ZankoLine پر كردنەوەی فۆرمی زانكۆ لاین

ZankoLine پر كردنەوەی فۆرمی زانكۆ لاین

Share

چیتر پرسیار لەكەس مەكە بڵێی كوێ وەرم دەگرێت، لای ئێمە ه

22/10/2023

فۆرمی ڕاستەوخۆ بۆ بەشی زانستی تاقیگەی پزیشکی/ پەیمانگای تەکنیکی کفری دابەش دەکرێت

ئاگاداری سەرجەم دەرچوانی پۆلی١٢ی زانستی دەکەینەوە سبەی دووشەممە٢٣-١٠-٢٠٢٣تاکو ڕۆژی پێنج شەممە ٢٦-١٠-٢٠٢٣فۆرمی ڕاستەوخۆ بۆ بەشی زانستی تاقیگەی پزیشکی پەیمانگای تەکنیکی کفری بۆ (بەیانیان-ئێواران) دابەشدەکرێت " هەر دەرچوویەکی پۆلی ۱۲ دەوێت فۆرم وەربگرێت سەردانی هەریەکەلە( تۆماری کۆلێجی زانستە ئەندازیاریە کشتوکاڵیەکانی شاری کفری و کۆلێجی تەکنیکی کەلار)بکات بۆ وەرگرتنی فۆرم
تێبینی // بەشەکە لەشاری کفریە لە پەیمانگای تەکنیکی کفری
سەربەزانکۆی پۆلیتەکنیکی گەرمیان

ڕاگەیاندنی زانکۆی پۆلیتەکنیکی گەرمیان

24/09/2023

ئەمڕۆ ئەنجامى زانکۆلاین ڕادەگەیەنرێت

عەباس ئەکرەم وتەبێژى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ڕایگەیاند: ئەمڕۆ یەکشەممە رێکەوتى (2023/9/24) لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانیدا ئەنجامەکانى وەرگرتنى دەرچوانى دوانزەى ئامادەیی لە زانکۆ و پەیمانگەکان بۆ ساڵى نوێى خوێندنى (٢٠٢٣-٢٠٢٤) ڕادەگەیەنرێت.

وتەبێژى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژنەوەى زانستى لە بانگهێشتنامەیەکدا بۆ گشت دەزگاکانى ڕاگەیاندن دوپاتیدەکاتەوە لەم کات و شوێنانەى خوارەوە لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانیدا لەلایەن وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ئەنجامى وەرگرتنى دەرچوانى دوانزەى ئامادەیی لە زانکۆ و پەیمانگەکان ڕادەگەیەنرێت و دەزگاکانى ڕاگەیاندن دەتوانن بۆ روماڵى وردەکارییەکان ئامادەییان هەبێت.

رۆژ/ یەکشەممە - 2023/9/24
شوێن/ دیوانى وەزارەت/ هۆڵى ڤیدیۆ کۆنفرانس
سەعات/ 12ى نیوەڕۆ

21/09/2023

رۆژى یەکشەمە ئەنجامى زانکۆلاین ڕادەگەیەنرێت

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لە ڕاگەیەنراوێکدا ڕایدەگەیەنێت: کە رۆژى یەکشەمە رێکەوتى (2023/9/24) لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانیدا ئەنجامەکانى وەرگرتنى دەرچوانى دوانزەى ئامادەیی لە زانکۆ و پەیمانگەکان بۆ ساڵى نوێى خوێندنى (٢٠٢٣-٢٠٢٤) ڕادەگەیەنرێت.

وەزارەتى خوێندنى باڵا راشیدەگەیەنێت، دواى ڕاگەیاندنى ئەنجامەکان لە ڕێکەوتى (2023/10/1) دەستدەکرێت بە پرۆسەى خوێندنى قۆناغى یەکەم لە زانکۆکان، بۆیە پێویستە لەسەر وەرگیراوان لەدوای ڕاگەیاندنی ئەنجامەکان ڕاستەوخۆ پەیوەندی بە زانکۆکانیان بکەن بۆ ئەم مەبەستەش زانکۆکانى کوردستان ئامادەکارى پێویست دەکەن بۆ پێشوازیکردن لە وەرگیراوان بۆ ساڵى نوێى خوێندنى (٢٠٢٣-٢٠٢٤).

12/09/2023

"زانکۆلاین ٤٨ سەعات درێژکرایەوە"

وەزارەتى خوێندنى باڵا ماوەى (زانکۆلاین) بۆ ٤٨ سەعاتى داهاتوو درێژدەکاتەوە

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لە ڕاگەیەنراوێکدا رایدەگەیەنێت: لەپێناو پێدانى دەرفەتى زیاتر بە دەرچوانى دوانزەى ئامادەیى بۆ ئەوانەى تا ئێستا فۆڕمى (زانکۆلاین) یان پڕنەکردۆتەوە یان تەواویان نەکردوە، بڕیاردرا ماوەى زانکۆلاین (٤٨) سەعاتى دیکە واتە تا سەعات (١٢)ی شەوى رۆژى پێنجشەمە رێکەوتى (2023/9/14) بۆ دەرچوانى قۆناغى دوانزەى ئاماەیی درێژبکرێتەوە.

وەزارەتى خوێندنى باڵا راشیدەگەیەنێت لەپێناو بەرژەوەندى گشتى و پێدانى دەرفەتى زیاتر بە دەرچوانى ئەمساڵ، کە بەهەر هۆکاربێت نەیانتوانیوە فۆرمى زانکۆلاین پڕبکەنەوە، لە ئێستادا دەتوانن سوودمەندبن لەم دەرفەتەو فۆرمى زانکۆلاین تەواو بکەن، هەروەها دەرچوانى خوێندنگە نێودەوڵەتییەکانیش بەهەمان شێوە دەتوانن سود لەم دەرفەتە وەربگرن و لەو ٤٨ سەعاتەدا فۆرمى زانکۆلاین پڕبکەنەوە.

ڕاشیدەگەیەنێت: دەرچوانى ساڵانى ڕابردوش بەتایبەت ئەو دەرچوانەی پێش ساڵی ٢٠١٤ کە ژمارەیان (٧١٩) دەرچوە و ناوی خۆیان لە وەزارەتی پەروەردە تۆمارکردوە و داتاکانیان ئەپلۆدی زانکۆلاین کراوە بەمەبەستی پێشکەش کردنییان بۆ خوێندنی ئێواران، بەهەمان شێوە دەتوانن سود لەم دەرفەتە وەربگرن و لەماوەى ئەم ٤٨ سەعاتەدا فۆڕمى زانکۆلاین پڕبکەنەوە.

وەزارەتى خوێندنى باڵا راشیدەگەیەنێت: ئەمە دواین دەرفەتەو چیتر ماوەى زانکۆلاین درێژناکرێتەوە، هەر بۆیە داوا لە دەرچوانى قۆناغى دوانزەى ئامادەیی دەکەین، کە تا ئێستا فۆڕمى زانکۆلاین یان پڕنەکردۆتەوە، پێویستە لەماوەى ئەو ٤٨ سەعاتەدا پەلەبکەن و تەواوى هەوڵەکانیان بخەنە گەڕ بۆ پڕکردنەوەو تەواوکردنى فۆرمى زانکۆلاین.

05/09/2023
04/09/2023

لە سبەینێوە زانكۆلاین بۆ ماوەى هەشت رۆژ بۆ دەرچووانى دوانزەى ئامادەیى کارا دەکرێت

پڕۆسه‌ی پێشکەشکردن بۆ وه‌رگرتنی ده‌رچووانی دوانزه‌ی ئاماده‌یی له‌ زانكۆكانی هەرێمی كوردستان دەستپێدەکات و لە ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتى ٥ی ئەیلولی ٢٠٢٣ کاتژمێر ٨ى بەیانى، زانكۆلاین بۆ ماوەى هەشت ڕۆژ بۆ دەرچووانى دوانزەى ئامادەیى کارا دەکرێت.

لە ڕاگەیەندراوێکدا وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ڕایدەگەیەنێت "لە ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتى ٥ی ئەیلولی ٢٠٢٣ وێبسایتی (www.regayzanko.com) بۆ دەرچوانی دوانزەی ئامادەیی (زانستی، وێژەیی، پیشەیی)، تا ڕۆژى ١٢ ی ئەیلولی ٢٠٢٣، واتە بۆ ماوەى هەشت ڕۆژ کارا دەبێت، به‌وه‌ش ده‌رچوان لەو ماوەیەدا ده‌توانن فۆرمی وه‌رگرتن له‌ زانكۆ و په‌یمانگه‌كان پڕبكه‌نه‌وە و پێشكه‌شی بكه‌ن، هه‌روه‌ك ده‌رچووان ده‌بێت سەردانی خوێندنگەکانی خۆیان بکەن بە مەبەستی وەرگرتنەوەی ناوى بەکارهێنەر و وشەى تێپەڕ (Username)و (Password).

بۆ به‌رچاوڕونی زیاترى ده‌رچووانی پۆلی دوانزه‌ و ئاشنابوونیان به‌ سیستمه‌كانی وه‌رگرتن (زانكۆلاین، پارالێل، ئێواران) دەتوانن سەردانی وێبسایتى (www.regayzanko.com) بکەن و ڕێبەرى وەرگرتن بە وردى بخوێننەوە وەک بنچینەیەک بۆ پڕکردنەوەى فۆرمەکانیان، هەروەها دەتوانن سەردانى مەڵبەندەکانى ڕاوێژکارى زانکۆکان بکەن بۆ وەرگرتنى ڕونكردنه‌وه‌ی پێویست له‌سه‌ر چۆنیه‌تیی پڕكردنه‌وه‌ی فۆرمی وه‌رگرتن به ‌سیستمه‌ جیاوازه‌كانیەوە، ئه‌مه‌ش ده‌ره‌فه‌تێكی گرنگه‌ بۆ ئه‌وه‌ی دەرچووان به‌ر له‌وه‌ی فۆرمی وه‌رگرتن پێشكه‌ش بكه‌ن، ئاگاداری ورده‌كارییه‌كانی سیستمه‌كه‌ بن و هەوڵ بدەن خودى خۆیان فۆڕمەکان پڕبکەنەوە و ڕوو لەو سەنتەرانە نەکەن کە فەرمى نین و تەنها بۆ دەستکەوتنى بڕێک پارە فۆرم بۆ دەرچووان پڕ دەکەنەوە، چونکە وەزارەت بەرپرس نابێت لەهەر هەڵەیەک لەکاتى پڕکردنەوەى فۆڕمەکانیان.

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ڕاشیدەگەیەنێت، وەرگرتن لە زانکۆکان بەپێی ڕیزبەندی ئەو کۆلێژ و بەشانە دەبێت کە دەرچووان لە زانکۆلاین پێشکەشی دەکەن بە ڕەچاوکردنی کۆنمرەی خوێندکار/ قوتابى، بۆیە پێویستە بە وردی ڕیزبەندیی ئەو کۆلێژ و بەشانە دیاری بکەن کە ئارەزو دەکەن خوێندنی تێدا تەواو بکەن، هەروەها پێویستیشە دەرچوانى پۆلى دوانزە لەگەڵ کاراکردنی زانکۆلاین دەست بکەن بە پێشکەشکردن و کارەکانیان دوا نەخەن بۆ کۆتا ڕۆژەکانی زانکۆلاین.

سەبارەت بە دەرچووانی ئامادەیى خوێندنگە نێودەوڵەتییەکان وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ئاشکرای دەکات: دواى دوو ڕۆژى تر سیستمى زانکۆلاین بۆ دەرچووانى خوێندنگە نێودە

31/08/2023

سیستەمى کریدیت چیە؟
ئەم سیستەمى بۆ دروست کراو کەى دروست بوو؟
سالى ٢٠١٦-٢٠١٧ بۆوەرگرتن لەزانکۆو پەیمانگاکان سیستەمى راستەوخۆ دانراو
سیستەمى راستەوخۆ وابوو کەتۆئەچویت لەزانکۆیەک سئ بەش یان زیاترت هەلدەبژارد تاقیکردنەوەت تیادەکرد لەناوبەشەکە
تاقیکردنەوەکە لەسەر نوسین و هەروەها چاوپیکەوتنیش بوو واتە نەزەرى و لەسەر وەرەقەش بوو
ئەم تاقیکردنەوەیە ٤٠ نمرەى لەسەربوو هەروەها ٦٠ نمرەش لەسەر کۆنمرەى پۆلى ١٢ بوو
واتە تۆ لەوئ چەندت دەهینا لەسەر ٤٠ ئەوە نمرەیە کۆدەکرایەوە لەگەل معدلت کەرەتى 0.60
بۆنمونە تۆ لەتاقیکردنەوەکە ٣٠ دەهینا لە٤٠
معدلیشت ٧٠ بوو
٧٠*٠.٦٠=٤٢
٤٢+٣٥=٧٧
واتە معدلى تۆ ٧٧ دەبو بۆچونە پیشبرکئ بۆئەوەبەشە بەسیستەمى راستەوخۆ
بەلام ئەم سیستەمە لابرا چونکە سیستەمیکى سەرکەوتوونەبوو دەسکارى دەکرا
خویندنى بالا هات لەوەرگرتنى خویندکاران لەزانکۆوپەیمانگاکان لەسالى ٢٠١٨-٢٠١٩ سیستەمى کریدیتى دانا
سیستەمى کردیت لەجیاتى ئەوەى تۆ بچیتە بەشەکان تاقیکردنەوەبکەیت بۆهەربەشیک وانەى هاوپەیوەندیداریان دانا
وانەى پەیوەندیدار وانە ئەوبەشەیە ئەو وانانەى پەیوەندیان بەوبەشەوە هەیە لەجیاتى تاقیکردنەوە نمرەلەسەر ئەو وانانە دادەەنریت کەپەیوەندیان بەوبەشەوەهەیە واتە کریدیتى وانەکان

لەوسالەدا زۆربەى بەشەکان کریدیت نەبوو بۆنمونە هەندەسەکان لەوسالەدا لەسیستەمى کریدیت نەبوون تەنها بەکۆنمرەى خۆت ئەچویتە پیشبرکیى وەرگرتن بەلام لەسالى پارەوە زۆربەى بەشەکان بوون بەکریدیت جگە بەشە پزیشکییەکان
سیستەمى کریدیت بۆپەیرەوکرا؟
چوکە ئەم سیستەمە عەدالەتى تیایەو جیاوازى ناکریت
سیستەمى کریدیت بۆهەربەشیک ٣ وانە تا ٤ وانە وانەى هاوپەیوەندیدارى هەیە
وانە پەیوەندیدارەکانى ٣٠ نمرە و کۆنمرەى قوتابیش ٧٠ نمرەى لەسەرە
بۆنمونە تۆ حەزت لەبەشى ئینگلیزییە
وانە پەیوەندیدارەکانى
کوردى ٥ نمرەى لەسەرە واتە 0.05
عەرەبى ٥ نمرەى لەسەرە واتە0.05
ئینگلیزى ٢٠ نمرەى لەسەرە 0.20
بەلام ئەگەر سەیرى کریدیتى کوردى بکەین جیاوازە
وانە پەیوەندیدارەکانى
کوردى ٢٠ نمرەى لەسەر
عەرەبى ٥ نمرەى لەسەرە
ئینگلیزى ٥ نمرەلەسەرە
هەروەها ئەگەر سەیرى بەشى وەرگیران بکەیت جیاوازە لەوان
کوردى ١٠
عەرەبى ١٠
ئینگلیزى ١٠
واتە کریدیتەکان و وانە پەیوەندیدارەکانى بۆبەشەکان ئەگۆریت
زۆرى کریدیتەکان بەم شیوەیە
٥ واتە 0.05
١٠ واتە 0.10
١٥ واتە 0.15
٢٠ واتە 0.20
٦ واتە0.06
٨ واتە 0.08
بۆئەوەى بزانى بەچەند ئەچیتە پیشبرکئ بۆبەشەکان ئەبیت وانەپەیوەندیدارەکان کەرەتى کریدیتەکەى بکەیت و پاشان کۆى بکەیتەوەلەسەر ٣٠
پاشان معدلیشت کەرەتى 0.70 بکە ئەو دوو معەدەلە کۆبکەوە بکەوە.

Photos from ‎ZankoLine پر كردنەوەی فۆرمی زانكۆ لاین‎'s post 29/08/2023
22/08/2023

ئەمساڵیش هاوشێوەی ساڵانی ڕابردوو دەتوانیت بە باشترین سیستەم بۆ ڕیزبەندی کردن بۆ زانکۆلاین وە بە باشترین شێوە ڕێزبەندی فۆرمی زانكۆلاین لای ئێمە پڕبكەیتەوە .
✅✅سیستەمى ریزبەندى بەشەکانى زانکۆلاین✅✅
ئەم سیستەمە باشترین و زیرەکترین سیستەمە بۆ ڕیزبەندی کردنی بەشەکانی زانکۆلاین کە لە تەواوی کوردوستان ئیشی پێ ئەکرێت.
ئەم سیستەم تەنها نمرەکان داغل دەکەیت خۆى تۆماتیکى ریزبەندیت بۆدەکات بەسیستەمى کریدیت و زانکۆلاین
🔶کەمترین کۆنمرەى چەن ساڵی ڕابردووی تێدایە
🔶رێبەرى بەشەکانى هەموى تیدایە واتە ناساندنی بەشەکان
🔶نرخى بەشەکانى پارالێلى تێدایە
🔶کردیتت بۆ ئەکات بۆ ئەو بەشانەی کە کردیتی تایبەت بە خۆیان هەیە
🔶خۆى حساباتت بۆدەکات بەبئ کوردى یان عەرەبى یان بەبئ هەردوکیان یان پیکەوە
🔶 بەهەرسیستەمێک بتەوێ بەشەکانت بۆ دیاری دەکات بەئێواران پارالێل زانکۆلاین
🔶نمرەى پۆلى دەو یانزت بۆحساب دەکات ئەگەر لەسودى تۆبوو
🔶ئەم سیستەمە لەبەرزەوە بۆ نزم ریزبەندیت بۆدەکات بەبێ هەڵە بۆکاتی دابەزاندن سوودی لێ دەبینی
🔶دیارى کردنى کۆلیژ و فاکەلتى و پەیمانگا یان شوێن بەئارەزووى خۆت واتە چ بەشێکت بوێت یان کام زانکۆیەت دەوێ یان چ شارێکت ئەوێ ئەتوانین بەس ئەو بەش و شوێنە هەلبژیرین کەتۆ حەزت لییەتى
🔶دیارى کردنى ٥٠ بەش بۆکاتى پرکردنەوەى زانکۆلاین
واتە تۆ پێوستت بەهیچ کەسێک نابێت کە نەزانیت چۆن فۆرم پربکەیتەوە یان بەشێک هەلبژێریت چونکە زانیارى تەواوى تێدایە کەتۆ پێویستت بەهیچ کەسێک نابێت فێرت بکات تەنها بەکلیک کردن هەمووى زانیارییەک دەزان.
📨📨 بۆ زانیاری زیاتر یان هەر پرسیارێک دەتوانن نامە بۆ پەیج بنێرن 📩📬

11/10/2022

سبەى وەزارەتى خوێندنى باڵا ئەنجامى وەرگرتن لە زانکۆ و پەیمانگەکان ڕادەگەیەنێت
لەم لینکەوە ئەتوانن ئەنجامەکان وەر بگرنەوە .
https://regayzanko.com/student/index.php

Photos from ‎ZankoLine پر كردنەوەی فۆرمی زانكۆ لاین‎'s post 29/09/2022

♦رێنماییەکانی تایبەت بە بەشداریکردنی قوتابییان و خوێندکاران لەتاقیکردنەوەکان بەشێوەی (دەرەکی) بۆ ساڵی خوێندنی (۲۰۲۲ -۲۰۲۳)

18/09/2022

وەزیرى خوێندنى باڵا: یەکشەمە زانکۆلاین بۆ دەرچوانى دوانزه‌ی ئامادەیی کارادەکرێت

پرۆسه‌ی پێشکەشکردن بۆ وه‌رگرتنی ده‌رچوانی دوانزه‌ی ئاماده‌یی له‌ زانكۆكانی كوردستان دەستپێدەکات و لە سبەینێوە یەکشەمە ڕێکەوتى (2022/9/18) لە سەعات (8)ى بەیانى، زانكۆلاین بۆ ماوەى (10) رۆژ بۆ دەرچوانى دوانزەى ئامادەیى کارا دەکرێت.

د. ئارام محمد قادر، وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ڕایدەگەیەنێت، لە سبەینێوە یەکشەمە ڕێکەوتى (2022/9/18) لە سەعات (8)ى بەیانى، وێبسایتی (www.regayzanko.com) بۆ دەرچوانی دوانزەی ئامادەیی، تا سەعات (12)ى شەوى ڕۆژى (2022/9/27) واتە بۆ ماوەى (10) ڕۆژ کارا دەبێت، به‌وه‌ش ده‌رچوانی (12)ی ئاماده‌یی لەو ماویە ده‌توانن فۆرمی وه‌رگرتن له‌ زانكۆ و په‌یمانگه‌كان پڕبكه‌نه‌وه‌و پێشكه‌شی بكه‌ن، هه‌روه‌ك ده‌رچوان ده‌بێت بە بەكارهێنانی هەمان ناوى بەکارهێنەرو وشەى تێپەڕ (یوزەرنەیم و پاسۆرد) كە پێشتر له‌ خوێندنگەکانیان وه‌ریانگرتۆته‌وه‌ فۆرمی وه‌رگرتن پڕبكه‌نه‌وه‌.

بۆ به‌رچاوڕونی زیاترى ده‌رچوانی پۆلی دوانزه‌و ئاشنابونیان به‌سیستمه‌كانی وه‌رگرتن (زانكۆلاین، پارالێل، ئێواران) دەتوانن لەسەر وێبسایتى (www.regayzanko.com) ڕێبەرى وەرگرتن بە وردى بخوێننەوە وەک بنچینەیەک بۆ پڕکردنەوەى فۆرمەکانیان، هەروەهاش دەتوانن سەردانى مەڵبەندەکانى ڕاوێژکارى زانکۆکان بکەن بۆ وەرگرتنى ڕونكردنه‌وه‌ی پێویست له‌سه‌ر چۆنیه‌تی پڕكردنه‌وه‌ی فۆرمی وه‌رگرتن به‌سیستمه‌ جیاوازه‌كان، کە ئه‌مه‌ش ده‌ره‌فه‌تێكی گرنگه‌ بۆ ئه‌وه‌ی دەرچوان به‌ر له‌وه‌ی فۆرمی وه‌رگرتن پێشكه‌ش بكه‌ن و ئاگاداری ورده‌كارییه‌كانی سیستمه‌كه‌ بن و هەوڵ بدەن خودى خۆیان فۆڕمەکان پڕبکەنەوە و ڕوو لەو سەنتەرانە نەکەن کە فەرمى نین و تەنها بۆ دەستکەوتنى بڕێک پارە فۆرم بۆ دەرچوان پڕ دەکەنەوە، چونکە وەزارەت بەرپرس نابێت لەهەر هەڵە و بەشێک کە لەلایەن دەرچوو پێشکەش دەکرێت.

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ڕاشیدەگەیەنێت، وەرگرتن لە زانکۆکان بەپێی ڕیزبەندی ئەو کۆلێژ و بەشانە دەبێت کە دەرچوان لە زانکۆلاین پێشکەشی دەکەن بە ڕەچاوکردنی کۆنمرەی خوێندکار/ قوتابى، بۆیە پێویستە بە وردی ڕیزبەندی ئەو کۆلێژ و بەشانە دیاری بکەن کە ئارەزو دەکەن خوێندنی تێدا تەواو بکەن. هەروەها پێویستیشە دەرچوانى پۆلى دوانزە هەر لە یەکەم ڕۆژی کاراکردنی زانکۆلاین دەست بکەن بە پێشکەش کردن و کارەکانیان دوا نەخەن بۆ کۆتا ڕۆژەکانی زانکۆلاین.

لە کۆتایدا وەزارەتى خوێندنى باڵا سەبارەت بە هەبونى پەیج و ئەکاونت بەناوى زانکۆلاین و ناوەندى وەرگرتن، ڕایدەگەیەنێت: ستافى وەرگرتن هیچ جۆرە پەیج و ئەکاونتێکى لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان نیە بەناوەکانى زانکۆلاین و ناوەندى وەرگرتن یان هەر ناوێکى دیکە، بەڵکو تاکە مینبەرى گەیاندنى ڕێنماییەکانى ئێمە لەڕێگەى سایت و پەیجى فەرمى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستییە لە تۆڕى کۆمەڵایەتى فەیسبوک بەم ناونیشانە (www.facebook.com/KRG.MOHE.Official).

Want your school to be the top-listed School/college in Kalar?

Click here to claim your Sponsored Listing.

Location

Website

Address

Kalar