25/06/2026
پەندو ئامۆژگاری ( ٥ ) ؛
🔴 گەورەیی لە بوونماندایە، ئەبێ وەگەڕی بخەین !
وەرگێڕانی لە فارسیەوە :
د. مقداد شاکەلی
لە کۆندا، لە یەکێک لە دوورگە دوور دەستەکانی نێو زەریایی ئارام، پیرە پیاوێک لە کوڵبەیەکی بچووک و بێ دەرەتان ئەژیا، بەڵام داهێنەر و وریا بوو، ڕۆژێکیان لە پێش ماڵکێدا گوزەری ئەکرد، ماڵێکی گەورەو حەوشەیەکی پڕ لە دارو گوڵ و حەسارێکی دەوڵەمەند، دیار بوو ماڵەکە هی کابرایەکی پارەدار بوو، پیرە پیاوەکە چاوی لێبوو کرێکارەکان کۆترە دارە ڕزیوەکانیان لە حەوشەی کابرا ئەهێناوە دەرەوە، بۆ ئەوەی فڕێی بدەن!
پیرە پیاو چووە پێشێ بۆلایان، لێیانی پرسی کە ئەو کۆترە دارانە ئەگەر بە دەردتان ناخوات، من ئەمەوێ، کابرای دەوڵەمەند بەتەواوی ڕەغبەتەوە خواخوای بوو ئەو دارانە لە کۆڵی بێتەوە، وتی بیبە، من هیچ کارێکم پێنیە.
پیرە پیاوەکە، پەیکەر تاشێکی تا بڵێی بە سەلیقەو هونەرمەند بوو، دەست و پەنجەی گوڵی لێئەباری.. بە چەکووش و سومبەکەی، هەموو ڕۆژێ لەکۆترە دارەکە، پارچە پارچەی لێئەکردەوە، دەنگی چەکووشەکەی بۆ ئەو سازو سەنتور بوو، تا ئەوەی توانی هەڵۆیەکی زۆر بە شکۆ لە کۆترە دارێکی مردوو دروست بکات! ئەو باوەڕی بەوە بوو کە لەنێو کۆترە دارێکی ڕزیوی بێ کەڵک، هێشتا دنیایەک وزە خۆی حەشار داوە، کە مرۆڤی خۆی ئەوێ وەگەڕی بخات.
پیرە پیاوەکە دوای تەواو بوونی کاری پەیکەر تاشیەکە، هەڵۆکەی لەسەر چوار پایەک لەبەردەم کوڵبەکەی خۆیدا دائەنێ.
ڕۆژێکیان کابرای خاوەن باغ و ڤێلا، پەیکەرەکە ئەبینێ، زۆری بەلاوە جوان ئەبێ و بڕیار ئەدات بیکڕێ، پارەیەکی باش ئەداتە پیرە پیاو، بەڵام ئەو نایفرۆشێ پێی، تا ئەوەی کابرای دەوڵەمەند لە پیرە پیاوەکە ورد ئەبێتەوە، ئەکەوێتە بیری، پێی ئەڵێی ئەمەت لە کوێ هێنا؟
پیرە پیاوەکەش لە وەڵامدا پێی ئەڵێ، لەو کۆترە دارە ڕزیوانەی کە فڕێتان دابوو..!
خاڵی جەوهەری ئەم چیرۆکە ئەوەیە، کە زۆر شت هەیە هەموو کەسێ نایبینێ، تەنیا ئەوانە نەبێ کە هێزی بوونی خۆیان بەگەر ئەخەن، ئەویش شتێکی بێ کەڵک و فڕێدراو، ئەگەیەننە پایەیەک کە نرخی زۆر گران بێ.
خوای گەورە توانایەکی دەروونی زۆر باشی بە هەموومان داوە، وزەی بیرو هزری هەموومان لە ڕادە بەدەرە، گرنگ ئەوەیە بیهێنیتە جووڵەو داهێنانی پێ بکەین.
14/06/2026
ئاگاداری بۆ ئەو خوێندکارانەی خولی دووەمیان هەیە
تاقیکردنەوەکان کاتژمێر 10:00دەست پێ دەکات
خشتەی خولی دووەم
پۆلە ناکۆتاکان 10و 11
کارگێڕی خوێندنگا
14/06/2026
ئاگادارى سەرجەم قوتابیان و خوێندکارانى پۆلی ۱۲ى ئامادەیی دەکەینەوە، ڕۆژانە کاتژمێر12نیوەرۆ لە رێگەى ئەو لینکەی خوارەوە پرسیارو وەڵامى تاقیکردنەوە وزاری ساڵى خوێندنى (2025-2026) خولی یەکەم بڵاو دەکرێتەوە.
https://tinyurl.com/Prsyar2026X1
تێبینى:-
ڕۆژانەى تاقیکردنەوەکان پرسیار و وەڵامى تاقیکردنەوەکان نوێدەکرێتەوە ، تاقیکردنەوەی ئەمرۆی بابەتی (زیندەزانى و مێژوو) دانراوە
وەزارەتى پەروەردە_ لێژنەى باڵاى تاقیکردنەوە گشتییەکان .
پڕسیار و وەڵامى پۆلى 12-2026 خ1 - Google Drive
12/06/2026
خوێندکارانی بەڕێز، ئایندەتان باش ؛
ئەوەی ماوە چەند ڕۆژێکە بۆ بنیاتنانی ئایندەتان، هیچ شتێک ساردتان نەکاتەوە، ئەم وڵاتە لە داهاتوودا ئەدرێتە دەست ئێوە، چاومان لێتانە و ئومێدمان پێتانە، خودا پشت و پەناتان بێ..
لەکاتی وەڵامدانەوەی پرسیارەکانتاندا پێویست بە ترس و بە پەلە کردن ناکات، هەموو شتێک بخەرە لاوە بێجگە لە خوێندنەکەت، ڕەنجی خۆتان و دایک و باوک و ئێمەش بەزایەع مەدەن، کات زۆر بە نرخە قەدری بزانن، خۆشی و ئایندەی گەش چاوەڕێتانە..
خوێندنگەی ئامادەیی گەرمیانی تێکەڵ
30/05/2026
ئاگاداری ......
ئەو خوێندکارانەی ماون پێناسی تاقیکردنەوەکانی قۆناغی 12 وەربگرن سبەی ئەواتن کاتژمێر 9:30سەردانی خوێندنگە بکەن...بۆ وەرگرتنەوەی پێناسەکانیان
ئەوانەشی کارتی کۆتایی ساڵیان وەرنەگرتووە لە قۆناغی 10و 11 ئەتوانن سەردان بکەن لە هەمان کاتدا.....کاتژمێر 9:30
کارگێڕی ئامادەیی گەرمیانی تێکەڵ
30/05/2026
خشتەی تاقیکردنەوەکانی کۆتایی (وەرزی یەکەم + وەرزی دووەم - خولی دووەم) پۆلە ناکۆتاکان (دەیەم و یازدەیەم)ی ئامادەیی
خوێندنگاکەمان(2025 - 2026)
بەهیوای سەرکەوتن..
تێبینی...تاقیکردنەوەکان کاتژێر 10ی بەیانی ئەنجام دەدرێت....
کارگێڕی ئامادەیی گەرمیانی تێکەڵ
26/05/2026
ئاگاداری ئەو خوێندکارانەی ماون پێناسی تاقیکردنەوەکان قۆناغی 12 وەربگرن ئەمڕۆ ئەواتن کاتژمێر 10سەردانی خوێندنگە بکەن...بۆ وەرگرتنەوەی پێناسەکانیان
ئەوانەشی کارتی کۆتایی ساڵیان وەرنەگرتووە لە قۆناغی 10و 11 ئەتوانن سەردان بکەن لە هەمان کاتدا.....کاتژمێر 10
کارگێڕی ئامادەیی گەرمیانی تێکەڵ
24/05/2026
ئاگاداری خوێندکارانی قۆناغی 10و 11 دەکەینەوە کە سبەی لەم کاتانەدا سەردانی خوێندنگا بکەن بۆ وەرگرتنی ئەنجامی کۆتایی ساڵ ( کارت)
پۆلی 11ی زانستی +11ی وێژەیی کاتژمێر 10
پۆلی 10ی زانستی +10ی وێژەیی کاتژمێر 11
کارگێڕی ئامادەیی گەرمیانی تێکەڵ
24/05/2026
#ئاگاداری
ئاگاداری خۆێندکارانی قۆناغی دوازدەیەمی زانستی و وێژەیی خوێندنگاکەمان دەکەینەوە سبەینێ دووشەممە 25.5.2026 کاتژمێر 9:30 سەردانی خوێندنگا بکەن بەمەبەستی وەرگرتنی پێناسی تاقیکردنەوەکان
تێبینی:پێویستە خوێندکار خۆی ئامادەبێت
کارگێڕی ئامادەیی گەرمیانی تێکەڵ
19/05/2026
🔵ئاگادارى سەرجەم قوتابیانی پۆلی ۱۲ی ئامادەیی دەکەینەوە، لە رێگەى ئەو لینکەی خوارەوە بەگوێرەی پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان و قوتابخانەکانی خۆیان دەتوانن شوێن و هۆڵى تاقیکردنەوەکان بزانن، پێویستە ڕۆژێک پێش ئەنجامدانى یەکەم تاقیکردنەوە کە لە ڕێکەوتى (۱٤ی٦ی۲۰۲٦) کاتژمێر( ٧:٣٠ ) ى بەیانی ئەنجام دەدرێت، سەردانی قوتابخانەکانی خۆیان بکەن بۆ دڵنیابوونەوە لە شوێنی هۆڵی تاقیکردنەوەکانی خولی یەکەم.
🔴 لەکاتی بوونی هەڵە لە زانیاری قوتابی پێویستە بە زووترین کات پەروەردەکەی خۆی ئاگاداربکاتەوە بەمەبەستی چاککردنەوەی زانیاریەکان.
⬇️
https://tinyurl.com/Plo12X12026
پەیمان خواجە محەمەد
گوتەبێژی وەزارەتى پەروەردە
١٩ ی ٥ ی ٢٠٢٦
شوێنى هۆڵى تاقیکردنەوەى 12-2026-X1 - Google Drive