02/09/2026
ئاگاداریی فەرمی لە باخچەی منداڵانی خۆشی
داوا لە دایک و باوکە بەڕێزەکان دەکەین سەردانی باخچەی منداڵانی خۆشی بکەن بۆ تۆمارکردن و ئاشنابوون بە ژینگەی پەروەردەیی منداڵەکانیان.
خزمەتگوزاری و تایبەتمەندییەکانمان:
کاتی دەوام: ڕۆژانە لە کاتژمێر ٧:٣٠ی بەیانی تا ٢:٠٠ی نیوەڕۆ.
بەرنامەی پەروەردەیی: وانەکان بەپێی بەها و پێوەرەکانی گەشەی منداڵ داڕێژراون و ١١ بەهای سەرەکی لەخۆ دەگرێت بۆ پێگەیاندنی منداڵەکانتان.
ژەمە خواردنەکان: دابینکردنی دوو ژەمی سەرەکی (تەندروست و بەسوود)؛ ژەمی بەیانیان و ژەمی نیوەڕۆ، لەگەڵ بەخشینی سووکەژەمێک لە نێوانیاندا.
چاودێری: گرنگییەکی تەواو و تایبەت بە تەندروستی، ڕەفتار و تەندرۆستی دەروونیی منداڵان دەدرێت.
بۆ ئەوەی منداڵەکەت لە ژینگەیەکی ئارام و پڕ لە خۆشەویستیدا فێر بێت، خاوەنی باشترین پەروەردە بێت، خۆشحال دەبین بە سەردانیکردنتان.