ده‌بوو 17 شوبات په‌تی سێداره بوایه بۆ هه‌ردوو حه‌زبی ده‌سه‌ڵاتدار ، نه‌ک حکومه‌تی پێنج قۆڵی لێ به‌رهه‌م به‌هاتایه
Qalam√
Contact information, map and directions, contact form, opening hours, services, ratings, photos, videos and announcements from Qalam√, College & University, عين كاوه, Irbil.
ئه‌وانه‌ی په‌یمانی به‌هه‌شتمان له‌م دونیایه پێده‌ده‌ن،ئه‌م دونیایه‌یان
لێكردووین به جه‌هه‌نده‌م..!
(كارل پۆپه‌ر)
27/11/2014
مه‌گه‌ر قه‌راره من چه‌ن جار بژيم كه سه‌رۆك من ده‌نێرێت بۆ جه‌نگ و خۆی نايه‌ت !؟
من مەسئولى وائەناسم
لەدۆڵگیردا ئەڵێى شێرە
لەقسەى زلدا وەزیرە
کەباسى شەڕیش ئەکرئ
دژى دووژمن
وەکو رێوى هەر دۆڵگیرە
من مەسئولى وائەناسم
موچەکەى موچەى وەزیرە
بن دیوار و تەرکەکانشى
موچەى دەیەها فەقیرە
من مەسئولى وائەناسم
لەمەیدانى شەڕدا هەڵدئ
کەباسى ئەمانە ئەکەن دڵم گیرە
بەبئ هیچ پێچ و پەنایەک
پێتان ئەڵێم
پۆستاڵێک لام ئازیزترە
لەبەرئەوەى کە دۆڵگیرە
26/11/2014
چه‌ند وێنه‌یه‌کی قاسمی سولیمانی سکرتێری گشتی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان له کاتی رزگارکردنی سه‌عدیه و جه‌له‌ولا..
گفتوگۆی نێوان هەردوو شاعیر هەژار موکریانی و هێمن
هەژار ئەلێ
بۆ پێشەوە پێشمان کەوە بارزانی
لە کوردستان تۆمان هەبێت بەسمانی
هێمن لە وەلامدا پێێ ئەلێ
لە کوردستان ئەومان هەبوو بەس نەبوو
لە کوردستان کەس وەک ئەو ناکەس نەبوو
خۆم ئاسایی شاعیر بوویت و نەتزانی
رابەر نەبوو رێ ونکەربوو بارزانی
26/11/2014
بیخوینهوه ئه‌م بهرلهمانتاره كورده جی به‌م زنه بهرلهمانتاریی عه‌ره‌ب ووت
ئه‌مرۆ 26/11/2014 له پارله‌مانی عێراق ئێمه وه‌ك لیژنه‌ی نه‌زاهه‌ی پارله‌مانی ، له گه‌ڵ ده‌زگای نه‌زاهه‌ی عێراقی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی هاوبه‌شمان سازدا بۆ زیاتر هه‌ماهه‌نگی نێوانمان و دانانی میكانیزمی هاوبه‌ش و كارا بۆ رووبەروو بوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و گه‌نده‌ڵكاران.
پاش كۆبوونه‌وه‌كه كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی له نێوان هه‌ردوولا گرێدرا و هه‌ردوو سه‌رۆك ووته‌یان هەبوو. پاشان له سه‌ر داوای رۆژنامه‌وانان و میدیاكاران داواكرا به كوردیش لێدوان بدرێت،
به‌رێز سه‌رۆكی لیژنه‌ی نه‌زاهه(گلال زه‌وبه‌عی) منی راسپارد به كوردی ناوه‌رۆكی كۆبوونه‌وه‌كه به كورتی بڵێم،
یه‌كسه‌ر (عالیه نصیف - سه‌ر به ده‌وڵەتی یاسا و دووژمن و نه‌یاری سه‌رسه‌ختی كورد‌و كوردستان) ده‌ستی كرد به بۆڵه بۆڵ و ویستی نه‌هێڵێت به كوردی لێدوان بدرێت
و ووتی: پێویست ناكات و عربی به‌سه‌و كێ تێ ده‌گات یان نا ئه‌وه كێشه‌ی خۆیه‌تی و هه‌ر نهیبریهوهو منیش به‌رامبه‌ر میدیاكان و ده‌یه‌ها كامیرا لێدوانم بوو..
پاش لێدوانه‌كه‌م یه‌كسه‌ر هاتمه خواره‌وه بۆی و زۆر به تووندی سه‌رزه‌نشتم كرد و ده‌نگم به‌رز كرده‌وه به‌سه‌ریدا ووتم:
1- تۆ ده‌ستووری عێراقیت پێشێل كردووه، چوونكه له ده‌ستووردا هه‌ردوو زمانی كوردی و عربی زمانی فه‌رمین له عێراقدا.
2- بێ رێزیت كردووه به‌رامبه‌ر پێكهاته‌یه‌كی گه‌وره‌و سه‌نگین و گرنگی عێراق كه كورده.
3- بێ رێزیت كردووه به‌رامبه‌ر فه‌رمانی سه‌رۆكی لیژنه كه منی راسپاردووه بۆ لێدوانه‌كه !
4- بێ رێزیت كرد به‌رامبه‌ر من وه‌ك ئه‌ندام په‌رله‌مانیكی كورد كه : مافی خۆمه چۆن و به چ زمانێک لێدوان بده‌م.
5- هه‌ر كات كوردێك ده‌ركه‌وت ده‌بێت : تۆ و هاوشێوه‌كانی تۆ له سه‌ر هه‌ردوو قاچتان جووت راوه‌ستن.
6- ئێستا‌و داهاتووش هه‌ر كات من قسه‌م كرد ده‌بێ تۆ زمانت داخه‌یت و ئیزن وه‌ربگریت بۆ قسه‌كردن.
سه‌رۆكی لیژنه‌و ئه‌ندامان هاتنه نێوانمان و مافی به من دا‌و سه‌رزه‌نشتیان كرد‌و پاشان من به فه‌رمی سكاڵام تۆمار كرد كه ده‌بێت به فه‌رمیی داوای لێبووردن له گه‌لی كورد‌و پارله‌مان و منیش وه‌ك ئه‌ندام په‌رله‌مان بكات و به‌ڵێن بدات دووباره‌ی نه‌كاته‌وه.
شایانی باسه چه‌ند كه‌سێ:
له نێو‌و پارله‌ماندا به دووژمنی سه‌رسه‌ختی كورد ده‌ژمێردرێن له وانه:
حه‌نان فه‌تلاوی و عالیه نصیف و كه‌سانێكی تریش به‌ڵام له ماوه‌ی رابووردوودا ده‌رسمان داداوون و ئه‌مانه‌وێت ده‌رسی ئه‌مانیش دا بده‌ین.
به‌ڵین دووباره ده‌كه‌ینه‌وه كه هه‌میشه پێشمه‌رگه‌ی گیان له سه‌رده‌ست بین بۆ پارێزگاری مافه ره‌واكانمان. سه‌رشۆری و مردن بۆ دووژمنانی كوردوو كوردستان.
سه‌ربه‌رزی بۆ كورد‌و كوردستان و نه‌مری بۆ شه‌هیدانی خاك و خه‌ڵكی كوردستان.
دڵسۆزتان عادل نوری ئه‌ندامی پارله‌مانی عێراق
26/11/2014
26/11/2014
(جه‌نڕاڵه بێئهستێرهكان) له‌سه‌روه‌ختی سه‌ركه‌وتندا ده‌بنه پاڵه‌وانی سه‌ر شاشه!
ڕه‌نجده‌ر شێخ خالید هه‌ڵه‌بجه‌یی
چه‌نده به ئازاره كه پاش ماندووبوون و شه‌ونخوونییه‌كی زۆر ، بابایه‌كی جل ئوتووكراوی سمێڵ بۆیاخ بێته سه‌ر خه‌ته‌وه و خۆیمان لێ بكات به كاپتنی پاڵه‌وانه‌كان و مه‌دالیای به‌شداریكردن و پسوڵه‌ی قاره‌مانێتیی ببه‌خشێته‌وه ، له‌وه به‌ئازارتر ئه‌وه‌یه كه كه‌سێك خه‌ونی گۆڕانكاریی و به‌دامه‌زراوه‌ییكردنی هێزیی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و دوورخستنه‌وه‌ی ئه‌و سێكته‌ره گرنگه‌ی له هه‌ژموونی حیزبی هه‌بێت و كه‌چی ناچار بكرێت وه‌ك ئه‌وان په‌لكێشی ناو گفتوگۆیه‌كی نالۆژیكی بكرێت و به‌زمانی حیزب قسه بكات!!
چه‌ند مانگێكه خه‌ڵكی كوردستان چاویان بڕیوه‌ته جه‌له‌ولا و خوازیارن هه‌رچی زووتره ئه‌و دومهڵهی سه‌ر جه‌سته‌ی كوردستان و هێزی تاریكایی (داعش) ڕیشه‌كێش بكه‌ن ، له‌و پێناوه‌شدا ئه‌وه‌ی نه‌كرده‌نی بێت و لای هه‌ندێك ئاسته‌م بێت كرا ، هه‌مووان ناكۆكی و جیاوازییه‌كانمان وه‌لانا و خۆبه‌خشانه خه‌باتمان كرد ، دواجار جه‌له‌ولا به‌خوێنی كۆمه‌ڵێك شه‌هیدی دڵسۆز و خۆنه‌ویست ئازادكرا ، و ئه‌وه‌ی تووشی شۆكی كردین ، خوتبه و وتاره حیزبییهكانی (جه‌نڕاڵه بێئه‌ستێره)كان بوو ، كه قۆرخی سه‌ركه‌وتن و ده‌سكه‌وته‌كانیان (حصریاً) بۆ حیزبه‌كه‌یان كرد؟!! له‌بری ئه‌وه‌ی كه هاتبان به‌لاغێكی سه‌ربازیی ڕێكخراویان بڵاوبكردایه‌ته‌وه و تیایدا پیرۆزباییان له‌خه‌ڵكی كوردستان بكردایه و ده‌ستخۆشیشیان له (پێشمه‌رگه و گه‌ریلا و شه‌ڕوان و خه‌ڵكی خۆبه‌خش و پشتیوان) وه‌ك ڕه‌گه‌زیی سه‌ركه‌وتن بكردایه و ناوی هیچ حیزبێكی سیاسی‌یان نه‌بردایه!!
ئێمه نایه‌ین باسی شكستی به‌ده‌سته‌وه‌دانی جه‌له‌ولا بكه‌ین (كه‌له‌و ساته‌دا هه‌مووان خه‌ریكی خۆ وون كردن بوون له‌چاوی میدیاكان!!) ، خۆ باسی پاره‌ی بانكه‌كه‌ش ناكه‌ین!! نانا باسی چاوشاركێی بازرگانی نه‌وتی نێوان به‌رپرس و داعش‌یش ناكه‌ین!!! ئینجا باسی ڕاوی ئێوارانی گه‌رمه‌سێر و قڕكردنی پۆڕ و سوێسكه و ئاسكی ناوچه‌كه‌ش له‌ژێر ناوی خه‌باتی دژی تیرۆردا ناكه‌ین!!!
پاشان باسی ڕۆڵی ئێران و ئاغایانیش ناكه‌ین له هاوكێشه‌كه‌دا!! هێزی به‌در و هادی عامریش هیچ!!
به‌ڵام خێره ئه‌م براده‌رانه شه‌هیدی یه‌ك به‌یه‌ك له لایه‌نه سیاسییه‌كان ڕه‌وانه‌ی ماڵه‌وه ده‌كه‌نه‌وه و كه‌چی ڕێگا به‌خۆیان ئه‌ده‌ن كه بڵێن ته‌نیا و ته‌نیا حیزبه‌كه‌ی ئێمه بوو شه‌ره‌فی ئازادكردنی جهلهولامان پێ‌بڕا؟!!
تكایه دیكۆر و بۆدیتان دوورخه‌نه‌وه و سه‌ر شاشه و میدیاكان به‌رده‌ن ، به‌م كهتافیانهتانهوه عه‌یبه‌ن بۆ حكومه‌ت و فه‌رمانڕه‌وایی له‌كوردستاندا ، خۆ وڵات وه‌زاره‌ت و ده‌زگای فه‌رمی سه‌ربازیی هه‌یه ، به‌ناخێری گیانتان ئه‌زانن كه سه‌رده‌م سه‌رده‌می ئه‌كادیمیای سه‌ربازیی و فڕۆفیشناڵیهته!
26/11/2014
Qalam√
بۆههمووئهووڵاتانهی لاف وگه‌زافی دیموكراسی لێده‌ده‌ن تكایهوهرنهههرێمی كوردستان باخولێكی حزبی تان پئ بكرێتهوهبۆئهوهی فێری په‌یڕه‌وكردنی دیموكراسی ببن دیمكراسی عه‌یاره24وه‌ك ئه‌م نمونه‌یه‌ی خواره‌وه
................................................
لة سايةى حيزب و حوكمةتى كوردى
نيوى كورد شةهيد نيوةيشى برسى
بةند بيشينان دورة لة راستى
كوا دةستى ماندوو لةسةر سكى تير
كاسةى بر لةخوين كوا ئاشتى مالة
هةر سوار مان ئةگليو بى سوار ماينةوة
ئةوةى كةتيرةو جى گةرموو گورة
لةسة حسابى ئم ميلةتةية بوة بة كورة
هة تا بة م جةشنة بةم شيوة بزين
ئةو حالى زؤر باش حال ئيمة شرة
Click here to claim your Sponsored Listing.
Location
Category
Website
Address
عين كاوه
Irbil