Dr.Idrees Sadeq

Dr.Idrees Sadeq

Share

أستاذ جامعي

Photos from Dr.Idrees Sadeq's post 15/01/2026

ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان کۆبووەوە و چەند بڕیار و هەڵوێستێکی ڕاگەیاند

هەولێر - پێنجشەممە ١٥\١\٢٠٢٦
بە سەرپەرشتی مامۆستا عەلی باپیر، سەرۆکی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان، ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا. لە کۆبوونەوەکەدا چەند پرسێکی سەرەکی هەڵوەستەیان لەسەر کرا کە گرنگترینیان ئەمانە بوون:

یەکەم: ڕێکخستنە نێوخۆییەکان:
لە تەوەرەی یەکەمی کۆبوونەوەکەدا، ڕاپۆرتی لیژنەی باڵای تەشکیلات خوێندرایەوە و گفتوگۆی لەبارەوە کرا. پاش پەسندکردنی ڕاپۆرتەکە، بڕیار درا کە بەرپرسی مەڵبەند و مەکتەبەکان بە فەرمی دەستبەکار بن و ڕاسپێردران بۆ ڕاپەڕاندنی کارە ئاساییەکانیان.

دووەم: پاراستنی ئارامی و ئاسایشی ناوچەکە:
سەبارەت بە ئاڵۆزییە سەربازی و سیاسییەکانی ناوچەکە، ئەنجوومەنی سەرکردایەتی نیگەرانی خۆی دەربڕی و جەختی کردەوە کە کۆمەڵی دادگەری خوازیاری پاراستنی ئاشتییە، دووپاتیشی کردەوە کە پێویستە ڕێگری لە هەر جۆرێکی بەکارهێنانی هێز و توندوتیژی بکرێت کە ببێتە هۆی ڕژانی خوێنی هاووڵاتییانی بێتاوان.

سێیەم: بارودۆخی ڕۆژئاوای کوردستان:
سەبارەت بە پێشهاتەکانی ئەم دواییەی ڕۆژئاوای کوردستان، ئەنجوومەنی سەرکردایەتی دژایەتی خۆی بۆ هەر جۆرێکی توندوتیژی دەربڕی بۆ یەککلاییکردنەوەی کێشەکان، بەتایبەتی بەرابنەر بە گەلی کورد. هەر لەم ڕەوتەدا ڕایگەیاند کە کورد هەمیشە قوربانی دەستی دەسەڵاتە خۆسەپێنەکان بووە، بۆیە پێویستە لە سووریای نوێدا مافەکانی میللەتی کورد پارێزراو بن.

چوارەم: هەڵوێست لەسەر خستنە لیستی تیرۆری (برایانی مسوڵمان):
لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا پرسی خستنە ناو لیستی تیرۆری کۆمەڵی برایانی مسوڵمان (ئیخوان موسلمین) لە لایەن هەندێک وڵاتەوە خرایە بەرباس. ئەنجوومەنی سەرکردایەتی ئەم هەنگاوەی بە نەشیاو و تۆمەتبارکردنی بەبێ بەڵگە وەسف کرد، ڕاشیگەیاند ئەم پێشهاتە جۆرێکە لە مامەڵەی نادادپەروەرانە بەرانبەر بە ڕەوتە ئیسلامییەکان.

ڤیدیۆی کۆبوونەوە:
https://youtu.be/tOGyFYEJ30M

Photos from Dr.Idrees Sadeq's post 08/01/2026

مەکتەبی سیاسیی کۆمەڵی دادگەری کوردستان یەکەمین کۆبوونەوەی دوای کۆنگرەی پێنجەم ئەنجامدا.

پێنجشەممە، ٨/١/٢٠٢٦ بە سەرپەرشتی مامۆستا عەلی باپیر، مەکتەبی سیاسیی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان، لە شاری سلێمانی یەکەمین کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی دوای بەستنی کۆنگرەی پێنجەم بەڕێوەبرد.

لە سەرەتای کۆبوونەوەکەدا، مامۆستا عەلی باپیر خوێندنەوەی خۆی بۆ پەرەسەندنە سیاسییەکانی ناوچەکە و دۆخی هەرێمی کوردستان خستەڕوو. پاشان بەڕێزیان جەختی لەوە کردەوە کە کۆمەڵی دادگەری لە قۆناغی داهاتوودا، وێڕای چاوبەخۆداگێرانەوە، بە بەرنامەیەکی نوێوە سەرجەم ئۆرگانەکانی لەسەر بنەمای ڕاوێژ بە شێوەیەکی کارا ڕێکدەخاتەوە؛ بە جۆرێک کە باشتر خزمەت بە جەماوەری کوردستان و ئەندامانی کۆمەڵ بکات.

گرنگترین تەوەرەکانی کۆبوونەوەکە بریتی بوون لە:
- ڕێکخستنەوەی ناوخۆیی کۆمەڵی دادگەری
و هەڵسەنگاندن بۆ ئامادەکاریەکانی تەشکیلاتیی کارگێری حزب. لەم تەوەرەدا باس لە داڕشتنی میکانیزمی نوێ و دیاریکردنی ڕێوشوێنی گونجاو کرا بۆ پەرەپێدانی پڕۆسەکە.

- هەڵوێستی کۆمەڵی دادگەری لەسەر ئاڵۆزییەکانی سوریا و ڕۆژئاوای کوردستان؛ مەکتەبی سیاسیی کۆمەڵ خوازیاری ڕاگرتنی دەستبەجێی توندوتیژی و پێکدادانەکان بوو، بە ئامانجی پاراستنی ئاشتی و گیانی هاووڵاتیان. جەختیش کرایەوە کە پێویستە کێشەکان لەسەر مێزی گفتوگۆ و لە ڕێگەی دیالۆگەوە چارەسەر بکرێن، بە جۆرێک کە مافی هەموو پێکهاتەکان پارێزراو بێت، بەتایبەتی مافە ڕەواکانی گەلی کورد لە سوریادا، کە لە ڕابردوودا پشکی شێری لە چەوسانەوە و بێبەشکردن لە مافەکانی بەرکەوتووە.

Photos from Dr.Idrees Sadeq's post 27/11/2025

شاندێكی كۆمه‌ڵ سه‌ردانی كونسوڵخانه‌ی گشتی كۆماری توركيا ده‌كات

ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌ (27/11/2025) شاندێكی كۆمه‌ڵ كه‌ پێكهاتبوو له‌ (د. ادريس صادق / ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سياسى كۆمه‌ڵ) و شاندێكی یاوه‌ری سه‌ردانی كونسوڵخانه‌ی گشتی كۆماری توركيايان كرد له‌ شارى هه‌ولێر.
شانده‌كه‌ له‌ لایه‌ن كونسوڵی گشتی كۆماری توركيا به‌ڕێز (ئێرمان تۆپچو) و جێگرانی پێشوازی كران.
له‌ سه‌ردانه‌كه‌دا باسى دوايين گۆڕانكاری ناوچه‌كه‌ و هه‌رێم كرا و تيشك خرایه‌ سه‌ر هه‌نگاوه‌كانی پڕۆسه‌ی ئاشتى له‌ توركيا. هه‌ردوولا هيواخواز بوون پڕۆسه‌كه‌ سه‌ركه‌وتوو و به‌رده‌وام بێت.
له‌ ته‌وه‌ره‌یه‌كی ترى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باسى په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ردوولا كرا. هه‌روه‌ك هاوكاریه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و كۆماری توركيا له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌ش تاوتوێكرا.

Photos from Dr.Idrees Sadeq's post 19/11/2025

سەرۆكی كۆمەڵی دادگەریی پێشوازیی كرد لە سەرۆكوەزیرانی پێشووتری توركیا و سەرۆکی حیزبی ئایندە

ئەمڕۆ چوارشەممە، مامۆستا عەلی باپیر، سەرۆکی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان، بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە ئەندامانی سەرکردایەتیی، پێشوازیی لە بەڕێز د. ئەحمەد داود ئۆغڵو، سەرۆکوەزیرانی پێشووتری تورکیا و سەرۆکی حیزبی ئایندە و شاندی یاوەری کرد.

لەم دیدارەدا چەندین پرسی گرنگی ناوچەکە و جیهان تاوتوێ کران و هەڵوێستی هاوبەش لەسەر پرسەکان خرایەڕوو:

- دۆخی عێراق و ناوچەکە:
سەرەتا باس لە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کرا. پاشان بە وردی گفتوگۆ لەسەر نەخشەی سیاسیی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و کۆتایی هاتنی پەیماننامەی “سایکس-پیکۆ” کرا؛ جەخت لەوە کرایەوە کە کاتی ئەوە هاتووە گەلانی ناوچەکە دەستی ئاشتی بۆ یەکتر درێژ بکەن، دان بە مافی یەکتردا بنێن و بە تەبایی پێکەوە بژین، چونکە ئەمە تاکە ڕێگایە بۆ مسۆگەرکردنی بەرژەوەندیی هەموو لایەک.

- پڕۆسەی ئاشتی لە تورکیا:
تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە تەرخان کرا بۆ تاوتوێکردنی پرسی کورد و پڕۆسەی ئاشتی لە تورکیا. هەردوولا بە پێویستیان زانی کە ئەم پڕۆسەیە بەردەوام بێت و کۆسپەکانی بەردەمی لاببرێن تاوەکو دەگاتە ئەنجام.

- پرسی فەڵەستین و غەززە:
لە بەشێکی دیکەی دیدارەکەدا، دۆخی جیهانی ئیسلامی و مەینەتییەکانی گەلی فەڵەستین خرایە بەر باس. هەردوو سەرۆک ئیدانەی دەستدرێژییەکانی قەوارەی زایۆنییان کرد بۆ سەر خەڵکی غەززە و وڵاتانی ناوچەکە. لەم بارەیەوە هاوڕابوون کە پێویستە هەڵوێستی جددی هەبێت بۆ ئەوەی ڕێگری لەو ستەمە بکرێت کە بەرامبەر بە گەلانی موسڵمان دەکرێت و سنوورێک بۆ ئەو دەستدرێژییانە دابنرێت.

10/11/2025
09/11/2025

دكتۆر ادریس صادق ئەندامی مەكتەبی سیاسی كۆمەڵی دادگەری
وەڵامی فازیل میرانی دەداتەوە

Want your school to be the top-listed School/college in Irbil?

Click here to claim your Sponsored Listing.

Location

Website

Address

العراق
Irbil