دواناوەندی جۆنەلەی تێکەلاو

دواناوەندی جۆنەلەی تێکەلاو Contact information, map and directions, contact form, opening hours, services, ratings, photos, videos and announcements from دواناوەندی جۆنەلەی تێکەلاو, Middle School, سپیلک, Khalifan.

27/09/2023

ئاگاداری بۆ ئەو قوتابیانەی کەوا ئەمسال لە زانکۆ و پەیمانگاکان وەرگیراون سبەی پێنج شەممە ڕیکەوتی ٢٨ - ٩ - ٢٠٢٣ سەحات ٩ بەیانی لە قوتابخانە ئامادەبن بە مەبەستی پێدانی بڕوانامە بۆ دەستکردنی بە مامەلەی وەرگیرانیان ...
پێویستە کتێبەکانی پۆلی ١٢ئامادەیی بگەڕێننەوە بە پێچەوانەوە بڕوانامەیان پێ نادرێت ...

پرسەنامە ....بەناوی دەستەی کارگێڕی و تەواوی مامۆستایان و قوتابیانی قوتابخانەکەمان پرسە وسەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی مامۆستا(...
23/09/2023

پرسەنامە ....
بەناوی دەستەی کارگێڕی و تەواوی مامۆستایان و قوتابیانی قوتابخانەکەمان پرسە وسەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی مامۆستا( مهناز عبداللە عزیز ) مامۆستای قوتابخانەکەمان دەکەین بەهۆی کۆچی دوای باپیری ، داواکارین خودای گەورە کۆچکردوو بە بەهەشت شاد بکات و دواین ناخۆشیان بێت ...

إنّا لله وإنّا إليهِ رَاجعُون

تلعت کریم .... بەڕێوەبەری قوتابخانە

ئاگاداری بۆ قوتابیان و مامۆستایان و کەس و کاری قوتابیان دەوامی قوتابخانەکەمان بۆ سالی خوێندنی ٢٠٢٣  -  ٢٠٢٤  بە ئەم شێوی...
16/09/2023

ئاگاداری بۆ قوتابیان و مامۆستایان و کەس و کاری قوتابیان دەوامی قوتابخانەکەمان بۆ سالی خوێندنی ٢٠٢٣ - ٢٠٢٤ بە ئەم شێویە بۆ ئاگاداریتان ...
یەکشەممە و دووشەممە دەوام کاتژمیر ٨ بەیانی دەست پێ دەکات ..
سێ شەممە و چوارشەممە و پێنچ شەممە کاتژمێر ١ دوای نیوەڕۆ دەست پێدەکات ...
تێبینی //
* بەیانی دەوامی فەرمی قوتابخانەیە و قوتابیان وانەکان دەخوێنن و غیابات وەردەگیرێت .
*پێویستە بە لایەنی کەم قوتابی ٥ خولەک بۆ ١٠ خولەک پێش دەوام لە قوتابخانە ئامادەبێت .
*پێویستە کەس و کاری قوتابی پێش ناردنی قوتابی وا لە قوتابی بکات نانی بەیانی بخوات چونکە تا نیوەڕۆ قوتابی بە بێ خواردن هیلاک و لاواز دەبێت ..
* پێویستە کەس و کاری قوتابی مانگانە سەردانی قوتابخانە بکات لە ئاستی زانستی قوتابی بکۆلێتەوە تاکو بزانێت ئاستی چۆنە .
* بۆ ئەم سالی خوێندن جلی قوتابخانە ئیجباری نی یە ، بەلام بە هیچ شێوەیەک ڕێگا نادرێت قوتابی جلی زۆر نەشیاو و زۆر رەنگاوڕەنگ لەبەر بکات .
*پێویستە هەموو ئەندامانی قوتابخانە پابەندبن بە ڕێنمایەکانی قوتابخانە .

تلعت کریم ،،،، بەڕێوەبەری قوتابخانە

مامۆستایان و قوتابیانی ئەزیز...ساڵی نوێی خوێندنی 2023\2024تان پیرۆز بێت ، هیواخوازین ئەمساڵیش وەک ساڵانی ڕابردوو ئەنجامێ...
12/09/2023

مامۆستایان و قوتابیانی ئەزیز...
ساڵی نوێی خوێندنی 2023\2024تان پیرۆز بێت ، هیواخوازین ئەمساڵیش وەک ساڵانی ڕابردوو ئەنجامێکی بەرهەمدار و نەوەیەکی خاوەن زانست و پەروەردە لەقوتابخانەکەمان پێ بگات بە هەوڵ و ماندبوونی مامۆستایان و قوتابیان و کەس و کاریان.
سبەی جوارشەممە ڕێکەوتی ١٣ /٩ / ٢٠٢٣ کاتژمیر (١) دوای نیوەڕۆ یەکەم ڕۆژی دەوامە لە قوتابخانەکەمان پێویستە قوتابی ئامادەبیت بۆ وەرگرتنی کتێب ، ئەو قوتابیانەی پار ساڵ پۆلی ١٢ ئامادەیی بوون پێویستە کتێبەکان بگەڕێننەوە بە پێجەوانەوە دواتر بێ بەش دەبن لە پێدانی بڕوانامە ...
قوتابیان لە ئێستا دا بەشێوەیەکی کاتی ناچار ناکرێن بە یەک پۆشی ، دەتوانن جڵی ساڵی ڕابردوو یان جل و بەرگێکی نزیک لە یەکپۆشی و گونجاو ڕێک و پێک بپۆشن.
بەهیچ جۆرێک ڕێگا بە جلی ناڕێک نادرێ کە دووربێت لە پەروەردە و قوتابخانە، چونکە قوتابخانەکەمان تێکەلاوە و جیاواز لەقوتابخانەکانی تر.
بەهیوای ساڵێکی پڕ بەرهەم .....
12ی9ی2023

ئاگاداری بۆ قوتابیانی دەرچووی پۆلی ١٢ی ئامادەیی سبەی سەحات  (٨) بەیانی لە قوتابخانە ئامادەبن بەمەبەستی وەرگرتنەوەی کۆدی ...
03/09/2023

ئاگاداری بۆ قوتابیانی دەرچووی پۆلی ١٢ی ئامادەیی سبەی سەحات (٨) بەیانی لە قوتابخانە ئامادەبن بەمەبەستی وەرگرتنەوەی کۆدی زانکۆلاین پێویستە قوتابی خۆی ئامادەبێت

شوێن و هۆلی تاقیکردنەوەکانی پۆلی ١٢ خولی دووەم ...بەهیوای سەرکەوتن بۆ قوتابیان
04/08/2023

شوێن و هۆلی تاقیکردنەوەکانی پۆلی ١٢ خولی دووەم ...
بەهیوای سەرکەوتن بۆ قوتابیان

ئاگاداری بۆ قوتابیانی پۆلی ١٢ ئامادەییسەبارەت بە هۆلی تاقیکردنەوەکان بەشی ویژەیی  جیاوکی بنەرەتی کچان بەشی زانستی( کوڕ) ...
23/07/2023

ئاگاداری بۆ قوتابیانی پۆلی ١٢ ئامادەیی
سەبارەت بە هۆلی تاقیکردنەوەکان
بەشی ویژەیی جیاوکی بنەرەتی کچان
بەشی زانستی( کوڕ) ئامادەیی خەلیفانی زانستی کوڕان مەمەڕ

کچ دواناوەندی ئیرۆنی تێکەلاو

ڕوونکردنەوە1.ئەو قوتابیانەی ئەمساڵ دەردەچن  ئەگەر بیانەوێ چاککردنی تێکڕا (تحسین معدل)بکەن نمرەی ئەمساڵیان سفر دەبێتەوە و...
05/07/2023

ڕوونکردنەوە
1.ئەو قوتابیانەی ئەمساڵ دەردەچن ئەگەر بیانەوێ چاککردنی تێکڕا (تحسین معدل)بکەن نمرەی ئەمساڵیان سفر دەبێتەوە و ساڵی داهاتوو هەر نمرەیەک بەدەست بێنن ئەونمرەیان بۆ ئەژمار ئەکرێت.
2.بۆ ساڵی نوێی خوێندن دەرەکی (ڕاستەوخۆ) نامێنێ.
3.ئەو قوتابیانەی ئەمساڵ یەک بابەتی یان دووبابەتی بوون تەنها ساڵی داهاتوو بۆیان هەیە بەڕێگای یەک بابەتی و دووبابەتی تاقیکردنەوە بکەن ، وەئەوانەی ئەمساڵ دەبنە یەک و دووبابەتی بۆ ماوەی دووساڵ دەتوانن لەسەر یەک بەو ڕێگایە تاقیکردنەوە ئەنجام بدەن.
4. ئەو قوتابیانەی لەساڵی داهاتوو یەک و دووبابەتی دەرناچن ئەبێ بە ڕێگای تمهیدی بەشداری سەرجەم تاقیکردنەوەکان بکەن.
5.قوتابی پۆلی دوازدە کە دەبنەسێ ساڵ ناتوانن بگەڕێنەوە قوتابخانە.
6.نمرەی 10و 11 ئەژمار ئەکرێت ئەگەر کۆنمرەی پۆلی دوازدە زیاد بکات بەلام ئەگەر کەمی کرد ئەژمار ناکرێت ئەوەش کاری سیستەمە پەیوەندی بە قوتابیەوە نیە .
7.قوتابی دەتوانێ لەکاتی پێشکەشکردن بۆ کۆلێژی پزیشکی و ئەندازیاری و زانست نمرەی کوردی و عەرەبی ئەژمار نەکات بەو مەرجەی کۆنمرەی بەرزبکاتەوە .وە دەبێ لەکوردی و عەرەبی دەرچووبێ ئەوبڕیارە تەنها بۆئەمساڵ و ساڵی داهاتووە بۆ سالانی دواتر نامێنێ.
8.لەبەشی وێژەیی ناتوانرێ وانەی کوردی و عەرەبی ئەژمار نەکرێت.
9. جارێ زووە ئەگەر قسە لەسەر زۆری یان کەمی نمرە و شێوازی وەرگرتن بدەین. چونکە هێشتا خوڵی دووەم ماوە.

بەهیوای سەرکەوتن
م فرمان ابراهیم

ئاگاداری قوتابیانی پۆلی ( حەفتەم و هەشتەم و دەیەمی زانستی و وێژەیی و یانزەهەمی زانستی و وێژەیی ) دەکەینەوە سبەی یەکشەممە...
03/06/2023

ئاگاداری قوتابیانی پۆلی ( حەفتەم و هەشتەم و دەیەمی زانستی و وێژەیی و یانزەهەمی زانستی و وێژەیی ) دەکەینەوە سبەی یەکشەممە کاتژمێر (٤) چواری ئێوارە لە قوتابخانە ئامادەبن بۆ وەرگرتنەوەی ئەنجامی خولی دووەم ...

Address

سپیلک
Khalifan
جۆنەلە

Opening Hours

Monday 09:00 - 17:00
Tuesday 09:00 - 17:00
Wednesday 09:00 - 17:00
Thursday 09:00 - 17:00
Friday 09:00 - 17:00
Saturday 08:00 - 17:00
Sunday 08:00 - 17:00

Telephone

+9647504749838

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when دواناوەندی جۆنەلەی تێکەلاو posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Shortcuts

Share

Category