07/05/2026
ئاهەنگی دەرچوونی خوێندکاران(۲٠۲٥ـ۲٠۲٦)
۷/٥/۲٠۲٦
Contact information, map and directions, contact form, opening hours, services, ratings, photos, videos and announcements from پەیمانگەی کۆمپیوتەری گەرمیان ناحکومی, Educational Research Center, Kalar, raparin, Kalar.
دەزگایەکی زانستی و پەروەردەییە،سەر بە وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستانە،خوێندکار بۆ ماوەی پێنج ساڵ لە خوێندن و راهێنان،بڕوانامەی دبلۆم لە زانستی کۆمپیوتەر وەردەگرێت.
07/05/2026
ئاهەنگی دەرچوونی خوێندکاران(۲٠۲٥ـ۲٠۲٦)
۷/٥/۲٠۲٦
05/05/2026
نۆیەمین ئاهەنگی دەرچوونی خوێندکاران.
ئەمرۆ(سێشەممە)رێکەوتی(۲٠۲٦/٥/٥)پۆلێکی تر لە خوێندکارانی پەیمانگەی(گەرمیان)ی ناحکومی ئاهەنگی سەرکەوتن و دەرچوونیان لە قۆناغی(پێنجەم)و کۆتایی سازدا،لێرەوە پیرۆزبایان لێدەکەین،بە هیوای دەستکەوت و سەرکەوتنی زیاتر لە کاروانی زانست و فێربووندا.
راگەیاندنی پەیمانگە
۲٠۲٦/٥/٥
28/04/2026
🎓 کۆتاییهێنان بە وێستگەیەکی گرنگی زانستی.
بە شانازییەکی زۆرەوە، ئەمڕۆ ٢٨ی نیسانی ٢٠٢٦،کۆتاییمان بە پرۆسەی گفتوگۆی توێژینەوە و پڕۆژەی دەرچوونی خوێندکارانی قۆناغی (پێنجەم )هێنا.
دوای پێنج ساڵ لە ماندووبوون، شەونخونی و بەردەوامی لە فێربوون،خوێندکارانمان بە ئاستێکی بەرزی زانستییەوە پڕۆژەکانیان پێشکەشکرد و بە سەرکەوتوویی کۆتاییان بەم قۆناغە گرنگەی خوێندنیان هێنا.ئێمە لە پەیمانگەی کۆمپیوتەری گەرمیان، شانازی بە ئاست و توانای خوێندکارانمانەوە دەکەین و دەستخۆشی لە مامۆستایانی بەڕێزی لیژنەی گفتوگۆ دەکەین بۆ ماندووبوونیان لە بەڕێوەبردنی ئەم پرۆسەیە بە شێوازێکی ئەکادیمی و پیشەییانە.هیوای سەرکەوتنی زیاتر و داهاتوویەکی گەش بۆ هەموو دەرچووانمان دەخوازین، هیوادارین لە ژیانی پیشەیی داهاتووشیاندا هەروا درەوشاوە و سەرکەوتوو بن.
ڕاگەیاندنی پەیمانگە
سێشەممە ٢٨ی٤ی٢٠٢٦
20/04/2026
تاقیکردنەوەکانی وەرزی دووەم لە پەیمانگەی گەرمیانی ناحکومی بەسەرکەوتویی بەڕێوە دەچێت ، سوپاس بۆ دڵسۆزی مامۆستایان و بەئومێدی سەرکەوتن بۆ خوێندکارانی ئازیز .
ڕاگەیاندنی پەیمانگە
٢٠/٤/٢٠٢٦
16/04/2026
🌿 بەبۆنەی ڕۆژی ژینگەی کوردستانەوە؛ ڕێز لە ماندووبوونی ژینگەپارێزان دەگیرێت
ژینگە ئاوێنەی شارستانییەتی گەلانە.
بەبۆنەی ڕۆژی ژینگەی کوردستان و وەک وەفایەک بۆ ئەو دەستە ڕەنگینانەی کە شار و کۆڵانەکانمان بە پاكی ڕادەگرن، پەیمانگەکەمان ( پەیمانگەی كۆمپیوتەر ی گــەرمیانی ناحکومی ) هەستا بە ئەنجامدانی چالاکییەکی تایبەت بۆ بەسەرکردنەوەی ژینگەپارێزانی شارەکەمان.
لە کۆتایی دا وەک گوزارشتێک بۆ سوپاسگوزاری و نرخاندنی ئەرکی پیرۆزیان، گوڵ و دیاری بەسەر ژمارەیەک لەو ژینگەپارێزە ئازیزانەدا دابەشکرا کە شەو و ڕۆژ لەپێناو تەندروستی و جوانی ژینگەکەماندا تێدەکۆشن.
ئێمە بــڕوامان وایە کە پاراستنی ژینگە ئەرکی هەمووانە، و دەستخۆشی لەو قارەمانە بێدەنگانە دەکەین کە هەمیشە سیمایەکی گەش بە شارەکەمان دەبەخشن.
با هەموومان پێکەوە ژینگەیەکی پاك و سەوز بۆ نەوەکانی دواڕۆژ دابین بکەین.
ڕاگەیاندنگ پەیمانگە
١٦ ی ٤ی ٢٠٢٦
14/04/2026
لە یادی ٣٨ ساڵەی تاوانی ئەنفال ، سەری ڕێز دادەنەوێنین بۆ شەهیدانی گەلەکەمان .
ئەنفال پلانێکی عەرەبی شۆڤێنی گەشتگیر بوو دژی نەتەوەی کورد بەسەرکردایەتی خوێنڕێژ (سەددام حسێن) سەرۆکۆماری پێشووی عێراق ئەنجامدرا و لە ڕێگەی فتوای مەلاکانی پارێزگای ئەنبار خوێنی کورد حەڵاڵکرا و ئەم پلانە بە هەشت قۆناغ جێبەجێکرا :
٢١\٢\١٩٨٨ - ١٨\٣\١٩٨٨ ئەنفالی یەک لە پارێزگای سلێمانی کە دۆڵی جافایەتی و ناوچەی شارباژێری گرتەوە.
٢٢\٣\١٩٨٨ - ١\٤\١٩٨٨ ئەنفالی دوو ناوچەی قەرەداغ-پارێزگای سلێمانی، تێدا جگە لە وێرانکردنی گوندەکان، چەکی کیمیاییش بەکار هێنرا.
٣١\٣\١٩٨٨ - ١٨\٤\١٩٨٨ ئەنفالی سێ کە بە بەرفراوانترین شاڵاوی ئەنفال ناوی دەهێندرێت ناوچەی گەرمیان سنووری پارێزگای دیالەی گرتەوە.
٢٠\٤\١٩٨٨ - ٥\٥\١٩٨٨ ئەنفالی چوار سنووری ناحیەکانی عەسکەر و شوان و ئاغجەلەر لە پارێزگای کەرکووک و دەشتی کۆیە سەربە پارێزگای هەولێر لەم ئەنفالەدا چەکی کیمیایی بەکار هێنرا و گوندی گۆپتەپە سەربە ناحیەی ئاغجەلەر لە سێی ئایار بە چەکی کیمیایی بۆردومان کرا.
٢٤\٥\١٩٨٨ - ٣١\٨\١٩٨٨ ئەنفالی پێنج، ئەنفالی شەش، ئەنفالی حەوت دوا رۆژەکانی مانگی رەمەزان بوو کە سوپای عێراق دەستی بە راماڵینی گوند و ئاوەدانییەکانی سنووری قەزاکانی شەقڵاوە و رەواندوز کرد لەم هێرشەدا.
دوا قۆناغی شالاوەکانی ئەنفال لە ٢٥\٨\١٩٨٨ دەستی پێ کرد و ٦\٩\١٩٨٨ کۆتایی پێ هات کە بە ئەنفالی هەشت ناسراوە. لەم هێرش و پەلامارەدا شارەکانی زاخۆ، ئامێدی، شێخان و ئاکرێ سەربە پارێزگای دهۆک کەوتنە بەر پەلاماری سوپای بەعس.
سەری ڕێز بۆ شەهیدانی ڕێگەی ئازادی گەلەکەمان .
ڕاگەیاندنی پەیمانگە
١٤/٤/٢٠٢٦
10/04/2026
ئاماژە بە ڕاگەیەندراوێکی هاوبەش لە هەردوو وەزارەتی (خوێندنی باڵا و تویژینەوەی زانستی) و وەزارەتی (پەروەردە) , بڕیاردرا بە:
دەستپێکردنەوەی دەوامی سەرجەم ناوەندەکانی خوێندنی حکومی و ناحکومی وتایبەت لە هەرێمی کوردستان لەناو پۆل وکەمپەسەکان .
بۆیە ئاگاداری مامۆستایان و خوێندکارانی خۆشەویست دەکەینەوە ڕۆژی یەکشەممەوە ڕێککەوتی ١٢ی ٤ ی ٢٠٢٦ دەوامی فەرمیە لە ناو هۆڵەکانی خوێندن .
ڕاگەیاندنی پەیمانگە
١٠ ی ٤ ی ٢٠٢٦
29/03/2026
ڕاگەیەندراوێک لە وەزارەتی پەروەردەوە:
🔴 پاش ئەنجامدانی کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە پرۆسەی خوێندن ، بڕیاردرا بە ڕاگرتنی دەوام لە دووشەممە ٣٠ ی ٣ ی ٢٠٢٦ وە ، بە شێوەی ئامادەبوون، لە ناو هەموو ناوەندەکانی خوێندنی حکومی و ناحکومی ونێودەوڵەتی لە هەرێمی کوردستان ، تا ئەوکاتەی بەفەرمی ئاگادار دەکرێنەوە پرۆسەی دەوامکردنی ناو پۆل لە هەموو ناوەندەکانی خوێندن ئەنجامنادرێت.
🔵قوتابخانە حکومییەکان بەشێوەی خوێندنی ئەلیکترۆنی و دیجیتاڵی دەتوانن سوود لە خزمەتگوزارییەکانی پلاتفۆرمی ( ئی-وانە) و پلاتفۆرمی ( قوتابخانەکەم ) وەربگرن ، یان سوود لە گروپە ئەلیکترۆنییەکانی قوتابخانەکان وەردەگرن بۆ پێدانی ئەرکی ماڵەوە لەلایەن مامۆستایان بەشێوەی ڕۆژانە وێڕای پەخشکردنی وانەکانی هەموو قۆناغەکانی خوێندن لە هەرسێ (تەلەفزیۆنی پەروەردەیی ) هەولێر و سلێمانی و دهۆک کە لەهەموو شارو شارۆچکەکانی کوردستان پەخشیان هەیە
🔴قوتابخانە ناحکومیەکانی
سیستمی وەزارەتی پەروەردە و قوتابخانە ناحکومییە نێودەوڵەتیەکان و بیانییەکان خوێندنی ئۆنلاین بەگوێرەی سیستمی خۆیان بەرکار دەکەن .
🔵دڵنیایش دەدەینە ناوەندەکانی خوێندن و قوتابیان، لەکاتی گونجاو هەموارکردنەوە و گۆڕانکاریی لە ساڵنامەی خوێندن دەکرێت وکاتی تاقیکردنەوەکان دیاری دەکرێت و مافی قوتابیان پارێزراو دەبێت .
وەزارەتی پەروەردە
٢٩ ی ٣ ی ٢٠٢٦
20/03/2026
بەبۆنەی هاتنی جەژنی نەورۆزی ٢٧٢٦ پیرۆزبایی گەرم ئاراستەی نەتەوەکەمان دەکەین .
ئومێدەکەین ساڵی نوێی کوردی ببێتە مایەی کۆتایی هێنان بە ستەم و زۆرداری و هاتنی بەهاری ئازادی و سەربەخۆی بۆ گەلەکەمان .
ڕاگەیاندنی پەیمانگە
١ ی نەورۆزی ٢٧٢٦
19/03/2026
بەبۆنەی هاتنی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆزەوە جوانترین و گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی سەرجەم موسڵمانانی جیهان و کوردستان دەکەین،هەروەها پیرۆزبایی لە سەرجەم ستافی دەستەی کارگێڕی و مامۆستایان و کارمەندان و هەموو خوێندکارانی ئازیزو خۆشەویستی پەیمانگەکەمان دەکەین داواکارین لە یەزدانی مەزن نوێژو تاعات و دوعاکانمان قبوڵ بکات.بە هیوای ئەوەی هاتنی جەژنی پیرۆزی ڕەمەزان ببێتە مایەی خۆشی و شادی و ئارامی و سەقامگیری لە کوردستان و جیهان.
ڕاگەیاندنی پەیمانگە
٣٠ی ڕەمەزانی ١٤٤٧