Dr.Idrees Sadeq

Dr.Idrees Sadeq أستاذ جامعي

ئەمڕۆ چوارشەمە ۲۰-٥-۲۰۲٦ وەک مەکتەبی سیاسیی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان بەمەبەستی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانمان سەردانی م...
20/05/2026

ئەمڕۆ چوارشەمە ۲۰-٥-۲۰۲٦ وەک مەکتەبی سیاسیی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان بەمەبەستی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانمان سەردانی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستانمان کرد.

مەکتەبی سیاسی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان کۆبووەوە و ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوەچوارشەممە ٢٩ـی نیسانی ٢٠٢٦ هەولێر،مەکتەبی سیا...
29/04/2026

مەکتەبی سیاسی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان کۆبووەوە و ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

چوارشەممە ٢٩ـی نیسانی ٢٠٢٦ هەولێر،
مەکتەبی سیاسیی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان، بە سەرپەرشتیی مامۆستا عەلی باپیر، لە شاری هەولێر کۆبووەوە. لە دەستپێکی کۆبوونەوەکەدا، بارودۆخی چەقبەستووی هەرێمی کوردستان و ململانێی لایەنەکانی دەسەڵات هەڵسەنگێندرا؛ کۆمەڵ ئۆباڵی ئەم دۆخە ناهەموارە دەخاتە ئەستۆی هەردوو پارتی دەسەڵاتدار، کە بە هۆی سیاسەتی چەوتی چەندین ساڵەیانەوە، وێڕای دروستکردنی قەیرانی ئابووری و کۆمەڵایەتی، بوونەتە هۆی پەکخستنی دامەزراوە شەرعییەکانی هەرێمی کوردستان، بەتایبەت دامەزراوەی پەرلەمان. هەر لەو چوارچێوەیەدا ئاماژە بەوە درایەوە کە کۆمەڵ لە سەرەتاوە بۆچوونی خۆی ڕاگەیاندبوو کە ئەم پەرلەمانە بە هۆی دیزاینکردنییەوە سەرپێ ناکەوێت، ئێستاش ڕاستیی ئەو بۆچوونە لەسەر ئەرزی واقیع بۆ هەمووان دەرکەوتووە.

سەبارەت بە ڕاسپاردنی بەڕێز (عەلی زەیدی) لە لایەن چوارچێوەی هەماهەنگییەوە، کۆبوونەوەکە وەک مافێکی عورفیی پێکهاتەی شیعە پێشوازیی لەم بڕیارە کرد. هیوای خواست ناوبراو لە ئاستی بەرپرسیارێتییەکانی بێت بەرانبەر گەلانی عێراق بە گشتی و، هەوڵی جیددی بدات بۆ چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ.

دەربارەی بارودۆخی ئاڵۆزی ناوچەکەش، کۆمەڵی دادگەری هیوای خواست هەموو لایەک بە خەمخۆرییەوە هەوڵ بدەن ڕێگری لە هەڵگیرسانەوەی شەڕ بکەن. جەختیش کرایەوە کە پێویستە هەرێمی کوردستان سیاسەتی پێشووی خۆی بپارێزێت و نەبێتە بەشێک لە هیچ جەنگ و ململانێیەکی ناوچەیی. لە کۆتایی کۆبوونەوەکەشدا، مەکتەبی سیاسی چەند بڕیارێکی پێویستی سەبارەت بە کاروباری پێکهێنانی ئۆرگانەکانی ناوخۆی حزب پەسەند کرد.

ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان کۆبووەوە و چەند بڕیار و هەڵوێستێکی ڕاگەیاندهەولێر - پێنجشەممە ١٥\١\٢٠٢٦...
15/01/2026

ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان کۆبووەوە و چەند بڕیار و هەڵوێستێکی ڕاگەیاند

هەولێر - پێنجشەممە ١٥\١\٢٠٢٦
بە سەرپەرشتی مامۆستا عەلی باپیر، سەرۆکی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان، ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا. لە کۆبوونەوەکەدا چەند پرسێکی سەرەکی هەڵوەستەیان لەسەر کرا کە گرنگترینیان ئەمانە بوون:

یەکەم: ڕێکخستنە نێوخۆییەکان:
لە تەوەرەی یەکەمی کۆبوونەوەکەدا، ڕاپۆرتی لیژنەی باڵای تەشکیلات خوێندرایەوە و گفتوگۆی لەبارەوە کرا. پاش پەسندکردنی ڕاپۆرتەکە، بڕیار درا کە بەرپرسی مەڵبەند و مەکتەبەکان بە فەرمی دەستبەکار بن و ڕاسپێردران بۆ ڕاپەڕاندنی کارە ئاساییەکانیان.

دووەم: پاراستنی ئارامی و ئاسایشی ناوچەکە:
سەبارەت بە ئاڵۆزییە سەربازی و سیاسییەکانی ناوچەکە، ئەنجوومەنی سەرکردایەتی نیگەرانی خۆی دەربڕی و جەختی کردەوە کە کۆمەڵی دادگەری خوازیاری پاراستنی ئاشتییە، دووپاتیشی کردەوە کە پێویستە ڕێگری لە هەر جۆرێکی بەکارهێنانی هێز و توندوتیژی بکرێت کە ببێتە هۆی ڕژانی خوێنی هاووڵاتییانی بێتاوان.

سێیەم: بارودۆخی ڕۆژئاوای کوردستان:
سەبارەت بە پێشهاتەکانی ئەم دواییەی ڕۆژئاوای کوردستان، ئەنجوومەنی سەرکردایەتی دژایەتی خۆی بۆ هەر جۆرێکی توندوتیژی دەربڕی بۆ یەککلاییکردنەوەی کێشەکان، بەتایبەتی بەرابنەر بە گەلی کورد. هەر لەم ڕەوتەدا ڕایگەیاند کە کورد هەمیشە قوربانی دەستی دەسەڵاتە خۆسەپێنەکان بووە، بۆیە پێویستە لە سووریای نوێدا مافەکانی میللەتی کورد پارێزراو بن.

چوارەم: هەڵوێست لەسەر خستنە لیستی تیرۆری (برایانی مسوڵمان):
لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا پرسی خستنە ناو لیستی تیرۆری کۆمەڵی برایانی مسوڵمان (ئیخوان موسلمین) لە لایەن هەندێک وڵاتەوە خرایە بەرباس. ئەنجوومەنی سەرکردایەتی ئەم هەنگاوەی بە نەشیاو و تۆمەتبارکردنی بەبێ بەڵگە وەسف کرد، ڕاشیگەیاند ئەم پێشهاتە جۆرێکە لە مامەڵەی نادادپەروەرانە بەرانبەر بە ڕەوتە ئیسلامییەکان.

ڤیدیۆی کۆبوونەوە:
https://youtu.be/tOGyFYEJ30M

مەکتەبی سیاسیی کۆمەڵی دادگەری کوردستان یەکەمین کۆبوونەوەی دوای کۆنگرەی پێنجەم ئەنجامدا. پێنجشەممە، ٨/١/٢٠٢٦ بە سەرپەرشتی...
08/01/2026

مەکتەبی سیاسیی کۆمەڵی دادگەری کوردستان یەکەمین کۆبوونەوەی دوای کۆنگرەی پێنجەم ئەنجامدا.

پێنجشەممە، ٨/١/٢٠٢٦ بە سەرپەرشتی مامۆستا عەلی باپیر، مەکتەبی سیاسیی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان، لە شاری سلێمانی یەکەمین کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی دوای بەستنی کۆنگرەی پێنجەم بەڕێوەبرد.

لە سەرەتای کۆبوونەوەکەدا، مامۆستا عەلی باپیر خوێندنەوەی خۆی بۆ پەرەسەندنە سیاسییەکانی ناوچەکە و دۆخی هەرێمی کوردستان خستەڕوو. پاشان بەڕێزیان جەختی لەوە کردەوە کە کۆمەڵی دادگەری لە قۆناغی داهاتوودا، وێڕای چاوبەخۆداگێرانەوە، بە بەرنامەیەکی نوێوە سەرجەم ئۆرگانەکانی لەسەر بنەمای ڕاوێژ بە شێوەیەکی کارا ڕێکدەخاتەوە؛ بە جۆرێک کە باشتر خزمەت بە جەماوەری کوردستان و ئەندامانی کۆمەڵ بکات.

گرنگترین تەوەرەکانی کۆبوونەوەکە بریتی بوون لە:
- ڕێکخستنەوەی ناوخۆیی کۆمەڵی دادگەری
و هەڵسەنگاندن بۆ ئامادەکاریەکانی تەشکیلاتیی کارگێری حزب. لەم تەوەرەدا باس لە داڕشتنی میکانیزمی نوێ و دیاریکردنی ڕێوشوێنی گونجاو کرا بۆ پەرەپێدانی پڕۆسەکە.

- هەڵوێستی کۆمەڵی دادگەری لەسەر ئاڵۆزییەکانی سوریا و ڕۆژئاوای کوردستان؛ مەکتەبی سیاسیی کۆمەڵ خوازیاری ڕاگرتنی دەستبەجێی توندوتیژی و پێکدادانەکان بوو، بە ئامانجی پاراستنی ئاشتی و گیانی هاووڵاتیان. جەختیش کرایەوە کە پێویستە کێشەکان لەسەر مێزی گفتوگۆ و لە ڕێگەی دیالۆگەوە چارەسەر بکرێن، بە جۆرێک کە مافی هەموو پێکهاتەکان پارێزراو بێت، بەتایبەتی مافە ڕەواکانی گەلی کورد لە سوریادا، کە لە ڕابردوودا پشکی شێری لە چەوسانەوە و بێبەشکردن لە مافەکانی بەرکەوتووە.

Address

Irbil

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Dr.Idrees Sadeq posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Shortcuts

Share