Sarchl Fariq l سەرچڵ فەریق

Sarchl Fariq l سەرچڵ فەریق

Share

Photos from ‎Sarchl Fariq l سەرچڵ فەریق‎'s post 28/05/2026

ئامادەکاری بۆ وزاری
پەنجا پرسیاری نزیک لە پرسیارەکانی وزاری 🐐
پرسیارەکان هی هەر هەشت بەندەکەیە بە هەرسێ ئاستی ئاسان و ناوەند و فیکری، شیکارکردنی ئەم پرسیارانە دوای تەواوکردنی خوێندنی زیندە پشت بە خوا سوودی چاکی ئەبێت
ان شاء الله پێش دەستپێکی تاقیکردنەوەی وزاری چوار ئەسیلەی پەنجا پرسیاری تر بڵاوئەکەینەوە 🎯
لە دوعای خێر بێ بەشمان مەکەن 🤲

30/04/2026

گەرمیان - قۆرەتوو

30/04/2026

ئەپۆسۆم Opossum
جیاواز لە هەموو ئاژەڵەکانی تر کاتێک تووشی مەترسی دەبێت، نە ڕادەکات و نە شەڕ دەکات بەڵکو دەکەوێتە سەر زەوی و خۆی دەمرێنێت !
ئەمە فێڵ نییە بەڵکو حاڵەتێکی دەماریی خۆنەویستە (Tonic Immobility).
ئەپۆسۆمەکە بەڕاستی لە هۆش خۆی دەچێت، لێدانی دڵی هێواش دەبێتەوە و جەستەی ڕەق دەبێت.
تاکە چەکی بەرگریشی ئەوەیە لەم کاتەدا ماددەیەک دەردەدات کە بۆنی ڕێک لە لاشەی گەنیو دەچێت بۆ ئەوەی دوژمنەکەی بێزی لێ هەستێت و نەیخوات !
زانیاری سەیر لەسەر ئەپۆسۆم:
➊ بچووکترین بێچوو؛ باوەڕ دەکەن کاتێک لەدایک دەبن کێشیان تەنها ٧ گرامە (واتە هێندەی دەنکە ترێیەک) بەپەلە دەچنە ناو کیسەی دایکیان و لەوێ گەورە دەبن.
➋ شوێنی ژیان؛ ئەم ئاژەڵە لە هەردوو ئەمریکاکە (باکوور و باشوور) دەژی نەک لە ئوسترالیا (ئەوەی ئوسترالیا ناوی Possumـە و جیاوازە).
➌ بەرگری؛ سیستەمی بەرگریی زۆر بەهێزە و تەنانەت ژەهری مار و دووپشکیش کاری تێ ناکات.
صُنْعَ اللَّهِ الَّذِي أَتْقَنَ كُلَّ شَيْءٍ 🤲

Photos from ‎Sarchl Fariq l سەرچڵ فەریق‎'s post 25/04/2026

تاقیکردنەوەی سەری ساڵ
ئامادەیی ڕزگاری تێکەڵ
شەممە 2026/4/25

24/04/2026

سەیری ئەم ئەندازیارییە ئاڵۆزە بکەن !
ئەمە وێنەی گورچیلەی مرۆڤە دوای ئەوەی بە ماددەی تایبەت ڕەنگ کراوە بۆ ئەوەی تۆڕی خوێنبەر و موولوولە وردەکانی ناوی دەربکەوێت.
ئەم ئەندامە بچووکە (کە قەبارەی هێندەی مشتێکە)، کارگەیەکی کیمیایی گەورەیە !
بە بێدەنگی و بەبێ وەستان ڕۆژانە نزیکەی ١٨٠ لیتر خوێن دەپاڵێوێت بۆ ئەوەی ژەهرەکان بکاتە دەرەوە.
بەڵام ئایا دەزانن گورچیلە تەنها بۆ میز نییە بەڵکو بەرپرسە لە کۆنترۆڵکردنی زەخت و تەنانەت دروستکردنی خوێنیش ! 🤔
ئەرکە شاراوەکانی گورچیلە 🫡
➊ پاڵاوتنی زەبەلاح: ڕۆژانە ١٨٠ لیتر خوێن پاک دەکاتەوە (تەسەوڕ بکەن هێندەی تەنکیەکی گەورەی ئاو).
➋ کۆنترۆڵی زەخت: گورچیلە هۆرمۆنی تایبەت دەردەدات بۆ ڕێکخستنی پەستانی خوێن، ئەگەر گورچیلە نەخۆش کەوت زەخت بەرزئەبێتەوە.
➌ دروستکردنی خوێن: گورچیلە هۆرمۆنی (Erythropoietin) بەرهەم دەهێنێت کە فەرمان بە مۆخی ئێسک دەکات خڕۆکەی سووری خوێن دروست بکات، بۆیە نەخۆشانی گورچیلە تووشی کەمخوێنی دەبن.
صُنْعَ اللَّهِ الَّذِي أَتْقَنَ كُلَّ شَيْءٍ 🤲

21/04/2026

زۆررر بەداخەوە 💔

13/04/2026

زۆربەمان کاتێک هەست بە ماندوێتی یان گرژی دەکەین لە ملدا، ڕاستەوخۆ بە دەست یان بە جوڵەیەکی خێرا دەست دەکەین بە "تەقاندنی مل" بۆ ئەوەی هەست بە حەسانەوە بکەین، بەڵام ئایا دەزانیت ئەم کارە بە ڕواڵەت سادەیە، لە حاڵەتی دەگمەندا دەکرێت بێتەهۆی جەڵتەی مێشک ؟
ئەمە تەنها قسەیەک نییە بۆ ترساندن، بەڵکو ڕاستییەکی پزیشکی و بایۆلۆژییە کە پێویستە هەموو مرۆڤێک بیزانێت پێش ئەوەی زیان بە خۆی بگەیەنێت.
➊ کێشە گەورەکە چییە ؟ لەناو بڕبڕەکانی ملدا بۆرییەکی خوێنی زۆر گرنگ تێپەڕدەبێت (Vertebral Artery) کە خوێن بۆ مێشک دەبات، تەقاندنی مل بە توندی یان بە شێوەیەکی لەپڕ دەکرێت بێتەهۆی "قڵیشان یان پچڕانی ورد" لە دیواری ئەم بۆرییەدا. ئەم قڵیشانە دەبێتەهۆی مەینی خوێن و پاشان گەشتنی ئەو مەینە بۆ مێشک و ڕوودانی جەڵتە.
➋ تەقەو پۆقەکە چییە ؟ ئەو دەنگەی دەبیسرێت بەهۆی تەقینی بڵقی گازەکانە لەناو شلەی جومگەکاندا (Cavitation)، ئەگەر ملەکە خۆی بە سروشتی و بەبێ فشار ئەو دەنگەی لێبێت، زۆرجار بێ زیانە بەڵام مەترسییە ڕاستەقینەکە لەو پەستانە زۆر و لەپڕەیە کە مرۆڤەکە خۆی دەیخاتە سەر مل.
➌ نیشانە مەترسیدارەکان: ئەگەر دوای تەقاندنی مل هەستت بەم نیشانانە کرد دەبێت بەپەلە سەردانی پزیشک بکەیت:
* سەرئێشەی توندی لەپڕ.
* گێژخواردن و نەمانی هاوسەنگی.
* لێڵبوونی بینین یان قورسی لە قسەکردندا.
ئامۆژگاری: مل یەکێکە لە هەستیارترین ئەندامەکانی جەستە، ئەگەر ئازارت هەیە پەنا مەبە بۆ تەقاندنی، بەڵکو سەردانی پسپۆڕی چارەسەری سروشتی یان جومگە بکە.

08/04/2026

لە ڕاستیدا کێشی مێشکت نزیکەی ١٧٠٠ گرامە، ئەی بۆچی مل و سەرت ناچەمێتەوە ؟ 🤔
ئەمە موعجیزەیەکی فیزیا و بایۆلۆجییە !
بەپێی یاسای فیزیا دەبوایە ئەم کێشە قورسە ئازارێکی زۆر بۆ مل دروست بکات و هەست بە قورسی بکەین لەسەر سەرمان.
بەڵام خوای گەورە سیستەمێکی داناوە کە وادەکات تۆ هەست بەو کێشە نەکەیت بەڵکو تەنها هەست بە ٥٠ گرام بکەیت !
چۆن ١٧٠٠ گرام دەبێت بە ٥٠ گرام ؟ 🤷
➊ یاسای ئەرخەمیدس: مێشکی مرۆڤ لەناو شلەیەکدا مەلە دەکات کە پێی دەوترێت (CSF - شلەی مێشک و دڕکەپەتک).
بەپێی یاسای فیزیا: "هەر تەنێک بچێتە ناو شلەیەکەوە، لە کێشەکەی کەم دەبێتەوە".
بۆیە کێشی مێشک لە ١٧٠٠ گرامەوە دەبێت بە ٥٠ گرام و ئێمە هەست بە قورسی ناکەین.
➋ سوجدەبردن: ئەم شلەیە بە بەردەوامی بە دەوری مێشکدا دەسوڕێتەوە، جووڵەکانی نوێژ (ڕکوع و سوجدە) یارمەتیدەرن بۆ جووڵانی ئەم شلەیە بە شێوەیەکی ڕێکخراو ئەمەش دەبێتەهۆی دابەزینی پەستانی مێشک و هەستکردن بە ئارامی و نەمانی سەرئێشە.
پاک و بێگەردی و ستایش بۆ خودای گەورە و میهرەبان 🤲

Want your school to be the top-listed School/college in Kalar?

Click here to claim your Sponsored Listing.

Location

Address

Rzgari
Kalar
46021