخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵە بەڕێزەکەیان دەکەین و داواکارین لە یەزدانی مەزن کۆچ کردوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبوری کەس و کارە بەڕێزەکەیان بدات ...
انا لله وانا اليه راجعون

ئاگاداری بۆ خوێندکارانی پۆلی نۆیەم ئەوانەی خولی دووەمیان هەبو ڕۆژی چوار شەممە  ڕێکەوتی ( ٨/٧/٢٠٢٦ ) کاتژمێر  (٣٠ : ٩ ) ب...
07/07/2026

ئاگاداری بۆ خوێندکارانی پۆلی نۆیەم ئەوانەی خولی دووەمیان هەبو
ڕۆژی چوار شەممە ڕێکەوتی ( ٨/٧/٢٠٢٦ ) کاتژمێر (٣٠ : ٩ ) بەیانی سەردانی خوێندنگا بکەن بەمەبەستی وەرگرتنەوەی کارتەکانیان
پێویستە خوێندکارانی (دەرچوو دەرنەچوو ) پەرتوکەکان بگەرێنەوە

پێویستە پەرتوکەکان بەڕێک وپێکی لەناوزەرفێک دا بنێن ناوی خۆتان لەسەر بنوسن

وەئاگاداری خوێندکارانی پۆلی حەوتەم و هەشتەمیش دەکەینەوە ئەوانەی تائێستا کارتیان وەرنەگرتیتەوە دەتوانن سەردانی خوێندنگا بکەن

🔴ئاگاداری قوتابیانی پۆلی نۆیەمی بنەڕەتی دەکەینەوە ، دەتوانن لە ئێستاوە ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی نیشتیمانی،   خولی دووەم ب...
02/07/2026

🔴ئاگاداری قوتابیانی پۆلی نۆیەمی بنەڕەتی دەکەینەوە ، دەتوانن لە ئێستاوە ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی نیشتیمانی، خولی دووەم بۆساڵی خويندنی ٢٠٢٥-٢٠٢٦ لە ئەپڵیکەیشنی ( ئی - هەڵسەنگاندن) وەربگرنەوە.

🔴 قوتابی مافی پەڵپ گرتنی هەیە لە ڕێکەوتی ٤ ی ۷ ی ٢٠٢٦ تا ۹ ی ۷ ی ٢٠٢٦ کۆتایی دەوامی فەرمی
🔴 لینکی داونلۆدکردنی ئەپڵیکەیشنی ( ئی - هەڵسەنگاندن)

https://www.e-parwarda.com/qrha

لیژنەی باڵای تاقیکردنەوە گشتیەکان- وەزارەتی پەروەردە
۲ ی ۷ ی ٢٠٢٦

02/07/2026

ئاگاداری :

خوێندکارانی پۆلی حەوتەم و هەشتەم دەکەینەوە کە وەرگرتنەوەی ئەنجامئ خولی دووەم دواخرا بۆ ڕۆژی شەممە کاتژمێر (3) دوا نیوەرۆ لە خوێندنگا ئامادەبن

بەهیوای سەرکەوتن بۆ هەموو لایەک

Address

Koy Senjaq

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when خوێندنگای گولیزاری بنەڕەتی کچان posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Shortcuts

Share