19/08/2023
Frmeskakaniy zhiyan
frmeskakaniy zhiyan
19/08/2023
🌼🌼🌼🌼🌼
20/05/2022
ئینسانی عاقڵ هەر ئەوەنیە قسەی جوان بکات ،!
بەڵکو بەوەیە کرداری جوانی هەبێت و
بزانێت چۆن دەژی و چۆن رهفتار دهكات لهگهڵ دهوروبهر..
ئهگهر ههر جوان قسه كردن سهنگینی مرۆڤ دهربخات
ئهوا قوماربازە فێڵبازەکان لەهەموومان جوانتر قسەدەکەن.. !
08/03/2022
دەڵێن .....
دەڵێن بۆ ئەوەی ئاسودە بژی ، فێربە زۆر شت لە ژیانت کەم کەیتەوە .. هەست .. خەڵک .. قسە .. دەڵێن بۆ ئەوەی بتوانی بە ئاسودەیی بژی ، ئەبێ هونەری گوێ پێ نەدان بزانی ، ووتراوە :
قەت کلیلی ئاسودەییت مەخەرە گیرفانی کەسێکی ترەوە...
دەڵێن هاوڕێکانت وەک ئەو کتێبانەی کە دەیان خوێنیتەوە ، با کەم بن و بژاردە بن .. دەڵێن تا ئێستا سەیری پێڵاوەکانت کردووە ..
دوو هاوڕێن .. دوو عاشقن .. بە بێ یەک ئەمرن .. لە گەڵ یەک لە ناو دەچن .. بە بێ یەک بۆ هیچ شوێنێک ناچن .. هەمیشە پشت و پەناو هاوڕێ ی یەکن ، دەڵێن هاوڕێ ی ساختە وەک پارەی ساختە وایە ، ئاشکرا نابێ، لەکاتی مامەڵە کردندا نەبێ ...
دەڵێن ڕۆیشتنی هەموو شتێک گەڕانەوەی هەیە ، بەڵام ڕۆیشتنی متمانە ، گەڕانەوەی نی یە ، چونکە ڕۆیشتنی متمانە سەختترە ، لە ڕۆیشتنی مرۆڤەکان ، ووتراوە : متمانە بوون بە یەکتری وەک ئاو وایە ، بۆ گەشە کردنی داری بەردەوام بوون ، کە متمانە شکا، پاییزی خەزان گەڵای دارەکە دەوەرێنێ ، بەهەموو تەمەن قوربانی بۆ بدەی ، تازە ئەو دارە سەوز نابێتەوە....
دەڵێن بیر لە ژیان بکەوە ، بەڵام خەم بۆ ژیان مەخۆ ، دەڵێن بینین ڕاستیە ، بەڵام جوان بینین ، باشترینە ، دەڵێن ئەدەب تێچووی کەمە ، بەڵام هەموو شتێک دەکڕێت ، لەکۆتادا :
ووتراوە لۆمەی پشت شکان مەکە ، کە خۆت پشتت کرد بە پایە....
Click here to claim your Sponsored Listing.
Location
Category
Telephone
Website
Address
Irbil
BIRTAKAM