College of Engineering Formal Page

College of Engineering Formal Page Education

ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ٢٤/٥/٢٠٢٦ بە ئامادەبوونی بەڕێز ڕاگری کۆلێژی ئەندازیاری و یاریدەدەری ڕاگر و سەرۆك بەشەکان و مامۆستا...
24/05/2026

ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ٢٤/٥/٢٠٢٦ بە ئامادەبوونی بەڕێز ڕاگری کۆلێژی ئەندازیاری و یاریدەدەری ڕاگر و سەرۆك بەشەکان و مامۆستا و فەرمانبەرانی کۆلێژ هەڵمەتی چاندنی دار لە کۆلێژ دەستی پێکرد.

رۆژی پێنج شەممە ڕێکەوتی (21/5/2026 ) کاتژمێر (10) بەیانی لە هۆڵی (پ. د.شێرکۆ بابان) لە بەشی ئەندازیاری میکانیک و میکاترۆ...
22/05/2026

رۆژی پێنج شەممە ڕێکەوتی (21/5/2026 ) کاتژمێر (10) بەیانی لە هۆڵی (پ. د.شێرکۆ بابان) لە بەشی ئەندازیاری میکانیک و میکاترۆنیک ،تاوتوێی ماستەرنامەی قوتابی خوێندنی باڵا (قەشەنگ دڵشاد گەنجۆ) ئەنجام درا بە ناونیشانی :
(The Effect of Various Aging Treatments on Corrosion Behavior and Machinability of 2024 Aluminum Alloy)
لیژنەی تاوتوێکردن پێکهاتبوون لەم مامۆستا بەڕێزانەی خوارەوە:-
١. پ.د.جودت علی یعقوب سەرۆکی لیژنە لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی کەرکوک
٢. پ.د.رزگار محمد عبدالرحمن ئەندام لە زانکۆی پۆلەتەکنیکی سلێمانی
٣.پ.ی.د.رمضان حسین گەردی ئەندام لە زانکۆی سەلاحەدین-هەولێر
٤..پ.د.شەونم رشید جلال سەرپەرشتیار/ زانکۆی سەلاحەدین-هەولێر
دوای تاوتێکردن و گوێگرتن لە بەرگری قوتابی لە تێزی ماستەرنامەکەی لیژنە بڕیاری دا بە قبوڵکردنی ماستەرنامەکەی و ڕاسپاردنی بە بەخیشنی بڕوانامەی ماستەر.

زانکۆی سەڵاحەددین هەڵدەستێت بە پڕۆژەیەکی بەرفراوان له ژێر ناونیشانی سەوزترکردنی زانکۆ.ڕۆژی دووشەممه ڕێککەوتی 18/5/2026 ب...
19/05/2026

زانکۆی سەڵاحەددین هەڵدەستێت بە پڕۆژەیەکی بەرفراوان له ژێر ناونیشانی سەوزترکردنی زانکۆ.
ڕۆژی دووشەممه ڕێککەوتی 18/5/2026 بەئامادەبوونی “ پ.د.کامەران یونس محمدامین” سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین و “ د.چنار سعد” جێگری مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای هەولێری پارتی دیموکراتی کوردستان و “ د.ئامانج برادۆستی” بەرپرسی ناوچەی زانکۆ و “ زاهیر زاهیر “ بەرپرسی لقی قەڵات و سەرجەم ڕاگر و بەڕێوەبەرەکان و سەرۆک بەش و مامۆستایان پڕۆژەی چاندنی سێ هەزار دار و نەمامی جۆراوجۆر لە تەواوی کۆلێژ و بەڕێوەبەرایەتییەکان ڕاگەیەندرا. هەڵمەتێکی نیشتمانی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا و زیادکردنی ڕووبەری سەوزایی لە نێو کەمپەسەکانیدا دەستپێکردووە.ئەم پڕۆژەیە بە شێوەیەکی زانستی داڕێژراوە و تێیدا جۆری تایبەتی ئەو دار و نەمامانە هەڵبژێردراون کە لەگەڵ ژینگەی هەرێمی کوردستاندا دەگونجێن، وەک داری سیسەم و گوڵی بیبی ڕۆز، ئەمەش بە ئامانجی دروستکردنی کەمپەسێکی تەندروست، سێبەردار و خاوەن دیمەنێکی شارستانیی ڕێکخراو بۆ خوێندکاران و مامۆستایان.
هەڵمەتەکە لەسەر ڕاسپاردەی (پ. د. کامەران یونس)، سەرۆکی زانکۆی سەڵاحەددین بە مەبەستی سەوزترکردنی زانکۆکەمان ڕاگەیێنرا.
ئەم پڕۆژەیە سەرجەم کۆلێژ، بەش و بەڕێوەبەرایەتییەکانی زانکۆی سەڵاحەددین دەگرێتەوە و سێ هەزار نەمام لەخۆدەگرێت.ئەو دارانەی بۆ ئەم پڕۆژەیە دەستنیشانکراون، زیاتر لە جۆری داری سیسەمن کە بە داری خێرا گەشەکەر و خاوەن سێبەری گەورە ناسراون. ئەم دارە تایبەتمەندیی بەرگریکردنی لە گەرما و وشکی هەیە، پێویستی بە ئاوی کەمە.هاوکات لەگەڵ ئەم دارانەدا، گوڵی بیبی ڕۆز دەچێنرێت کە گوڵێکی بچووکی جوانی ڕەنگاوڕەنگە (سوور، سپی، زەرد، پەمەیی) و پێویستی بە خۆری ڕاستەوخۆ و ئاودانی مامناوەند هەیە بۆ ڕازاندنەوەی باخچەکان..لەم پڕۆژەیە سێ هەزار دار و نەمامی جۆراوجۆر لە تەواوی کۆلێژ و بەڕێوەبەرایەتییەکانی زانکۆکەدا دەچێنرێن.

ڕۆژی پێنج شەممە ڕێکەوتی (14/5/2026 ) کاتژمێر (10) بەیانی لە هۆڵی (پ. د.شێرکۆ بابان) لە بەشی ئەندازیاری میکانیک و میکاترۆ...
14/05/2026

ڕۆژی پێنج شەممە ڕێکەوتی (14/5/2026 ) کاتژمێر (10) بەیانی لە هۆڵی (پ. د.شێرکۆ بابان) لە بەشی ئەندازیاری میکانیک و میکاترۆنیک ، بە ئامادەبوونی بەڕێز (پ. ی.د.رمضان حسين عولا) سەرۆکی بەشی ئەندازیاری میکانیک و میکاترۆنیک ،تاوتوێی ماستەرنامەی قوتابی خوێندنی باڵا (ارسلان فاروق لطيف) ئەنجام درا بە ناونیشانی :
(Development of an Acoustic-Based Drone Detection System)
لیژنەی تاوتوێکردن پێکهاتبوون لەم مامۆستا بەڕێزانەی خوارەوە:-
١. پ.د.عائد عگاب مرعی سەرۆکی لیژنە لە زانکۆی سەلاحەدین-هەولێر
٢. پ. ی.د.لیث محمد جاسم ئەندام لە زانکۆی موصل
٣.پ.ی.د.هڤال کمال عسکر ئەندام لە زانکۆی دهۆک
٤.پ.د.نژاد احمد حسین سەرپەرشتیار/ زانکۆی سەلاحەدین-هەولێر
دوای تاوتێکردن و گوێگرتن لە بەرگری قوتابی لە ماستەرنامەکەی لیژنە بڕیاری دا بە قبوڵکردنی ماستەرنامەکەی و ڕاسپاردنی بە بەخیشنی بڕوانامەی ماستەر.

رۆژی چوارشەممە رێکەوتی ٢٠٢٦/٥/١٣ هەر یەک لە بەڕێزان (پ.د. شکر قرەنی عزیز) راگری کۆلێژ و (د. بنیاد معروف خەز نەدار) یارید...
13/05/2026

رۆژی چوارشەممە رێکەوتی ٢٠٢٦/٥/١٣ هەر یەک لە بەڕێزان (پ.د. شکر قرەنی عزیز) راگری کۆلێژ و (د. بنیاد معروف خەز نەدار) یاریدەدەری راگر و (م. شەماڵ علی عثمان) بەڕێوەبەری نووسینگەی راوێژکاری ئەندازیاری سەردانی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەیان کرد، و لە لایەن بەڕێز (د. ئاگرین عبداللە عزیز) بریکاری وەزارەت پێشوازییان لێکرا. لە دیدارەکەدا باس لە کۆمەڵێک بابەتی ئەندازیاری کرا، هەروەها گفتوگۆ لە بارەی هەماهەنگی کرا لە نێوان کۆلێژی ئەندازیاری و وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە بە تایبەتی لە بوارە ئەندازییاریەکان و راوێژ و هەماهەنگی زانستی و کارەکانی نووسینگەی راوێژکاری

11/05/2026

پرۆژەی دەرچوونی قوتابییانی کۆلێژی ئەندازیاری
پێشکەشکردنی پرۆژەی کۆتایی ساڵی قوتابییانی قۆناغی چوارەمی بەشی ئەندازیاری کارەبا.
ناونیشانی پرۆژە:
Smart Mirror and Home Automation
(ئاوێنەی زیرەک و ئۆتۆماتیکردنی ناوماڵ)
کورتەیەک دەربارەی پرۆژەکە:
ئەم پرۆژەیە بریتییە لە سیستەمێکی ئاوێنەی زیرەک کە ژیانی ڕۆژانە ئاسانتر و سەلامەتتر دەکات. لە ڕێگەی ئەم سیستەمەوە بەکارهێنەر دەتوانێت ئامێرەکانی ناوماڵ (وەک ڕووناکی، پانکە، گەرمکەرەوە و ئامێرەکانی تر) تەنها بە جوڵەی دەست و بێ دەستلێدان لە هیچ سویچێک کۆنتڕۆڵ بکات. هاوکات، سیستەمەکە بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ چاودێری بەکارهێنانی وزەی کارەبا دەکات و بڕی ڤۆڵتییە، تەزوو، و تێچووی خەمڵێنراو نیشان دەدات، ئەمەش یارمەتیدەرە بۆ کەمکردنەوەی خەرجیی کارەبا. ئەم پرۆژەیە دەکرێت لە خانوو، ئۆفیس و باڵەخانە مۆدێرنەکاندا بۆ بەڕێوەبردنی وزە و دابینکردنی ئاسوودەیی بەکاربهێنرێت.
ناوی قوتابییان:
١- محمد حمدامین حمەصاڵح
٢- یونس پشتیوان محمد
٣- مەهدی بورهان خدر
مامۆستای سەرپەرشتیار:
م. گۆران ونس حمەعلی
هیوای سەرکەوتنی بەردەوام بۆ قوتابییە ئازیزەکانمان دەخوازین.

ئەمڕۆ دوو شەممە رێکەوتی (11/5/2026 ) کاتژمێر (10:30) بەیانی لە ڕاگرایەتی کۆلێژ بە ئامادەبوونی بەڕێز (پ.د.شکر قرەنی عزیز)...
11/05/2026

ئەمڕۆ دوو شەممە رێکەوتی (11/5/2026 ) کاتژمێر (10:30) بەیانی لە ڕاگرایەتی کۆلێژ بە ئامادەبوونی بەڕێز (پ.د.شکر قرەنی عزیز) ڕاگری کۆلێژی ئەندازیاری و بەڕێزان (د. بنیاد معروف خەزنەدار) یاریدەدەری ڕاگر و (پ. د. صلاح الدين ياسين باپیر) سەرۆکی بەشی ئەندازیاری تەلارسازی و (هێرش محمود بابکر) بەرپرسی هۆبەی سەرچاوەمرۆییەکان و کارگێری پێشوازیان کرد لە بەڕێز (د.فێنک دلاور عبدالعزیز) مامۆستا لە بەشی ئەندازیاری تەلارسازی بە بۆنەی بە بەرزبوونەوەی نازناوی زانستی بۆ (پرۆفیسۆری یاریدەدەر ) ، وە ڕاگری کۆلێژ بە ناوی ڕاگریەتی کۆلێژی ئەندازیاری پیرۆزباییان ئاراستەی ناوبراو کرد و دەست خۆشی لێکرد و هیوای سەرکەوتنی زیاتری بۆ خواست.

ئەمڕۆ دوو شەممە رێکەوتی (11/5/2026 ) کاتژمێر (10:30) بەیانی لە ڕاگرایەتی کۆلێژ بە ئامادەبوونی بەڕێز (پ.د.شکر قرەنی عزیز)...
11/05/2026

ئەمڕۆ دوو شەممە رێکەوتی (11/5/2026 ) کاتژمێر (10:30) بەیانی لە ڕاگرایەتی کۆلێژ بە ئامادەبوونی بەڕێز (پ.د.شکر قرەنی عزیز) ڕاگری کۆلێژی ئەندازیاری و بەڕێزان (د. بنیاد معروف خەزنەدار) یاریدەدەری ڕاگر و (پ. د. صلاح الدين ياسين باپیر) سەرۆکی بەشی ئەندازیاری تەلارسازی و (هێرش محمود بابکر) بەرپرسی هۆبەی سەرچاوەمرۆییەکان و کارگێری پێشوازیان کرد لە بەڕێز (م. مصطفى محمد محمد) مامۆستا لە بەشی ئەندازیاری فرۆکەوانی، بەڕێز ڕاگری کۆلێژ نوسراوێکی سوپاس و پێزانینی پێشکەشی ناوبراو کرد لە بەر ڕاپەراندنی ئیش و کارەکانی بە شێوەیەکی رێک و پێک لە کۆلێژەکەمان

ئەمڕۆ یەکشەممە رێکەوتی (10/5/2026) لە ڕاگرایەتی کۆلێژی ئەندازیاری بە ئامادەبوونی بەڕێز (پ.د.شکر قرەنی عزیز) ڕاگری کۆلێژ ...
10/05/2026

ئەمڕۆ یەکشەممە رێکەوتی (10/5/2026) لە ڕاگرایەتی کۆلێژی ئەندازیاری بە ئامادەبوونی بەڕێز (پ.د.شکر قرەنی عزیز) ڕاگری کۆلێژ و بەڕێز (د.بنیاد معروف خەزنەدار) یاریدەدەری ڕاگر و بەڕێزان (م. ی. ئاریان حسین دزەیی) بەڕێوەبەری تەندروستی و سەلامەتی زانکۆ و (هۆگر عمر رجب) بەرپرسی یەکەی تەندروستی و سەلامەتی کۆلێژ و (کاک خسرۆ) بەرپرسی یەکەی خزمەتگوزاری کۆلێژ پێشوازیان کرد لە بەڕێز (مقدم رکن : نزار محمد امین) بەرپرسی تیمی سریەی بەرگری کیمیاوی وەزارەتی پێشمەرگە، لە سەردانێکی مەیدانیدا تاقیگەکانی بەشی ئەندازیاری کیمیا و پیترۆکیمیا و بەشی ئەندازیاری شارستانی و بەشی ئەندازیاری میکانیک و میکاترۆنیکیان بە سەر کردەوە بۆ به دوواداچوونی تەندروستی و سەلامەتی تاقیگەکان و پاراستنی گیانی قوتابیان و مامۆستایانی کۆلێژ، تیمەکە دەستخۆشیان لە راگرایه تی و بەرپرسانی تاقیگەکان و فەرمانبەرانی یەکەی تەندروستی و سەلامەتی و یەکەی خزمەتگوزاری کۆلێژەکەمان کرد لە بەرامبەر رێک و پێکی تاقیگەکان له کۆلێژەکەمان.

ئەمرۆ پێنج شەممە ڕێکەوتی (7/5/2026 ) لە بەشی ئەندازیاری میکانیک و میکاترۆنیک بە ئامادەبوونی بەڕێزان (د.بنیاد معروف خەزنە...
07/05/2026

ئەمرۆ پێنج شەممە ڕێکەوتی (7/5/2026 ) لە بەشی ئەندازیاری میکانیک و میکاترۆنیک بە ئامادەبوونی بەڕێزان (د.بنیاد معروف خەزنەدار) یاریدەدەری ڕاگر و (پ.ی.د.رمضان حسين عولا) سەرۆکی بەشی ئەندازیاری میکانیک و میکاترۆنیک و قوتابیانی بەش نمایشی دیزاین کردن و دروستکردنەوەی پرۆژەی (بێنز پاتێنت مۆتۆڕواگن) کرا کە بەیەکەم ئۆتۆمبێلی مێژوو لە جیهاندا دادەنرێت لە ساڵی 1886ز، وە پرۆژەکە ئەنجامدراوە لە لایەن ئەندازیاران (اسماعیل میکائیل عمر) و (رمضان صالح سعدى) دەرچووانی کۆلێژەکەمان و (احمد بەختیار عبدالرحمن) قوتابی قۆناغی چوارەمی هەمان بەش، وە دانانی پرۆژەکە لە بەشی ئەندازیاری میکانیک و میکاترۆنیک وەکو سیمبوڵیک لە زانستی میکانیک و داهێنان دەمێنێتەوە، وە لایەن خۆشیانەوە بەڕێزان یاریدەدەری ڕاگر و سەرۆکی بەش دەستخۆشیان لە ئەنجامدەرانی ئەو پرۆژەیە کرد و هیوای سەرکەوتنی زیاتریان بۆ خواستن.

سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین سوپاس و پێزانینی ئاڕاستەی لێژنەکانی هەڵسەنگاندنی توێژینەوەی مامۆستایان کرد.رۆژی سێ شەممە رێکەوتی...
06/05/2026

سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین سوپاس و پێزانینی ئاڕاستەی لێژنەکانی هەڵسەنگاندنی توێژینەوەی مامۆستایان کرد.

رۆژی سێ شەممە رێکەوتی ٥ـی ٥ـی ٢٠٢٦ “ پ.د.کامران یونس محمدامین” سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین بە ئامادەبوونی “ پ.د.شریف مولود شریف “ یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا و “ پ.ی.د.ئازاد عزیز” بەڕێوەبەری خوێندنی باڵا و کاروباری زانستی پێشوازی لە ژمارەیەک مامۆستایانی زانکۆ کرد، لە نێوانیاندا (د. محمد إسماعيل عمر ) لە بەشی ئەندازیاری شارستانی و (م.محمد ناصح محمد) لە بەشی ئەندازیاری پرۆگرامسازی و (پ. د. محمد عبدالباقی ابراهیم) لە بەشی ئەندازیاری کارەبای کۆلێژەکەمان، کە لە لێژنەکانی کوالیتی گۆڤارە ناوخۆیی و نێودەوڵتییەکان کار بۆ هەڵسەنگاندنی توێژینەوەی مامۆستایان دەکەن .

جێگای باسە سەرۆکی زانکۆ سوپاس و پێزانین و دەستخۆشی ئاڕاستەکردن لە پای ماندووبوون و هەوڵدانیان بۆ سەرخستنی زانکۆ و خزمەتکردنی توێژەران.

Address

Kurdistan Region, Erbil, Main Rod Of Kirkuk
Irbil

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when College of Engineering Formal Page posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Shortcuts

Share