31/05/2022
كاتێك بۆ فيلم دراما دۆبلاژكراوەكان لينكى گشت كەنالەكانم :- Link1👉 Link2👉 Link3👉 Link4👉 Link5👉 🙋🙋 چيتان ھەيە دەتوانن لێرەوە بۆ ئەدمين بنێرن
نووسینگەی دڵگەش بۆ چاپکردن و بڵاو کردنەوەی مەلزەمەی گشت بابەتەکانی خوێندنی قوتابخانەکانی هەرێم.
31/05/2022
كاتێك بۆ فيلم دراما دۆبلاژكراوەكان لينكى گشت كەنالەكانم :- Link1👉 Link2👉 Link3👉 Link4👉 Link5👉 🙋🙋 چيتان ھەيە دەتوانن لێرەوە بۆ ئەدمين بنێرن
13/02/2021
تكايه هاوريان جوينى كەنالەكەم بن لە تيليگرام
بۆ بينينى گشت فيلم و دراماكان بە دۆبلاژى كوردى
كاتێك بۆ فيلم دراما دۆبلاژكراوەكان 💎💎لەم سايتە لەگەلمان بن https://www.dramafarsyakan.com/?m=1 🙋🙋 چيتان ھەيە دەتوانن لێرەوە بۆ ئەدمين بنێرن
18/01/2021
09/10/2020
راگەیەندراوێک لە وەزارەتی پەروەردەوە :
رۆژی شەممە ، ڕێکەوتی ۱۰ ی ۱۰ ی ۲۰۲۰ ، دەستپێکی دەوامی فەرمییە بۆ قوتابیانی قۆناغی یەکەم و دووەمی بنەڕەتی، لەناو پۆل ، هەروەها دەستپێکی خوێندنی ئەلیکترۆنییە بۆ قۆناغی سێیەمی بنەڕەتی تا یازدەی ئامادەیی ، دەستخۆشیی و سوپاسمان هەیە بۆ ڕۆڵی مەزنی مامۆستایان ، جەخت دەکەینەوە لە :
۱ـ قۆناغی ۱ و ۲ ی بنەڕەتی لەگشت قوتابخانە بنەرەتیەکانی حکومی و ناحکومی لەناو پۆل بەڕێنمایی خۆپارێزیی و بەستنی ماسک و دووری دیاریکراوی نێوان قوتابیان دەوام دەستپێدەکەن.
۲ـ لەو قوتابخانانەی کە لەگوندەکانن و هێڵی ئەنتەرنێت وەک پێویست نییە و ژمارەی قوتابیان زۆر نییە ، کە بەڕێوبەرایەتی گشتیی پەروەردەی پارێزگاکان وئیدارەکان دیارییان کردوون ، بە ڕێنماییەکانی خۆپارێزیی و ماسک و دووری دیاریکراوی نێوان قوتابیان ، لە گشت ئاستەکان وقۆناغەکان دەوامی ئاسایی لە ناو پۆل دەستپێدەکەن.
۳ـ قۆناغی سێیەمی بنەرەتی تا یازدەی ئامادەیی ، بە شێوازی خوێندنی ئەلیکترۆنی دەست بە خوێندن دەکەن لەڕێگای پلاتفۆرمی قوتابخانەی ئەلیکترۆنی :
www.ewane.krd
قوتابیان ئەو کۆدی بەکارهێنەر و وشەی نهێنی یەی کە لە قوتابخانە وەریانگرتووە یان پێیان دەدرێت بەکاری دەهێنن بۆ بینینی وانەکانیان ، لە هەمان کاتدا قوتابیانی ئەم قۆناغانە بە سێ رێگا دەتوانن لە پەیوەندی بن لەگەڵ قوتابخانە و مامۆستایانیان :
یەکەم : کارگێری قوتابخانە خشتەیەک دادەنێن بۆ ئەوەی قوتابیانی ئەو قۆناغانە ( ۳ تا ۱۱) دیداری قوتابخانەیان هەبێت و بە گروپی (٥ تا ٦ )قوتابی بە ڕێنماییەکانی خۆپارێزییەوە ، لە قوتابخانە مامۆستای بابەت بەدواداچوون دەکات بۆ بەکارهێنانی قوتابخانەی ئەلیکترۆنی و شرۆڤە کردنی هەر وانەیەک کە قوتابیان پێویستیان بێت لەبابەتەکانیان و پاڵپشتی زانستیان.
دووەم : لە ناو پلاتفۆرمی قوتابخانەی ئەلیکترۆنی مامۆستا و قوتابی دەتوانن لە پەیوەندی بن .
سێیەم: مامۆستایان و قوتابیان دەتوانن کە لە ڕێگای هەر بەرنامەیەکی دیکەی پەیوەندیکردن ( گروپەکانی ڤایبەر ـ واتس ئاپ ـ تێلیگرام ) یان هەر بەرنامەیەکی دیکە لە پەیوەندی بن. کەناڵی ئاسمانی پەروەردەیی بە بەردەوامی وانەکانی قۆناغی ۳ ی بنەرەتیی تا ۱۱ ی ئامادەیی پەخش دەکات.
٤ـ قوتابخانە نێودەوڵەتییە ناحکومیەکان ، بۆ ئەو بابەتانەی پێویستیان بە ئامادەسازیی و ئەنجامدانی تاقیکردنەوەی نێودەوڵەتی هەیە دەتوانن بە شێوازی ئامادەبوونی ناو پۆل تەنها بۆ ئەو قۆناغانە کاربکەن .
٥ـ قوتابخانە ناحکومییە لوکاڵیەکان هەمان رێنمایی قوتابخانە حکومییەکانیان بەسەردا جێبەجێ دەبێت.
٦ـ قوتابیان و خوێندکارانی قۆناغی ۱۰ ی ئامادەیی ، پاش دیاریکردن و هەڵبژاردنی بەشەکانی ( زانستی ـ وێژەیی ـ پیشەیی ) دەست بە خوێندنی ئەلیکترۆنی دەکەن ، ئەمەش لەماوەی هەفتەی یەکەم پێویستە لە قوتابخانەکان یەکلایی بکرێتەوە کە قوتابی چ بەشێکی هەڵبژاردووە.
۷ـ سەرپەرشتیاران رۆڵی سەرەکی و گرنگ دەبینن لە بەدواداچوون لە جێبەجێکردنی ئەو شێوازەی بۆ خوێندنی ناو پۆل و دیداری مامۆستایان لە گەڵ گروپی (٥ تا ٦ ) قوتابی هەیە.
٨ ـ وەزارەتی پەروەردە جەخت دەکاتەوە لەوەی کەئەو شێوازی دەوامکردنە و پشت بەستن بە خوێندنی ئەلیکترۆنی لەم قۆناغەدا بۆ سەلامەتی مامۆستایان و قوتابیان و رودانی کەمترین بەریەککەوتن و نزیک بوونەوەیە ، لەگەڵ باشتر بوونی ڕەوشی تەندروستی بە هەماهەنگی لەگەڵ لیژنەی جێبەجێکاری روبەروبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بریاری نوێ دەدرێت بەگوێرەی هەڵسەنگاندنی وەزارەتی تەندروستی .
بەهیوای سەلامەتی بۆ هەمووان
ڕاگەیاندنی وەزارەتی پەروەردە
۹ی ۱۰ی ۲۰۲۰
05/10/2020
پێداویستییەکانى پرکردنەوەى فۆرمى زانکۆلاین
*ناسنامەی زانكۆلاین
*ناسنامەى بارى شارستانى (تەسكەرە )
*رەگەزنامەى عیراقى( جنسییەی عێراقی )
*کارتی زانیاری
*فۆرمی خۆراک
ئەگەر کارتى نیشتیمانیت هەبیت پیویست بە ناسنامەى بارى شارستانى و رەگەزنامەى عیراقى ناکات
رەگەزنامەى عیراقى ت نەبێ کێشە نابێت
ئەمانە ئەتوانن پێتان بێت یان تەنها وێنەیەکى بگرن لەناو موبایلەکانتان هەبیت واتە پێویست بە كۆپی كردن ناكات.
لهداهاتوێکی نزیک زانکۆلاین کارادهکرێت.
لەم هەفتەیەوە دەرچوانى قۆناغى دوانزەى ئامادەیى دەتوانن وشهی تێپهڕو نهێنی (پاسۆرد و یوزهرنهیم) لە خوێندنگەکانیان وەربگرنەوە.
15/09/2020
بۆ سەيركردنى گشت فيلم و دراما ئێرانەكان
دراماى ئاغازادە ئەلقەى ١٢
https://t.me/dlgashkaka/327
https://t.me/dlgashkaka
كاتێك بۆ فيلم دراما دۆبلاژكراوەكان ھاوڕێيان چيتان ھەيە دەتوانن لێرەوە بۆ ئەدمين بنێرن Http://telegram.me/dlgashaziz
تەحسین معدل واتە چاککردنى تیکرا
♦ئەو خویندکارو قوتابیانەى ئەمسال دەرچوبیتن لەپۆلى دوانزە ئەگەر یەک سالە بوبیت یان دووسالە بوبیت و یان سئ سالە بوبیت ئەتوانیت سالى داهاتوو تەحسین معدل بدات نابیت سالى دواخستن یان پچرانى هەبیت واتە راستەوخۆدواى دەرچونت لەدوانزە دەکریت
ولەمانگى 10 بۆ 11 معملات بکات لەپەروەردەى شارەکەى
♦ئەبیت لەسەرجەم وانەکان دەرچوبیتى لەخولى یەکەم بیت یان دووەم
♦بەلام زانکۆلاین پرمەکەنەوە چونکە ئەگەر زانکۆلاینت پرکردەوەو تەحسین معدلت کرد ئەوا سالى داهاتوو تەنها ئەتوانى بەپارالیل و ئێواران بچیتە پیشبرکئ نەک بەخویندنى ئاسایى
♦ئەگەر تۆ ئەمسال تەحسین معدل بووى واتە ئیستا نمرەت کە وەرگرتووە ئەگەر نمرەى سالى پارت بەرزە ئەبیت کۆدى سالى پار بەکاربینیت نەک هى ئەمسال بۆپرکردنەوەى زانکۆلاین
♦ئەگەر تۆ سالى داهاتوو بەنیازى تەحسین معدلى کۆدى زانکۆلاین ئەمسال مەفەوتێنە بچۆ لەقوتابخانە بیهینەوە بۆئەوەى ئەگەر سالى داهاتوو نمرەت کەم بوو لەچاو ئەمسال بەکۆدى زانکۆلاینى ئەمسال زانکۆلاین پربکەیتەوە
♦تەحسین معدل تەنها بۆیەک جار ئەتوانى سوود مەندبیت لیى واتە ناتوانى دووسال لەسەر یەک تەحسین معدل بدەى
ئەگەر یەک وانە کەوتووی ئەوا بەکەوتوو حسابی وساڵی پێشت بۆحسابە
♦ئەگەر لە تەحسین معدل قۆپى بکریت ئەوا نمرەى سالى پیشوت بۆدەسریتەوە دەبیت بەدەرەکى تاقیکردنەوەى بکەى
♦ئەگەر خویندکار لە تاقیکردنەوەى خولى یەکەم یان دووەم دەرنەچوو لەتەحسین معدل ئەوا نمرەى سالى پیشووى بۆحسابە
لەچەند رۆژی داھاتوودا سایتی پرکردنەوەی فۆرمی وەرگیران لەزانکۆو پەیمانگاکان چالاک دەبێ
06/09/2020
ئاگاداربن خوێندن بە پارالێلە
بەشی ئەندازیاری فرۆکەوانی،بەشێکی نوێیە لە کۆلێژی ئەندازیاری زانکۆی سەلاحەددین،
بۆ ئەمساڵی خوێندن 2020-2021 تەنھا 35 قوتابی وەردەگرێت، خوێندن لە بەشی ئەندازیاری فڕۆکەوانی زانکۆی سەلاحەددین چوار ساڵە، دوو ساڵی یەکەمی خوێندن لە زانکۆی سەلاحەددین ھەولێرە و دوو ساڵەکەی تریش لە زانکۆی National Aviation لە ئۆکرانیا دەبێت.
چوارساڵی خوێندن لەم بەشە بە پارەیە و خەرجی مانەوە و ھاتووچۆ و خەرجی ڕۆژانە لە ئۆکرانیا لە ئەستۆی قوتابی دەبێت، وە قوتابی دوای تەواوکردنی ئەو بەشە دووبڕوانامە وەردەگرێت،ئۆکرانی و زانکۆی سەلاحەددین،
قوتابی مافی پێشکەشکردنی فۆرمی بۆ ئەو بەشە دەبێت بە مەرجێک کۆنمرەی لە 80 کەمتر نەبێت و زانستی بێت،
بڕی پارەی خوێندن کە بۆ ساڵێک لەو بەشە دیاریکراوە 45 وەرەقەیە، پارەکە بۆ زانکۆ ئۆکرانیەکەیە بە پێی قسەی دکتۆر عاید، سەرۆکی بەشی ئەندازیاری فڕۆکەوانی زانکۆی سەلاحەددین، وە ڕاگری کۆلێژی ئەندازیاری لە ھەوڵ دایە بڕی پارەکە کەمێکی دیکە کەم بکاتەوە،
خوێندن بە زمانی ئینگلیزیە و قوتابی کۆرسی زمانی ئۆکرانیش وەردەگرێت،
قوتابی لەم بەشە پسپۆڕی لە بوارەکانی فڕۆکەدا دەبێت لەوانە لێپرسراوێتی و لە ئەستۆ گرتنی سەلامەتی فرۆکەکە و دڵنیایی کارکردنی فڕۆکەکە بە شێوەیەکی تەواو و چاککردنەوەی فرۆکەکە لە کاتی لە کارکەوتنی دا وە دۆزینەوەی کێشەکانی ناوەوە و چوارچێوەکەی و بزوێنەرەکانی و تایەکانی فرۆکەکە لە کاتی نیشتنەوەدا لەخۆدەگرێت، وە کەسانی پێشکەوتوو و ھونەری پێدەگەیەنێت بۆ چۆنیەتی بەکارھێنانی کەل و پەلەکانی فڕۆکە و بەشە کارەبایی و ئەلکترۆنیەکان، وە چۆنیەتی بەکارھێنانی ئەو کەل و پەلانەی کە بۆ پشکنینی فڕۆکەکە بەکاردێت لەگەڵ ئەو کەل و پەلانەی کە پشکنینی ئامێرە کۆمپیوتەرییەکان و ئەلکترۆنییەکان و تیشکی X ی پێدەکرێت،