Huawei ICT Academy-UoG

Website Contact the school

Huawei ICT Academy-UoG Dreams without Goals are just Dreams

ئەکادیمیای هواوی لە زانکۆی گەرمیان چوار کۆرسی نوێ لە بواری تەکنۆلۆژیادا ڕادەگەیەنێت
07/06/2026

ئەکادیمیای هواوی لە زانکۆی گەرمیان چوار کۆرسی نوێ لە بواری تەکنۆلۆژیادا ڕادەگەیەنێت

لە چوارچێوەی گرنگیدانی بەردەوام بە پەرەپێدانی توانای خوێندکاران و ئاشناکردنیان بە تەکنۆلۆژیای سەردەم، ئەکادیمیای هواوی لە زانکۆی گەرمیان چوار کۆرسی نوێی پیشەیی ل...

ئەکادیمیای هواوی لە زانکۆی گەرمیان چوار کۆرسی نوێی تەکنۆلۆجی ڕادەگەیەنێتکۆرسەکان پێکهاتوون لە (Datacom, Security) و (AI,...
02/09/2025

ئەکادیمیای هواوی لە زانکۆی گەرمیان چوار کۆرسی نوێی تەکنۆلۆجی ڕادەگەیەنێت

کۆرسەکان پێکهاتوون لە (Datacom, Security) و (AI, Cloud Computing). ئامانج لە کردنەوەی ئەم کۆرسانە بۆ ئاشنابوونی زیاتری خوێندکارانە بە تەکنۆلۆجیای سەردەم و بەدەستهێنانی کارامەیی پێویست لە بوارە جیاوازەکانی تەکنۆلۆجیدا.

- ناوی کۆرسەکان و کۆدەکانیان
1- HCIA-Datacom - Invitation code: UuItRz
2- HCIA-Security - Invitation code: rF1Guf
3- HCIA-Cloud Computing - Invitation code: SNujYO
4- HCIA-AI - Invitation code: ZFyGs3

چەند تێبینیەکی گرنگ:
تێبینی یەکەم//
١- بۆ چۆنێتی دروستکردنی ئەکاونت و نوێکردنەوەی زانیارییەکان و بەشداریکردن لە کۆرسەکاندا (Creating Account, Updating Information and Join Class) کلیک لێرە بکە
https://youtu.be/9VKbR4nN0Ww?si=2Hj_qmSpxoapq22j
٢- کۆرسەکان لە ڕێکەوتی (٢٠٢٥/٩/٢) واتا لە ئەمڕۆوە دەستیپێکردووە و تاکو ڕێکەوتی (٢٠٢٥/١١/١) بەردەوام دەبێت.
٣- پێویستە بۆ هەر کۆرسێک (٢٠) خوێندکار جۆینی کلاس بکات.
٤- پرۆگرامی خوێندنی کۆرسەکان بەشێوەی ڤیدیۆی تۆمارکرا و (PDF) ئامادەکراوە.

تێبینی دووەم//
١- ئەو فێرخوازانەی دەیانەوێت لە پێشبڕکێی ساڵانەی هواوی بەشداری لە تراکی (Network) بکەن، دەتوانن جۆینی کلاسەکانی (Datacom و Security) بکەن.
٢- ئەو فێرخوازانەی دەیانەوێت بەشداری لە تراکی (Cloud) بکەن، دەتوانن جۆینی کلاسەکانی (Cloud Computing و AI) بکەن.
٣- ئارەزوومەندانی بواری تەکنۆلۆجیا، دەتوانن بەپێی خواستی خۆیان بەشداری کۆرسەکان بکەن.
٤- لە مانگی (٨)ی هەموو ساڵێک ناوتۆمارکردن بۆ پێشبڕکێی ساڵانەی هواوی لە ئاستی جیهاندا دەستپێدەکات.

بە هیوای سەرکەوتن!

ئیشکردن، بەردەوامی، هەوڵ و ماندوبوون _ سەرکەوتن و گەیشتن بە ئامانجەکە
31/05/2025

ئیشکردن، بەردەوامی، هەوڵ و ماندوبوون _ سەرکەوتن و گەیشتن بە ئامانجەکە

خوێندکارێکی زانکۆی گەرمیان لە پێشبڕکێیەک لەسەر ئاستی جیهان پلەی سێیەمی بەدەستهێنا

(ڕەسوڵ لەتیف عەبدولڕەحمان) خوێندکاری چالاکی ئەکادیمیای هواوی لە زانکۆی گەرمیان، بەنوێنەرایەتی کوردستان و عێراق و وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوڕاست؛ بەشداری لە پێشبڕکێی ساڵانەی هواوی (Huawei ICT Competition 2025) لە وڵاتی چین کرد و پلەی سێیەمی لەسەر ئاستی جیهان بەدەستهێنا.

(ڕەسوڵ لەتیف) بەشداری تاقیکردنەوەی تراکی کلاود (Cloud Track)ی کردبوو کە پێکدێت لە تەکنەلۆجیاکانی (Artificial Intelligence, Cloud Computing and Big Data)، تاقیکردنەوەکە بەشێوەی پراکتیکی بوو، کە بۆ ماوەی (٨) سەعات بەردەوام بوو.

بەشداربووان لە (١٢٠) تیم پێکهاتبوون کە لە (٤٠) وڵاتی جیهانەوە گەیشتبوونە ئاستی گلۆباڵ لە وڵاتی چین.

پێشبڕکێیە لە ڕۆژی (٢٠ بۆ ٢٤ـی ئایاری ٢٠٢٥) بەڕێوەچوو، (ڕەسوڵ لەتیف) کە خوێندکاری قۆناغی چوارەمە لەبەشی زانستی کۆمپیوتەری کۆلێجی زانستی زانکۆی گەرمیان، لەچوارچێوەی تیمێکدا کە پێکهاتبوون لە خوێندکارێکی زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی و بەسەرپەرشتی مامۆستایەکی زانکۆی کۆیە، توانیان ببنە براوەی خەڵاتی سێیەم.

دەستخۆشی و پیرۆزبایمان هەیەکاکە ڕەسوڵ یەکێکە لە خوێندکارە چالاکەکانی ئەکادیمیای هواوی لە زانکۆی گەرمیان
30/05/2025

دەستخۆشی و پیرۆزبایمان هەیە
کاکە ڕەسوڵ یەکێکە لە خوێندکارە چالاکەکانی ئەکادیمیای هواوی لە زانکۆی گەرمیان

19/12/2024
بەهیوای بەدەستهێنانی گڵۆباڵ  دەستخۆشیان هەیە بۆ کاکە ڕەسوڵ
19/12/2024

بەهیوای بەدەستهێنانی گڵۆباڵ
دەستخۆشیان هەیە بۆ کاکە ڕەسوڵ

ڕۆژی چوارشەممە (١٨ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٤)، پێشبڕکێی (ICT) هواوی بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئاسیای ناوەڕاست بە هاوبەشی لەگەڵ پەیمانگای یونسکۆ بۆ تەکنەلۆجیای زانیاری لە پە....

18/12/2024

Rasul Lateef (First Prize) (Middle East & Central Asia) (Huawei ICT Compition 2024 - 2025)

18/12/2024

Address

University Of Garmian/Bardaswr Camp
Kalar

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Huawei ICT Academy-UoG posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The School

Send a message to Huawei ICT Academy-UoG:

Shortcuts

Share

Category