30/03/2026
ئێرە خاکی هەڵۆکانە
کاکل گەردی
چاو لە کورد سوور مەکەنەوە؛ نایبەنەوە و دەیدۆڕێنن!
پەنچە لە کورد مەشەقێنن . بۆ ئەوانەی بە زمانی موشەک
و درۆن دەدوێن:
ئێوەیەک کە لەناو خۆتاندا تینووی خوێنی یەکترن، ئێوەیەک کە ساڵانێکە بە شاراوە خەریکی قەتڵوعامی مەزهەبیی یەکترین، کاتێک دەگەنە سەر پرسی کوردستان، دەبنە یەک دەنگ و یەک ڕەنگ؟ ئەمە نیشانەی هێزی ئێوە نییە، ئەمە نیشانەی ترسی قووڵتانە لەو پێشکەوتنە مەزنەی هەرێمی کوردستان بەدەستی هێناوە!
گوێ بگرن باش:
ئەو پەنجەیەی ئەمڕۆ بە هەڕەشە بۆ ئەم خاکە ڕادەوەشێنن، سبەی لە پهژیوانیدا دەیگەزن. ئێوە لە دوا نەفەسی شکستدان. وا دەزانن بە درۆن و موشەک ورەی شاخ دەڕوخێنن؟ خەیاڵتان خاوە! ئەمجارە کورد هیچی بیر ناچێتەوە. هەموو ئەو دوژمنکارییەی بەرامبەر ئەم گەلە ئاشتیخوازە کردووتانە، باجەکەی بە قورسی دەدەنەوە.
لەسایەی سیاسەتی حەکیمانەی سەرۆک بارزانی:
کوردستان چیتر قوربانییەکی بێدەنگ نییە. ئێمە خاوەنی یەکڕیزی و ئیرادەی پۆڵایینین. ئەگەر ئێوە بە تاریکی دەژین، ئێمە بە تیشکی ٢١ی نەورۆز و بە ڕووناکییەکی درەوشاوە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا دەردەکەوین. کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیش پشت و پەنای ئەم حەقە دەبێت.
کۆتا پەیام:
ئەوەی بردووتانە، دەبێت بیگەڕێننەوە. ئەوەی تێکتان داوە، دەبێت باجەکەی بدەن. یاری بە ئاگر مەکەن، چونکە ئەم خاکە بۆ ئێوە تەنها شکست و بۆ ئێمە تەنها سەرکەوتن دەناسێت.
کوردستان هەر بە بەرزی دەمێنێتەوە!