29/07/2026
زانکۆی پۆلیتەکنیکی گەرمیان کۆبوونەوەیەکی باڵای لەگەڵ زانکۆی النجاح الوطنية و ستافی ئەکادیمی CIMEA (Information Centre on Academic Mobility and Equivalence) – ئیتاڵیا ئەنجامدا
زانیاری زیاتر ↙
https://gpu.edu.iq/news/254
28/07/2026
مامۆستایهكی زانكۆی پۆلیتهكنیكی گهرمیان توێژینهوهیهكی زانستی بڵاوكردهوه
توێژینەوەیەکی زانستیی هاوبەشی (د. شەهاب ئەحمەد ساڵح) مامۆستا له زانكۆی پۆلیتهكنیكی گهرمیان - كۆلێجی تهكنیكی كهلار بهناونیشانی:
(Determination of the Relationship Between Raftlin, Oxidative Stress Levels, and Vitamin D Receptor Gene Polymorphism in Diabetic Patients)
له گۆڤاری نێودەوڵەتیی
(Therapeutic Advances in Endocrinology and Metabolism)
بڵاوكرایهوه کە خاوەنی فاکتەری کاریگەریی (Impact Factor: 7.8)ـە و لەلایەن دەزگای چاپی نێودەوڵەتیی SAGE Publicationsـەوە بڵاودەکرێتەوە، چاپ و بڵاوکرایەوە.
پوختەی توێژینەوەکە:
ئەم توێژینەوەیە لێکۆڵینەوەیەکی زانستییە لەسەر پەیوەندیی نێوان پرۆتینی Raftlin، سترێسی ئۆکسێنەر (MDA و SOD) و فرەشێوەیی جینی وەرگری ڤیتامین دی (VDR Gene Polymorphism) لە نەخۆشانی تووشبووی شەکرەی جۆری دووەم و پێش شەکرە (Prediabetes). ئەنجامەکانی توێژینەوەکە نیشانی دەدەن کە پرۆتینی Raftlin دەتوانێت وەک نیشانەیەکی بایۆلۆجیی (Biomarker) گرنگ بۆ تێگەیشتن لە چۆنیەتیی گەشەکردنی نەخۆشیی شەکرە و هەڵسەنگاندنی مەترسییەکانی بەکاربهێنرێت، هەروەها ڕۆڵی فرەشێوەیی جینی VDR لە زیادبوونی سترێسی ئۆکسێنەر و وەڵامدانەوەی هەوکردن (Inflammatory Response) ڕوون دەکاتەوە.
لینکی توێژینەوەکە:
https://journals.sagepub.com/doi/full/10.1177/20420188261460573 -contributors
25/07/2026
⚡💻 داهاتووی تەکنەلۆژیا لە دەستی تۆدایە!
تۆی خوێندکار خەون بە دروستکردنی سیستەمی زیرەک، بەرنامەسازی، فێربوونی نوێترین داهێنانەکان دەبینیت؟
لە بەشی ئەندازیاری کارەبا و کۆمپیوتەر لە کۆلێجی تەکنیکی کەلار، فێربوونی تیۆری و کرداری تێکەڵ دەکەین تا ئامادەت بکەین بۆ بازاڕی کاری هاوچەرخ.
بۆ بنیادنانی ئایندەیەکی گەش ئێستا کاتی ئەوەیە هەنگاوی یەکەم بنێیت و بەشی ئەندازیاری کارەبا و کۆمپیوتەر هەڵبژێریت.
23/07/2026
بەشی شیکاری نەخۆشییەکان یەکێکە لە بەشە زانستییەکانی کۆلێجی تەکنیکی کەلار - زانکۆی پۆلیتەکنیکی گەرمیان
خوێندکار پاش دەرچوون لەم بەشە دەبێتە هەڵگری بڕوانامەی بەکالۆریۆس لە شیکاری نەخۆشییەکان.
دهرچووانی ئهم بهشه دهتوانن له تاقیگهكانی نەخۆشخانە گشتی و تایبهتهكان و تاقیگهكانی كۆنترۆڵی جۆری و بهڵگهكانی تاوان كاربكهن.
کەمترین کۆنمرەی وەرگیراو بۆ ساڵی خوێندنی (2025-2026) بەم شێوەیە بوو:
- زانکۆلاین: 88.857
- پارالێڵ: 83.753
#زانکۆی #پۆلیتەکنیکی #گەرمیان
#کۆلێجی #تەکنیکی #کەلار
#بەشی #شیکاری #نەخۆشییەکان
16/07/2026
بەشی تەکنیکی پەرستاری یەکێکە لەبەشەکانی کۆلێجی تەکنیکی کەلار - زانکۆی پۆلیتەکنیکی گەرمیان
خوێندکار پاش تەواوکردنی خوێندن لەم بەشە دەبێتە هەڵگری بڕوانامەی بەکالۆریۆس لە تەکنیکی پەرستاریدا.
خوێندکار بە سێ سیستەم لەم بەشە وەردەگیرێت (زانکۆلاین، پارالێڵ، پۆلیتەکنیک)
کەمترین کۆنمرەی وەرگیراو لەم بەشە بۆ ساڵی خوێندنی (2025-2026) بەم شێوەیە بوو:
زانکۆلاین: 91.714
پارالێڵ: 89.724
#زانکۆی #پۆلیتەکنیکی #گەرمیان
#کۆلێجی #تەکنیکی #کەلار
#بەشی #تەکنیکی #پەرستاری
15/07/2026
جێگری سەرۆکی حکومەت پیرۆزبایی داننان بە زانکۆی پۆلیتەکنیکی گەرمیان دەکات
ئەمڕۆ چوارشەممە ١٥ـی تەمووزی ٢٠٢٦، بەڕێز قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی ناوچەی گەرمیانی کرد. لە چوارچێوەی سەردانەکەیدا کە بەڕێز (پ.ی.د. چیا محەمەد حەسەن) سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی گەرمیان و شاندێکی یاوەری ئامادەی بوون، گفتوگۆ لەسەر ئاستی زانستی و پێداویستییەکانی زانکۆمان کرا.
لە کۆبوونەوەکەدا، بەڕێز جێگری سەرۆکی حکومەت وێڕای دەربڕینی دەستخۆشی، پیرۆزبایی گەرمی خۆی ئاراستەی سەرۆکایەتی، مامۆستایان، فەرمانبەران و خوێندکارانی زانکۆمان کرد بەبۆنەی بڕیاری فەرمی داننان بە زانکۆی پۆلیتەکنیکی گەرمیان لە لایەن وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی عێراقەوە، کە وەک دەستکەوتێکی گرنگ و مێژوویی بۆ ناوچەکە تەماشا دەکرێت.
هاوکات، بە مەبەستی پاڵپشتیکردن و باشترکردنی ئاستی زانستی خوێندن، بەڕێز قوباد تاڵەبانی بڕیاری جێبەجێکردنی تەواوی داواکاری و پێداویستییەکانی هەرسێ (کەمپی کفری، کەمپی ڕزگاری، کەمپی کەلار)ی سەربە زانکۆماندا.
15/07/2026
هەواڵێکی گرنگ بۆ خوێندکاران و قوتابیان …
لە ئەمڕۆوە پرۆسەى گواستنەوەو دابەزیىنى خوێندکاران/ قوتابیان لە نێوان زانکۆکان بە ئەلیکترۆنى دەستیپێکرد
وەزارەتى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى پرۆسەى گواستنەوە و دابەزینى خوێندکاران/ قوتابیان بۆ ساڵى نوێى خوێنـدنى (2026-2027) بەشێوەى ئەلیکترۆنى ڕادەگەیەنێت، پرۆسەکە لە ئەمڕۆوە ڕێکەوتى (2026/7/15) تاکو (2026/8/15) بەردەوام دەبێت. مەرجە فەرمانى دەرچونى زانکۆیی تایبەت بە گواستنەوە یان دابەزین لە (2026/8/31) تێپەڕنەکات.
بەمەبەستى بەرچاوڕونى بۆ ئەو خوێندکارو قوتابیانەى دەیانەوێت پرۆسەى گواستنەوەو دابەزاندن ئەنجامبدەن، پێویستە دەقى ڕێنماییەکان بە وردى بخوێننەوە، هەروەها دەتوانن پرسیارەکانیان ئاراستەى تۆمارى هەریەک لە زانکۆکان بکات و وەڵام دەدرێتەوە.
تێبینى:
1/ ئەگەر قوتابی/ خوێندکار (یوزەرنەیم و پاسۆردى) نەبوو یاخود لە یادى کردبێت، بۆ چونە ناو سیستمى گواستنەوەو دابەزین، ئەوا بە ژمارەى تاقیکردنەوەى پۆلى دوانزەى ئامادەیی دەبات لە تۆمارى زانکۆکەى پرۆسەکە ئەنجامدەدات.
2/ بۆ ئەنجامدانى پرۆسەى گواستنەوەو دابەزین پێویست ناکات هیچ قوتابى و خوێندکارێک سەردانى وەزارەت بکات، چونکە پرۆسەکە بە ئەلیکترۆنى ئەنجام دەدرێت.
3/ پێویستە لەو ماوەى دیارى کراوە خوێندکاران و قوتابیان مامەڵەکانیان تەواو بکەن، چونکە لە دەرەوەى ئەم ماوەیە مامەڵەکەى جێبەجێ ناکرێت.
- بۆ ئەنجامدانى پرۆسەى گواستنەوەو دابەزین کلیک لەسەر ئەم لینکەى خوارەوە بکەن:
https://regayzanko.com/
بۆ خوێندنەوەى ڕێنمایی و مەرج و پێوەرەکانى گواستنەوەو دابەزین کلیک لەسەر ئەم لینکەى خوارەوە بکەن:
https://drive.google.com/file/d/1o09tKFS3NtIcdNDYA622Xiz9FgZea5VG/view?usp=sharing
15/07/2026
سەرۆکی زانکۆ پەیامێکی سوپاس و پێزانین ئاراستەی سەرجەم مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانکۆ دەکات
دوای هەوڵ و کۆششێکی بەردەوام، زانکۆی پۆلیتەکنیکی گەرمیان بە فەرمی لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی عێراقەوە دانپێدانانی پێبەخشرا.
بەم بۆنە گرنگ و مێژووییەوە، بەڕێز سەرۆکی زانکۆ (پ.ی.د. چیا محەمەد حەسەن)، پەیامێکی سوپاس و پێزانینی ئاراستەی سەرجەم مامۆستایان و فەرمانبەران (میلاک، گرێبەست، تەنسیب، خۆبەخش)ی سەرۆکایەتی زانکۆ و سەرجەم کۆلێج و پەیمانگاکانی سەر بە زانکۆمان کرد و ڕایگەیاند:
"ئەم دەستکەوتە زانستی و ئەکادیمییە گەورەیە، بەرهەمی دڵسۆزی و کارکردنی بەردەوامی ئێوەی بەڕێزە کە بەبێ دابڕان لەپێناو بەرزکردنەوەی ئاستی زانکۆمان تێکۆشاون. لێرەوە بەناوی خۆم و ئەندامانی ئەنجومەنەوە، سوپاسی بێپایانتان ئاراستە دەکەم."
سەرۆکی زانکۆ هیوای خواست ئەم دەستکەوتە ببێتە هاندەرێکی بەهێزتر بۆ پێشکەشکردنی خزمەتی زیاتر بە پرۆسەی خوێندن لە ناوچەی گەرمیاندا.