12/06/2022
🔹نەخۆش : وەرەقەی چوونە ژوورەوە بە چەندە ؟
🔸سكرتيرە : 15,000دینار
♦دکتۆر : فەرموو چیتە ؟
🔹نەخۆش : هەست بە ماندوویەتی و بێتاقەتی و تـــا ئەکەم .
♦دکتۆر : باشە بچۆ ئەم پشکنینانە بکە و ئەشیعەیەک بگرە بەیانی بۆم بێنەوە .
🔹نەخـــۆش : باشـــە دكتۆر ..
▪تاقیگەی ئەشعە : بە 30,000 هەزار
٭ تاقیگەی پشکنین: 90,000 هەزار
🔹نەخۆش : خاتوون دەتوانم بچمە ژوورەوە لای دکتۆر؟
🔸سكرتيرە : بەڵێ 15,000 واصل بکە تۆزێ چاوڕێ بکە .
🔹نەخۆش : باشە فەرموو ئە وە 15,000.
🔸سكرتيرە : فەرموو بچۆرە ژوورێ ..
♦دكتۆر : ئێ ئەو پشکنینانەت کرد کە ووتم ؟
🔹نەخۆش : بەڵێ دکتۆر ئەوەتانێ ئەشعە و ئەوەیش پشکنینەکان .
♦دكتۆر: نــا نــا باشە زۆر باشە هەمووی باشە پشکنین و ئەشعەکەشت پــاکن تەنها تۆزێ تات هەیە و ماندوویی بۆیە هەست بە بێتاقەتی ئەکەیی ئەوەش زۆۆر ئاسایی یە پێویستت بە هەندێ دەرمانی سرووشتی و ڤیتامینات هەیە و خۆشت تۆزێ پشوو بە ماوەیەک دوای ئەوە تەواو باش ئەبیت .
🔹نــەخۆش : .سوپاس بۆ خوا .
♦دكتۆر : ئەم دەرمانانە بکڕە بەجوانی بە کاری بێنە و دوای مانگێک وەرەوە بۆلام .
▪دەرمانخانە : بڕی تێچوو 80,000 هەزار
🔸سكرتيره : ئەلوو تاقیگەی ئەشعەیە ؟
دکتۆر دەڵێت : 350 نەخۆشم بۆ ناردوون ئەم مانگە ×%25 بڕی ئەو پارەی لاتانە 2,625,000 دکتۆر دەڵێت :
با بۆمان بنێرن .
▪تاقیگەی ئەشعە : زۆر باشە بەیانی بەیانییەکەی پارەکەی دەگاتە دەست .
🔸سكرتيره : ئەلوو تاقیگەی پشکنینی فڵان دکتۆر 350 نەخۆشی بۆ ناردوون ئەم مانگە %25 بنێرن کە دەکاتە 7,875,000 هەزار .
▪تاقیگەی پشکنین : پێی بڵێ بەسەرچاوو بەیانی پارەکەی بۆ دەنێرین .
🔸سكرتيره : ئەلوو کۆمپانیای دەرمانە ؟
دکتۆر بۆ نەخۆشەکانی خۆی دەرمانی کۆمپانیاکەی ئێوەی نوسیووە بۆیە داوای مانەوەی هەفتەیەک لە تورکیا دەکات بۆ خۆیی و خێزان و منداڵەکانی .
▪کۆمپانیای دەرمان : باشە بە دکتۆر بڵێ :
مانەوەکەی بۆ دامەزراوە و حجزکراوە هیوای گەشتێکی خۆش بۆ خۆی و خێزانەکەی دەخوازین .
لەسەر دەرگای نۆرینگەکەی دکتۆر نووسراوە 👇
نۆرینگەی دکتۆر داخراوە تاماوەی هەفتەیەک بەهۆی چوونی بۆ دیپەیتێکی پزیشکی لە وڵاتی تورکیا .
لە کــــــۆتایدا دەڵێین :
( واتقوا يوما ترجعون فيه الي الله ثم توفي كل نفس ما كسبت وهم لا يظلمون )،،،،
ڕاست و دروست سەرنجی خۆتان بڵێن ئەوەی نوسیومانە ڕاستە؟
..