30/07/2019
بۆ سەرجەم ئەو فێرخوازانەی کە دەیانەوێت لە سکوڵەکەمان درێژە بە خوێندن بدەن , دەتوانن لە ڕێکەوتی٣٠/ ٧/ ٢٠١٩ تاوەکو ٥ /٩ /٢٠١٩ سەردانی سکوڵی پەروەردەی وەرزشی_زانکۆی کۆیە بکەن بۆ وەرگرتنی فۆڕم بە پێی..... ڕێنمایەکانی وەرگرتنی خوێندکاران لە سکوڵی پەروەردەی وەرزشی_زانکۆی کۆیە بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠١٩_٢٠٢٠
وە پێویستە ڕەچاوی ئەم خاڵانەی خوارەوە بکەن:_
_بڕینی پسولە لە ژمێریاری + هێنانی باجی پۆلی دوانزەی ئامادەیی.
_ڕۆژی پێنج شەممە ٩/٩/ ٢٠١٩ لە کاتژمێر ٨:٠٠ی بەیانی چاوپێکەوتن و تاقیکردنەوەی جەستەیی ئەنجام دەدرێت لە هەمان ڕۆژ.
_پێویستە بە جل و بەرگی وەرزشیەوە لە ڕۆژی تاقیکردنەوەی جەستەیی ئامادەبن.
_هەر خوێندکارێک زانیاری نادروست بدات بێبەش دەبێت لە وەرگرتن لەم بەشە.