قوتابخانەی کوردۆ قاسم بنەڕەتی پۆلەکانی 7-8-9

قوتابخانەی کوردۆ قاسم بنەڕەتی پۆلەکانی 7-8-9

Share

قوتابخانە

Photos from ‎قوتابخانەی کوردۆ قاسم بنەڕەتی پۆلەکانی 7-8-9‎'s post 20/06/2026

ئەمڕۆ ڕۆژی شەممە ٢٠٢٦/٦/٢٠ زۆر بەڕێز مامۆستا (ئازاد بهجت) سەرپەرشتیاری پەروەردەیی قوتابخانەکەمان سەردانی قوتابخانەکەمانی کرد بەمەبەستی لە نزیکەوە ئاگادار بوون لە چۆنیەتی ئەنجامدانی تاقیکردنەوکانی خوولی دووەم . بەناوی کارگێڕی و مامۆستایانەوە سوپاسی ئامادەبوونی دەکەین.
کارگێڕی ق: کوردۆ قاسمی بنەڕەتی
٢٠٢٦/٦/٢٠

19/06/2026

نووسینێک بە ناونیشانی
سوپاس بۆ ئەو سەربازە وونانەی کە نەوەکان بونیاد دەنێن و ماندوو بوون و دەبن
​مامۆستایانی بەڕێز و خۆشەویست، هاوکارانی ئازیزم،
​سڵاوی ڕێز و پێزانینتان ئاڕاستە دەکەم. ئەمڕۆ لێرە وەستاوین نەک تەنها بۆ ئەوەی سوپاسی ماندووبوونتان بکەین، بەڵکو بۆ ئەوەی ستایشی ئەو دڵسۆزییە بێسنوورەتان بکەین کە ڕۆژانە لە هۆڵەکانی خوێندندا نیشانتان داو دەیدەن.
​من وەک یاریدەدەرێکی ئێوە، لە نزیکەوە چاودێری ئەو هەموو جوڵە و چالاکییەتانم دەکرد. دەمبینی چۆن بە ڕۆحێکی خۆنەویستانەوە، بەبێ گوێدانە ئاستەنگەکانی ژیان، هەوڵدەدەن بەشێکی گرنگی ژیانتان بۆ پەروەردەکردنی ئەم نەوەیە تەرخان بکەن. ئەو دڵسۆزییەی ئێوە تەنها وانەوتنەوە نەبوو و نییە، بەڵکو گەیاندنی پەیامی مرۆڤایەتییە.
​هاوکارانی بەڕێزم،
ئەوەی ئێوە دەیکەن، پڕکردنەوەی مێشکەکان نییە بە زانیاری، بەڵکو داگیرساندنی چرای هیوایە لە دڵی قوتابییەکانماندا. هەڵوێستی جوامێرانەتان لە بەرامبەر ئەو قوتابییانەی کە پێویستیان بە هاندانە، ئەو ئارامییەی لە مامەڵەکردنتان لەگەڵ کێشەکاندا هەتان بوو بەڕاستی مرۆڤ دۆستن، و ئەو خۆنەویستییەی لە پێشکەشکردنی کات و وزەتاندا دەردەکەوت؛ ئەمانە هەموو ئەو خەسڵەتانەن کە قوتابخانەکەمانی کرد بەپێشەنگ لەهەموو ڕوویەکەوە بە خێزانێکی بەهێز و تەنراو.
​ئێوە نەک تەنها مامۆستان، بەڵکو ڕێنیشاندەر و پارێزەری ئەو بەهایانەن کە نەوەی داهاتووی پێ بونیاد دەنرێت. سوپاس بۆ ئەو دڵە گەورانەی کە بە ئارامی و میهرەبانی، سەختییەکانی پیشەکەتان تێپەڕاندووە و بوونەتە نموونەی جوانی و ڕەوشت بەرزی.
جارێکی تر سوپاسی ماندووبوونتان دەکەم ئەی مامۆستایانی قوتابخانەی کوردۆ قاسم ئێوە بەڕاستی و لەهەموو کانگای دڵمەوە نموونەی هەموو جوانێکانی ژیان و ڕێنیشاندەری ژەروەردەیی مۆدێرنن .
م: طالب عيسی
ياريدەدەری کارگێڕی ق: کوردۆ قاسم
٢٠٢٦/٦/١٩

17/06/2026

ئاگاداری قوتابیان دەکەینەوە بەیانی ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی ٢٠٢٦/٦/١٨ ئەم تاقیکردنەوانە ئەنجام ئەدرێت.
پۆلی حەتەم تاقیکردنەوەی زانست یان هەیە.
پۆلی هەشتەم تاقیکردنەوەی بیرکاری یان هەیە .
ڕاگەیاندنی لیژنەی تاقیکردنەوەکانی خوولی دووەم ق: کوردۆ قاسمی بنەڕەتی
٢٠٢٦/٦/١٧

16/06/2026

به‌ بۆنه‌ی هاتنی سه‌ری ساڵی نوێی كۆچییەوە (١٤٤٨) ، پیرۆزبایی له‌هەموو مامۆستایان و کارمەندان و قوتابیانی قوتابخانەکەمان دەکەین لەخوای گەورەو میهرەبان دەپاڕێینەوە هەموو ڕۆژو ساڵێکیان خۆشی و شادی بێت .
قوتابخانەی کوردۆ قاسمی بنەڕەتی
٢٠٢٦/٦/١٦

14/06/2026

ئاگاداری تەواوی قوتابیە ئیکمالەکان دەکەینەوە کە پێویستە ڕۆژانە هەموویان کتێبی ئەو بابەتانە بگەڕێننەوە کە تاقیکردنەوەی خوولی دووەمی تێدا ئەنجام ئەدەن هەر قوتابیەک کەم تەرخەم بێت و کتێبەکانی نەگەڕێنێتەوە تووشی لێپرسینەوە دەبێت لەلایەن لیجنەی وەرگرتنی کتێبەوە.
بەهیوای سەرکەوتن بۆ هەموو قوتابیانی ئازیزمان .
لیجنەی وەرگرتنی کتێب ٢٠٢٦/٦/١٤

13/06/2026

خشتەى تاقیکردنەوەکانى کۆتایی وەرزى یەکەم+ وەرزی دووەم لەسەر (80) نمرەی خولى دووەم ساڵى خوێندنى (2025-2026 )
هەموو ڕۆژێکی تاقیکردنەوەکان لە کاتژمیر ( 10) ى سەرلە بەیانى ڕێکەوتی ٢٠٢٦/٦/١٥ دەست پێدەکات.
کارگێڕی ق: کوردۆ قاسمی بنەڕەتی
٢٠٢٦/٦/١٣

07/06/2026

بەناوی بەڕێوەبەرو یاریدەدەرو تەواوی مامۆستایان و کارمەندانی قوتابخانەکەمانەوە
پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی زۆر بەڕێز مامۆستا ( گوڵڕەنگ احمد کەلاری) مامۆستای پێشووی قوتابخانەکەمان دەکەین بەبۆنەی کۆچی دوایی مامۆستا(حسێن کەلاری) مامی بەڕێزیەوە کە ئەمڕۆ بەنەخۆشی ڕۆحی پاکی سپارد ، بەم بۆنە خەمناکەوە
خۆمان بەهاوبەشی خەمیان دەزانین و داواکارین لەخودای گەورە و میهرەبان ڕۆحی کۆچکردوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبوری خانەوادە بەڕێزەکەیان بداتەوە.
ٳنا للە وٳنا ٳلیە راجعون.

کارگێڕی ق: کوردۆ قاسمی بنەڕەتی ٢٠٢٦/٦/٧

06/06/2026

ئاگاداری قوتابیانی قوتابخانەکەمان دەکەینەوە سبەینێ ڕۆژی یەکشەممە ٢٠٢٦/٦/٧ لەسەعات (٩ی) بەیانی دەستەی کارگێڕی لە قوتابخانە دەبێت بۆیە هەرئیش و کارو پرسیارێکتان هەیە دەتوانن سەردانی قوتابخانە بکەن .
لەگەڵ ڕێزی کارگێڕی ق: کوردۆ قاسمی بنەڕەتی ٢٠٢٦/٦/٦

06/06/2026

خشتەى تاقیکردنەوەکانى کۆتایی وەرزى یەکەم+ وەرزی دووەم لەسەر (80) نمرەی خولى دووەم ساڵى خوێندنى (2025-2026 )
هەموو ڕۆژێکی تاقیکردنەوەکان لە کاتژمیر ( 10) ى سەرلە بەیانى ڕێکەوتی ٢٠٢٦/٦/١٥ دەست پێدەکات.
کارگێڕی ق: کوردۆ قاسمی بنەڕەتی
٢٠٢٦/٦/٦

02/06/2026

خشتەی تاقیکردنەوەکانی کۆتایی نیشتیمانی پۆلی نۆیەم ٢٠٢٦/٢٠٢٥ خوولی دووەم

Want your school to be the top-listed School/college?

Telephone

Website