Bahay Quran :: بەهای قوڕئان

Bahay Quran :: بەهای قوڕئان

Share

پڕۆژەیەک بۆ تێڕامان و وردبوونەوە لە ماناکانی قوڕئان

11/09/2025

لَا ‌إِلَهَ ‌إِلا ‌اللهُ ‌الْعَظِيمُ ‌الْحَلِيمُ، لَا إِلَهَ إِلا اللهُ رَبُّ الْعَرْشِ الْعَظِيمِ،
لَا إِلَهَ إِلا الله رَبُّ السَّمَاوَاتِ وَرَبُّ الْأَرْضِ، وَرَبُّ الْعَرْشِ الْكَرِيمِ

23/07/2025

پرسیارێکی رب العالمین لە بەندەکانی
عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ عَنِ النَّبِيِّ ﷺ قَالَ: «يَقُولُ اللَّهُ عَزَّ وَجَلَّ لِلْعَبْدِ يَوْمَ الْقِيَامَةِ: يَا ابْنَ آدَمَ، اسْتَطْعَمْتُكَ فَلَمْ تُطْعِمْنِي، قالَ: يا رَبِّ، وكيفَ أُطْعِمُكَ وأَنْتَ رَبُّ العالَمِينَ؟ قالَ: أَمَا عَلِمْتَ أنَّه اسْتَطْعَمَكَ عَبْدِي فُلانٌ، فَلَمْ تُطْعِمْهُ؟ أَمَا عَلِمْتَ أنَّكَ لوْ أطْعَمْتَهُ لَوَجَدْتَ ذلكَ عِندِي...». صحیح مسلم: 2569.
ئەبو هوڕەیڕە (ڕەزای خوای لێ بێت) لە پێغەمبەرەوە ﷺ دەگێڕێتەوە کە فەرموویەتى: «خوا عز وجل لە ڕۆژی دواییدا بە بەندەكەى دەڵێ: ئەى نەوەى ئادەم داواى خواردنم لێ كردى و خواردنت پێم نەدا، دەڵێ: چۆن خواردنت پێ بدەم لە كاتێكدا تۆ پەروەردگاری جیهانیانیت؟ دەفەرمووێ: ئەى نەتزانى بەندەكەم فڵانە كەس داواى خواردنى لێ كردى، تۆش خواردنت پێی نەدا؟ ئەی نازانی ئەگەر خواردنت پێی بدایە پاداشتەكەیت لای من دەبینییەوە!...».

ئەوەی پێمان دەکرێت با درێغی نەکەین لەم ڕۆژە سەختانەدا بۆ هاوکاری براو خوشكانمان، با هەر هیچ نەبێت کورتە وەڵامێکمان پێ بێت بۆ ئەو پرسیارەی رب العالمین لە ڕۆژی سەختی لێپرسینەوە.

09/04/2025

⚠️بیرهێنانەوە

ئەمشەو کاتژمێر ٨:٣٠ تیروپشک ئەنجام دەدرێت.

06/04/2025

⏱️کاتی تیروپشک

بەشداربووانی ئازیزی پڕۆژەی بەهای قوڕئان ئاگادار دەکەینەوە، کە چوارشەممە کاتژمێر (8:30)ی شەو تیروپشک دەکرێ بۆ دابەشکردنی خەڵاتەکان، تیروپشکەکە ڕاستەوخۆ تەنها لە پەیجی فەیسبووکی (بەهای قوڕئان)ەوە دەگوازرێتەوە، کە ئەوکات لینکەکەی لێرە دادەنێین و دەتوانن بینەری بن.

29/03/2025

⏳کاتی خوێندنەوە سێ ڕۆژ درێژ کرایەوە!

⚠️ هەرچەند ئەمشەو کۆتا دەرفەت بوو، بەڵام وەک هاوکاری بۆ ئەو بەشداربووانەی تەواو نەبوون لە خوێندنەوەی دوو سووڕەتەکە، تا سێ ڕۆژ کاتەکەی درێژکرایەوە، واتە: تا شەوی سێشەممە، تکایە لەو ماوەیەدا خوێندنەوەکە تەواو بکەن.

جەژنیشتان پیرۆز، تاعەتتان قبوڵ🎊

18/03/2025

⚠️ئاگاداری
لە چەند شار و ناوچەیەک تەفسیری گزنگی بەیان نوسخەی تەواو بووە! گەر تا ئێستا دەستت نەخستووە، بەزوویی دەستی بخە بۆ ئەوەی بێبەش نەبیت لە پڕۆژەکە.
لە کۆمێنت ناونیشانی سەرجەم شارەکان دانراوە👇

09/03/2025

هەر پرسیارێکت هەیە دەربارەی پڕۆژەی قوڕئان
لە کۆمێنت بینووسە و وەڵام وەربگرە👇

07/03/2025

بەناوی خوای میهرەبان
لەژێر دروشمی👇
"لە خزمەت دوو چرا پڕشنگدارەکە📖"
پڕۆژەی بەهای قوڕئان بە هاوبەشی لەگەڵ ناوەندی ڕێنوێن لە مانگی ڕەمەزانی پیرۆز قۆناغی یەکەمی ڕاگەیاند، کە تایبە‌تە بە‌ خوێندنەوە و تێڕامان لە دوو چرا پڕشنگدارەکەی قوڕئان (بەقەڕە و ئالی عیمران)، ئەو دوو سووڕەتەی کە پێغەمبەری خوا ﷺ وەسیەتی بۆ کردووین کە دەستیان پێوە بگرین، چونكە ئەو دووانە لە ڕۆژى دواییدا وەک دوو پەڵە هەور وان، مشتومڕ بۆ خاوەنەكەیان دەكەن (بەرگری لێ دەکەن).

♦️تێبینی/
1️⃣ بەشداریکردن بۆ هەموو تەمەنێک و هەردوو ڕەگەزە.
2️⃣ مەنهەجی پڕۆژە بریتییه‌ لە موصحەفی (گزنگی بەیان)، کە ئێستا لە زۆرینەی ناوچەکانی کوردستان بەردەستە.
3️⃣ هەر لاپەڕێکی موصحەفەکە بەکورتی پێک هاتووە لە چوار بەش:(دەقی قوڕئانەکە، وشە و ماناکان، ڕامان و ڕێنمایی پەروەردەیی، پوختە)، بەشداربوو لەسەری پێویستە کە هەردوو سووڕەتەکە بە هەر چوار بەشەکەوە بخوێنێتەوە.
4️⃣ پڕۆژەکە ئۆنلاینە و لە تێلێگرام بەڕێوە دەچێت.
5️⃣ تەنها بەخوێندنەوەی دوو سووڕەتەکە، ڕاستەوخۆ ناوتان دەچێتە تیروپشک بۆ (50) خەڵاتی گرانبەها 🎉، خەڵاتەکان بریتین لە👇
🕋 10 دە گەشتی عومڕه‌ی وشکانی.
🎁 40 خەڵاتی شاییسته‌.
6️⃣ بەشداریکردن و ناوتۆمارکردن تەنها لە ڕێگای ئۆنلاینەوە دەبێت لە تێلێگرام، بۆ ناونووسین و دەستکەوتنی کتێب، فەرموون بچنە نێو کەناڵی پڕۆژه‌👇

https://t.me/bahayquran/1495

06/03/2025

پشتیوان بەخوا سبەی دەستپێدەکەین، چاوەڕوان بن…

16/02/2025

بەهای قوڕئان
پڕۆژەیەک بۆ تێڕامان و وردبوونەوە لە ماناکانی قوڕئان
بەم زووانە….

Want your school to be the top-listed School/college in Irbil?

Click here to claim your Sponsored Listing.

Location

Category

Website

Address

Irbil