Future generation private basic school : : قوتابخانەی نەوەی دواڕۆژی بنەڕەتی

  • Home
  • Iraq
  • Koy Senjaq
  • Future generation private basic school : : قوتابخانەی نەوەی دواڕۆژی بنەڕەتی

Future generation private basic school : : قوتابخانەی نەوەی دواڕۆژی بنەڕەتی "خوێندن لای ئێمە بە زمانی ئینگلیزییە، لەگەڵ گرنگیدانێکی تایبەت بە زمانەکانی کوردی و عەرەبی."

ڕۆژی سێیەم خولی بەهێز کردن و بەرزکردنەوەی ئاستی زانستی و گەشەپێدانی تواناکانی مامۆستایانی قوتابخانە.
17/08/2026

ڕۆژی سێیەم

خولی بەهێز کردن و بەرزکردنەوەی ئاستی زانستی و گەشەپێدانی تواناکانی مامۆستایانی قوتابخانە.

ڕۆژی دووەم خولی بەهێز کردن و بەرزکردنەوەی ئاستی زانستی و گەشەپێدانی تواناکانی مامۆستایانی قوتابخانە.
16/08/2026

ڕۆژی دووەم

خولی بەهێز کردن و بەرزکردنەوەی ئاستی زانستی و گەشەپێدانی تواناکانی مامۆستایانی قوتابخانە.

بە مەبەستی بەرزکردنەوەی ئاستی زانستی و گەشەپێدانی تواناکانی مامۆستایانی قوتابخانە، ئەمڕۆ یەکەم ڕۆژی خولی بەهێزکردنی مامۆ...
15/08/2026

بە مەبەستی بەرزکردنەوەی ئاستی زانستی و گەشەپێدانی تواناکانی مامۆستایانی قوتابخانە، ئەمڕۆ یەکەم ڕۆژی خولی بەهێزکردنی مامۆستایان (پێداگۆجی) لە قوتابخانەکەمان بە سەرکەوتوویی دەستی پێکرد.

ئەم خولە بە سەرپەرشتی مامۆستایانی بەڕێز و خاوەن ئەزموون (ئاکام عبداللە فتاح) و (شەوین جنگی عبداللە) بەڕێوەدەچێت، بە ئامانجی ئاشناکردنی مامۆستایان بە نوێترین ڕێگاکانی وانەوتنەوە و بەهێزکردنی ژێرخانی پەروەردەیی قوتابخانەکەمان.

بەهیوای سەرکەوتن بۆ سەرجەم مامۆستایان و دروستکردنی ئایندەیەکی گەشتر بۆ قوتابییانمان.

چالاکییەکانی (دیداری گەشەی سەرجەم مامۆستایانی قوتابخانە) بە سەرکەوتوویی کۆتایی هات، هەنگاوێکی تر بەرەو پێشخستنی تواناکان...
12/08/2026

چالاکییەکانی (دیداری گەشەی سەرجەم مامۆستایانی قوتابخانە) بە سەرکەوتوویی کۆتایی هات، هەنگاوێکی تر بەرەو پێشخستنی تواناکان و بەرزکردنەوەی ئاستی پەروەردەیی.
ئەم دیدارە دەرفەتێکی زێڕین بوو بۆ گۆڕینەوەی ئەزموونەکان و نوێکردنەوەی تواناکان لە پێناو داهاتوویەکی گەشتر بۆ قوتابییەکانمان.

کارگێری قوتابخانە.

سەرکەوتنێکی نوێ بۆ قوتابخانەکەمانهەمیشە قوتابخانەی (نەوەی دواڕۆژ) شوێنی یەکەم و پێشەنگە.لە ڕێوڕەسمێکی شایستەدا، ئەنجامەک...
10/08/2026

سەرکەوتنێکی نوێ بۆ قوتابخانەکەمان
هەمیشە قوتابخانەی (نەوەی دواڕۆژ) شوێنی یەکەم و پێشەنگە.

لە ڕێوڕەسمێکی شایستەدا، ئەنجامەکانی (تاقیکردنەوەی زمانی کوردی و ڕێزلێنان لە قوتابخانە پێشەنگ و ئاستبەرزەکان) ڕاگەیەندراو لە لایەن جەنابی وەزیر ڕێزلێنانمان پێبەخشرا.

بە شانازییەوە، قوتابخانەکەمان توانی ئاستی (زۆرباش) لە هەڵسەنگاندنی زمانی کوردیدا بەدەستبهێنێت.

🥇 پلەی یەکەم لەسەر ئاستی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەولێر (لە کۆی ١٠٣ قوتابخانە).

🥈 پلەی دووەم لەسەر ئاستی تەواوی هەرێمی کوردستان (لە کۆی ٢٠٤ قوتابخانە).

ئەمڕۆ لە سەردانێکدا، بەڕێز (شێرزاد حمدامین غفور) بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی سەرپەرشتیکردنی پەروەردەیی هەولێر، بە یاوەری ش...
06/08/2026

ئەمڕۆ لە سەردانێکدا، بەڕێز (شێرزاد حمدامین غفور) بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی سەرپەرشتیکردنی پەروەردەیی هەولێر، بە یاوەری شاندێکی هاوکارانی، سەردانی قوتابخانەیان کرد و لەلایەن خاوەن و دەستەی کارگێڕیی قوتابخانەوە پێشوازییەکی گەرمیان لێکرا.

ئامانجی سەردانەکە بەسەرکردنەوەی ئامادەکارییەکان و داڕشتنی پلانی گونجاو بوو بۆ ساڵی نوێی خوێندن لە کۆبونەوەکەدا، وێنەی گشتیی پڕۆسەی پەروەردە و چەندین بابەتی گرنگی پەیوەندیدار تاوتوێ کران. لە کۆتاییدا، شاندی میوان خۆشحاڵیی خۆیان بەرامبەر ئاستی کارگێڕی و ڕێکخستنی قوتابخانە دەربڕی و دەستخۆشییان لە هەوڵەکانی ستافی قوتابخانە کرد.

ناونووسین بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠٢٦ - ٢٠٢٧) لە قوتابخانەی نەوەی دواڕۆژی بنەڕەتی ناحکومی بەردەوامە.📚 ناو تۆمارکردن دەستی پێکر...
02/08/2026

ناونووسین بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠٢٦ - ٢٠٢٧) لە قوتابخانەی نەوەی دواڕۆژی بنەڕەتی ناحکومی بەردەوامە.

📚 ناو تۆمارکردن دەستی پێکردووە و رۆژانە بەردەوامە.

🏃‍♂️ دوا مەکەوە و باشترین ژینگەی پەروەردەیی بۆ ڕۆڵەکەت دەستەبەربکە!

بۆ زانیاری زیاتر:

⏰ دەرگای قوتابخانە کراوەیە بۆ پێشوازیکردن لە ئێوەی بەڕێز هەموو ڕۆژانێک لە (یەکشەممە تاکو پێنجشەممە) لە کاتژمێر ٨:٣٠ بەیانی تا کاتژمێر ١٢:٠٠ نیوەرۆ.
‏‎
☎️ تەلەفۆن: 07503852371-07715598080

📍 ناونیشان : کۆیە - هەیبەت سولتان - تەنیشت پارکی فاتح ڕەسوڵ

ناونووسین بۆ ساڵی نوێی خوێندنی (٢٠٢٦ - ٢٠٢٧) دەستیپێکرد 🔔⚪️ خوێندن بە زمانی ئینگلیزییە، لەگەڵ گرنگیدانی تایبەت و بەردەوا...
19/07/2026

ناونووسین بۆ ساڵی نوێی خوێندنی (٢٠٢٦ - ٢٠٢٧) دەستیپێکرد 🔔

⚪️ خوێندن بە زمانی ئینگلیزییە، لەگەڵ گرنگیدانی تایبەت و بەردەوام بە زمانەکانی کوردی و عەرەبی بۆ پاراستنی ناسنامە و بەهێزکردنی توانای گفتوگۆی قوتابییان.

⚪️ بوونی مامۆستایانی پسپۆڕ و خاوەن لێهاتوویی بەرز لە بواری پەروەردەدا.

⚪️ دابینکردنی کەشێکی تەندروست، دڵنیا و هاندەر بۆ پەرەپێدانی بەهرەکانی قوتابی.

بۆ زانیاری زیاتر:

⏰ دەرگای قوتابخانە کراوەیە بۆ پێشوازیکردن لە ئێوەی بەڕێز لە ڕۆژانی (یەکشەممە و چوارشەممە) لە کاتژمێر ٨:٣٠ بەیانی تا کاتژمێر ١٢:٠٠ نیوەرۆ.
‏‎
☎️ تەلەفۆن: 07503852371-07715598080
📍 ناونیشان : کۆیە - هەیبەت سولتان - تەنیشت پارکی فاتیح ڕەسوڵ

نەوەی دواڕۆژ و سەرکەوتن خۆشحاڵین و شانازی دەکەین کە ئەنجامە گەش و درەوشاوەکانی هەڵسەنگاندنی زمانی کوردی ڕابگەیەنین، کە ت...
15/07/2026

نەوەی دواڕۆژ و سەرکەوتن

خۆشحاڵین و شانازی دەکەین کە ئەنجامە گەش و درەوشاوەکانی هەڵسەنگاندنی زمانی کوردی ڕابگەیەنین، کە تێیدا قوتابخانەکەمان توانی لەسەر ئاستی ناوچەکە و هەرێم بگاتە لووتکە و ئەم دەستکەوتە مێژووییانە تۆمار بکات:

🥇 پلەی یەکەم لەسەر ئاستی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەولێر (لە کۆی ١٠٣ قوتابخانە).

🥈 پلەی دووەم لەسەر ئاستی تەواوی هەرێمی کوردستان (لە کۆی ٢٠٤ قوتابخانە).

💐 پەیامی پیرۆزبایی کارگێڕی قوتابخانە:
کارگێڕی قوتابخانە، بە بۆنەی ئەم سەرکەوتنە مەزن و دەستکەوتە باڵایەوە، گەرمترین و جوانترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی سەرجەم ستافی بەڕێزی مامۆستایان، فەرمانبەرانی دڵسۆز، قوتابییە ئازیزەکانمان و بنەماڵە بەڕێزەکانیان دەکات، ئەم ئەنجامە درەوشاوەیە بەڵگەی ڕوونی ماندووبوون، هاوکاری و کارکردنی بەکۆمەڵی هەموو لایەکە.
تایبەتتر، سوپاس و پێزانینی بێپایانی خۆمان ئاڕاستەی مامۆستایانی زمانی کوردی دەکەین؛ بە تایبەت مامۆستای بەتوانا و دڵسۆز مامۆستا (دابان وەهاب سوارە)، کە بە هیممەت و دڵسۆزی و ماندووبوونی بێوچانی خۆی، ڕۆڵی سەرەکی و بنەڕەتی هەبوو لە بەدیهێنانی ئەم سەرکەوتنە زێڕینەدا, دەستی ماندووبوونیان دەگوشین و هەمیشە هیوای بەردەوامی و سەرکەوتنیان بۆ دەخوازین.

سوپاس بۆ یەکە یەکەتان کە هەمیشە ناوی قوتابخانەکەمان لە لووتکەدا دەهێڵنەوە.
بەرەو سەرکەوتنی زیاتر و ئایندەیەکی گەشتر بۆ ڕۆڵەکانمان.

کارگێڕی قوتابخانە

بۆ پێشوازیکردن لە ساڵی نوێی خوێندنی (٢٠٢٦-٢٠٢٧) و بەمەبەستی داڕشتنی پلانێکی تۆکمە و سەرکەوتووانە، کارگێری قوتابخانە  یەک...
12/07/2026

بۆ پێشوازیکردن لە ساڵی نوێی خوێندنی (٢٠٢٦-٢٠٢٧) و بەمەبەستی داڕشتنی پلانێکی تۆکمە و سەرکەوتووانە، کارگێری قوتابخانە یەکەمین کۆبوونەوەی گشتیی کارگێڕی لەگەڵ سەرجەم ستافی مامۆستایان و فەرمانبەران ئەنجامدا.

- تەوەرە سەرەکییەکانی کۆبوونەوە:

▪️بەخێرهاتن و ناساندن: پێشوازیکردن لە ستافی ئازیز و ناساندنی کارگێڕی نوێی قوتابخانە.

▪️ ئامادەکاری بۆ ساڵی نوێ: تاوتوێکردنی پلان و پڕۆگرامی پەروەردەیی و فێرکاری بۆ ساڵی نوێ.

▪️ پەرەپێدانی ئاستی زانستی: گفتوگۆکردن لەسەر پاراستنی ئاستی باڵای قوتابخانە و بەردەوامیدان بە سەرکەوتنەکان.

بەروار : ١٢/٧/٢٠٢٦
هۆڵی گشتی قوتابخانە

Address

Haibatsultan
Koy Senjaq
0000

Opening Hours

Wednesday 08:30 - 12:01
Saturday 08:30 - 12:00

Telephone

+9647503852371

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Future generation private basic school : : قوتابخانەی نەوەی دواڕۆژی بنەڕەتی posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The School

Send a message to Future generation private basic school : : قوتابخانەی نەوەی دواڕۆژی بنەڕەتی:

Shortcuts

Share

Category