SEKO Zarok

SEKO Zarok سەکۆیەک بۆ خزمەتی فەرهەنگ و ئەدەبی منداڵان

23/08/2026

گوڵی ئەفسووناوی
23-08-2026
چرۆ ڕەشید

باخچە دڵگیرەکەی ماڵی کۆدیا، پڕ بوو لە گوڵی ڕەنگاوڕەنگ و داری سەوز و جوان، گوڵێکی ئەفسووناوی دەگمەن و جیاواز لە باخچەکەیاندا هەبوو، ئەو ڕۆژانە لەگەڵ هەڵهاتنی تیشکی خۆر پەڕەکانی یەک یەک دەکرانەوە.
هەر پەڕەی ڕەنگێکی دەنواند، گوڵێکی فرەچەشن و جیاواز بوو، ئەو هەموو بەیانییەک بە ڕەنگی نوێ دەگەشایەوە، نەخش و شێوەی جیاواز و سەرنجڕاکێشی لەسەر گەڵاکان و زەوی و باخچەکە دەنەخشاند، ئەو گوڵێکی سەرسوڕهێنەر و وێنەکێشێکی بەتوانا بوو، بەو ڕەنگانەی لەنێو هەست و دەروونیدا بوو، وێنەی دەموچاوی لێوبەخەندە و دڵخۆشی دەکێشا، زۆر جار وێنەی ئەستێرە و پەپوولە و زۆر شتی تری دەکێشا، بەڵام گوڵەکانی تر هەمیشە ئیرەییان پێی دەبرد، بۆیە زۆر جار گوڵی ئەفسووناوییەکە هەستی بە دڵتەنگی دەکرد.
ئەمە بەشێکە لە بابەتێکی(چرۆ ڕەشید) کە لە ماڵپەڕی سەکۆ-زارۆک بڵاوبۆتەوە، بۆ تەواوی بابەتەکە کرتەی گەیەنەر لە کۆمێنتی یەکەم بکە.

16/08/2026

منداڵێکی ئۆتیزم
16-08-2026
بەختیار کەڵهوڕی
گوڵێکی باخی ژینم
پــڕ لە هیوا و ئەوینم
بەڵێ منیش جیاوازم
خاوەن هێز و چەند ڕازم
***
جیهانم زۆر ڕەنگینە
پاک و جوان و سەنگینە
هەنگاو دەنێم پڕ بە دڵ
ژین سەرڕێژ دەکەم لە گوڵ

ئەمە بەشێکە لە بابەتێکی(بەختیار کەڵهوڕی) کە لە ماڵپەڕی سەکۆ-زارۆک بڵاوبۆتەوە، بۆ تەواوی بابەتەکە کرتەی گەیەنەر لە کۆمێنتی یەکەم بکە.

09/08/2026

جـلـکـێن کـوردی
09/08/2026
جەگەر کەمال رێکانی

شــەلـو شەپکان گرێدەن
جـلـێن بــاب و بـــاپیران
ئـەڤــێ رێکـێ نەبەردەن
ئــەون نــاسنامـا کوردان

ئەمە بەشێکە لە بابەتێکی(جەگەر کەمال رێکانی) کە لە ماڵپەڕی سەکۆ-زارۆک بڵاوبۆتەوە، بۆ تەواوی بابەتەکە کرتەی گەیەنەر لە کۆمێنتی یەکەم بکە.

23/07/2026

دایه‌ گه‌وره‌
ڕۆستەم خامۆش

هەموومان لەژێر سێبەری دارتووە گەورەکەی ماڵی دایەگەورە دانیشتبووین. دایەگەورە، کە زۆر حەزی بە دانیشتنی ژێر سێبەری دارەکە دەکرد، ئەویش لەوێ دانیشتبوو چیرۆکی بۆ دەگێڕاینەوە، دوای گێڕانەوەی چیرۆک.
پێی گوتین: ڕۆڵە شیرینەکانم، پێم خۆشە گوێم لێ بگرن، تا باسی چیرۆکی ئەم دارەتان بۆ بکەم.
ئێمەش زۆر خۆشحاڵ بووین و گوتمان:
زۆر سوپاست دەکەین دایەگەورەی خۆشەویست، فەرموو بۆمان باس بکە.
دایەگەورە گوتی: نەوە خۆشەویستەکانم! ئەم دارە بەرز و جوانەی کە ئێستا ئێمە لەژێر سایەیدا دانیشتووین، من بە دەستی خۆم چاندوومە و تەمەنی پەنجا ساڵ دەبێ، زۆرم خۆش دەوێ و حەز دەکەم هەموو ڕۆژێک چەند جارێک سەیری بکەم، چونکە وەک هاوڕێیەکی ئازیزی خۆمی تەماشا دەکەم، وا هەست دەکەم، کە ئەویش منی زۆر خۆش دەوێ.
لە وەرزی هاویندا سوود لە سێبەرەکەی وەردەگرین و له‌ سایەیدا پشوو دەدەین، لێرە هەست بە گەرما ناکەین و فێنکاییمان پێ دەدا.

ئەمە بەشێکە لە بابەتێکی( ڕۆستەم خامۆش) کە لە ماڵپەڕی سەکۆ-زارۆک بڵاوبۆتەوە، بۆ تەواوی بابەتەکە کرتەی گەیەنەر لە کۆمێنتی یەکەم بکە.

زمانی کوردی21-07-2026سەردار قادرچەند پیرۆزە مامۆستابە زمانی دایک دەدوێلە ئەلفەوە هەتا یاپیت بە پیتم خۆش دەوێئێستا بە پیت...
21/07/2026

زمانی کوردی
21-07-2026
سەردار قادر

چەند پیرۆزە مامۆستا
بە زمانی دایک دەدوێ
لە ئەلفەوە هەتا یا
پیت بە پیتم خۆش دەوێ
ئێستا بە پیتی کوردی
وا دەنوسم کوردستان
هەمیشە ئاوەدان بێ
خاکی پاکی نیشتمان
گوێم پڕە لە ئاوازی
بەستەی خۆش و گۆرانی
زۆر لام شیرین و خۆشە

ئەمە بەشێکە لە بابەتێکی(سەردار قادر) کە لە ماڵپەڕی سەکۆ-زارۆک بڵاوبۆتەوە، بۆ تەواوی بابەتەکە کرتەی گەیەنەر لە کۆمێنتی یەکەم بکە.

دایه‌ گه‌وره‌18-07-2026                                                           ڕۆستەم خامۆشهەموومان لەژێر سێبەری دارت...
18/07/2026

دایه‌ گه‌وره‌
18-07-2026
ڕۆستەم خامۆش

هەموومان لەژێر سێبەری دارتووە گەورەکەی ماڵی دایەگەورە دانیشتبووین. دایەگەورە، کە زۆر حەزی بە دانیشتنی ژێر سێبەری دارەکە دەکرد، ئەویش لەوێ دانیشتبوو چیرۆکی بۆ دەگێڕاینەوە، دوای گێڕانەوەی چیرۆک.
پێی گوتین: ڕۆڵە شیرینەکانم، پێم خۆشە گوێم لێ بگرن، تا باسی چیرۆکی ئەم دارەتان بۆ بکەم.
ئێمەش زۆر خۆشحاڵ بووین و گوتمان:
زۆر سوپاست دەکەین دایەگەورەی خۆشەویست، فەرموو بۆمان باس بکە.
دایەگەورە گوتی: نەوە خۆشەویستەکانم! ئەم دارە بەرز و جوانەی کە ئێستا ئێمە لەژێر سایەیدا دانیشتووین، من بە دەستی خۆم چاندوومە و تەمەنی پەنجا ساڵ دەبێ، زۆرم خۆش دەوێ و حەز دەکەم هەموو ڕۆژێک چەند جارێک سەیری بکەم، چونکە وەک هاوڕێیەکی ئازیزی خۆمی تەماشا دەکەم، وا هەست دەکەم، کە ئەویش منی زۆر خۆش دەوێ.
لە وەرزی هاویندا سوود لە سێبەرەکەی وەردەگرین و له‌ سایەیدا پشوو دەدەین، لێرە هەست بە گەرما ناکەین و فێنکاییمان پێ دەدا.

ئەمە بەشێکە لە بابەتێکی( ڕۆستەم خامۆش) کە لە ماڵپەڕی سەکۆ-زارۆک بڵاوبۆتەوە، بۆ تەواوی بابەتەکە کرتەی گەیەنەر لە کۆمێنتی یەکەم بکە.

خۆشم دەوێن"پێنج تابلۆ ڕەنگینەکەی باشوور، پێشکێش بە مێردمنداڵانی وڵات"12-07-2026زیاد ڕەشاد قادرشەکرەشارەکەم هەولێر بووکی ...
12/07/2026

خۆشم دەوێن
"پێنج تابلۆ ڕەنگینەکەی باشوور، پێشکێش بە مێردمنداڵانی وڵات"
12-07-2026
زیاد ڕەشاد قادر

شەکرەشارەکەم هەولێر
بووکی مێژووی نیشتمان
قەڵای دێرینی دونیا و
پایتەختەکەی کوردستان
ناوت لە پەڕەی دیرۆک
بڵند و پرشنگدارە
تۆماری سەروەرانت
پڕ لە کەسی ناودارە
***
شاری من سلێمانی
تۆ یادگاریی بابانی
دڵی زیندووی هەرێم و
سەراپای کوردستانی
شایەتن نزیک و دوور
شارباژێڕ و شارەزوور
لە ئاسمانیان دەبارێ

ئەمە بەشێکە لە بابەتێکی(زیاد ڕەشاد قادر) کە لە ماڵپەڕی سەکۆ-زارۆک بڵاوبۆتەوە، بۆ تەواوی بابەتەکە کرتەی گەیەنەر لە کۆمێنتی یەکەم بکە.

داهێنان06-07-2026                                                                                                  سۆران...
06/07/2026

داهێنان
06-07-2026
سۆران نەدار

هەمیشە خـەیـاڵ دەکـەم
بە ڕاستی هەمووی بکەم

بە کـۆلارە و بـە شـمـشاڵ
بیدەم بـە شــوان و مناڵ

ئەمە بەشێکە لە بابەتێکی(سۆران نەدار) کە لە ماڵپەڕی سەکۆ-زارۆک بڵاوبۆتەوە، بۆ تەواوی بابەتەکە کرتەی گەیەنەر لە کۆمێنتی یەکەم بکە.

پشـوو17-06-2026عەلی حەمەڕەشید بەرزنجینمرەمــان وەرگــــــرتووەبۆیە ئــــاوا ئاســـــوودەینئیتر کـــاتی پشــــــــووەڕووخ...
17/06/2026

پشـوو
17-06-2026
عەلی حەمەڕەشید بەرزنجی

نمرەمــان وەرگــــــرتووە
بۆیە ئــــاوا ئاســـــوودەین
ئیتر کـــاتی پشــــــــووە
ڕووخـۆش و لێو بەخەندەین
…
ھەر کەسێک بۆ خولیای خۆی
دەکــــەوێتە ھـــــــەوڵــــدان
خۆی ئامــــادە دەکـــــات بۆی
تا سەرکـــــەوێت لــــە ژیان

ئەمە بەشێکە لە بابەتێکی(عەلی حەمەڕەشید بەرزنجی) کە لە ماڵپەڕی سەکۆ-زارۆک بڵاوبۆتەوە، بۆ تەواوی بابەتەکە کرتەی گەیەنەر لە کۆمێنتی یەکەم بکە.

بۆ ڕۆژی منداڵان01-06-2026فەرهاد ئەحمەد بەرزنجیوا ڕۆژی یەکی شەشەلێومان پڕ لە خەندەیەجەژنە، جەژنی منداڵەدڵمان پێی ئاسودەیە...
01/06/2026

بۆ ڕۆژی منداڵان
01-06-2026
فەرهاد ئەحمەد بەرزنجی

وا ڕۆژی یەکی شەشە
لێومان پڕ لە خەندەیە
جەژنە، جەژنی منداڵە
دڵمان پێی ئاسودەیە

ئەمڕۆ هەموو دڵخۆشین
بە بەرگی ئاڵ و واڵا
ئاهەنگ بۆ جوانترینی
ڕۆژ دەگێڕین لە ساڵا

ئەمە بەشێکە لە بابەتێکی(فەرهاد ئەحمەد بەرزنجی) کە لە ماڵپەڕی سەکۆ-زارۆک بڵاوبۆتەوە، بۆ تەواوی بابەتەکە کرتەی گەیەنەر لە کۆمێنتی یەکەم بکە.

Address

Irbil
44001

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when SEKO Zarok posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Shortcuts

Share