Amaday koyae kchan : ئامادەیی کۆیەی کچان

Amaday koyae kchan : ئامادەیی کۆیەی کچان پەیجی فـەرمی ئا.کۆیەی کچان

یەکەم دواناوەندى کچانى شار?

ئاگاداری .....ئاگاداری خوێندکارانی خوێندگاکەمان دەکەینەوە  سبەی یەک شەممە رێکەوتی   ٤ -١- ٢٠٢٦ کاتژمێر (  ١٢٫٣٠ )ی پاش ن...
03/01/2026

ئاگاداری .....
ئاگاداری خوێندکارانی خوێندگاکەمان دەکەینەوە سبەی یەک شەممە رێکەوتی ٤ -١- ٢٠٢٦ کاتژمێر ( ١٢٫٣٠ )ی پاش نیوەرۆ لەخوێندنگا ئامادەبن بەجل و بەرگی فەرمی خوێندنگا .بەمەبەستی دەست پێکی وەرزی دووەمی خوێندن .هەروەها پێدانەوەی پەراوی تاقیکردنەوە کۆتای وەرزی یەکەم و گرتنی پەڵپ ئەگەر هەبێت
لەوەرزی دووەم خوێندن بەوشێوەی خوارەوە دەبێت :
رۆژانی یەک شەممە و دووشەممە کاتژمێر( ١٢٫٣٠)ی پاش نیوەرۆ دەوام دەست پێ دەکات .
رۆژانی سێ شەممە و چوار شەممە و پێنج شەممە کاتژمێر(٨ )ی بەیانی دەست پێ دەکات. بەهیوای سەرکەوتن بۆخوێندکارانی ئازیز.

بە هیوا خواستنی " پشوویەکی ئاسودە" کۆتایمان بە وەرزی یەکـەم هێناـ پەروەردە و فێرکردن هەم ئەرکێکی پیرۆزە و هەم بەرپرسیاری...
24/12/2025

بە هیوا خواستنی " پشوویەکی ئاسودە" کۆتایمان بە وەرزی یەکـەم هێنا

ـ پەروەردە و فێرکردن هەم ئەرکێکی پیرۆزە و هەم بەرپرسیاریەتیەکی قورس .
ـ ئەرک و بەرپرسیاریەتی پیرۆز و قورس بە هەبوونی ستافێکی دڵسۆز و خەمخۆر و پیشەیی کارەکـە ئاسانتر و مسۆگەری سەرکەوتن و باش بەڕێوەچوون و ئامانج بەدیهێنان گـرەنتی دەکات.

لـە ئامادەییەکـەمان سوپاس بۆ خوا و پشتیوانی هەریەکـ لـە
لیژنەی تاقیکردنەوەکان و لیژنەی وردبینی و هاوکاری سەرجەم ستاف پڕۆسەی بەڕێوەبردنی تاقیکردنەوەکانی کۆتایی وەرزی یەکـەم ـ خولی یەکـەم زۆر بەباشی کۆتایی پێ هات و بە هیواخواستن بۆ پشوویەکی ئاسودە و دڵخۆش و پیرۆزبایی کردن بۆ هاتنی ساڵی نوێ ئەم وەرزەی خوێندنمان کۆتایی پێ هێنا.

کۆیەی کچان ـ ناوەندە زیندووەکـەی شار

شاهێدن ڕۆژگار و مێژووچەند ساڵە تێدەکۆشیندوژمن و نەیارمان زۆرندەخوازن بن دەست بژینچەند ساڵە دوژمنی زۆردارخاکی من بەش بەش ...
17/12/2025

شاهێدن ڕۆژگار و مێژوو
چەند ساڵە تێدەکۆشین
دوژمن و نەیارمان زۆرن
دەخوازن بن دەست بژین
چەند ساڵە دوژمنی زۆردار
خاکی من بەش بەش دەکا
تا نەبینێ میللەتی کورد
ئاڵای وڵات هەڵ بکات

خەبات و تێکۆشان و قوربانیدانی میلەتەکەمان لە پێناو شەکانەوەی ئاڵای پیرۆزی کوردستان دەیان داستان و قارەمانەتی و دەیان هەزار شەهید و کۆچ و کۆڕەو و ڕاگواستن و گرتن و ئەشکەنجەدانی بەخۆیەوە بینیوە ، بۆیە هەموو تاکێکی دڵسۆزی نیشتیمان خـۆرسکانە لـەم ڕۆژەدا بە گڕوتین و باوەڕەوە دەست لەسەر سینگ یادی ڕۆژی ئاڵای کوردستان بەرز و پیرۆز دەکـات.

لـە ڕۆژی بەرز ڕاگرتنی ئاڵای کوردستان سەری ڕێز و وەفاداریمان بۆ هەموو ئەوانەی گیانیان لەپێناوی بەخشیوە دادەنوێنین و سڵاوێکی گـەرم و ڕێز و خۆشەویستی و وەفاداریمان بۆ خانەوادەی شەهیدان دووپات دەکەینەوە.

بەرز و پیرۆزبێت ڕۆژی ئاڵای نیشتیمان

کۆیەی کچان ـ ڕێزگر و وەفادار و یادڕاگری بەرز بۆ هەموو بۆنە نیشتیمانیەکان

تاقیکردنەوەکانی کۆتایی وەرز    بە ئامادەبوونی بەڕێز ست (هەورین ) سەرپەرشتیاری پەروەردەیی ئامادەییەکەمان ئەمڕۆ ڕێکەوتی ۱٥...
15/12/2025

تاقیکردنەوەکانی کۆتایی وەرز

بە ئامادەبوونی بەڕێز ست (هەورین ) سەرپەرشتیاری پەروەردەیی ئامادەییەکەمان ئەمڕۆ ڕێکەوتی ۱٥ـ۱۲ـ۲۰۲٥ و بە لەبەرچاوگرتنی ڕێنماییەکانی تایبەت بە تاقیکردنەوەکان ، لـە کەشێکی ئارام و هێمندا پڕۆسەی تاقیکردنەوەکان لەلایەن هەریەک لـە لیژنەکانی
ـ ئەزموونەکان
ـ وردبینی
بە شێوەیەکی ڕێکخراو بەڕێوەچـوو.

دەستخـۆشیمان بۆ سەرجەم مامۆستاییان دووپات دەکـەینەوە و هیوای سەرکەوتن بۆ خوێندکارانمان دەخـوازین.

کارگێڕی ئا. کۆیەی کچان

کۆیەی کچان ـ پابەند و پیشەیی و دڵسۆز

13/12/2025

رێنمایی تاقیکردنەوەکان بو خوێندکارانی خوشەویست. (٢٠٢٥ - ٢٠٢٦)
۱ - پشت به ستن به یەک سەرچاوەی خویندن ئەویش پەرتووک .
۲ - پشت به خواردنی باش و تەندروست ببەسترێت تایبەت خواردنی نانی بەیانیان .
۳ـ ریکخستنی سیستەمی خەو واتا زوو خەوتن و زوو لەخەو هەلستان باشترین کات بو خویندن بەیانیانه.
٤- پێش ( ١٥ ) خولەک لەکاتی دیاریکراو له خوێندنگائامادەبە بۆ ئەوەی له رووی دەروونی یەوه ئاسودەبیت و نەشلەژێی له تاقیکردنەوەکان.
٥ـ روژانی تاقیکردنەوه بەجلی فەرمی بڕو خوێندنگا .
٦ـ خو دوورخستن له گزی (قوپیه) .
۷ـ پەلە نەکردن له وەلام دانەوه له کاتی تاقیکردنەوەکاندا.
٨- له دوای تەواوبوون له تاقیکردنەوه و گەرانەوه بۆ مالەوه پشوو بده و خۆت ناماده بکه بو تاقیکردنەوەی دواتر هیچ گفتوگوی بابەتی تاقیکردنەوه نەکه بۆ ئەوەی کاریگەری نەرێنی دروست نەكات له تاقیکردنەوەی داهاتوو
۹ـ پیداویستیەکانی تاقیکردنەوه له جانتایەکی بچووک رۆژانه لەگەل خۆت ببه خوێندنگا...
۱۰ـ پیداچوونەوەی وورد و باش بکه له کاتی تەواو بوون له تاقیکردنەوه پێش ئەوەی برویتە دەرەوه .
۱۱- رۆژانی پشوو بەدەرفەت وه ربگره بۆ ئەو بابەتەی که ئاستت لێ باش نیە.
۱۲ - كاتەكانت رێک بکە و دوور بكەوه له سەرەدان و بەکارهێنانی موبایل و ته لەفزیۆن و ئامێره ئەلکترونیەکان .
۱۳ - هەرگیز نا ئومێد نەبن و هەمیشه هەولی داهاتوویەکی پرشنگدار بدەن.
١٤ - ئارامی هۆل بۆ خۆت و هاوریکانت فەراهم بکه .
١٥- هەوڵ بدەن سەرەتا هەموو ئەو پرسیارانە وەلام بدەنەوه که دەیزانیت پاشان ئەوانیتر .
١٦ - خۆت له دوو دلی و دڵەراوکێ بپارێزه .
۱۷ـ بو زانیاری زیاتر سوود له پرسیارەکانی سالانی رابردوو وەربگره .
۱۸ـ پابەندی رینماییەکانی کارگیری خوێندنگا به .
۱۹ - پشت به خوای گەوره ببەسته و سەركەوتن له خواوه یه.
بە هیوای سەرکەوتن بۆ هەموو خوێندکارا

خشتەی تاقیکرنەوەکانی کۆتایی وەرزی یەکەم   _ خولی یەکەم ٢٠٢٥-٢٠٢٦تاقی کردنەوە ڕۆژی دووشەممەڕێکەوتی  ١٥- ١٢ -٢٠٢٥ کاتژمێر ...
11/12/2025

خشتەی تاقیکرنەوەکانی کۆتایی وەرزی یەکەم _ خولی یەکەم ٢٠٢٥-٢٠٢٦
تاقی کردنەوە ڕۆژی دووشەممەڕێکەوتی ١٥- ١٢ -٢٠٢٥ کاتژمێر ٨٫٣٠ بەیانی دەست پێ دەکات . پێویستە خوێندکار کاتژمێر ٨٫١٥ لە خوێندنگا ئامادەبێت بەهیوای سەرکەوتن لۆ خوێندکارانی ئازیزمان

ئاگادار خوێندکارانی  دەرەکی پۆلی دوازدەم  کە ناویان لەم لیستەی خوارەوە هەیە . وەهەروەها خوێندکارانی دەرەکی پۆلی یازدەم ....
11/12/2025

ئاگادار خوێندکارانی دەرەکی پۆلی دوازدەم کە ناویان لەم لیستەی خوارەوە هەیە . وەهەروەها خوێندکارانی دەرەکی پۆلی یازدەم .رۆژی دوو شەممە رێکەوتی 15_12_2025 کاتژمێر 8.15 بەیانی لە خوێندنگا ئامادەبن بۆ ئەنجام دانی تاقیکردنەوەی کۆتای وەرزی یەکەم

ئامادەکارییەکان بۆ تاقیکردنەوەی کۆتایی وەرزبە مەبەستی تەواوکردنی تەواوی ڕێکارە پێویستیەکان لـە ڕێکخستنی هۆڵ و کەرتەکان و...
10/12/2025

ئامادەکارییەکان بۆ تاقیکردنەوەی کۆتایی وەرز

بە مەبەستی تەواوکردنی تەواوی ڕێکارە پێویستیەکان لـە ڕێکخستنی هۆڵ و کەرتەکان و دابین کردنی هۆیەکانی گەرم کردنەوە و پوخت و پاککردنەوەی سەرجەم هۆڵ و کەرتەکان و وەرگرتنی پرسیارەکانی کۆتایی وەرز ، لیژنەی ئەزموونەکان لیژنەی وردبینی و مامۆستایان و فەرمانبەرانمان بە دڵسۆزی و خەمخۆرییەوە سەرجەم کارە سەرەکیەکان و ئامادەکارییەکانیان تەواو کرد.

تاقیکردنەوەکانمان بە شێوەی سێ بازنەی ڕێکخستن و ۲٥ کەرت لـە چەند هۆڵێک بۆ نزیکەی ۷۰۰ خوێندکاری ئامادەییەکەمان سازکردووە.

بەناوی کارگێڕی ئامادەییەکەمان دەستخـۆشیمان بۆ سەرجەم مامۆستایان و فەرمانبەرانمان دووپات دەکەینەوە و هیوای سەرکەوتن بۆ خوێندکارانمان دەخوازین.

کۆیەی کچان ـ دڵسۆز و پابەند و پیشەیی

رۆژی  یەکشەممە ـ 7 / 12 / 2025بەڕێوەچوونی یاری کۆتایی خولی فوتساڵی ئامادەییەکان کچان لەسنوری پەروەردەی کۆیە ئامادەییەکەم...
07/12/2025

رۆژی یەکشەممە ـ 7 / 12 / 2025
بەڕێوەچوونی یاری کۆتایی خولی فوتساڵی ئامادەییەکان کچان لەسنوری پەروەردەی کۆیە ئامادەییەکەمان توانی پلەی دووەم بەدەست بهێنێت زۆر سوپاس بۆ مامۆستای وەرزش و مامۆستای هاوکاران جێگای رێزن سوپاس بۆ خوێندکارانی بەشدار بوو خانەوادەکانیان کە هەموو کات پاڵپشتیان بۆرۆڵەکانیان و ئامادەییەکەمان جێگای رێزە . هەموو کات رێزگرتن و ئەدەبی قسەکردن و نمرەی بەرز ناونیشانی خوێندکارانی ئامادەیی کۆیە کچانن . پیرۆزە پلەی دووەم هەموو کات لە هەموو رویەکەوە یەکەمی بێ رکابەرن و ئەستێرەی گەشاوەن هەر لە لوتکە دا بن .

پیرۆزەسەرکەوتنێکی گرنگ .. گەیشتن بە یاری کۆتاییلـە خولی ئامادەییەکانی کـۆیە کـە لەلایەن یەکەی چاڵاکی وەرزشی سەر بە بەڕێو...
03/12/2025

پیرۆزە
سەرکەوتنێکی گرنگ .. گەیشتن بە یاری کۆتایی

لـە خولی ئامادەییەکانی کـۆیە کـە لەلایەن یەکەی چاڵاکی وەرزشی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی کۆیە ڕێکخراوە و سەرپەرشتی بەڕوەچوونی یارییەکان دەکـەن ، ئەمڕۆ ڕێکەوتی ۳ـ۱۲ـ۲۰۲٥ و لە گـەڕی سێیەمی یارییەکان ، ئامادەییەکەمان توانی لە یاریەکی گرنگدا بە لێدانی یەکلاکەرەوە سەرکەوێت بەسەر تیپی تۆپی پێی ئامادەیی درەوشی کچان.

پیرۆزبایی و دەستخۆشیمان بۆ مامۆستایانی وەرزش و خوێندکاران دووپات دەکـەینەوە و هیوای سەرکەوتنی بەردەوامیان بۆ دەخوازین. و سوپاسی تایبەتمان بۆ سەرپەرشتیاران و دادوەران و ڕێکخەرانی ئەم جۆرە چاڵاکیە گرنگانە دووپات دەکەینەوە. و دەست خۆشیمان بۆ مامۆستای وەرزش و خوێندکارانی تیپی ئا.درەوشی کچان و ڕەوشت جوانی و وەرزش دۆستیان جێی ڕێزە.

کۆیەی کچان ـ پێشەنگیمان دەمێکـە بوەتە باو

سەردانی و دڵنیایی   بەڕێز سەرپەرشتیاری پەروەردەیی ئامادەییەکـەمان (ست                  هەورین) سەردانی ئامادەییەکـەمانی ...
03/12/2025

سەردانی و دڵنیایی

بەڕێز سەرپەرشتیاری پەروەردەیی ئامادەییەکـەمان (ست هەورین) سەردانی ئامادەییەکـەمانی کرد و لـە نزیکـەوە لە ڕەوشی بەڕێوەچوونی پەروەردە و فێرکردن و بەدواداچوون کردن بۆ تەواوی تۆمارە گرنگـەکان وە دڵنیابوون لە ئامادەکارییەکان بۆ تاقیکردنەوەی کۆتایی وەرزی یەکەم و جێ بەجێ کردنی ڕێنماییەکان پشکنین و دڵنیایی وەرگرت.

بەناوی کارگێڕی ئامادەییەکەمان بۆ پاڵپشتی و خەمخۆریان سوپاسمان دووپات دەکـەیینەوە و ڕێنمایی و تێبینیەکان بە بایەخەوە دەبینین.

کۆیەی کچان ـ دڵسۆز و پابەند و پیشەیی

Address

St Najma Street
Koy Senjaq

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Amaday koyae kchan : ئامادەیی کۆیەی کچان posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Shortcuts

Share

Category