MLT Dept. of Kalar Technical College

MLT Dept. of Kalar Technical College

Share

Garmian Polytechnic University

18/05/2026

لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی گەرمیان - کۆلێجی تەکنیکی کەلار پانێڵێکی زانستی ئەنجامدەدرێت

ڕۆژی سێشەممە ڕێککەوتی ١٩ ئایار ٢٠٢٦ لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی گەرمیان - کەمپی کەلار لە لەلایەن بەشی شیکاری نەخۆشییەکان لە کۆلێجی تەکنیکی کەلار، پانێڵێکی زانستی بەناونیشانی:
"Antibiotic Resistance: Causes, Consequences & Solutions
بەرگری دژە زیندەکان : هۆکارەکان و دەرەنجامە مەترسیدارەکانی و چۆنێتی کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی"
بەشداری بەڕێزان:
١. هناء زمناکۆ طاهر- بەڕێوەبەری پانێڵ
٢. ⁠شاناز اسماعیل حمید - پانێڵیست
٣. ⁠حنان ابراهیم عبداللە - پانێڵیست
٤. ⁠آیە دلشاد نصرالدین - پانێڵیست
ئەنجامدەدرێت

زانیارییەکانی کات و شوێن
•ڕێککەوت: سێشەممە، ٢٠٢٦/٥/١٩
•کات: ١١:٠٠ی بەیانی
•شوێن: زانکۆی پۆلیتەکنیکی گەرمیان - کەمپی کەلار - هۆڵی مامۆستا اسماعیل

Photos from ‎کۆلێجی تەکنیکی کەلار::Kalar Technical College‎'s post 17/05/2026
14/05/2026

لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی گەرمیان - کەمپی کەلار پانێڵێکی زانستی ئەنجامدەدرێت

ڕۆژی یەکشەممە ڕێککەوتی ١٧ ئایار ٢٠٢٦ لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی گەرمیان - کەمپی کەلار لە لەلایەن بەشی شیکاری نەخۆشییەکانی کۆلێجی تەکنیکی کەلار، پانێڵێکی زانستی بەناونیشانی:
​"Understanding Hantavirus: Current Challenges and Future Directions"
(تێگەیشتن لە هانتا ڤایرۆس: تەحەددییەکانی ئێستا و ئاڕاستەکانی داهاتوو)
بەشداری بەڕێزان:
١. پ.ی.د محمد حسن فتاح
٢. د. ئەیاد محمد علی
٣. م.ی. دلاوەر قانع علی خورشید
ئەنجامدەدرێت

زانیارییەکانی کات و شوێن
•ڕێککەوت: یەکشەممە، ٢٠٢٦/٥/١٧
•کات: ١١:٠٠ی بەیانی
•شوێن: کەمپی کەلار - هۆڵی مامۆستا اسماعیل

07/05/2026

#ئاگاداری
ئاگاداری خوێندکارانی ئازیزی به‌شەکەمان دەکەینەوە کە
تاقيكردنه‌وه‌كانى کۆتایی هەوڵی یەکەمی سمسته‌ره‌كانى (چوار، شەش، هەشت)ى قۆناغه‌كانى: (دووه‌م، سێيه‌م، چواره‌م) بە پێی ئەم خشتەیە دەبێت...

بەهیوای سەرکەوتن .

23/04/2026
22/04/2026

پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر (سه‌رمه‌د سلیمان محمد), مامۆستا له‌ به‌شی شیكاری نه‌خۆشییه‌كان له‌ كۆلێجی ته‌كنیكی كه‌لار، توێژینه‌وه‌یه‌كی زانستی به‌هاوبه‌شی دوو مامۆستا له‌ زانكۆی سلێمانی و زانكۆی چه‌رمۆ بڵاوبوویه‌وه‌ لەگۆڤارێکی زانستی نێودەوڵەتی ئاست بەرز به‌ناونیشانی:

Eco-friendly approach for spectrofluorimetric determination of moxifloxacin in pharmaceutical formulations and biological samples using deep eutectic solvents

له‌گۆڤاری : سەر بەدەزگای جیهانی سپرینگەرBMC Chemistrبه‌کاریگەری (Impact Factor: 4.6) .

لینكی توێژینه‌وه‌كه‌:

https://link.springer.com/article/10.1186/s13065-026-01805-1

مامۆستایه‌كی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی گه‌رمیان توێژینه‌وه‌یه‌كی زانستی هاوبه‌شی لە گۆڤارێکی به‌ناوبانگی جیهانی بڵاوبوویه‌وه‌

زانیاری زیاتر ↙
https://gpu.edu.iq/news/237

10/04/2026

https://www.facebook.com/share/p/18CV3HVnPC/

بەپەلە …

ڕاگەیەندراوێکی هاوبەش لە هەردوو وەزارەتی (خوێندنی باڵا و تویژینەوەی زانستی) و وەزارەتی (پەروەردە) بڕیارماندا بە:

​دەستپێکردنەوەی دەوامی سەرجەم ناوەندەکانی خوێندنی حکومی و ناحکومی وتایبەت لە هەرێمی کوردستان لەناو پۆل وکەمپەسەکان ، لە ڕۆژی یەکشەممەوە ڕێککەوتی ١٢ی ٤ ی ٢٠٢٦.

​وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی

وەزارەتی پەروەردە

١٠ ی ٤ ی ٢٠٢٦

04/04/2026

بەشی شیکاری نەخۆشییەکان توێژینەوەیەکی زانستی هاوبەشیان بڵاوکردەوە
توێژینەوەیەکی زانستی هاوبەشی ستاف و خوێندکارانی بەشی شیکاری نەخۆشییەکان (Medical Laboratory Technology) لە کۆلێجی تەکنیکی کەلار- زانکۆی پۆلیتەکنیکی گەرمیان، لە گۆڤاری زانستی Hammurabi Journal of Medical Sciences بڵاوکرایەوە، کە لە ژمارەی (Volume 3 - Issue 1) ی ساڵی 2026 چاپ و بڵاوبووەتەوە.

ناونیشانی توێژینەوەکە:

‎"Serum Procollagen Type I N-Terminal Propeptide (PINP) in Adults with Type 2 Diabetes Mellitus in Kalar Kurdistan Region of Iraq"

لیستی نوسەرانی توێژینەوەکە:

١- د. شەهاب ئەحمەد ساڵح – سەرۆکی بەشی شیکاری نەخۆشییەکان و سەرپەرشتیاری پڕۆژەکە.

٢- م.ی. دلاوەر قانع عەلی خورشید – بڕیاردەری بەشی شیکاری نەخۆشییەکان و نووسەری بەرپرس )Corresponding Author(

٣- پ.ی. سەرمەد سلێمان محەمەد –خوێندکاری دکتۆرا و ستافی بەشی شیکاری نەخۆشییەکان.

٤- سارا عیسا موسا – ڕێنمایکاری خوێندکاران لە بەشی شیکاری نەخۆشییەکان.

٥- نیگا مەحمود حەسەن – توێژەر و ئەندامی گرووپی توێژینەوە.

٦- محەمەد جەلیل کەریم – خوێندکاری دەرچووی ساڵی (2024-2025) و ئەندامی گرووپی توێژینەوە.

پوختەی توێژینەوەکە:

ئەم توێژینەوەیە کە بەرهەمی پڕۆژەی دەرچوونی قۆناغی چوارەمی خوێندکارانی ساڵی 2024-2025ـی بەشی شیکاری نەخۆشییەکانە، لەژێر سەرپەرشتی د. شەهاب ئەحمەد، لێکۆڵینەوە لە ئاستی پرۆتینی )PINP(دەکات لە خوێنی ئەو کەسانەی لە سنووری قەزای کەلار، کە تووشبووی نەخۆشی شەکرەی جۆری دووەمن.

ئەنجامەکانی ئەم توێژینەوەیە بایەخێکی زانستی گرنگی هەیە بۆ تێگەیشتن لە لایەنە بایۆکیمیاییەکانی نەخۆشی شەکرە لە ناوچەکەدا، و وەک سەرچاوەیەکی نوێ بۆ توێژەرانی بواری پزیشکی بەردەستە.

لینکی توێژینەوەکە:

https://hjmsuob.com/index.php/hjms/article/view/102

#چالاکی #زانستی

Want your school to be the top-listed School/college in Kalar?

Click here to claim your Sponsored Listing.

Location

Website

Address

Zanko Street
Kalar
46021