23/09/2026
بەدواداچوون بۆ باشترکردنی ژینگەی زانکۆ و خزمەتگوزارییەکان
بە مەبەستی لەنزیکەوە ئاگاداربوون لە ڕەوشی خزمەتگوزارییەکان و دەستەبەرکردنی کەشێکی لەبار، ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی پ.ی.د. مازن عبدالخالق عثمان ڕاگری کۆلێژ، پ.ی.د. هیوا محمد علی یاریدەدەری ڕاگر و کاک فریاد حامد بەرپرسی لێژنەی قوتابیانی کۆلێژی پەروەردە، یانەی کۆلێژ بەسەرکرایەوە و لە نزیکەوە گوێ لە سەرنج، تێبینی و پێشنیارەکانی قوتابیانی ئازیز گیرا، بە ئامانجی پێشکەشکردنی باشترین خزمەتگوزاری کە لە ئاست خواست و پێداویستییەکانیاندا بێت. بێت.