17/08/2026
لە پێناو لەنزیکەوە ئاگاداربوون لە بەڕێوەچوونی کارەکان، (پ.ی.د. چیا محەمەد حەسەن) سەرۆکی زانکۆ، بە یاوەری (د. هەڵمەت عاسی حسێن) ڕاگری پەیمانگای تەکنیکی کفری، سەردانێکی مەیدانییان بۆ کەمپی تەکنیکی کفری ئەنجام دا.
سەردانەکە بەمەبەستی چاودێریکردنی هەنگاوەکانی فراوانکردنی ڕووبەری سەوزایی، دروستکردنی ڕێڕەوی زیاتری پیادە بۆ خوێندکاران، و جێبەجێکردنی پڕۆژەی دەروازەی سەرەکی و پرسگەی نوێ بە شێوازێکی مۆدێرن ئەنجام درا، تاوەکو ژینگەیەکی شایستە و بەرزترین ئاستی خزمەتگوزاری بۆ کەمپەکە دابین بکرێت.