Dwanawandy Refrandomy Kchan

Dwanawandy Refrandomy Kchan دواناوەندى ريفراندۆمی كچان

24/09/2026

قسەکردنی بەڕێوەبەر بۆ قوتابیانی ئازیز

ئەمڕۆ لە گۆڕەپانی قوتابخانە، بەڕێوەبەر بۆ قوتابیانی ئازیز قسەی کرد و جەختی لەسەر چەند خاڵێکی گرنگ کردەوە:

- پابەندبوون بە جلوبەرگی قوتابخانە.
- گرنگیدان بە پاکوخاوێنی و ڕێکخستنی خۆمان.
- دوورکەوتنەوە لە درەنگهاتن بۆ قوتابخانە.
- هەوڵدان بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی زانستی و سەرکەوتن لە خوێندن.
- پابەندبوون بە یاسا و ڕێنماییەکانی قوتابخانە و پەروەردە.

بەڕێوەبەر هەروەها جەختی کردەوە کە پابەندی و بەرپرسیارێتی، بنەمای سەرکەوتنی قوتابییە.
ڕێکەوتی 2026/24/9
ڕۆژی پێنجشەممە
بەڕێوەبەر
میدیا احمد اومر

24/09/2026

ئەمڕۆ بەڕێوەبەری قوتابخانە کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ مامۆستایان بەڕێوەبرد. لە کۆبوونەوەکەدا لەسەر دیاریکردنی لێژنەکان، شێوازی وانەوتنەوە و چۆنیەتی بەڕێوەبردنی وانەکان لە ناو پۆلەکان، هەروەها هەماهەنگی و ڕێکخستنی کار گفتوگۆ کرا
ڕێکەوتی 2026/24/9
ڕۆژی پێنجشەممە
هیوای سەرکەوتن بۆ هەموو لایەک
بەڕێوەبەر
میدیا احمد اومر

کاته کانی پیشکه شکردن بو به شداریکردن له تاقي كردنه وه ده ره كییه کان
24/09/2026

کاته کانی پیشکه شکردن بو به شداریکردن له تاقي كردنه وه ده ره كییه کان

22/09/2026
سوپاس و پێزانین بۆ هاوڕێ و دۆستی ئازیز . ست(ئةڤين عزيز خليل )بەڕێوەبەر لە  ئامادەی بارزانی نەمر   کە بە گوڵ و خۆشەویستی،...
21/09/2026

سوپاس و پێزانین بۆ هاوڕێ و دۆستی ئازیز .
ست(ئةڤين عزيز خليل )بەڕێوەبەر لە ئامادەی بارزانی نەمر
کە بە گوڵ و خۆشەویستی، پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی وەک بەڕێوەبەری نوێ
ئەم هەستە جوانە، نیشانەی ڕێز و خۆشەویستییە. 🌷
بەڕێوەبەر ( میدیا احمد اومر ) .

20/09/2026

📚 . ڕێکەوتی 2026/9/20
دابەشکردنی کتێب لە قوتابخانە
بە مەبەستی ئامادەکردنی قوتابیان بۆ ساڵی نوێی خوێندن، کتێبەکانی قوتابیان بە شێوەیەکی ڕێک و پێک دابەش کران.
هیوادارین ساڵێکی پڕ لە سەرکەوتن و بەرهەمی خوێندنی بۆ هەموو قوتابیانمان بێت. سوپاس بۆ مامۆستایان و کارگێری قوتابخانە 🌷📖

20/09/2026

ڕێنمایی بەڕێوەبەر بۆ قوتابیان
ئەمڕۆ 2026/9/20
ست ( میدیا احمد اومر )
ئەمڕۆ بەڕێوەبەری قوتابخانە جەختی کردەوە لەسەر چەند خاڵێکی گرنگ کە پەیوەندییان بە ڕەفتار و ژیانی ڕۆژانەی قوتابیانەوە هەیە:

- جلوبەرگ: قوتابی پێویستە جلوبەرگی پاک و گونجاوی قوتابخانە لەبەر بکات و پابەندی یاساکانی قوتابخانە بێت.
- پاک و خاوێنی: پاراستنی پاکوخاوێنی خۆمان و ژینگەی قوتابخانە ئەرکی هەموومانە.
- ڕێزگرتن: ڕێزگرتن لە مامۆستا، بەڕێوەبەر، کارمەندان و هاوپۆلەکان نیشانەی ڕەفتاری باش و پەروەردەی دروستە.
- هەڵسوکەوتی قوتابی: قوتابی دەبێت لە ناو قوتابخانە بە شێوەیەکی ئارام، ڕێک و بەرپرسیارانە هەڵسوکەوت بکات و پابەندی ڕێنمایی و یاساکانی قوتابخانە بێت.

ئامانجمان ئەوەیە قوتابخانەکەمان شوێنێکی پاک، ئارام و پڕ لە ڕێز بێت بۆ هەموو قوتابیان.

19/09/2026

شەممە ریکەوتی (۱۹-٩-٢٠٢٦)

بە سەرپەرشتی هەردوو بەرێوەبەر م ( میدیا احمد اومر)و
بەڕێوەبەر مامۆستا (علي توفيق عبدالمحمد) هەستاین بە ئامادەکردن و شوشتن و خاوێن کردنەوەی قوتابخانە بۆ پێشوازی لە قوتابیانی ئازیز….
سوپاس و دەست خۆشی بۆ کاک( ئازاد) دەکەین کە هەستا بە دابین کردنی تانکەری ئاو بۆ قوتابخانەکەمان .. ..
وە سوپاسی یاریدەدەر ( م موخلص و م کابان)
مامۆستایانی بەڕێز ( د ، بەختیار - م دلێر ، ست دیمەن ، م دانا ، ست زارا ، ) هاوکارانی ئازیز ( ست مونیرە، ست تەرزین ، ست دلڤین ، باجی ئامین و کاک محمد ) ئەرکی شوشتن و خاوێن کردنەوەیان گرتە ئەستۆ …. دەستیان خۆش بێت و نمونەیان زۆر بێت سوپاس بۆ هەموو لایەک 🌹🌹🌹🌹

Address

هەولێر/حووت سایدى لاوان/ئایندە ستى دوو
Irbil
964

Opening Hours

Monday 00:00 - 16:15
Tuesday 08:00 - 00:00
Wednesday 08:00 - 00:00
Thursday 08:00 - 00:00
Sunday 00:00 - 16:00

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Dwanawandy Refrandomy Kchan posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Shortcuts

Share