Garmian Polytechnic University-زانکۆی پۆلیتەکنیکی گەرمیان

Garmian Polytechnic University-زانکۆی پۆلیتەکنیکی گەرمیان

Share

سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی گەرمیان

18/08/2026

زانکۆی پۆلیتەکنیکی گەرمیان دەرفەتی خوێندن بۆ ڕۆژنامەنووسان ڕادەگەیەنێت

بەڕێوەبەرایەتی تۆماری گشتیی زانکۆی پۆلیتەکنیکیی گەرمیان، ئاگاداری سەرجەم ئەو رۆژنامەنووسانە دەکاتەوە، کە ئارەزووی خوێندنیان هەیە لە [بەشی تەکنیکی میدیا لە کۆلێجی تەکنیکی کارگێڕی-ڕزگاری] به‌مه‌به‌ستی خوێندنی بەکالۆریۆس لە پسپۆری تەکنیکی میدیا، دەتوانن لە رێککەوتی دیاریکراوەوە سەردانی کۆلێجی تەکنیکی کارگێڕی-ڕزگاری لە قەزای ڕزگاری بکەن بە مەبەستی وەرگرتنی فۆرمی خوێندن.

مەرجەکان:
• پێشکەشکار، تاوەکوو تەمەنی [٤٥] ساڵ کورسی خوێندنەکەی بە بێ بەرامبەر دەبێت، ئەگەر تەمەنی سەرووی [٤٥] ساڵ بوو، سیستەمی خوێندنی بە شێوازی پارالێڵ دەبێت.
• هەموو پێشکەشکاران کێبڕکێ لەسەر [٤] کورسی خوێندن دەکەن، بەشێوەیەک [٢] کورسی بۆ دەرچووانی پۆلی [١٢] و [٢] کورسی بۆ دەرچووانی پەیمانگەی تەکنیکیی دوو ساڵەی بواری میدیا و رۆژنامەوانیی دەبێت.
• کەمترین کۆنمرەی ئامادەیی یان پەیمانگەی دوو ساڵەی بواری میدیا نابێت لە [٦٠٪؜] کەمتر بێت.
• ڕاگەیاندنکار مەرجە بەلایەنی کەمەوە [٣] ساڵ ئەندامی کارای سەندیکای ڕۆژنامەنووسان بێت.
• پاڵاوتن بۆ ئەم بەشانە بە پێشبڕکێ دەبێت، تاقیکردنەوەی لێهاتوویی ئەنجامدەدەن لە لایەن لیژنەی زانستیی بوارەکانی میدیا و ڕاگەیاندن، بەجۆرێک [٦٠٪]ـی لەسەر نمرەی ئامادەیی و ڕێژەی [٤٠٪]ـی بۆ تاقیکردنەوەی لێهاتوویی دەبێت، بە هەردوو شێوازی نووسین چاوپێکەوتن.
• نابێت پاڵێوراو دەرچووی هیچ کۆلێژێک بێت یان سڕینەوەی ناوی بۆ کرابێت.
• دوای پاڵاوتن ناوەکان بە کۆنووسێک بەرزدەکرێتەوە لە ڕێگەی بەڕێوەبەرایەتی تۆماری گشتیی زانکۆوە بۆ وەزارەت بەمەبەستی پەسەندکردنی.

تێبینی:
١. ماوەی دابەشکردنی فۆرم لە ڕێککەوتی [٢٦/ ٨/ ٢٠٢٦ - ٢٠٢٦/٩/٢ ] دەبێت لە کۆلێجی تەکنیکی کارگێڕی-ڕزگاری.
٢. دواکات بۆ گەڕاندنەوەی فۆرمەکان ڕۆژی چوارشەممە ڕێککەوتی [٢٠٢٦/٩/٢] دەبێت.
٣. ڕۆژی یەکشەممە ڕێککەوتی [٢٠٢٦/٩/٦] چاوپێکەوتنی توانستی زانستیی ئەنجامدەدرێت.
٤. ڕۆژی چوارشەممە ⁠ڕێککەوتی [٢٠٢٦/٩/٩] تاقیکردنەوەی تیۆری توانستی زانستیی ئەنجامدەدرێت.

17/08/2026

لە پێناو لەنزیکەوە ئاگاداربوون لە بەڕێوەچوونی کارەکان، (پ.ی.د. چیا محەمەد حەسەن) سەرۆکی زانکۆ، بە یاوەری (د. هەڵمەت عاسی حسێن) ڕاگری پەیمانگای تەکنیکی کفری، سەردانێکی مەیدانییان بۆ کەمپی تەکنیکی کفری ئەنجام دا.
سەردانەکە بەمەبەستی چاودێریکردنی هەنگاوەکانی فراوانکردنی ڕووبەری سەوزایی، دروستکردنی ڕێڕەوی زیاتری پیادە بۆ خوێندکاران، و جێبەجێکردنی پڕۆژەی دەروازەی سەرەکی و پرسگەی نوێ بە شێوازێکی مۆدێرن ئەنجام درا، تاوەکو ژینگەیەکی شایستە و بەرزترین ئاستی خزمەتگوزاری بۆ کەمپەکە دابین بکرێت.

Photos from ‎Garmian Polytechnic University-زانکۆی پۆلیتەکنیکی گەرمیان‎'s post 14/08/2026

دوو نوێنەری زانکۆی پۆلیتەکنیکی گەرمیان بەشدارییان لە خولێکی پەرەپێدانی یاساییدا کرد

ڕۆژی پێنجشەممە (١٣ـی ئابی ٢٠٢٦)، خولی پەرەپێدانی یاسایی بۆ فەرمانبەرانی دامودەزگاکانی خوێندنی باڵا کۆتایی هات، کە لەسەر ڕاسپاردەی وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و لەلایەن پەیمانگەی دادوەریی هەرێمی کوردستانەوە بۆ ماوەی پێنج ڕۆژ ڕێکخرابوو.

لە چوارچێوەی ئەم خولەدا، (دیاری عباس مصطفى)بەڕێوەبەری بەشی یاسایی زانکۆ، و (سەروەت عبدالکریم محمد) فەرمانبەری بەشی یاسایی لە سەرۆکایەتی زانکۆ، نوێنەرایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی گەرمیانیان کرد. خولەکە بە ئامانجی ئاشناکردنی بەشداربووان بە یاساکانی هەرێم و شیکردنەوەی دەقە یاساییەکان لەلایەن شارەزایانەوە بەڕێوەچوو.

لە کۆتایی چالاکییەکەدا، بڕوانامەی بەشداریکردن بەخشرایە هەردوو نوێنەری زانکۆی پۆلیتەکنیکی گەرمیان بەرامبەر بەشداریکردنی کارایان لە بڕگە و تەوەرەکانی خولەکەدا.

13/08/2026

وێبینارێکی زانستی نێودەوڵەتی هاوبەش بەشێوەی ئۆنلاین بەڕێوەچوو

زانیاری زیاتر لەم لینکەوە بخوێننەوە ↙
https://gpu.edu.iq/news/260

13/08/2026

شاندی زانکۆی پۆلیتەکنیکی گەرمیان بەشداری لە کۆبوونەوەی ئامادەکاریی کۆنفرانسی نێودەوڵەتی ژیری دەستکرد کرد

زانیاری زیاتر لەم لینکەوە بخوێننەوە ↙
https://gpu.edu.iq/news/259

12/08/2026

ئاگادارییەک لە بەڕێوەبەرایەتی تۆماری گشتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی گەرمیانەوە

بەسەرپەرشتی بەڕێز وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، لە پیناو فەراهەمکردنی کورسی خوێندن لە زانکۆ و پەیمانگا حکومییەکانی هەرێمی کوردستان بۆ خوێندکارانی دەرچووی پۆلی ١٢ی ئامادەییەکانی ناوچە دابڕاوەکانی سەر بە خوێندنی حکومەتی مەرکەزی، لە شاری خانەقین و شاری دوزخورماتوو، و شارو شارۆچکەکانی دەوروبەریان، هەڵدەستین بە دابەشکردنی فۆرمی وەرگرتن بەم شێوازەی لای خوارەوە:

١. لە شاری دوزخورماتوو لە بەشی خوێندنی کوردی، دابەشکردنی فۆرم لە ڕۆژی ٣ شەممە ڕێکەوتی ١١/ ٨/ ٢٠٢٦ دەستی پێکردووە، ڕۆژانی دواتریش بەردەوام دەبێت لە کاتژمێر ٩ ی بەیانی تاکو ١:٣٠ی پاش نیوەڕۆ.
٢. لە شاری خانەقین لە تۆماری کۆلێژی زمان و زانستە مرۆڤایەتییەکان، دابەشکردنی فۆرم لە ڕۆژی دوو شەممە ڕێکەوتی ٢٠٢٦/٨/١٧ دەست پێدەکات، ڕۆژانی دواتریش بەردەوام دەبێت لە کاتژمێر ٩ ی بەیانی تاکو ١:٣٠ پاش نیوەڕۆ.
تێبینی و پێداویستییەکان:

• هێنانی کۆپییەك لە کارتی تاقیکردنەوە (البطاقة الامتحانية) لەگەڵ کارتی نیشتمانی و بۆردی نمرەکان مۆرکرابێت لە کارگێری قوتابخانەوە.
• ئەم فۆرمە تەنها بۆ دەرچووانی پۆلی ١٢ ی ساڵانی (٢٠٢٤- ٢٠٢٥) و (٢٠٢٥-٢٠٢٦) دەبێت.
• ئەو خوێندکارانەی ئەمساڵ وانەیان لە خولی دووەم هەیە، دەتوانن ڕاستەوخۆ دوای وەرگرتنەوەی ئەنجامەکانی خولی دووەم سەردان بکەن.

11/08/2026

مامۆستایەکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی گەرمیان بەشداری لە وێبینارێکی زانستیی نێودەوڵەتیدا کرد

زانیاری زیاتر لەم لینکەوە بخوێننەوە ↙
https://gpu.edu.iq/news/258

10/08/2026

وەزارەتى خوێندنى باڵا زەمالەى ئەنجامدانى توێژینەوەى زانستى لە بواری شوێنەواری کلتوری و کۆمەڵگەی مەدەنی لە وڵاتى بەریتانیا ڕادەگەێنێت

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حکومەتى هەرێمى کوردستان ڕایدەگەیەنێت کە دەرگای پێشکەشکردنى داواکاری بۆ بەرنامەی (British Institute for the Study of Iraq – BISI) بۆ ساڵی (2026) کراوەتەوە، بەمەبەستی سەردانی تایبەت بە توێژینەوە و راهێنان لە وڵاتی بەریتانیاو بەهێزکردنی هاوکاری ئەکادیمی و توێژینەوە لە نێوان دامودەزگاکانی عێراق و بەریتانیا، بۆ ئەم مەبەستە توێژەر و ئەو بەرێزانەی کە لە بواری شوێنەواری کلتوری و کۆمەڵگەی مەدەنی کاردەکەن دەتوانن سود لەم بەرنامەیە ببینن.

ئەم بەرنامەیە دەرفەتێکە بۆ مامۆستایانی زانکۆ، خوێندکارانی دکتۆرا، پسپۆڕانی شوێنەواری کلتوری و کارمەندانی کۆمەڵگەی مەدەنی، بۆ ئەنجامدانی توێژینەوە، ڕاهێنان و هاوکارییە زانستییەکان لە دامەزراوەیەکی ئەکادیمی لە شانشینی یەکگرتوو (بەریتانیا) بۆ ماوەیەک کە لە دوو مانگ زیاتر نابێت. ئامانجی بەرنامەکە بەهێزکردنی تواناى توێژینەوەیی و پەرەپێدانی هاوکارییە ئەکادیمییە نێودەوڵەتییەکانە، بە تایبەتی لە بوارەکانی مێژوو، کۆمەڵگە، کلتور و میراتی عێراق.

پشتگیرییەکانی ئەم بەرنامەیە:

بەرنامەکە ئەم خەرجیانە دابیندەکات:
• خەرجی گەشت و گوزارەوەی نێودەوڵەتی، لەگەڵ خەرجی ڤیزا.
• نیشتەجێبون و یارمەتی ژیان لە ماوەی سەردانەکەدا.
• خەرجی پەیوەندیدار بە دامەزراوەی خانەخوێ و چالاکییە توێژینەوەییەکان.
• بیمەی گەشت و پشتگیرییە لۆجستییەکان.

مەرجەکانی بەشداریکردن، داواکار پێویستە:
• هاوڵاتی عێراق بێت و لە عێراق و هەرێمی کوردستان نیشتەجێ بێت.
• مامۆستای زانکۆ، خوێندکاری دکتۆرا، پسپۆڕی شوێنەواری کلتوری یان کارمەندی ڕێکخراوە ناحکومییەکان بێت.
• پێشکەشکردنی داواکاری، دامەزراوەیەکی خانەخوێ لە شانشینی یەکگرتوو دیاری کردبێت.
• پیشانی بدات کە پرۆژەی پێشنیازکراوی چۆن یارمەتیدەری پەرەپێدانی توێژینەوە و پاراستنی شوێنەواری کلتوری لە عێراق دەبێت.

بوارەکانی توێژینەوە، بوارەکانی توێژینەوە بریتین لە:
• شوێنەوارناسی
• مرۆڤناسی
• مێژوو
• جوگرافیا
• زمانەکان
• هونەر، مرۆڤایەتی و زانستە کۆمەڵایەتییەکان، بە مەرجێک پەیوەندییان بە مێژوو، کۆمەڵگەو کلتوری عێراق هەبێت.

دواکات بۆ پێشکەش کردن بریتیە لە (1/ 12/ 2026) بۆ زانیاری زیاتر و مەرجەکانی وەرگرتن، ڕێنماییەکانی پڕکردنەوەی داواکاری و فۆڕمی ئۆنلاین، تکایە سەردانی ئەم بەستەرە بکەن:

https://www.bisi.ac.uk/grants-scholarships/bisi-visiting-iraqi-scholarship-scheme/

08/08/2026

مامۆستایه‌كی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی گه‌رمیان توێژینه‌وه‌یه‌كی زانستی بڵاوكرده‌وه‌

زانیاری زیاتر ↙
https://gpu.edu.iq/news/257

05/08/2026

دوو توێژەری زانکۆی پۆلیتەکنیکی گەرمیان توێژینەوەیەکی زانستیی هاوبەشیان بڵاوکردەوە

زانیاری زیاتر ↙
https://gpu.edu.iq/news/255

Want your school to be the top-listed School/college in Kalar?

Click here to claim your Sponsored Listing.

Location

Address

Shaqami Zanko
Kalar
46021

Opening Hours

Monday 08:30 - 14:30
Tuesday 08:30 - 14:30
Wednesday 08:30 - 14:30
Thursday 08:30 - 13:30
Sunday 08:30 - 14:30