14/04/2024
ئەمڕۆ (٤/١٤) لە یادی ٣٦ ساڵەی تاوانی جینۆسایدی ئەنفالدا، بەشی پەروەردەی وەرزش لە کۆلێجی پەروەردەی بنەڕەت، ماراسۆنێکی بۆ خوێندکاران ئەنجامدا.
دواتر لەلایەن (پ.ی.د.کۆمار نعمت شەوکت - ڕاگری کۆلێجی پەروەردەی بنەڕەت) و یاریدەدەری ڕاگر و ژمارەیەک لە سەرۆک بەش و مامۆستایانەوە، خەڵات بەسەر خوێندکارە سەرکەوتووەکاندا دابەشکرا.
13/04/2024
ئەنفال..ناسنامەی نەتەوەیەکی ستەملێکراو
09/04/2024
جەژنی ڕەمەزانتان پیرۆزبێت
خوای گەورە ڕۆژوو و تاعەت و نزای هەموولایەکی قبوڵ کردبێت.
08/04/2024
وەزارەتی خوێندنی باڵا بڕیارێک لە بەرژەوەندی دەرچوانی زانکۆ و پەیمانگەکانی هەرێمی کوردستان دەردەکات
لە پێناو رەخساندنی دەرفەت بۆ دەرچوانی زانکۆ و پەیمانگەکانی هەرێمی کوردستان، لە گشتاندنێکدا بە ژمارە (784) لە رێککەوتی (2024/4/7) وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی کە ئیمزای د. ئارام محمد قادر وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی لەسەرە و ئاراستەی گشت زانکۆ حکومیەکانی هەرێمی کوردستان کراوە، هاتووە:
پاڵپشت بە بڕیاری ئەنجوومەنی وەزارەت و بڕیاری ژمارە (86) لە (2016/5/2) بڕیاری دا بە بەخشینی رسوماتی داواکردنی پشتگیری بۆ زانکۆ و پەیمانگە حکومییەکان بەمەبەستی پێشکەشکردن بۆ بون بە چاودێر لە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، لە رۆژی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان.
20/03/2024
پیرۆزبایی
بەناوی سەرۆکایەتی زانکۆی گەرمیانەوە، پڕ بەدڵ جەژنی نەورۆزی کوردان و سەری ساڵی نوێی کوردیی لە کوردانی جیھان بەگشتی و مامۆستایان و فەرمانبەران و خوێندکارانی زانکۆی گەرمیان بەتایبەتی پیرۆز دەکەین، لەخوای گەورە داواکارین ساڵی نوێی کوردیی کۆتایی نەھامەتییەکان و سەرەتای خۆشبەختی بێت بۆ ھەموو لایەک.
سەرۆکایەتی زانکۆی گەرمیان
17/03/2024
" ئەنجومەنى وەزارەتى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى سەرەڕاى لێخۆشبونى (٤٥%)ى کرێى خوێندنى پارالێل، لەهەوڵێکی تردا بڕیاریدا بە لێخۆشبونى (٢٠%) دیکەى کرێى خوێندنى پارالێل لە زانکۆ و پەیمانگە حکومییەکانى هەرێمى کوردستان".
ئەنجومەنى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى
10/03/2024
زانکۆی گەرمیان بووە پاڵەوانی خولێکی تۆپی پێ
کاتژمێر ((١٢)ی نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە، ڕێکەوتی (١٠ی ئازاری ٢٠٢٤) یاری کۆتایی لەنێوان تیپی تۆپی پێی زانکۆی گەرمیان و زانکۆی سلێمانی لە یاریگای زانکۆی کۆمار بەڕێوەچوو.
یاریەکە بە ئەنجامی دوو گۆڵ بە هەردوولا کۆتاییهات، دواتر بە لێدانی یەکلاکەرەوە، زانکۆی گەرمیان توانی ببێتە پاڵەوانی پاڵەوانێتی تۆپی پێی زانکۆکانی شاری سلێمانی و دەوروبەری.
پیرۆزبایی و دەستخۆشی لە خوێندکاران و مامۆستایانی بەشداری خولەکە دەکەین.
♦️ژمارەیەک لە وێنەکان لە پەیجی زانکۆی کۆمارەوە وەرگیراون.
09/03/2024
زانکۆی گەرمیان گەیشتە یاری کۆتایی
ئەمرۆ تیپی تۆپی پێی زانکۆی گەرمیان لە خولی زانکۆ حکومی و ناحکومیەکانی سلێمانی و دەوروبەری توانی بە ئەنجامی ٤_ ٢گۆڵ لە زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی بباتەوەو خۆی بگەیەنێت بە یاری کۆتایی.
سبەی لە یاری کۆتایی ڕوو بەڕووی زانکۆی سلێمانی دەبێتەوە.
بەھیوای سەرکەوتن بۆ تیپی تۆپی پێی زانکۆمان
06/03/2024
گفتوگۆى تێزى دکتۆراى مامۆستایەکى کۆلێجمان بەسەرکەوتوویى بەڕێوەچوو
گفتوگۆى تێزی دکتۆرای مامۆستایەکى بەشى زانستە کۆمەڵایەتییەکانی کۆلێجمان، لە هۆڵی کۆنفرانسی کۆلێجی زمان و زانستە مرۆڤایەتییەکانی زانکۆمان لە خانەقین ئەنجامدرا.
ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتى (٢٠٢٤/٣/٦)
گفتوگۆى تێزى دکتۆرای توێژەر (شێروان احمد مجید – مامۆستا لە زانکۆى گەرمیان) لە پسپۆڕی جوگرافیا، بەناونیشانى: (خەمڵاندنی قەبارەی لافاو لە هەردوو ئاوەزێڵی قەڵاتۆپزان و پاریۆڵە و چۆنیەتی دروێنەکردنیان) بەسەرکەوتوویی بەڕێوەچوو.
بەناوى ڕاگرایەتى کۆلێجی پەروەردەى بنەڕەتەوە پیرۆزبایى لە (د.شێروان احمد مجید) دەکەین، هیواى سەرکەوتنى بۆ دەخوازین.
03/03/2024
بۆ خوێندکارانی قۆناغی چوارەمی کۆلێجمان
خشتەی ناوی بەشەکان و کاتی وێنەگرتنی دەرچوون خوێندنی (بەیانیان و ئێواران)
01/03/2024
بۆ یەکەمجار گەورەترین کۆنفرانسی زانستیی نێودەوڵەتی تایبەت بە گەرمیان ئەنجامدەدرێت
رۆژانی یەکشەممە و دووشەممە (٣-٤/ ٣/ ٢٠٢٤ ) بە بەشداری دەیان توێژەری ناوخۆیی و دەرەکی و دامەزراوەی ئەکادیمی و پەروەردەیی و رۆشنبیریی جیاواز لە وڵاتانی ئەوروپا و تورکیا و میسر و ئێران و عێراق ، بۆ یەکەمجار گەورەترین کۆنفرانسی زانستیی نێودەوڵەتی تایبەت بە گەرمیان ئەنجامدەدرێت .
بە دروشمی (له پێناو ئێستا و ئایندهیهكی گهشتر بۆ گهرمیان) سهرۆكایهتی زانكۆی گهرمیان بە ھەماھەنگی لەگەڵ دامەزراوەی جەلال تاڵەبانی، چوارمین كۆنفرانسی زانستیی نێودهوڵهتی به ناونیشانی: ( گهرمیان له كایهی زانسته مرۆڤایهتییهكانهوه)بهڕێوه دهبات.
تەوەرەکانی کۆنفرانسەکە بریتین لە ؛
(زمان و ئەدەب، مێژوو ،شوێنەوار، جوگرافیا ، ئایین ، کلتور، یاسا، سیاسەت، وەرزش، ھونەر ، ڕۆشنبیری ، پەروەردە و خوێندن ، زانستە کۆمەڵایەتییەکان ، زانستەکانی تر).
کۆنفرانسەکە ٨٤ پوختەی توێژینەوەی بۆھاتووە لەوژمارەیە ٦٢ توێژینەوە گەیشتووە بە دەست لیژنەی زانستی کۆنفرانس. دوای ھەڵسەنگاندن لەلایەن ھەڵسەنگێنەرانەوە ٤٨ توێژینەوەی وەرگیراوە و ١٤ توێژینەوەی ڕەتکراوەتەوە توێژینەوەکان لە ١٧ زانکۆ و پەیمانگا بە زمانەکانی کوردی، عەرەبی ، ئینگلیزی ، فارسی گەیشتووە بەدەست لیژنەی زانستی کۆنفرانس.
28/02/2024
حەوتەمین فێستیڤاڵی ئەدەبیی ئاران کۆتاییهات
ئەمڕۆ چوارشەممە ڕێکەوتی ( ٢٨ / ٢ /٢٠٢٤ ) بەشی زمانی کوردی بە هەماهەنگیی ڕێکخراوی هاوکاریی ئەڵمانی ڕۆژی دووەمی فێستیڤاڵی بە سەرکەوتوویی ئەنجامدا.
گروپی مۆسیقای وەفایی بە چەند بەرهەمێکی گۆرانی بەشدارییان کرد. پاشان بەشداربووانی شیعر بەرهەمەکانی خۆیانیان خوێندەوە و دواتر بەشداربووانی چیرۆک پوختەیەکیان لە بیرۆکەی چیرۆکەکانیان پێشکەش کرد. لیژنەی تایبەت لە شیعر و چیرۆک یەکەم و دووەم و سێیەمیان بۆ دەقی شیعر و چیرۆک هەڵبژارد، پاشان وتەی کۆتایی فێستیڤاڵ لەلایەن بەڕێز ( د.دیار فایق)ەوە پێشکەش کرا و حەوتەمین مۆمی فێستیڤاڵی ئەدەبی ئاران کوژێنرایەوە.
براوهكانی خهڵاتی حهوتهمین فێستیڤاڵی ئهدهبیی ئاران:
• شیعر:
1. سوههید سالار: له چاوهكانی ئهو ئهچێ- گهرمیان/ پ.بنهڕهت- ئێواران- كوردی- ق4
2. هێمن عومهر: ئامێزی ئومێدهكانم بۆنی ئاوابوونیان لێدێت- پۆلیتهكنیكیی سلێمانی/ ئهندازیاری پاوهروكۆنترۆڵ- ق3
3. محهمهد عوسمان: تــۆ- گهرمیان/ پهروهرده/ كوردی/ ق٤
• چیرۆك:
1. عهلی حهسهن: مرۆڤی پیاده- گهرمیان/ پهروهرده/ كوردی- ق3
2. ئهسماء زانـا: چیرۆكێكی پایزانه له خاكێكی دوورهدهستدا/ گهرمیان/ پهروهرده/ كوردی- ق3
3. جهلال عهبدولمهجید: ژن و پهیژه/ گهرمیان/ پ.بنهڕهت- ئێواران- ق1
پیرۆزبای لە سەرجەم بەشداربووان دەکەین بەتایبەتی براوەکانی حەوتەمین خولی فێستیڤاڵی ئەدەبیی ئاران.