Hawler3 School

Hawler3 School Hawler 3 English Private School & Kindergarten

26/09/2026

خوێندنی مۆدێرن، منداڵان دەخاتە ناو گفتوگۆ، نەک تەنها ناو پەرتووک و وانەکان.
لە باخچەی هەولێر ٣ی ناحکومی، فێربوون بە گفتوگۆ، پرسیارکردن و دۆزینەوە دەست پێدەکات.

Modern learning brings children into conversation, not just textbooks and lessons.

At Hawler 3 Non-Government School, learning begins with conversation, questioning, and discovery.

24/09/2026

🎵 Music is an essential part of a child’s education.

Every child has a unique voice and hidden potential. Music lessons at Hawler 3 School provide an opportunity to discover and develop those talents. 🎶

Alongside learning, we want our students to express themselves, be creative, and learn with joy.

🎵 میوزیک بەشێکە لە پەروەردەی منداڵ.

هەموو منداڵێک دەنگێکی تایبەت و توانایەکی شاراوەی هەیە، وانەی میوزیک لە قوتابخانەی هەولێر 3 دەرفەتێکە بۆ دۆزینەوە و گەشەپێدانی ئەو توانایە. 🎶

لەگەڵ فێربوون، دەخوازین منداڵەکانمان هەست بکەن، داهێنان بکەن و بە خۆشحاڵی فێرببن.

23/09/2026

Students’ Happiness at Hawler 3 Non-Government Kindergarten During the First Days of the New Academic Year 2026–2027

دڵخۆشی قوتابییان لە باخچەی هەولێر 3ی ناحکومی لە ڕۆژەکانی سەرەتای ساڵی نوێی خوێندنی 2026-2027

وتاری بەڕێوەبەری قوتابخانەی هەولێر ٣ی بنەڕەتی ناحکومی بەبۆنەی دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندن.بە ناوی خوای گەورە و میهرەباندای...
21/09/2026

وتاری بەڕێوەبەری قوتابخانەی هەولێر ٣ی بنەڕەتی ناحکومی بەبۆنەی دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندن.

بە ناوی خوای گەورە و میهرەبان

دایک و باوکە بەڕێزەکان، مامۆستایانی ئازیز، قوتابییە خۆشەویستەکان؛

بە دڵێکی پڕ لە خۆشی و هیواوە، دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندنتان لێ پیرۆز دەکەم. ساڵی نوێی خوێندن تەنها دەستپێکردنەوەی خوێندن و کتێب و پۆل نییە؛ بەڵکو دەرفەتێکی نوێیە بۆ فێربوون، گەشەکردن، پەرەپێدانی تواناکان و نزیکبوونەوە لەو داهاتووەی کە بۆ منداڵەکانمان دەمانەوێت.

لە قوتابخانەی هەولێر ٣، باوەڕمان وایە پەروەردە تەنها گواستنەوەی زانیاری نییە؛ بەڵکو بنیاتنانی کەسایەتییە. ئامانجمان ئەوەیە قوتابییەکانمان تەنها خوێندکارێکی سەرکەوتوو نەبن، بەڵکو مرۆڤێکی بەڕێز، بەرپرسیار، بیرکەرەوە، داهێنەر و ئامادەساز بۆ ژیانی داهاتوو بن.

ئێمە لە قوتابخانەکەمان هەوڵ دەدەین ژینگەیەکی فێرکاری و پەروەردەیی دروست بکەین کە قوتابی تێیدا هەست بە ئارامی، پارێزراوی و بەهاداربوون بکات؛ چونکە باوەڕمان وایە منداڵ کاتێک باشتر فێر دەبێت کە خۆی بە بەشێک لەو ژینگەیە بزانێت.

لە هەمان کاتدا، گرنگییەکی تایبەت بە پەرەپێدانی تواناکانی سەردەم دەدەین؛ لە زمان و زانستەوە تا تەکنەلۆجیا، داهێنان و توانای کارکردن بە شێوەیەکی نوێ.

چونکە ئەرکی قوتابخانە تەنها ئامادەکردنی قوتابی بۆ تاقیکردنەوە نییە؛ ئەرکی ئێمە ئامادەکردنیانە بۆ ژیان، بۆ داهاتوو و بۆ جیهانێکی بەردەوام لە گۆڕانکاری.

دایک و باوکە بەڕێزەکان؛

هاوبەشیی نێوان ماڵ و قوتابخانە بنەمای سەرکەوتنی منداڵە. هیچ قوتابخانەیەک بە تەنیا ناتوانێت هەموو ئەوەی پێویستە بۆ گەشەکردنی منداڵێک دابین بکات.

کاتێک دایک و باوک و قوتابخانە لەسەر هەمان ئامانج و بە هاوبەشی کار دەکەن، منداڵ بە هێز و متمانەی زیاترەوە بەرەو پێش دەچێت.

لە ساڵی نوێی خوێندندا، ئێمە بەردەوام دەبین لە پەرەپێدانی کار و خزمەتگوزارییەکانمان و هەوڵ دەدەین هەموو ڕۆژێک شتێکی باشتر بۆ قوتابییەکانمان دروست بکەین.

مامۆستا بەڕێزەکان؛

سوپاسگوزارین بۆ هەموو ئەو ماندووبوون و دڵسۆزییەی کە بۆ پەروەردە و فێرکردنی منداڵەکانمان دەخەنەگەڕ.

ڕۆڵی مامۆستا تەنها وانەوتنەوە نییە؛ مامۆستا ڕێبەرێکە کە دەتوانێت کاریگەرییەکی قووڵ لەسەر کەسایەتی، بیرکردنەوە و داهاتووی قوتابییەک دابنێت.

قوتابییە ئازیزەکانمان؛

ئەم قوتابخانەیە ماڵی دووەمی ئێوەیە.

لێرە بۆ ئەوە هاتوون کە فێرببن، پرسیار بکەن، هەڵە بکەن و دووبارە هەوڵ بدەن، تواناکانتان بدۆزنەوە و خۆتان بۆ داهاتوو ئامادە بکەن.

لە ساڵی نوێی خوێندندا، لە هەڵەکردن مەترسن؛ چونکە هەڵەکردن بەشێکە لە فێربوون. پرسیار بکەن، بیر بکەنەوە، داهێنان بکەن و هەموو ڕۆژێک هەنگاوێک بەرەو پێش بنێن.

لە کۆتاییدا، جارێکی تر بە دڵێکی پڕ لە خۆشی و هیوا، ساڵی نوێی خوێندنتان لێ پیرۆز دەکەم.

هیوادارم ئەم ساڵە بۆ قوتابییەکانمان ساڵێکی پڕ لە فێربوون، گەشەکردن، سەرکەوتن و یادەوەرییە جوانەکان بێت؛ بۆ دایک و باوکەکان ساڵێکی پڕ لە دڵخۆشی و شانازی بێت؛ و بۆ مامۆستا و ستافی قوتابخانەش ساڵێکی پڕ لە بەرهەم، پێشکەوتن و سەرکەوتن بێت.

بە هیوا و باوەڕ بە داهاتووی قوتابییەکانمان، ساڵی نوێی خوێندنتان پیرۆز بێت.

لەگەڵ ڕێز و پێزانین،

جێگر معروف خدر
بەڕێوەبەری قوتابخانەی هەولێر ٣ی بنەڕەتی ناحکومی

جا نۆرەی قوتابخانەیە، کە بۆ زانین هێلانەیە…بە دڵێکی پڕ لە خۆشی و شادیەوە، ساڵی نوێی خوێندنتان پیرۆز بێت، قوتابییە ئازیزە...
20/09/2026

جا نۆرەی قوتابخانەیە، کە بۆ زانین هێلانەیە…

بە دڵێکی پڕ لە خۆشی و شادیەوە، ساڵی نوێی خوێندنتان پیرۆز بێت، قوتابییە ئازیزەکانمان. هیوادارین ئەم ساڵە بۆ هەمووتان ساڵێکی پڕ لە فێربوون، سەرکەوتن، خۆشی و یادەوەرییە جوانەکان بێت.

With hearts full of joy, we wish our dear students a happy and successful new school year.

May this year be filled with learning, success, happiness, and beautiful memories for each and every one of you.

20/09/2026

The Beginning of a New School Year

Today, our school came alive once again with the return of our beloved students, filling our halls with joy, energy, and a renewed sense of life.

With hearts full of happiness, we welcomed our students back and wish each one of them a year filled with learning, growth, and great achievements.

Welcome to a new school year — a year where achievements begin today.

✨ دەستپێکی ساڵێکی نوێی خوێندن
ئەمڕۆ، قوتابخانەکەمان بە هاتنەوەی قوتابییە ئازیزەکانمان جارێکی تر پڕ بوو لە ژیان، خۆشی و وزەی نوێ.

بە دڵێکی پڕ لە خۆشحاڵی، پێشوازیمان لە گەڕانەوەی قوتابیان کرد و هیوادارین ئەم ساڵ بۆ هەر یەکێکیان ساڵێک بێت پڕ لە فێربوون، گەشەکردن و دەستکەوتی گەورە.

بەخێربێن بۆ ساڵێکی نوێ؛ ساڵێک کە دەستکەوتەکان لە ئێستاوە دەستیان پێکردووە.

The Big Step Begins...! ✨A meeting of the administrative staff and teachers to kick off a new academic year.Today, in th...
19/09/2026

The Big Step Begins...! ✨
A meeting of the administrative staff and teachers to kick off a new academic year.

Today, in the presence of the school supervisor and principal, the administrative staff and teachers of Hawler 3 Non-Government School held their first meeting to prepare for the new academic year.

During the meeting, several important topics related to the plans and work of the new academic year were discussed, along with the school’s future goals and steps toward further developing the educational and learning process.

At Hawler 3, we firmly believe that every great achievement begins with a small step.

This meeting was our first collective step toward a new academic year filled with dedication, growth, and success.

هەنگاوە مەزنەکە دەست پێدەکات...! ✨
کۆبوونەوەی ستافی کارگێڕی و مامۆستایان، بۆ دەستپێکی ساڵێکی نوێی خوێندن.

ئەمڕۆ، بە ئامادەبوونی سەرپەرشتیار و بەڕێوەبەری قوتابخانە، ستافی کارگێڕی و مامۆستایانی قوتابخانەی هەولێر ٣ی ناحکومی، یەکەمین کۆبوونەوەی خۆیان بۆ ئامادەکارییەکانی ساڵی نوێی خوێندن ئەنجامدا.

لە کۆبوونەوەکەدا، چەندین بابەتی گرنگی پەیوەندیدار بە کار و بەرنامەکانی ساڵی نوێ تاوتوێ کران، هەروەها هەنگاو و ئامانجەکانی داهاتووی قوتابخانە بۆ پەرەپێدانی پرۆسەی پەروەردە و فێرکردن باسکران.

لە هەولێر 3 باوەڕی تەواومان بەوە هەیە کە، هەموو دەستکەوتێکی مەزن، لە هەنگاوێکی بچووکەوە دەست پێدەکات.

ئەم کۆبوونەوەیە، یەکەم هەنگاوی هاوبەشمان بوو بەرەو ساڵێکی نوێی خوێندنی پڕ لە کار، گەشەپێدان و سەرکەوتن.

18/09/2026

ناوتۆمارکردن بەردەوامە ...
ئێمە یەکەم و پێشەنگین؛ چونکە چاوەڕێی داهاتوو ناکەین… بەڵکو داهاتوو بۆ قوتابییەکانمان ئامادە دەکەین.

یەکەم هەنگاوەکانمان بەرەو پەروەردەی نوێ،
لە پێشکەشکردنی بەرنامەی Robotics & AI دەست پێدەکات؛ بۆ پەرەپێدانی بیرکردنەوە، داهێنان و تواناکانی قوتابی بۆ جیهانی تەکنەلۆژیا.

We are the first and the pioneers; because we don’t wait for the future… we prepare the future for our students.

Our first steps toward modern education begin with introducing the Robotics & AI Program, designed to develop students’ critical thinking, creativity, and skills for the world of technology.

ئامادەکارییەکان بۆ یەکەم ڕۆژی دەوام لە باخچە و قوتابخانەی هەولێر ٣ی ناحکومی بەردەوامن، و بە پەرۆش و خۆشحاڵییەوە چاوەڕێی ...
17/09/2026

ئامادەکارییەکان بۆ یەکەم ڕۆژی دەوام لە باخچە و قوتابخانەی هەولێر ٣ی ناحکومی بەردەوامن، و بە پەرۆش و خۆشحاڵییەوە چاوەڕێی هاتنی قوتابییە ئازیزەکانمان دەکەین.

Preparations for the first day of school at Hawler 3 Non-Government Kindergarten and School are ongoing, and we are excitedly looking forward to welcoming our dear students.

15/09/2026

پەروەردەی ئێمە، گەشەپێدانی مێشک و جەستەیە پێکەوە. 🧠🥋

لە قوتابخانەی هەولێر ٣ی ناحکومی بنەڕەتی، باوەڕمان وایە پەروەردە تەنها بە فێربوونی وانەکان کۆتایی نایەت؛ بەڵکو پێویستە هەموو لایەنەکانی گەشەی قوتابی لەبەرچاو بگیرێت.

بۆیە ئەمساڵ، تایکواندۆمان وەک بەشێک لە پرۆسەی خوێندن زیاد کردووە؛ هەنگاوێک بۆ ئەوەی قوتابییەکانمان لەگەڵ پەرەپێدانی زانست و تواناکانیان، جەستەیەکی چالاک و تەندروستیشیان هەبێت.

تایکواندۆ تەنها جۆرێکی وەرزش نییە؛ بەڵکو بەشێکە لە فێربوونی دیسپلین، متمانەبەخۆبوون، چالاکی و پابەندبوون.

ئێمە دەمانەوێت قوتابییەکانمان تەنها بۆ ئەمڕۆ ئامادە نەکەین؛ بەڵکو بۆ داهاتوویەکی تەندروست و بەهێز پەروەردەیان بکەین.

ناوتۆمارکردن بەرەو کۆتایی دەڕوات، پەلە بکەن لە ناوتۆمارکردن؛
07517744020
07514706418

Address

Irbil

Telephone

+9647503210073

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Hawler3 School posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Shortcuts

Share

Category