27/09/2026
ئەمڕۆ لە پەیمانگەی تەکنیکی و پیشەیی بێست سیمینارێک لەسەر سیستەمی بۆڵۆنیا بەڕێوەچوو
لە چوارچێوەی پەرەپێدانی زانستی و ئاشناکردنی زیاتری مامۆستایان و قوتابیان بە سیستەمە نوێیەکانی خوێندنی باڵا، ئەمڕۆ لە پەیمانگەی تەکنیکی و پیشەیی بێست سیمینارێکی گرنگ و تایبەت بەڕێوەچوو لەژێر ناونیشانی:
«ڕێبەری گشتگیری سیستەمی بۆڵۆنیا: بنەماکان، کریدیتەکان و یاساکانی سەرکەوتنی ئەکادیمی لە هەرێمی کوردستان»
سیمینارەکە لەلایەن بەڕێز م. عبدالله سعید عمر پێشکەشکرا، کە تێیدا بە شێوەیەکی زانستی و ورد تیشکی خستە سەر تەوەرە سەرەکییەکانی پەیوەست بە کارپێکردنی سیستەمی بۆڵۆنیا لە ناوەندەکانی خوێندندا.
لە کۆتایی سیمینارەکەدا دەرگای گفتوگۆ و پرسیار بەڕووی ئامادەبوواندا کرایەوە، بەشداربووان بە سەرنج و پرسیارەکانیان بابەتەکەیان دەوڵەمەندتر کرد و وەڵامی پێویستیان درایەوە. بەڕێوەبەرایەتی پەیمانگەش سوپاس و پێزانینی ئاراستەی م. عبدالله سعید عمر کرد بۆ پێشکەشکردنی ئەم بابەتە پڕبایەخە.