Hasarok High School For Girls ئامادەیی حسارۆکی کچان

  • Home
  • Iraq
  • Irbil
  • Hasarok High School For Girls ئامادەیی حسارۆکی کچان

Hasarok High School For Girls ئامادەیی حسارۆکی کچان ئەم پەیجە
تایبەتە بە کار و چاڵاکی و رێنمایی و ئاگاداری? ئەم پەیجە تایبەتە بە کارو چاڵاکیەکانی ئامادەیی حەسارۆکی کچان

28/04/2026
16/04/2026

ئەم لۆگۆیە هێمای فەرمی وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستانە. دیزاینەکەی بە شێوەیەکی واتادار کۆمەڵێک ڕەهەندی پەروەردەیی و نەتەوەیی لەخۆ دەگرێت:
پێکهاتە و واتاکانی لۆگۆکە
• کتێبی کراوە: بنکەی سەرەکی لۆگۆکەیە کە هێمایە بۆ زانست، خوێندن و فێربوون. لاپەڕە کراوەکان ئاماژەن بۆ دەستڕاگەیشتن بە زانیاری و کرانەوە بەڕووی جیهاندا.
• خۆری گەشاوە: لە ناوەڕاستی کتێبەکەدا خۆرێک هەڵدێت کە ٢١ تیشکی هەیە. ئەمە هێمایە بۆ ڕووناکی، هیوا و داهاتوویەکی گەش کە لە ڕێگەی پەروەردەوە بەدەست دێت. هەروەها ئاماژەیەکی ڕاستەوخۆیە بۆ تیشکی درەوشاوەی خۆری نێو ئاڵای کوردستان .
• ڕەنگەکانی ئاڵا: بەکارهێنانی ڕەنگەکانی (سوور، سپی، زەرد، سەوز) ناسنامەیەکی نیشتمانیی بەهێز دەبەخشێتە لۆگۆکە و پابەندبوونی وەزارەت بە پاراستنی کولتوور و ناسنامە و خاکی کوردستان نیشان دەدات

ڕاگەیەندراوێک لە وەزارەتی پەروەردەوە:​ڕۆژی یەکشەممە ٢٩ ی ٣ ی ٢٠٢٦، دەوامی ناوەندەکانی خوێندنی حکومی، ناحکومی و نێودەوڵەت...
27/03/2026

ڕاگەیەندراوێک لە وەزارەتی پەروەردەوە:
​
ڕۆژی یەکشەممە ٢٩ ی ٣ ی ٢٠٢٦، دەوامی ناوەندەکانی خوێندنی حکومی، ناحکومی و نێودەوڵەتی دەستپێدەکاتەوە، بە ڕەچاوکردنی ئەم خاڵانە:

​١- هەر بەخێوکارێکی قوتابی ئەگەر نەیەوێت منداڵەکەی لە پۆلی فیزیکیی قوتابخانەدا ئامادە بێت، (نەهاتن - غیابات)ی لەسەر تۆمار ناکرێت و دەتوانێت لە قوتابخانە حکومی و ناحکومییەکانی خوێندنی سیستمی وەزارەتی پەروەردەدا، سوود لە پلاتفۆرمەکانی خوێندنی ئەلیکترۆنی وەربگرێت (کە لەگەڵ ئەم ڕاگەیەندراوەدا ئاماژەی پێ دەدرێت). تەنیا لە کاتی تاقیکردنەوەکاندا بەگوێرەی خشتەی تاقیکردنەوەکانی قوتابخانە و وەزارەت ، لە قوتابخانە ئامادە بێت، بۆ ئەمەش پێویستە بەخێوکاری قوتابی فۆرمی تایبەت لە قوتابخانە پڕ بکاتەوە. هەروەها مامۆستایان لە ڕێگەی گرووپی قوتابخانە یان ئەپڵیکەیشنی (ئی-هەڵسەنگاندن) ئەرکی ماڵەوە بنێرن بۆ ئەو قوتابیانەی کە خوێندنی ئەلیکترۆنییان هەڵبژاردووە.

​٢- قوتابیانی قوتابخانە نێودەوڵەتییەکان ئەگەر بەخێوکارەکانیان ئامادە نەبوون منداڵەکانیان بنێرنەوە قوتابخانە، پێویستە قوتابخانە نێودەوڵەتییەکە بە ڕێگەی ئۆنلاین، ئەلیکترۆنی یان هەر ڕێگەیەکی دیکە خوێندنیان بۆ فەراهەم بکات و تەنیا لە کاتی تاقیکردنەوەکاندا پێویستە لە قوتابخانە ئامادە بن.

​٣- قوتابخانە بیانییەکان دەتوانن بە هەمان شێوە سوود لە خاڵی (٢) وەربگرن، یان دەتوانن بڕیار بدەن تەواوی خوێندنەکەیان بکەنە ئۆنلاین یان ئەلیکترۆنی، بەگوێرەی بڕیاری دەستەی کارگێڕیی قوتابخانەکەیان.

​٤- بە مەبەستی دڵنیایی بە قوتابیانی پۆلی ١٢ی ئامادەیی و ٩ی بنەڕەتی کە تاقیکردنەوەی نیشتمانی و وەزارییان هەیە، ئاگاداریان دەکەینەوە کە وەزارەت سەبارەت بە تاقیکردنەوەکانیان ساڵنامەی خوێندنیان بۆ هەموار دەکاتەوە.

​🔴 لە پۆلی ١ی بنەڕەتی تا ١٢ی ئامادەیی (قوتابخانەی حکومی و ناحکومی) دەتوانن سوود لە خوێندنی ئەلیکترۆنی وەربگرن لە ڕێگەی پلاتفۆرمی (ئی-وانە) کە لە ئێستادا کارایە:

https://ewane.krd

​🔵 لە پۆلی ١ تا ٦ی بنەڕەتی پلاتفۆرمی کارلێکارانەی دیجیتاڵیی (قوتابخانەکەم) ئێستا کارایە بۆ قوتابیانی قوتابخانە حکومییەکان:

https://qutabxanekem.krd
​
وەزارەتی پەروەردە
٢٧ ی ٣ ی ٢٠٢٦

qutabxanekem, qutabxanakam, qotabxanakam, KRG LMS, Interactive Learning KRG, خۆێندنى ئەلیکترۆنى, پلاتفۆرمێک بۆ فێربوونی کارلێککارانە, پلاتفۆرمەکە ژ بۆ فێربوونەکا کارتێکەر, An Interactive Learning Platform, قوتابخ....

ڕاگەیەندراوی هاوبەش​ئاماژە بە کۆبوونەوەی هاوبەشی هەردوو وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و وەزارەتی پەروەردە، ک...
27/03/2026

ڕاگەیەندراوی هاوبەش
​ئاماژە بە کۆبوونەوەی هاوبەشی هەردوو وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و وەزارەتی پەروەردە، کە لە ڕۆژی هەینی ڕێککەوتی ٢٧ ی ٣ ی ٢٠٢٦ ئەنجامدرا؛ بڕیار درا بە:
​دەستپێکردنەوەی دەوامی سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن لە ڕۆژی یەکشەممە، ڕێککەوتی ٢٩ ی ٣ ی ٢٠٢٦. پاشتر هەردوو وەزارەت لە ڕاگەیەندراوی جیادا وردەکاریی ڕێکارەکان دەخەنە ڕوو.
​وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی
وەزارەتی پەروەردە
​٢٧ ی ٣ ی ٢٠٢٦

ڕاگەیەندراوی هاوبەش:

​ئاماژە بە کۆبوونەوەی هاوبەشی هەردوو وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و وەزارەتی پەروەردە، کە لە ڕۆژی هەینی ڕێککەوتی ٢٧ ی ٣ ی ٢٠٢٦ ئەنجامدرا؛ بڕیار درا بە:
​دەستپێکردنەوەی دەوامی سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن لە ڕۆژی یەکشەممە، ڕێککەوتی ٢٩ ی ٣ ی ٢٠٢٦. پاشتر هەردوو وەزارەت لە ڕاگەیەندراوی جیادا وردەکاریی ڕێکارەکان دەخەنە ڕوو.

​وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی

وەزارەتی پەروەردە

​٢٧ ی ٣ ی ٢٠٢٦

خشتەی تاقیکردنەوەی کۆتایی وەرزی یەکەم-خولی یەکەم ساڵی خوێندنی (٢٠٢٥-٢٠٢٦)
13/12/2025

خشتەی تاقیکردنەوەی کۆتایی وەرزی یەکەم-خولی یەکەم
ساڵی خوێندنی (٢٠٢٥-٢٠٢٦)

11/07/2025

سـەرجەم قوتابیانـی ماوەی خوولـی دووەم ئاگاداردەکەینەوە بەیانـی رۆژی شەممـە کاتژمێر (١٠:٠٠)بەیانـی لە قوتابخانـە ئامادەبـن بۆ وەرگرتنەوەی ئەنجامەکانیـان.
تێبینـی: تکایە پابەند بن بەگەڕاندنەوەی پەرتوکـی خوێندن بەهیـوای سەرکەوتن لەگەل رێزمـدا ……

بەرێوەبـەری قوتابخانـە شنـۆ رمضـان حسـن

سڵاو قوتابیانی ئازیز بۆ ئاگاداریتان تاقیکردنەوەی خولی دووەم کە بەیانی شەممەیە دواخرا بۆ ڕۆژی دووشەممە 7/7 /2025  بەبۆنەی...
04/07/2025

سڵاو قوتابیانی ئازیز
بۆ ئاگاداریتان تاقیکردنەوەی خولی دووەم کە بەیانی شەممەیە دواخرا بۆ ڕۆژی دووشەممە 7/7 /2025 بەبۆنەی ڕۆژی عاشورا.

خشتەی نوێی تاقیکردنەوەی کۆتایی وەرز - خولی دووەم سالی ٢٠٢٤-٢٠٢٥ بۆ پۆلی ( ١٠ , ١١ )  زانستی و وێژەیی
18/06/2025

خشتەی نوێی تاقیکردنەوەی کۆتایی وەرز - خولی دووەم سالی ٢٠٢٤-٢٠٢٥ بۆ پۆلی ( ١٠ , ١١ ) زانستی و وێژەیی

خشتەی تاقیکردنەوەی کۆتایی وەرز - خولی دووەم سالی ٢٠٢٤-٢٠٢٥ بۆ پۆلی ( ١٠ , ١١ )  زانستی و وێژەیی
10/06/2025

خشتەی تاقیکردنەوەی کۆتایی وەرز - خولی دووەم سالی ٢٠٢٤-٢٠٢٥ بۆ پۆلی ( ١٠ , ١١ ) زانستی و وێژەیی

Address

Hasarok
Irbil

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Hasarok High School For Girls ئامادەیی حسارۆکی کچان posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Shortcuts

Share

Category