SEKO Zarok

SEKO Zarok

Share

سەکۆیەک بۆ خزمەتی فەرهەنگ و ئەدەبی منداڵان

25/05/2026

له‌سه‌ر مێرگ
25-05-2026
نووسینی: ئێرزا جاک کیتس
و. له ‌ئینگلیزییه‌وه‌: سه‌رهه‌نگ عه‌بدوڕه‌حمان

له‌سه‌ر مێرگ و له‌ناو لم و له‌به‌ر خۆره‌تاو، دایكه‌ كیسه‌ڵێكى پیر له‌گه‌ڵ بێچوویه‌كى چكۆلانه‌ى خۆیدا ده‌ژیا. دایكه‌كه‌ هه‌ر به‌ بێچووه‌كه‌ى ده‌گوت: "هه‌ڵكه‌نه‌!" ئه‌ویش گوتى: "ئه‌وه‌تا هه‌ڵده‌كه‌نم". به‌م شێوه‌یه‌ بێچووه‌ كیسه‌ڵه‌كه‌ به‌درێژایى ڕۆژ له‌به‌ر خۆره‌تاو و له‌ناو لمه‌كه‌دا خه‌ریكى هه‌ڵكه‌ندن بوو.
له‌سه‌ر مێرگه‌كه‌، كه‌ جۆگه‌یه‌كى شینى پێدا تێده‌په‌ڕى، دایكه‌ ماسییه‌كى پیر و دوو بێچووه‌ ماسى پێكه‌وه‌ ده‌ژیان. دایكه‌ ماسییه‌كه‌ گوتى: "مه‌له‌ بكه‌ن!" دوو ماسییه‌كه‌ش گوتیان: "ئه‌وه‌تا مه‌له‌ ده‌كه‌ین". بێچووه‌ ماسییه‌كان مه‌له‌یان كرد و هه‌ڵبه‌ز و دابه‌زیان له‌ جۆگه‌ شینه‌كه‌دا كرد.
له‌سه‌ر مێرگه‌كه‌، له‌ناو كونى دارێكدا، دایكه‌ چۆله‌كه‌یه‌ك و هه‌ر سێ به‌چكه‌كه‌ى پێكه‌وه‌ ده‌ژیان. دایكه‌ چۆله‌كه‌كه‌ پێی گوتن: "بجریوێنن". سێ به‌چكه‌ چۆله‌كه‌كه‌ش گوتیان: "ئه‌وه‌تا ده‌جریوێنین". ئه‌وان له‌ناو كونى داره‌كه‌دا ده‌یانجریواند و دڵخۆشیش بوون.

ئەمە بەشێکە لە بابەتێکی(سه‌رهه‌نگ عه‌بدوڕه‌حمان ) کە لە ماڵپەڕی سەکۆ-زارۆک بڵاوبۆتەوە، بۆ تەواوی بابەتەکە کرتەی گەیەنەر لە کۆمێنتی یەکەم بکە.

24/05/2026

ڕۆژی گوڵ
24-05-2026
ئەرسەلان حەسەن

گوڵەکان ویستییان بە بۆنەی ڕۆژی گوڵەوە ئاهەنگێک بگێڕن. ئەنجوومەنی گوڵەکان بڕیاریان دا سبەی ئێوارە لە گۆڕەپانەکە ئامادەبن و هەر یەکەشیان چەپکێک گوڵ بۆ دابەشکردن بەسەر ئامادەبووانی ئاهەنگەکە لەگەڵ خۆیاندا بهێنن و ئاهەنگێکی خۆش بگێڕن.
سبەی ئێوارە هەموو گوڵەکان بە گوڵەوە لە گۆڕەپانەکە ئامادە بوون، هەرچەند کاتی دەستپێکردنی ئاهەنگەکە نزیکتر دەبووەوە، بەڵام بینیان گوڵەنێرگز دیار نییە. بڕیاریان دا چەند گوڵێک بچن بۆ لای و بزانن بۆچی نەهاتووە!
کە گوڵەکان چوون، بینیان گوڵەنێرگز دانیشتووە و دەڵێی بیر لە شتێک دەکاتەوە. گوڵەکان سڵاویان لێ کرد و پرسیان: ئەوە بۆچی نەهاتووی و لێرە دانیشتووی؟ ئەی نازانی ئێمە چاوەڕێت بووین!
گوڵەنێرگز گوتی: "دەزانن بیرم لە دروستکردنی ئاڵایەک لە ڕەنگەکانی خۆم دەکردەوە بۆ ئەم ڕۆژە، هەموو ئەو ڕەنگانەم هەبوو بەگوێرەی بیرۆکەکەم ئاڵاکەیان لێ دروست بکەم، ڕەنگەکانی سەوز و سپی و زەرد، بەڵام دواتر بۆم دەرکەوت کە ڕەنگی سوورم نییە، بیرم لە دۆزینەوەی ڕەنگی سوور دەکردەوە."

ئەمە بەشێکە لە بابەتێکی(ئەرسەلان حەسەن ) کە لە ماڵپەڕی سەکۆ-زارۆک بڵاوبۆتەوە، بۆ تەواوی بابەتەکە کرتەی گەیەنەر لە کۆمێنتی یەکەم بکە.

23/04/2026

ورچەخەپان
23-04-2026
چرۆ ڕەشید

ورچەخەپان بەیانی
بەرەو ئاسمان دەیڕوانی
دەیوت: هەور و بارانە
حەزم لە دارستانە
خۆم دەگۆڕم گورجوگۆڵ
خێرا دەڕۆم توندوتۆڵ
لەگەڵ هاوڕێکانی خۆم
بەرەو دارستان دەڕۆم
تک تک باران دێتە خوار
دەڕژێتە سەر گەڵای دار

ئەمە بەشێکە لە بابەتێکی(چرۆ ڕەشید ) کە لە ماڵپەڕی سەکۆ-زارۆک بڵاوبۆتەوە، بۆ تەواوی بابەتەکە کرتەی گەیەنەر لە کۆمێنتی یەکەم بکە.

02/04/2026

کتێب
02-04-2026
بەختیار کەڵهوڕی


کتێب ســــــایـــە و سێبەرە
هەمیشـــە تـــــاجــی سەرە

هێندە پــــاک و بێ خەوشە
خوێندنەوەی ئومێدبەخشە

بـۆ ئــێــســـتــا و بـۆ ئایندە
زۆر بەسوود و پەسەندە
ئەمە بەشێکە لە بابەتێکی(بەختیار کەڵهوڕی ) کە لە ماڵپەڕی سەکۆ-زارۆک بڵاوبۆتەوە، بۆ تەواوی بابەتەکە کرتەی گەیەنەر لە کۆمێنتی یەکەم بکە.

02/04/2026

پەرتووک
02-04-2026
فەرهاد ئەحمەد بەرزنجی

بە پەرتووک ڕۆشنبیرم
باشترین هاوڕێی ژیرم
پڕە لە چیرۆکی خۆش
ڕووناک دەکات بیر و هۆش
هاوڕێیەکی هێمنە
هەر وەکوو خۆر ڕۆشنە
ڕێی ڕاستم نیشان دەدات
داهاتووم ڕۆشن دەکات

ئەمە بەشێکە لە بابەتێکی(فەرهاد ئەحمەد بەرزنجی) کە لە ماڵپەڕی سەکۆ-زارۆک بڵاوبۆتەوە، بۆ تەواوی بابەتەکە کرتەی گەیەنەر لە کۆمێنتی یەکەم بکە.

24/03/2026

ژیار و وێنەی ناو چیرۆکەکە
24-03-2026
ن: صفا عزمي
و: کارزان مەحموود

ژیار لە شوێنی نووستنەکەی دانیشتبوو، سەرگەرمی خوێندنەوەی چیرۆکێک بوو، کە بە وێنەی قەشەنگ نەخشێنرا بوو.
ژیار قەڵەمەکەی گرت بە دەستەوە و دەستی کرد بە شێواندنی وێنەی ناو چیرۆکەکە.
چاویلکەیەکی خستە سەر چاوەکانی مام کەڵەشێر، سمێڵی بۆ وێنەکەی مانگا زیاد کرد، دوو گوێی گەورەی لەسەر سەری پشیلە کێشا و لە شوێنی کلکی مراوی کلکی ئەسپی دانا.
پاش ئەم کارە و شێواندنی وێنەکانی ناو چیرۆکەکە، کتێبی چیرۆکەکەی بەکراوەیی دانا و نووست.
گیاندارانی نێو چیرۆکەکە، کاتێک وێنەی خۆیان بەو شێوەیە بینی، زۆر دڵگران بوون.
هەموویان بڕیاریان دا، لەم گاڵتەجاڕییەی ژیار خۆیان ڕزگار بکەن، هەمووان دەربچن لە کتێبی چیرۆکەکەی ژیار.

ئەمە بەشێکە لە بابەتێکی(کارزان مەحموود) کە لە ماڵپەڕی سەکۆ-زارۆک بڵاوبۆتەوە، بۆ تەواوی بابەتەکە کرتەی گەیەنەر لە کۆمێنتی یەکەم بکە.

21/03/2026

نەورۆز
21-03-2026
ڕۆستەم خامۆش

نــــه‌ورۆزه‌ ئـــه‌مــڕۆ گـیـــانـــه‌
وه‌رزی بـــــه‌هـــاری جــــوانـــه‌
ســــــه‌ری ســــــاڵی كـوردیــیـه‌
ڕۆژێـــكـــی پــــڕ شـــــادیــــیـه‌
سه‌یری ده‌شـت و دۆڵ و شــاخ
بـبـیـنــن گـوڵـــی نـێـــو بــــــاخ
تـه‌مــاشــــاكــه‌ن خــه‌ڵــكـیــنــه‌
كـوردســتـان چــه‌نــد ڕه‌نـگیـنـه

ئەمە بەشێکە لە بابەتێکی(ڕۆستەم خامۆش) کە لە ماڵپەڕی سەکۆ-زارۆک بڵاوبۆتەوە، بۆ تەواوی بابەتەکە کرتەی گەیەنەر لە کۆمێنتی یەکەم بکە.

21/03/2026

لە ڕۆژی جیهانیی دایکاندا
هەموومان دایکمان خۆش دەوێت
21-03-2026
زیاد ڕەشاد قادر

منداڵانی خۆشەویست... دەزانن ئەوڕۆ چەند بۆنەیەکی خۆش و دڵگیرمان هەیە، ئەوانیش: جەژنی نەورۆز، جەژنی ڕەمەزان، یەکەم ڕۆژی بەهار، سەری ساڵی کوردی و بۆنەیەکی دیکەشە کە دەمەوێت لێرەدا بەتایبەت قسەی لەسەر بکەین. دەی با سەرەتا بەکورتی باسی ئەو چار بۆنەیە بکەین، کە ناومان هێنان، پاشان دێینە سەر بۆنەی پێنجەم و تێروتەسەلتر لەوانی، دی قسەی لەسەر دەکەین:
١ــ جەژنی نەورۆز: جەژنێکی دێرینی نەتەوەییە، کە ساڵانە لە یەکی خاکەلێوە، واتە ٢١ی ئاداردا دەکرێت، وشەی نەورۆز لە دوو بەشی (نەو) واتە نوێ یان تازە، (رۆز)یش واتە ڕۆژ، کە پێکەوە واتای (ڕۆژی نوێ) دەگەیەنێت و هێمایە بۆ سەرکەوتنی هەق بەسەر ستەمدا. ئاگرکردنەوەش لەو ڕۆژەدا، نیشانەیە بۆ مزگێنی و بانگەوازی ئازادی.
٢ــ جەژنی ڕەمەزان: جەژنێکی ئاینییە و تایبەتە بە موسڵمانان، دەکەوێتە یەکەم ڕۆژی مانگی شەووالی ساڵی کۆچی، بۆ ماوەی سێ ڕۆژ بەردەوام دەبێت، جەژنی ڕەمەزان هاوشێوەی جەژنی قوربان، بەهۆی ئەوەی بە ساڵنامەی کۆچی حسێب دەکرێت، بۆیە هەر ساڵێک دە ڕۆژ زووتر لە وادەی ساڵی پێشوو دەبێت و دەکەوێتە بەروارێکی جوداوە، وا ئەمساڵ هاوکاتە لەگەڵ جەژنی نەورۆز.
٣ــ یەکەم ڕۆژی بەهار: وەک هەموومان دەزانین ساڵ چار وەرزە، کە خۆشترینیان بەهارە، چونکە لە بەهاردا دەشتودەر سەوز دەپۆشێت و خونچەی گوڵ دەپشکووێت و درەخت گەڵا دەردەکات، ئەوجە لە وڵاتی کوردەواریدا، یەکەم ڕۆژی بەهار هاوکاتە لەگەڵ جەژنی نەورۆز، خەڵک لە بەهاراندا زێتر دەچنە گەشت و سەیران.

ئەمە بەشێکە لە بابەتێکی(زیاد ڕەشاد قادر) کە لە ماڵپەڕی سەکۆ-زارۆک بڵاوبۆتەوە، بۆ تەواوی بابەتەکە کرتەی گەیەنەر لە کۆمێنتی یەکەم بکە.

21/03/2026

نەورۆز و بەهار
21-03-2026
ڕەزا شوان

وا نــــــەورۆز و بـەهــــــارە
وەرزی گــوڵ و گـوڵــــــزارە

ســەری ســاڵی کـوردیــــــیـە
جـەژنی خـۆشی و شـــادیـیـە

سـروشت جـوان و ڕەنگـیـنە
تـیـشـکی خــۆری زێــــڕیـنـە

زەوی ســەوزی پـۆشـــــیـوە
ئــــاوی ڕوونـی نـۆشــــــیـوە

ئەمە بەشێکە لە بابەتێکی(ڕەزا شوان) کە لە ماڵپەڕی سەکۆ-زارۆک بڵاوبۆتەوە، بۆ تەواوی بابەتەکە کرتەی گەیەنەر لە کۆمێنتی یەکەم بکە.

16/03/2026

هه‌وری ژه‌نیار
16-03-2026
سەردار قادر

ئه‌مشه‌و گوێم له ‌ده‌نگی هه‌وره‌
ئاواز بۆ سروشت ده‌ژه‌نێ
ئۆخه‌ی وا به‌هار هاته‌وه‌
گوڵ بۆ باران پێده‌كه‌نێ
چه‌پك چه‌پك ئاوازی خۆش
ده‌كا به ‌دیاریی نیشتمان

ئەمە بەشێکە لە بابەتێکی(سەردار قادر) کە لە ماڵپەڕی سەکۆ-زارۆک بڵاوبۆتەوە، بۆ تەواوی بابەتەکە کرتەی گەیەنەر لە کۆمێنتی یەکەم بکە.

15/03/2026

سەمای دارستان
15-03-2026
ئەمین محەمەد

خوڕە و هاژە و خرمەی باران
گۆرانی و سەمای دارستان
چک چک دەنگی شەمەندەفەر
گرمەی هەوریشی بێتە سەر
کازیوەی ڕوونی بەر بەیان
دیمەنێکە ناوازە و جوان
سەیری بکەن، بۆی بڕوانن
تابلۆی ڕەنگینی ئاسمانن

ئەمە بەشێکە لە بابەتێکی(ئەمین محەمەد) کە لە ماڵپەڕی سەکۆ-زارۆک بڵاوبۆتەوە، بۆ تەواوی بابەتەکە کرتەی گەیەنەر لە کۆمێنتی یەکەم بکە.

Want your school to be the top-listed School/college in Irbil?

Click here to claim your Sponsored Listing.

Location

Address

Irbil
44001