24/07/2016
What Would Happen If Humans Disappeared?
به‌ڤیدیۆ...چی روو ده‌دات ئه‌گه‌ر مرۆڤ له‌سه‌ر زه‌وی نه‌مێنێت؟
وێستگه نیوزـ
وا دابنێ كه‌س له‌سه‌ر ئه‌م زه‌وییه نامێنێت، ده‌بێت ئه‌وكاته چی روو بدات، وه‌ڵامه‌كه به‌پێی ئه‌و گرته ڤیدیۆییه‌ی كه له پێگه‌ی یوتیوب بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئه‌وه‌یه كه زه‌وی ئه‌وه‌نده به‌رگه‌ی خۆرێكخستنه‌وه ناگرێت، چونكه رووداوی زۆر تۆقێنه‌ر روو ده‌ده‌ن.
به‌پێی گریمانه‌كانی ناو گرته ڤیدیۆییه‌كه، داوی چه‌ند كاتژمێرێكی كه‌م، هه‌رچی رووناكی هه‌یه له‌سه‌ر زه‌وی ده‌كوژێته‌وه، چونكه وێستگه‌كانی كاره‌با له‌كار ده‌وه‌ستن، ئه‌وه‌ش به‌هۆی نه‌مانی سووته‌مه‌نی تیایاندا، ته‌پوتۆز ئه‌و له‌وحانه داده‌پۆشن كه به تیشكی خۆر كاره‌با به‌رهه‌م ده‌هێنن، بۆیه تاكه سه‌رچاوه بۆ كاره‌با، ئه‌و وێستگانه ده‌بێت كه به ئاو كار ده‌كه‌ن.
دوای 10 رۆژ له دیارنه‌مانی مرۆڤ له‌سه‌ر زه‌وی، هه‌رچی ئاژه‌ڵی ماڵی و كێڵگه‌كانه مردار ده‌بنه‌وه، ئه‌مه جگه‌له مرداردبوونه‌وه‌ی ملیاره‌ها په‌له‌وه‌ری وه‌ك مریشك و ملیۆنه‌ها مانگا له برسا، پاشان سه‌گه‌كان گروپی گه‌وره دروست ده‌كه‌ن بۆ راوكردنی ئاژه‌ڵه‌كانی دیكه.
دوای مانگێكیش له دیارنه‌مانی مرۆڤ له‌سه‌ر زه‌وی، كاره‌ساتی ئه‌تۆمی له‌سه‌رتاپای گۆی زه‌وی رووده‌دات، چونكه ئاوی ساردكه‌ره‌وه له كوره ئه‌تۆمییه‌كاندا ده‌بن به هه‌ڵم و به‌وهۆیه‌شه‌وه ته‌قینه‌وه‌ی ئه‌تۆمیی زه‌به‌لاحی ئه‌وتۆ رووده‌دات كه هێزه‌كه‌ی له‌وه‌ی هیرۆشیما و چیرنۆبڵ زۆر به‌هێز تر ده‌بێت
و له‌ماوه‌ی هه‌زاران ساڵیش‌دا تاكه رێبه‌ر بۆ ئه‌وه‌ی پیشانی بدات مرۆڤ له‌سه‌ر زه‌وی ژیاوه په‌یكه‌ره به‌ردینه‌كانی وه‌ك شورای چینی مه‌زن یان چیای راشمور یان هه‌ره‌مه‌كانه.
دوای ساڵێك له دیارنه‌مانی مرۆڤ، مانگه ده‌ستكرده‌كانی ده‌وری گۆی زه‌وی له خولگه‌كانی خۆیانه‌وه به‌سه‌ر زه‌ویدا ده‌كه‌ونه خواره‌وه، دوای 25 ساڵیش گژوگیا و رووه‌ك و سه‌وزایی، سێ له‌سه‌ر چواری شاره‌كانی جیهان داده‌پۆشێت و هه‌ندێك شاری وه‌ك دوبه‌ی و لاس فیگاسیش له خۆڵدا دیارنامێنن، ئاستی بینین له شاره‌كان باشتر ده‌بێت و هه‌وای ناوشاره‌كانیش پاكتر ده‌بنه‌وه.
هه‌ر به‌هۆی دیارنه‌مانی مرۆڤه‌وه ژماره‌ی نه‌هه‌نگ زیاد ده‌كات و ئۆقیانووسه‌كان چه‌ند بواری تێدا بێت ئه‌وه‌نده زۆر ده‌بن كه چاوه‌ڕوان ناكرێت.
دوای 300 ساڵ هه‌رچی ته‌لار تاوه‌ر و بینا و باڵه‌خانه و پردی له ئاسن و كانزا دروستكراو هه‌ن به‌هۆی داخورانه‌وه له‌به‌ریه‌ك هه‌ڵدوه‌شێن و داده‌ڕمێن.
دوای تێپه‌ڕبوونی 10 هه‌زار ساڵیش تاكه به‌ڵگه كه پیشانی بدات رۆژێك له رۆژان مرۆڤ له‌سه‌ر زه‌وی ژیاوه، ئه‌و شتانه‌ن كه له‌به‌رد دروستكراون وه‌ك شورای چین و هه‌ره‌مه‌كان و شاخی راشمور.
پێشتر دوو پسپۆڕٍی زانستی فیزیای گه‌ردوونی له زانكۆی كۆڵۆمبیا به ناوه‌كانی مایكڵ هان و دانیاڵ وۆڵف روونیان كردبووه‌وه چۆن ژیان به‌ره‌و دواوه پاشه‌كشه ده‌كات، به‌وته‌ی ئه‌وان ئه‌گه‌ر كاره‌ساتی ئه‌تۆمیی خۆكرد روو نه‌دات یان هه‌ساره‌یه‌كی دیكه خۆی به زه‌ویدا نه‌كێشێت، ئه‌وا تا 500 ملیۆن ساڵی دیكه مرۆڤ له‌سه‌ر زه‌وی ده‌ژی.
زاناكان سه‌باره‌ت به نه‌مان و له‌ناوچوونی گۆی زه‌وی ده‌ڵێن پێشبینی ده‌كرێت دوای شه‌ش ملیار ساڵی دیكه ئه‌و كاره رووبدات، ئه‌وه‌ش كاتێك كاتێك هه‌ساره‌ی خۆر له قه‌باره‌ی ئێستای گه‌وره‌تر ده‌بێت و ده‌بێته هه‌ساره‌یه‌كی سووری زه‌به‌لاح.
https://www.youtube.com/watch?v=WxGxYzLba_A
What Would Happen If Humans Disappeared? If we suddenly disappeared, what would happen to our planet? Facebook: https://www.facebook.com/National-Geographic-Documentary-1798433793718320/timeline Ple...
28/06/2016
28/06/2016
28/06/2016
28/06/2016
28/06/2016
28/06/2016
28/06/2016
28/06/2016
28/06/2016
28/06/2016
24/06/2016