24/09/2025
"ئۆفەری ماوە"
داشکانێکی ناوازە لە پەیمانگەی پێشەنگی ناحکومی بە ڕێژەی %10 لە سەرجەم بەشەکانی.
ئەم داشکانە کاتییە و بۆ ماوەیەکی دیاریکراوە!
دوای داشکاندن خوێندن لە بەشەکانمان بەم شێوەیەیە؛
نەوت و گاز ـــــــ تەنها 1.080.000
کۆمپیوتەر ــــــــ تەنها 900.000
ژمێریاری ـــــــــ تەنها 900.000
کارگێڕی ـــــــــــ تەنها 900.000
چاوەڕێی چیت؟
پەیوەندی بکە و سودمەندبە لەم ئۆفەرە
07509684545
07729684545
13/09/2025
لە پۆلی 12 دەرنەچووی؟
خەم مەخۆ...!
پەیمانگەی پێشەنگ ئۆفەری ماوە بۆ قوتابییانی ئازیز ڕادەگەیێنێت؛ ئەم داشکاندنە بۆماوەی 10 ڕۆژە و ئەو قوتابییانەی لەماوەی 10 ڕۆژی داهاتوو ناویان تۆماردەکەن، دەبنە خاوەنی داشکانی تایبەتی پەیمانگەکەمان.
بۆ زانیاری زیاتر پەیوەندی بکەن:
07509684545
07509784545
11/09/2025
سیمینارێکی تری ڕاهێنانی مامۆستایان بۆ ساڵی نوێی خوێندن بەڕێوەچوو
لە ڕۆژی سێشەممە، ٩ی ئەیلوولی ٢٠٢٥، خولی ڕاهێنانی مامۆستایانی پەیمانگەی پێشەنگ بە بەشدارییەکی چالاکانەی مامۆستایان بەردەوام بوو.
لە ڕۆژێکی تری خولەکەدا، سیمینارێک بە ناونیشانی (هونەری مامەڵەکردن لە پەیمانگە) بە بەشداری بەڕێز "م. جێگر مەعروف" یاریدەدەری بەڕێوەبەری پەیمانگە، بەڕێوەچوو.
لەم سیمینارەدا، بەڕێزیان بە شێوازێکی شارەزایانە باسی گرنگی هونەری مامەڵەکردن و پێداویستییەکانی بوون بە مامۆستایەکی لێهاتوو و خاوەن هونەری لە ناو پەیمانگە کرد. ئامانجی سەرەکی ئەم خولە ڕاهێنان و درووستکردنی گۆڕانکارییەکی ئەرێنی و بەرزکردنەوەی ئاستی شارەزایی و هزری مامۆستایانە لە بواری مامەڵەکردن و پەروەردەدا، تا بەمشێوەیە ساڵی خوێندنی نوێ بە باشترین شێواز دەستپێبکات.
03/09/2025
پانێڵی "هەڵبژاردنی پسپۆڕییەکانی بەشی کۆمپیوتەر" بەسەرکەوتوویی ئەنجامدرا
ئەمڕۆ چوارشەممە ڕێکەوتی 3/9/2025، پەیمانگەی پێشەنگی ناحکومی بە هاوبەشی لەگەڵ پەیمانگەی کۆمپیوتەری هەولێر، پانێڵێکی بۆ قوتابییانی قۆناغی چوارەمی بەشی کۆمپیوتەر، بەڕێوەبرد.
مەبەست لەم پانێڵە، بەرچاوڕوونی قوتابییان بوو لەلایەن سێ کەسایەتی شارەزا و پسپۆڕ لەوانە:
"د.سفین حسن" کە لە داهاتووی پسپۆڕی نێتوۆڕک لە بازاڕی کار، دوا.
"م.هێرش حمد" کە لەبارەی داهاتووی پسپۆڕی وێب دیزاین لە بازاڕی کار، دوا.
"م.شماڵ صباح"، کە تیشکی خستەسەر داهاتووی پسپۆڕی پڕۆگرام لە بازاڕی کار.
ئەم پانێڵە نەخشە ڕێگایەک بوو بۆ داهاتووی قوتابییان، بۆ ناسینەوەی هەموو ئەو ڕێڕەوانەی، کە لە بوارە جیاوازەکانی کۆمپیوتەردا دەتوانن کاریان تێدا بکەن.
02/09/2025
ڕاکێشانی تیروپشکی کورسی خۆڕایی
لە پێشەنگ، هەمیشە گوفتار و کردارەکانمان هاوئاواز و هاوەنگ پێکەوە هەنگاو دەنێن. بەهەمان شێوەی ساڵی ڕابردوو، کە بەڵێنی ژمارەیەک کورسی خۆڕاییمان بە قوتابییانی ئازیزی قۆناغی یەکەم دابوو، ئەمجارەش لە ڕێگای تیروپشکێکەوە ناوی ئەو قوتابییانە بۆ بەدەستهێنانی کورسییە خۆڕاییەکان ڕادەکێشین.
ڕۆژی چوارشەممە، لە مەراسیمێکی شایەستەدا، لە ڕێگای تیروپشکەوە ژمارەیەک کورسی خۆڕایی بۆ ساڵی خوێندن ڕادەکێشرێن.
ڕێکەوت: چوارشەممە، ٣ی ئەیلوولی ٢٠٢٥ (٣/٩/٢٠٢٥)
شوێن: هۆڵی نەورۆز، نزیک نەخۆشخانەی سەردەم
29/08/2025
مەراسیمی پێدانەوەی بڕوانامەی بەشداری کردن لەکۆرسەکانی زمان لەپەیمانگەی پێشەنگی ناحکومی،هیوای سەرکەوتن بۆ گشت فێرخوازەکانمان دەخوازین..
29/08/2025
کات کەم ماوە بۆ ناوتۆمارکردن!
گەر تاکو ئێستا دوودڵیت لە هەڵبژاردنی پەیمانگەیەکی باش بۆ ئەوەی پسپۆڕی و داهاتووی خۆتی لێ بدۆزیتەوە، ئەوا گومانت نەبێت پەیمانگەی پێشەنگی ناحکومی تاکە بژاردەیە بۆ ئامانجەکانت.
ڕابردوومان شاهێدی ئەوە دەدەن و سوپاس بۆ ئەو خانەوادانەی کە متمانەیان بە ئێمه کردووە. ئێمەش بەو پەڕی دڵسۆزی و خەمخۆرییەوە ئەو ئەرکە لە ئەستۆ دەگرین.
ئێستا دەتوانن لەگەڵ ئێمە درێژە بەخوێندن بدەن لە هەریەک لەبەشەکانی:
نەوت و گاز
کۆمپیوتەر
ژمێریاری
کارگێڕی
بۆ زانیاری زیاتر پەیوەندیمان پێوە بکەن یاخود سەردانی پەیمانگەی پێشەنگ بکەن لە ڕۆژانی شەمە تاکو پێنج شەمە لە کاتژمێر 9ی بەیانی تاکو 8ی ئێوارە.
ناونیشان/ هەولێر - شەقامی کۆیە - گرووپی ئەندازیاران - پشت شوقەکانی پڵەس لایف
07509684545
07729684545
27/08/2025
بەڕێوەچوونی تاقیکردنەوەکانی کۆرسی زمانەکان لەپەیمانگەی پێشەنگ...
07/08/2025
بەسەرکردنەوەی کۆڕسی زمانەکان
دوێنی چوارشەمە 6/8/2025، بەڕێز "د.حسێن رشید" بەڕێوەبەری پەیمانگەی پێشەنگ، سەردانی پۆلەکانی کۆرسی زمانی کرد.
لە وتەکانی بۆ قوتابییانی خولەکە، جەختی کردەوە کە کۆرسەکان بە گرینگییەوە وەربگرن.
دواتر مژدەی بەردەوامی بۆ ساڵەکانی تر، دا بە فێرخوازان، کە هەر بەردەوام دەبن لەسەر کردنەوەی کۆرس و داشکانی تایبەتیان بۆ دەکرێت ئەگەر بەشدار ببنەوە.
26/07/2025
"بۆچی بەشی کارگێڕی لە پەیمانگەی پێشەنگ؟"
بۆ بوون بە کەسێکی لێهاتوو لە بەڕێوەبردنی کارەکانت، پێویستە لەپێشدا ئەزموون و لێهاتووییەکی تەواوت هەبێت.
بۆچی..!
لەبەرئەوەی ئەگەر ئامانجت هەر کارێکی سەربەخۆبێت، ئەوا پێویستە تۆ زانیاری و تەکنیکی نوێ و سەردەمیانەت هەبێت بۆ بەڕێوەبردنی ئەو کارەی کە ئامانجتە.
هەموو ئەمانە لە بەشی کارگێڕی پەیمانگەی پێشەنگ گرینگییەکی تەواویان پێدراوە.
قوتابی لەبەشی کارگێڕی پەیمانگەی پێشەنگ، فێری ئەمانەی خوارەوە دەبێت:
1.ئەنجامدانی کاری کارگێڕی و بەڕێوەبردن بە شێوەی پڕاکتیکی لە دامـەزراوەکـانــدا.
2.شـارەزابوون لە بوارە یـاسایی و كارگێرییه جۆراوجۆرهكان.
3.شارەزابوون لە سیستەمەکانی بەڕێوەبردن لە دامەزراوەکاندا.
4.ئـاشنـابوون بە بنەماکانی ئـامارو لێکدانەوەی زانستیـانە.
5.فێربوونی بەجێگەیــاندنی كاروبارى کارگێڕی له كهرتی حـكـومی و كهرتی تـایبـهت.
6.شارەزابوون لە دۆزینەوەی چارەسەری کێشە کـارگێڕییەکان.
هەروەها ئەو هەلی کارانەی بۆ دەرچووانی بەشی کارگێڕی بەردەستن، بریتیین لەمانە:
-بەڕێوەبەری سەرچاوە مرۆییەکان.
-ڕاوێـژکاری بـزنس.
-شیـکـەرەوەی دارایـی.
-بـەڕێـوەبـەری فـرۆشـەکان(Marketing).
-بازاڕگـەر / کارمـەندی فرۆش.
-بـەڕێوەبەری بەرهەمهێنـان
تۆش ئێستا دەتوانیت ناوت لە بەشی کارگێڕی پەیمانگەی پێشەنگ تۆماربکەیت.
بۆ زانیاری زیاتر دەتوانن پەیوەندیمان پێوەبکەن.
07509684545
07729684545
ناونیشان/ هەولێر - شەقامی کۆیە - گرووپی ئەندازیاران - پشت شوقەکانی پڵەس لایف