باڵاپۆشەكان جوانترینن(balaposhakan jwantrenn)

باڵاپۆشەكان جوانترینن(balaposhakan jwantrenn)

Share

باڵاپۆشەكان جوانترینن: هاوسەرانی موسڵمانان و چۆنیەتی بەستانی رەفتە و مۆدیلەكانی حیجاب

ڵایــك بكه‌ و ئاشنابە بە دڵخۆشترین و جوانرین كچانی باڵاپۆش و بەختەوەرترین هاوسەرانی موسوڵمان و جوانترین و نوێترین مۆدیلی حجباب و ونایابترین وێنه‌ و ڤیدیۆ كە باڵاپۆشی جوانترت دەكات و دەبێتە هاندەر بۆ كارەكانت نەك رێگر

07/05/2018

بەگاڵتەوەبە خوشکەکەت مەڵێ( تاکەی بەسەر دڵمانەوە دائەنیشی) 😔
بەگاڵتەوە بەهاوسەرەکەت مەڵێ(لێت جیا ئەبمەوەو کچێکی جوانتر ئەهێنم) 😒
بەگاڵتەوە بەدایکت مەڵێ(گەورە بوویت و بەکەڵکی هیچ نایەیت)👵
بەگاڵتەوە بە باوکت مەڵێ(هەر هاوار ئەکەیت و مێشکت بردووین)👴
بەگاڵتەوە بە هیچ کەسێک مەڵێ( قەڵەو بوویت و زۆر گۆڕاوی \زەعیف بوویت و بووی بە ئێسکە پەیکەر)🗣

تەنانەت گەر بینیت دوای ئەوەی کەتۆ ئەوقسانەی بەگاڵتەوە پێ ئەڵێی پێ ئەکەنێت و گرنگی پێ نادات
ئەو لەناخەوە ئەو قسانەی پێ ناخۆشە و پێی ئەشکێتەوە...

بەخوشکەکەت بڵێ(زۆر بیرت ئەکەین کاتێک هاوسەرگیری ئەکەیت) 👰😘
بەهاوسەرەکەت بڵێ(تۆ ڕۆحی منیت و کەس واز لە ڕۆحی خۆی ناهێنێت) 😍👫
بەدایکت بڵێ( تۆ چرای ماڵیت و بێ تۆ ئێمە هیچ نین و هەرگیز دەسبەردارت نابین)👸😘😘😘
بە باوکت بڵێ( خوای گەورە سایەی تۆ بەسەرمانەوە بهێڵێت و تۆ بەرەکەتی ماڵیت) 🤴😘😘😘
بەکەسێک کە قەڵەو بوو یا زەعیف بووە بڵێ( جوان بوویت و ئێستا جوانتر بوویت)😊😎

كاتيك كة هةرشتيك بة كةسي بةرامبةر دةلي بؤ دل خؤش كردني ئةو كةسة دلي دةگةشيتةوة و چاوةكاني دةبريسكيتةوة و دةم بة خةندة دةبيت.... دة با ئيتر هةول بدةين خةندة بروينين 😍😊😇

وةرگيراوة

Photos 30/04/2018

ئــافرەتی تەڵاقدراو
مەرج نیە ئافرەتێکی خراپ و شکست خواردوبێت
بەڵکو ڕەنگە قوربانی دەستی پیاوێکی
فاشل و خراپەکار بێت
ئەی وانیە؟؟

26/04/2018

دوکەس بۆنی بەهەشت ناکەن .. یەکیك لەوانە ئافرەتێکە

24/08/2017

.( خەدیجە )کەم !؟
٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭
پياوێك دەڵێت !؟
له موبايلەكەم ناوی هاوسەرەكەم كردبوو به( خەديجه )۰

بەڵام پێم نەوتو بوو ،
رۆژێك ئيشی به موبايلەكەم بوو كاتێك سەيرم كرد بينیم فرمێسك له چاوەكانی قەتيس ماوه به تورەییەوه،
وتی :- ئەو خەديجه كێيه؟
منيش بەبێ دەنگی دانيشتم دەنگم نەكرد.
دواتر وتم تێلی بۆ بكه لێ ی بپرسه.
وتی: باشه ئێستا تێلی بۆ دەكەم لەگەڵ وتنی ئەم وشانه دەستی دەلەرزی،
تێلی كرد دەنگی موبايلی خۆی بيست سەيری موبايلی خۆی كرد نوسرابوو هاوسەرەكەم
زۆر به شەرمەوه سەیری منی كرد.

وتی: بۆيه توره بوم من ناوم (خەديجه)نيه.

منيش وتم:

ئەی رەوشته جوانەكانت...
ئەی خۆشەويستيت...
ئەی نەرم و نيانيت...
ئەی ترست كاتێك نەخۆش دەكەوم ...
تۆ بەس خێزانی من نيت تۆ هەموو شتێكی له دوونيادا من هەمبێ...
به دەست فرمێسكەكانم له سەر گۆنای سڕییەوە.

وتم: دەمەوێت وەك (خەديجه) بيت .

وتی: دەبم به (خەديجه) بۆت إن شاء الله .

‎Wargirawa

Instagram Photos 11/08/2017

بڵی بەدڵ گەر شەیدابوو, با شەیدای راستی بێت

Photos 30/07/2017

چۆن پیاو شێتانە ئاشقی ژنەکەی دەبێ ؟؟؟

ڕۆژنامەنووسێک چاوپێکەوتنی لەگەڵ ژنێک ئەنجامداکە ماوەی 50 ساڵە لەگەڵ مێردەکەی بەدڵخۆشی دەژین...😌 ڕۆژنامەنووس: نهێنی ئەم دڵخۆشیە بەردەوامە چیە؟ئایا شارەزایی تۆیە لەئامادەکردنی خواردن یان جوانی ڕوخسارە یان ئەوەیە منداڵی زۆرت هەیە؟
ژنەکە وتی:
دڵخۆشی لەپاش یارمەتی خوا دەست ژنە.
ژن ئەتوانێ ماڵ بکاتە بەهەشت و بەپێچەوانەوە.
تەنیا بە پارە دڵخۆشی نایەت،چونکە ژنی دەوڵەمەند زۆرن کە خەمبارن و لەمێردەکانیان هەڵدێن.
مناڵ بوونیش پێوەر نیە،ژن هەیە 10 کوڕی هەیەو مێردەکەشی خۆشی ناوێ.
ژن هەیە لەخواردن ئامادەکردن لێهاتووەو بەردەوام سەرقاڵی نان دروست کردنە،کەچی مێردەکەی لەگەڵیدا باش نیە.
ڕۆژنامەنووسەکە سەری سوڕماو وتی: ئەی نهێنی دڵخۆشی خێزان چیە؟
ژنەکە وتی: کاتێک مێردەکەم توڕە دەبێ،من بێدەنگ دەبم و ڕێزی لێ ئەگرم.
ڕۆژنامەنووس: ئەی بۆچی لەوکاتەدا لەژوورەکە ناچیتە دەرەوە؟
ژن:نەخێر،ئەوە هەڵەیە پیاوەکە وادەزانێ تۆ لێی ڕادەکەیت،دەبێ بەبێدەنگی بمێنیتەوە هەتا ئارام دەبێتەوە.
دواتر پێی دەڵێم:ئایا تەواو بوویت؟پاشان دەچمە دەرەوە.
چونکە ماندوو دەبێ و پێویستی بە پشووە.
ڕۆژنامەنووس: دواتر چی دەکەی؟ئایا ئیتر بۆماوەیەکی درێژ قسەی لەگەڵ ناکەی ؟
ژن:نەخێر،ئەە باش نیە ئەگەر هەفتەیەک قسەی لەگەڵ نەکەی کارێکی زۆر خراپە.
ئەوکاتە هەردووکتان بێ متمانە دەبن لای یەکتر.
ڕۆژنامەنووس:ئەی چی دەکەی؟
پاش دوو کاتژمێر پەرداخێک شەربەت یان کوپێک قاوەی بۆ دەبەم و پێی دەڵێم فەرموو بیخۆرەوە ♡☕
دواتر ئاسایی قسەی لەگەڵ دەکەم
ئەویش دەپرسێ :ژنەکە ئازیزەکەم لێم توڕەی؟
منیش دەڵێم :نەخێر ❤
ئەویش داوای لێبوردن دەکات و دەست دەکات بە قسەی شیرین .
ڕۆژنامەنووس: ئایا بڕوا بەقسەکانی دەکەی؟
ژن: بەڵێ،بێگومان چونکە متمانەم بەخۆم هەیە (ئەتەوێ لەکاتی توڕەبووندا بڕوای پێ بکەم و لەکاتی ئارام بوونەوەدا بڕوای پێ نەکەم؟)
ڕۆژنامەنووس: ئەی کەسایەتی و کەرامەتت؟
ژن: کەرامەتی من ڕەزامەندی مێردەکەمە،ئێمە چاو پۆشی کەم و کورتی یەکتر دەکەین،کەرامەت چیە؟
* ئەگەر خوای گەورە ژنی وەکو باڵندە دروست بکردایە دەیکردە " تاوس"
* ئەگەر وەکو گیاندار دروستی بکردایە دەیکردە "ئاسک"لو خلقت حيواناً لكانت « غزالة * ئەگەر وەکو مێروو دروستی بکردایە دەیکردە " پەپوولە"
بەڵام کردیە مرۆڤ،ژن بووە خۆشەویست ترین و جوانترین بوونەوەر لای پیاو.
ئەگەر ژن شتێکی گەورە نەبوایە بۆچی خوای گەورە "حۆری" دەکردە پاداشتی ئیماندار لەبەهەشتدا؟
جوانترین دروستکراو ئافرەتە ♡
لەمناڵیدا دەرگای بەهەشت بۆ باوکی دەکاتەوە.
لەگەنجێتیدا ئیمانی مێردەکەی تەواو دەکات.
لەکاتی دایکێتیدا بەهەشت لەژێر پێیەتی ...😍
خۆزگە ئەخوازم خاتونەکانی ئێمەش ئاوا بیربکەنەوە
.......
😍هاوسەرەکەت تاگ کە 😍
....................
وەرگیراوە.
خۆمم_دۆزییەوە
سوپاس بۆ لایک کردنی ئەم پەیجەکەمان 👇
باڵاپۆشەكان جوانترینن(balaposhakan jwantrenn)

Photos 29/07/2017

ئەزیزەکەم.بۆ بەردەوامبونم لە ژیان پێویستم بە خۆشەویستی تۆیە 😍

Photos 29/07/2017
Photos 24/06/2017

جەژنە پیرۆزەت لێدەکەم و پێت دەلێم
کەس نیە لەمن زیاتر توی خوش بوێت تاقانەکەم 😍❤️
💑تۆش هاوسەرەکەت تاگ بکە 😍
یەکەم کەس به جەژنە پیرۆزەی لێ بکە 🌹💑

Photos 18/06/2017

پرسیارێکی شەرعی ئافرەتێک لە رەمەزاندا ئەم دیمەنە زۆر دووبارە دەبێتەوە.
دەمەوئێوارەیە ژنە لەمەتبەخ دێتە دەرەوە، ئەڵێی لەناو ڕۆندا مەلەی کردووە،هیلاك ،چەند سەعاتێکە بەپێوەیە. سەرەڕای ماندوێتی کەچی زەردەخەنەی لێ نابڕێ، لەوکاتەدا پیاوەکە بەفانیلەیەکی عەلاگەوە تازە لەخەو هەستاوەو هێشتا خەو بەری نەداوەچاوی بەحاڵ دەکرێتەوە .ئەڵێی پشیلەیە لەمەتبەخ سەری مەنجەڵ لائەداو بۆنی خواردنەکان ئەکا، زوو زوو دەرگای سەلاجە ئەکاتەوە بزانێ شەربەت و شیرینی حازرە.کەچی بە توانجەوە بەژنی داماو ئەڵێ : بەس ئەو چێشتانەت لێناوە؟
پرسیارە شەرعیەکە ئەوەیە :ئایا بەم مانگە پیرۆزە کوشتنی ئەم پیاوە حەڵاڵە یان هەر بە زیندوویی بینێژی ؟ 💀😂😁
ھاوڕییان تەنھا بۆ خۆشییە
وەرگیراوە

Want your school to be the top-listed School/college in Irbil?

Click here to claim your Sponsored Listing.

Location

Address

Irbil