بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی کۆیە

بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی کۆیە پەیجی فەرمی ـ بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی کۆیە

بەناوی بەڕێوەبەری پەروەردە وبەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی کۆیە پرسەوسەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی خانەوادەی کۆچکردوو (ژیان رەسوڵ رە...
15/08/2026

بەناوی بەڕێوەبەری پەروەردە وبەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی کۆیە
پرسەوسەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی خانەوادەی کۆچکردوو (ژیان رەسوڵ رەشید) کەدەکاتەخوشکی(مامۆستا ساکار رەسوڵ ـ مامۆستا لەئامادەیی کۆیەی کوڕان و مامۆستا بەهار رەسوڵ ـ مامۆستا لەقوتابخانەی مەلای گەورەی بنەڕەتی).

خوای گەورە بەبەهەشتی بەرینی شاد بکات.

‏‎إِنَّـا لِلَّهِ وَإِنَّــا إِلَيْـهِ رَاجِعُــون

ـ راگەیاندنی پەروەردەی کۆیە

#پرسە

بەناوی بەڕێوەبەری پەروەردە وبەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی کۆیە پرسەوسەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی خانەوادەی کۆچکردوو (صلاح الدین عل...
14/08/2026

بەناوی بەڕێوەبەری پەروەردە وبەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی کۆیە
پرسەوسەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی خانەوادەی کۆچکردوو (صلاح الدین علاء الدین مستەفا) کەدەکاتەباوکی (مامۆستا نازدار و مامۆستا نازناز و مامۆستا نێرگز و مامۆستا سەوسەن و مامۆستا شیراز و مامۆستا شنۆ)

خوای گەورە بەبەهەشتی بەرینی شاد بکات.

‏‎إِنَّـا لِلَّهِ وَإِنَّــا إِلَيْـهِ رَاجِعُــون

ـ راگەیاندنی پەروەردەی کۆیە

#پرسە

12/08/2026
بەناوی بەڕێوەبەری پەروەردە وبەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی کۆیە پرسەوسەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی خانەوادەی کۆچکردوو (حلیمە سوڵتان ...
10/08/2026

بەناوی بەڕێوەبەری پەروەردە وبەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی کۆیە
پرسەوسەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی خانەوادەی کۆچکردوو (حلیمە سوڵتان شێروانی) کەدەکاتە دایکی(مامۆستا شیرین عبدالرحمن )مامۆستا لەقوتابخانەی باواجی بنەڕەتی.

خوای گەورە بەبەهەشتی بەرینی شاد بکات.

‏‎إِنَّـا لِلَّهِ وَإِنَّــا إِلَيْـهِ رَاجِعُــون

ـ راگەیاندنی پەروەردەی کۆیە

#پرسە

"م.شهێن عوسمان " بە ئامادەبوونی  "م.شێرزاد "ئەندامی لیژنەی لقی تاقیکردنەوەکانی پەروەردەی گشتی هەولێرو  کۆبوونەوەی لیژنەی...
08/08/2026

"م.شهێن عوسمان " بە ئامادەبوونی "م.شێرزاد "ئەندامی لیژنەی لقی تاقیکردنەوەکانی پەروەردەی گشتی هەولێرو کۆبوونەوەی لیژنەی تاقیکردنەوەکانی پەروەردەی کۆیە لەگەڵ بەڕێوەبەر و یاریدەدەری هۆڵەکانی تاقیکردنەوەکانی پۆلی ١٢ ئامادەیی زانستی و وێژەیی و پیشەیی خولی دووەم بەمەبەستی پێدانی رێنمایی و ڕێککارەکانی بەڕێوەچوونی تاقیکردنەوەکان.

بەناوی بەڕێوەبەری پەروەردە وبەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی کۆیە پرسەوسەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی خانەوادەی کۆچکردوو (ئازاد رەفیق) ...
08/08/2026

بەناوی بەڕێوەبەری پەروەردە وبەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی کۆیە
پرسەوسەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی خانەوادەی کۆچکردوو (ئازاد رەفیق) کەدەکاتە برای(مامۆستا سەیران رەفیق)مامۆستا لەئامادەیی کۆیەی کوڕان.

خوای گەورە بەبەهەشتی بەرینی شاد بکات.

‏‎إِنَّـا لِلَّهِ وَإِنَّــا إِلَيْـهِ رَاجِعُــون

ـ راگەیاندنی پەروەردەی کۆیە

#پرسە

ئاگاداری سەرجەم خوێندکارانی دەرچوی پۆلی نۆیەمی بنەرەتی دەکەینەوە ئەوانەی ئارەزووی خوێندنيان هەیە له ئامادەیی پيشەیی کۆیە...
01/08/2026

ئاگاداری سەرجەم خوێندکارانی دەرچوی پۆلی نۆیەمی بنەرەتی دەکەینەوە ئەوانەی ئارەزووی خوێندنيان هەیە له ئامادەیی پيشەیی کۆیە بەشەکانی [بازرگانی و كارەباو ئۆتۆمبێل (سيارات) ]
دەتوانن سەردانی ئامادەيی پیشەیی کۆیە بکەن بەمەبەستی وەرگرتنی فۆرم

چوار ساڵ بەسەر کۆچی دوایی مامۆستا (عەبدولواحێد قەهار حەوێزی)تێپەردەبێت مامۆستایەکی بەتوانا و  زیرەک و لێهاتوو  بووە لە و...
31/07/2026

چوار ساڵ بەسەر کۆچی دوایی مامۆستا (عەبدولواحێد قەهار حەوێزی)تێپەردەبێت

مامۆستایەکی بەتوانا و زیرەک و لێهاتوو بووە لە وانەی بیرکاری..هەر بۆییە بە (واحێد قەهاری بیرکاری ناسراوو بوو) ...لەساڵی ۱۹۳۷ لە شارە جوانەکەی کۆیە لە دایک بووە. قۆناغەکانی خوێندنی بە سەرکەووتوانە تەواو کردیە تا بووە بە مامۆستا.٠٠٠٠
لە۲٠/۱۱/۱۹٥۸دەست بەکاربووە لە گوندی پێبازۆک دواتر گوازراوەتەوە ناو شاری کۆیە وەلە ساڵی ۱۹٦۱ ژیانی هاوسەرگیری پێک هێناوە
لە ساڵی ۱۹٦۳ لەسەر هەڵوێستی کوردایەتی دەست گیر کراوە لەگەڵ کۆمەڵیک مامۆستای تری شارەکە دواترگواسترانەوە
بەندیخانەی شاری کەرکوک تا چەند مانگێک دواتریش گواستراینەوە بەندیخانەی شاری هەولێر لەوێش دوای چەند مانگەک بە هۆی بونی گفتوگۆ لەکەڵ حوکمەتی ئەو کات داوای ئازادکردنی گیراوەکان کرابوو...ئەوەبوو کە ئازاد کران
لە ساڵی ۱۹٦٤ گەرایەوە سەرکارەکەی
خۆی وەک مامۆستا
وەلەساڵی۱۹۷٦رژێمی بەعس لەسەرهەڵوێستی کوردایەتی نەفی کردن
وەک سزا بەرەو باشووری عێراق شاری (دیوانیە)
بۆ ماوەی دوو ساڵ دوورخراوەتەوە _دواتر گەراوەتەوە كۆیە، كراوەتە بەرێوەبەری قوتابخانەی زانست وە لەبەر ئاست بەرزی و زیرەکی لە وانەی بیرکاری (جەبروهەندسە)
ی ئەوکات داوای لێكراوە لەڤ دوا ناوەندیەکانی وانە بڵێتەوە بە داوایەکەیان رازی بوو لە رۆژیک دا لە چەند خوێندنگایەک وانەی دەگووتەوە بەشداری چەندین خولی بیرکاری کردووە بە پلەی نایاب دەرچووە دوا جار لە ساڵی۲٠٠٥_۲٠٠٦ خانەنشین بووە لە ڕۆژی(٢٠٢٠/٧/٢١)چووەتە بەر دلۆڤانی خوای گەورە.

ساڵی ١٩٢٧ لە کۆیە یەکەم قوتابخانەی نەهێشتنی نەخوێندەواری کراوەتەوە پێدەچێ ئەو قوتابخانەیە ( محو الامیة )ینەهێشتنی نەخوێن...
31/07/2026

ساڵی ١٩٢٧ لە کۆیە یەکەم قوتابخانەی نەهێشتنی نەخوێندەواری کراوەتەوە

پێدەچێ ئەو قوتابخانەیە ( محو الامیة )ی
نەهێشتنی نەخوێندەواریە یان خوێندن بۆ گەوران کە لە کۆیە دامەزراوە، چ لەسەر ئاستی کوردستان یا چ لەسەر ئاستی عیراق ئەگەر یەکەمیش نەبووبێ لە یەکەمەکان بووە بۆ نەهێشتنی نەخوێندەواری .

بەگوێرەی ئەو بەڵگەنامەیەی کە کاک دکتۆر مەغدید سەپان بۆی ناردووم، کە لە گۆڤاری زاری کرمانجی ژمارە حەوتی ساڵی ١٩٢٧ دا ڕەوانشاد حوسێن حوزنی موکڕیانی بەبۆنەی کردنەوەی ئەو قوتابخانەیە پیرۆزبایی لەمامۆستاکان و لەوانەی هیمەتیان کردووە بۆ کردنەوەی ئەو قوتابخانە لەگۆڤارەکە کردووە .

وەک ناویان هاتووە ئەوانەی لەهەوڵی کردنەوەی قوتابخانەکەبووین، عەبدولخالق ئەفەندی و محەمەد .... ئەفەندی و عومەر ئەمین ئەفەندی و لەسەر مەرحەمەت و موساعەدەی جەنابی قائیمقام بەگ ( لەوساڵەدا جەمیلاغای حەوێزی قائیماقم بووە ) وە جەنابی فازڵ موحتەرەم مەلامحمەد ئەفەندی ( مەبەستی لە مەلای گەورەی کۆیەیە ) .

دیسان وەک لەگۆڤارەکەدا هاتووە، کە زۆربەی دەرسەکان لەلایەن جەنابی شێخ نورەدین ئەفەندی ( شێخ نورەدەین برای مەلای گەورە بووە ) و عەبولخالق ئەفەندی و ڕەمزی ئەفەندی و عومەرئەمین ئەفەندی گووتراوەتەوە، وە دەڵێ؛ جەنابی عەبدولرەحمان شەرەف ئەفەندیش لەهەندێ دەرسان یارمەتیان دەدا .

دیارە حوسێن حوزنی موکڕیانی، دەڵێ؛ ئێمە بە ناوی کوردایەتی و تەشاکوراتمان تەقدیم جەناب موحتەرەم قائیمقام بەگ و جەناب مەلا محەمەد ئەفەندی معارف پەروەران و جەنابانی معلمانی پێگەیشتو دەکەین .

لەو باوەڕەدام و بەڵگەش هەیە و وابزانم لەگۆڤاری کەکۆن بڵاوکراوەتەوە، کە یەکەم قوتابخانەی ئاسایی خوێندنی مناڵانیش هەر لە شاری کۆیە لەکۆتایی سەدەی نۆزدە کرابێتەوە و دوای داخستنی جارێکی دی لەسەرەتای سەدەی بیست کراوەتەوە، ئەویش ئەگەر قوتابخانەی یەکەم نەبێ ئەوە لەقوتابخانە یەکەمەکانی کوردستانە .
*چاپوك سەید عومەر

بەناوی بەڕێوەبەری پەروەردە وبەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی کۆیە پرسەوسەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی خانەوادەی کۆچکردوو (ئاراد فتح الل...
30/07/2026

بەناوی بەڕێوەبەری پەروەردە وبەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی کۆیە
پرسەوسەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی خانەوادەی کۆچکردوو (ئاراد فتح اللە) کەدەکاتە برای(مامۆستا محمد داریاس و مامۆستا سەباح).
یاریدەدەر لەقوتابخانەی ژینی بنەڕەتی .

خوای گەورە بەبەهەشتی بەرینی شاد بکات.

‏‎إِنَّـا لِلَّهِ وَإِنَّــا إِلَيْـهِ رَاجِعُــون

ـ راگەیاندنی پەروەردەی کۆیە

#پرسە

Address

پەروەردەی کۆیە
Koy Senjaq

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی کۆیە posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Shortcuts

Share

Category