نەهرۆ فەتاح nahro fatah

نەهرۆ فەتاح nahro fatah Contact information, map and directions, contact form, opening hours, services, ratings, photos, videos and announcements from نەهرۆ فەتاح nahro fatah, Tutor/Teacher, Koy Senjaq.

06/02/2023

حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بۆ پاراستنی گیانی هاووڵاتیان، سێ رۆژ لە سەرجەم دامودەزگەکان پشووە

12/09/2022

کام ئینتیمایی نیشتمانی؟

نەھرۆ فتاح

وەزارەتی پەروەردە ١٣ / ٩ دیاری کردووە بۆکردنەوەی دەرگای خوێندنگاو قوتابخانەکان ،سێ ڕۆژ تەرخانکراوە مامۆستالەناوپۆڵ و ھۆڵەکان وانەی ئینتیمایی نیشتیمانی بۆ قوتابیان باس بکەن ،خاک و نیشتمان و ئاڵای کوردو کوردستان خۆشەویست بکەن لای خوێندکاران!

من دەپرسم لە وەزیرو وەزارەت و حکومەت وحیزب ؟ مامۆستا کام وانەی خۆشەویستی نیشتمان بۆ قوتابیان بڵێتەوە؟

ئەو نیشتیمانەی مامۆستا و قوتابیان بێ کارەباو ئامێری فێنکەرەوە لەھۆڵەکانی خوێندن وانەی شەرمەزاری دەسەڵات دەڵێنەوە؟
یان ئەو ووڵاتەی مامۆستایانی وانەبێژ لەچاوەڕێی مووچەیەکی کەمی خێرپێکراو دەرگای قوتابخانەکان دەکەنەوە؟

من باسی کام ئینتیمایی نیشتیمانی بکەم ؟ئەو نیشتیمانەی بەرپرسەکان و خانەوادەیان لەکۆشکی خەونەکان ژیان دەکەن و خەڵکی داماویش لەشاری خەمەکانی بێ ئاو کارەباو ڕێگاو خزمەت گوزاری ژیان دەکەن ؟

ئەوکوردستان و نیشتمانەی ساڵانە ھەزارەھا قوتابی دەرچووی زانکۆ و پەیمانگاکان بێ ئیش و بێ دەوام ووڵات جێدەھێڵن و دەبنە خۆراکی ماسیەکانی دەریای ئیجە!

یان ئەو نیشتیمانەی داھاتی سەرزەوی و ژێر زەوی ئەرزو ئاسمانی بۆ بنەماڵەو حیزب و تاقمە ؟
یان ئەو نیشتیمانەی پۆلیسێکی ھاتوو چۆ ھاوڵاتیەکی سڤیل بەرشەق دەدا لەپێش چاوی خەلک ؟
من نازانم چۆن وەسفی نیشتیمان و ووڵاتێک بۆ قوتابیەکان بکەم ئێستا و داھاتوویان دیارنیە بەھۆی حوکمڕانی چەتەگەرایی سەرانی شۆڕشی کورد.

31/08/2022

ئەگەر ٣١ئاب شانازی بێت ،١٦ئۆکتۆبەریش شانازیە!

نەھرۆ فتاح

ماوەی چەند ساڵێکە ئەندامانی پارتی دیموکوراتی کوردستان ،لەساڵیادی ٣١ی ئابی ساڵی ١٩٩٦،بەدەنگێکی دلێر شانازی بەو ڕووداو ڕۆژەوە دەکەنەوە کە بەھاوکاری سوپای عێراق ھەولێری پایتەختی کوردستانیان لەژێر دەستی یەکێتی دەرھێنا!

ھەمیشە پارتیەکان تێڕوانینان وایە ڕووداوی ٣١ی ئاب پارتی کردە حیزبی ژمارە یەک لەکوردستان ،لەھەولێرەوە ھەژموونی خۆی چەقاند ،تائێرە دروستە نکۆڵی لێناکرێ ،

بەڵام ئەگەر پێیانوابێت خۆشگوزەرانی ھەولێر و باڵەخانەی بەرزو کۆمپیانیا بیانیەکان وەبەرھێنانی تێدا دەکەن دەرھاویشتەی ٣١ ئابە ئەمڕۆ بەرھەمی بیست و شەش ساڵە دەیخۆین،شانازی ھەولێریەکانە

ئەوە ڕووداوەکانی ١٦ی ئۆکتۆبەری ٢٠١٧شانازی یەکێتی و خەڵکی کەرکوکە،
کەرکوک و کەرکوکیەکان لەدوای ١٧ی ئۆکتۆبەرەوە خۆشگوزەرانیان دەستی پێکردووە ،
ئێستا شارەکەیان ئاسایش بەرقەرارە دزی و تاڵانی و دەست بڕین و تیرۆر کەم بووە ،خەڵکی دوورن لە ململانێی نێوان حیزبە کوردستانیەکان ،
چیتر ستونی کارەبایی و پردو شەقام و دەرابەی دوکانەکان ڕەنگی سەوز یان زەرد ناکرێن ،

27/07/2022

ووتەکانی فواد حسێن و پێکانی دوو ئامانج

نەھرۆ فتاح

ووتە زبرو توندەکانی فواد حسێن ی وەزیری دەرەوەی عێراق و ھاوکات کەسایەتی دیارو گەورەی پارتی دیموکوراتی کوردستان دژی سیاسەتی تورکیاو لەشکرکێشی بۆناو خاکی عێراق ،لەناوھۆڵی کۆبونەوەی ئەنجومەنی ئاسایش ،دوو ڕەھەندی لێ دەخوێنمەوە

—پارتی لەرێگەی فواد حسێنەوە دەیەوێ شوێن پەنجەی تۆختربکاتەوە لەبەغدا ،ھاوکێشە سیاسیەکانی ئەم دوایەی بەغدا بەلای خۆی ھاوسەنگ بکات ،لایەنی کەم بوەستێتەوە بەرامبەر یەکێتی بەرەکەی ژێر پێی بجولێنێ.

—ڕەھەندی دووەم پارتی لەرێگەی پۆستی وەزیری دەرەوەی عێراق غیر مباشر بەدەنگێکی بەرز بەتورکیا بڵێ ،ھەرچەندە ئێمە دۆستی یەکین زۆرخاڵی ھاوبەشمان ھەیە ،بەڵام ڕەچاوی ھەندێ ئاسایشی ناوچەکە بکە چونکە شوێن نفوسو پێگەی پارتیمانە.

25/07/2022

ئاگاداری بۆسەرجەم ئەو مامۆستایانەی دەیانەوێ درێژە بەخوێندن بدەن لەکۆلیژی بنەرەتی ئێواران ،سەردانی پەروەردەکەیان بکەن

Address

Koy Senjaq
22

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when نەهرۆ فەتاح nahro fatah posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Shortcuts

Share

Category