18/04/2026
فەرموودەی یەکەم:
له عیمرانی كوڕی حوصه‌ینه‌وه - ره‌زای خوای لێبێت – فه‌رموویه‌تی:
چوومه خزمه‌ت پێغه‌مبه‌ری خوا (ﷺ) ؛ وشتره‌كه‌م له‌به‌رده‌م ده‌رگای مزگه‌وت به‌سته‌وه ؛ هه‌ندێك كه‌س له هۆزی به‌نی ته‌میم هاتن ؛ پێغه‌مبه‌ری خوا (ﷺ) پێیانی فه‌رموو :
مژده‌م لێ وه‌ربگرن ئه‌ی به‌نی ته‌میم . وتیان : مژده‌ت پێداین ؛ پێمان ببه‌خشه ؛ دووجار ؛
پاشان هه‌ندێك خه‌ڵكی ئه‌هی یه‌مه‌ن هاتنه ژووره‌وه ؛ پێغه‌مبه‌ری خوا (ﷺ) پێیانی فه‌رموو : مژده‌م لێ وه‌ربگرن ئه‌ی ئه‌هلی یه‌مه‌ن ؛ ئه‌و مژده‌یه‌ی كه هۆزی به‌نی ته‌میم وه‌ریان نه‌گرت – ئه‌وان داوای دونیایان كرد - ؛ وتیان : قه‌بولمان كرد ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا (ﷺ) ؛ وه وتیان : ئێمه هاتووین پرسیارت لێ بكه‌ین ده‌رباره‌ی په‌روه‌ردگار و سه‌ره‌تای دروست بوونی گه‌ردوون ؟ پێغه‌مبه‌ری خوا (ﷺ) فه‌رمووی :
خوای په‌روه‌ردگار هه‌بوو ؛ هیچ شتێك جگه له‌ونه‌بوو ؛ وه عه‌رشه‌كه‌ی له‌سه‌ر ئاوبوو ؛ وه له په‌رتووكی پارێزراو هه‌مووشتێكی نووسی ؛ وه ئاسمانه‌كان و زه‌وی دروست كرد .
عیمران ده‌ڵێت له‌ناكاو كه‌سێك له‌ده‌ره‌وی مزگه‌وت بانگی كرد و وتی : ئه‌ی كوڕی حوصه‌ین وشتره‌كه‌ت رۆییشت ؛ منیش له‌مزگه‌وت ده‌رچووم و به‌دوای وشتره‌كه‌م كه‌وتم ؛ بینیم له‌دووره‌وه وه‌ك سه‌رابێك دیاربوو ؛ والله خۆزگم ده‌خواست كه وشتره‌كه‌م له‌ده‌ست چووبایه ته‌نها ئه‌م مه‌جلیسه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوام (ﷺ) له‌ده‌ست نه‌چووبایه .
عن عِمرانَ بنَ حُصَين – رضي الله عنه – قال : ( دَخَلْتُ علَى النَّبيِّ صَلَّى اللهُ عليه وسلَّمَ، وعَقَلْتُ نَاقَتي بالبَابِ، فأتَاهُ نَاسٌ مِن بَنِي تَمِيمٍ، فَقالَ: اقْبَلُوا البُشْرَى يا بَنِي تَمِيمٍ. قالوا: قدْ بَشَّرْتَنَا فأعْطِنَا، مَرَّتَيْنِ. ثُمَّ دَخَلَ عليه نَاسٌ مِن أَهْلِ اليَمَنِ، فَقالَ: اقْبَلُوا البُشْرَى يا أَهْلَ اليَمَنِ، إذْ لَمْ يَقْبَلْهَا بَنُو تَمِيمٍ. قالوا: قدْ قَبِلْنَا يا رَسولَ اللَّهِ. قالوا: جِئْنَاكَ نَسْأَلُكَ عن هذا الأمْرِ؟ قالَ: كانَ اللَّهُ ولَمْ يَكُنْ شَيءٌ غَيْرُهُ، وكانَ عَرْشُهُ علَى المَاءِ، وكَتَبَ في الذِّكْرِ كُلَّ شيءٍ، وخَلَقَ السَّمَوَاتِ والأرْضَ. فَنَادَى مُنَادٍ: ذَهَبَتْ نَاقَتُكَ يا ابْنَ الحُصَيْنِ، فَانْطَلَقْتُ، فَإِذَا هي يَقْطَعُ دُونَهَا السَّرَابُ، فَوَاللَّهِ لَوَدِدْتُ أَنِّي كُنْتُ تَرَكْتُهَا ) . صحيح البخاري .
12/04/2026
07/04/2026
03/04/2026
02/04/2026
27/03/2026
22/03/2026
18/03/2026
17/03/2026
15/03/2026