Dr. Bayar Gardi

Dr. Bayar Gardi

Share

Contact information, map and directions, contact form, opening hours, services, ratings, photos, videos and announcements from Dr. Bayar Gardi, Academic camp, Irbil.

29/09/2025

ئەم فۆڕمە کارا دەبێت تا ڕۆژی شەمە (٢٠٢٥/١٠/٠٤) کاتژمێر ١١:٥٩ی شەو، بۆیە ئاگاداری گشت هاوڕێیانت بکەوە، وە ئەم فۆڕمە تەنها بۆ کۆکردنەوەی ئاماری داتای ئەو خاوەن بڕوانامە باڵایانەیە کە لە دەرەوە بڕوانامەیان بە دەستهێناوە. بۆ ئەوەی بتوانین داتای پێویستمان لا بێت و کاری لەسەر بکەین.

تکایە پێش ئەوەی ئەم فۆڕمە پڕبکەیتەوە ئەم خاڵانە بخوێنەوە:

١- ئەم فۆڕمە تەنها تایبەتە بە خاوەن بڕوانەمە باڵاکانی کەلە دەروەی ووڵات + وە ئەوانەی لە زانکۆ تایبەتەکانی هەرێم بروانامەکەیان بەدەستهێناوە تاوەکو ئێستا #دانەمەزراون، بۆیە داواکارین ئەوانەی سێ یەکەمەمەکان و ئەوانەی بە گرێبەست دامەزراون و ئەوانەی بەشە پزیشکیەکان و خاوەن بڕوانامەی باڵاکانی کە لە ناوەوەی هەرێم بروانامەکەیان بەدەستهێناوە پڕی نەکەنەوە و نەبنە بارگرانی بەسەرمانەوە وکێشە بۆمان دروست نەکەن.

٢- با ناوی چواریت و ناوی سیانی دایکت وەکو سەر کارتی نیستمانیت بێت
٣-الاختصاص - پسپۆڕی (بە زمانی عەرەبی بنووسرێت!!!)
٤- الجامعة - زانکۆ (تکایە بە زمانی ئینگلیزی بنووسرێت!!!)
٥- رقم موبایل - ژمارەی مۆبایل (تکایە بە زمانی ئینگلیزی بنووسرێت!!!)
٦- تکایە فایلێکی (PDF) بەناوی چواری خۆت وەک ئەوەی لەسەر کارتی نیشتیمانی، گشتی لەناو یەک فایل ئەپلۆد بکە کە ئەم دێکۆمێنتانەی تێدا بێت
- [ ] کارتی نیشتمانی
- [ ] کارتی زانیاری
- [ ] دوایین بڕوانامەت
- [ ] یەکسانکردنی دوایین بڕوانامەت
- [ ] نازناوی زانستی
- [ ] بەڵێنامە کە دانەمەزراوی لە هەرێم و عێراق

لینکی فۆڕم:

docs.google.com

Photos from Dr. Bayar Gardi's post 06/07/2025

بەدەستهێنانی بڕوانامەی دکتۆرا..

سوپاس بۆ خودای خاوەن دەسەڵات و بەخشندە کە لەماوەی چەند ساڵێک لە هەوڵ و ماندووبوون و بڕوابەخۆبوونی بەردەوام بڕوانامەی دکتۆرام بەدەستهێنا لە پسپۆڕی ژمێریاری و دارایی، کە ئەمە دەستکەوتێکی گرنگی ژیانم بوو.
بۆیە لێرەوە سوپاس و پێزانینی تایبەتم هەیە بۆ هاوسەرەکەم وتەواوی خێزانەکەم و مامۆستایان و ئەوانەی هاوکاربووینە لەم گەشتە چەند ساڵیە.

‏All praise and thanks be to God, the Almighty and Most Generous, for granting me the strength and perseverance throughout the past years of effort, dedication, and unwavering determination, through which I have successfully earned my PhD degree in Accounting and Finance. This achievement marks a significant milestone in my life.

‏I would like to express my heartfelt gratitude and appreciation to my beloved spouse, my entire family, my professors, and everyone who supported and encouraged me throughout this long academic journey.

26/03/2025

Structure of Research Article
پێکهاتەی ووتاری توێژینەوە

Titleناونیشان
ناونیشانێکی ڕوون و پوختە کە ڕەنگدانەوەی بابەتی توێژینەوەکەیە.

Abstract پوختە
پوختەیەک (150-250 وشە) لە توێژینەوەکە، کە کێشەی توێژینەوە، شێوازەکان، دۆزینەوەی چارە و دەرەنجامەکان لەخۆ دەگرێت.

Introduction پێشەکی
•زانیاری باکگراوند لەسەر بابەتەکە.
•کێشەی توێژینەوە یان بۆشایی.
•ئامانجەکان و پرسیارەکان/گریمانەکانی توێژینەوە.
•گرنگی توێژینەوەکە.

Literature Review تێڕوانین وپێداچوونەوەی توێژینەوەکان
پێکهاتووە لە کۆکردنەوە، هەڵسەنگاندن و ڕەخنەی توێژینەوەکان و بابەتە پەیوەندیدارەکانی پێشتر. ئەم بەشە دیار دەکات چ هەبوو و چ پێویستە زیاد بکرێت بۆ پێشکەشکردنی چوارچێوەیەکی سەرەکی بۆ توێژینەوەکەت.

Methodology میتۆدۆلۆژی
•دیزاینی توێژینەوە (چۆنایەتی، چەندێتی، تێکەڵ).
•شێوازەکانی کۆکردنەوەی داتا.
•تەکنیکەکانی نموونە.
•شێوازەکانی شیکردنەوەی داتا.

Results ئەنجامەکان
پێشکەشکردنی دەرەنجامەکان بە بەکارهێنانی خشتە، هێڵکاری یان دەق.

Discussion گفتوگۆ
باسکردنی واتا و گرنگی ئەنجامەکان، هەڵسەنگاندنیان لەگەڵ توێژینەوەکانی پێشتر.

Conclusion دەرئەنجام
•پوختەی دەرەنجامە سەرەکیەکان.
•بەشداری پراکتیکی یان تیۆریی.
•ڕاسپاردە بۆ توێژینەوەی داهاتوو.

References سەرچاوەکان
لیستێکی گونجاو بۆ هەموو ئەو سەرچاوانەی کە لە وتارەکەدا ئاماژەیان پێکراوە (APA، Harvard، هتد).

, , , , , , , , ,

Want your school to be the top-listed School/college in Irbil?

Click here to claim your Sponsored Listing.

Location

Address

Irbil
44001