10/10/2021
کۆتا پەیامی بانگەشەی هەڵبژاردن
پێم خۆشە لێرەوە سوپاسی سەرجەم هەموو ئەو هاوڕێ و کەس و لایەن وتیمی تایبەتی بانگەشە و دەنگدەرە ئەزیزانە بکەم کە لە ماوەی بانگەشەی هەڵبژاردندا لێبڕاوانە و دڵسۆزانە پاڵپشت و هاوکارمان بوون ، سوپاس بۆ تیمی ڕاگەندن کە نزیکەی دوو مانگە کارە ڕاگەندنەکانیان دڵسۆزانە ڕاپەڕاندوە ... سوپاس بۆ هەموو ئەو ئەزیزانەی تەنها لەبەر خۆشەویستی و بڕوا بونیان بە پەیام و بۆچونەکانی بەندە بە شەوو ڕۆژ لە سۆشیال میدیاو لە ناو خەڵک ،دەنگ و ڕەنگی ئێمەیان گەیاندوە ، ویستی ئێمە ئەوەبوو ویژدانمان ئاسودە بکەین و وەک ئینسانێک پاشان وەک کوردێک ئەوەی لەدەستمان بێت لەڕووی دینی و ویژدانمانەوە ئەنجامی بدەین ، بە پشتیوانی خودا هەر کات بەندە دەرفەتی چونمان بۆ بەغداد بۆ ڕەسخسا بێگومان وەک بە دروشم ڕامانگەیاندوە ( کاری لە پێشینەی ئێمە داواکاریەکانی ئێوەیە) بێشک بە کرداریش جێی متمانەی ئێوە ئەبین و خیانەت لە گفتو متمانەتان ناکەین ،
خۆشەویستان و هاوشاریانی کەرکوکی خۆشەویست ، خۆشگوزەرانی و ژیانی شایستە بۆ ئێوە ئاوات و خەمی ئێمەیە ... سبەی دەنگدانی گشتیەو هیوادارم هەموو بە جۆش و خرۆشەوە ڕوو بکەنە بنکەکانی دەنگتان و جێ پەنجەی خۆتان جێ بهێڵن لە ئایندەی خۆتان و خانەوادە و شارو نیشتیمانتان ، دەنگی ئێوە تاکە ڕێگایە بۆ گۆڕینی ژیانتان ، بۆیە هیچ کاتێک دودڵ مەبە لە دەنگدانت و لەو مافە مەدەنیەی خۆت خۆش مەبە ... شاد و سەربەرز و سەرفراز بن
دکتۆرە ئاشتی مەهدی عارف
کاندیدی ژمارە 38 بازنەی 2 ی کەرکوک