Koshish School

Koshish School

Share

Contact information, map and directions, contact form, opening hours, services, ratings, photos, videos and announcements from Koshish School, Private School, Erbil_120m street/safin nighborhood, Irbil.

Koshish School and Kindergarten
قـوتابخانە و بـــاخچەی منداڵانی
[ کـۆشش ]ی ئینگلیزی نـاحکومی

0750 588 1000
0750 588 3000

ناونیشان: هەولێر، شەقامی 120م، گەڕەکی سەفین

Photos from Koshish School's post 20/05/2026

پێنجەمین ئاهەنگی دەرچوونی منداڵانی (کۆشش)ی ئینگلیزی ناحکومی.

بە ئامادەبوونی ئەندامانی ئەنجوومەنی قوتابخانە و باخچەی منداڵانی (کۆشش)ی ئینگلیزی ناحکومی و دایک باوکە بەڕێزەکان و منداڵە چاوگەشەکان ئەمڕۆ چوار شەممە پێنجەمین ئاهەنگی دەرچوونی منداڵانی باخچە سازکرا.
لە ئاهەنگەکە چەندین چالاکی جۆراوجۆر کەوا منداڵە چاوگەشەکان ئامادەیان کردبوو ئەنجامدرا و چەندەها چالاکی باخچە پەخشکرا.

پیرۆزبایی لە تەواوی منداڵە چاوگەشەکان و دایک و باوکە بەڕێزەکان دەکەین، جێگای شانازیە کەوا پۆڵێکی تر لە منداڵە چاوگەشەکان لە باخچەی کۆشش توانیان بەسەرکەوتوی پڕۆسەکەیان تەواو بکەن.

Photos from Koshish School's post 19/05/2026

دابەشکردنی خەڵات بەسەر قوتابیانی براوەی هەردوو خولی تێنس و خولی شترەنج کە لە ماوەی ڕابردوو لە قوتانخانەکەمان ئەنجامدرا

Photos from Koshish School's post 18/05/2026

ئەمڕۆ دوا ڕۆژی ساڵی خوێندنی منداڵە خۆشەویستەکانمان بوو لە باخچەی منداڵانی (کۆشش).
ڕۆژێک کە تێیدا پڕبووین لە هەستە جیاوازەکان؛ شادی بە سەرکەوتنەکانیان و دڵتەنگی بۆ دواساتەکانی پێکەوەبوونمان.

لە ماوەی ئەم ساڵەدا، منداڵەکانمان زۆر شت فێربوون، گەشەیان کرد و بیرەوەرییەکی جوانیان دروست کرد. ئێمە شانازی بە هەر هەنگاوێکیان دەکەین و دڵنیاین داهاتوویەکی درەوشاوەیان هەیە.
سوپاسی دایك و باوکە بەڕێزەکان دەکەین بۆ هاوکاری و متمانەیان.
هیوادارین هەمیشە شادی و سەرکەوتن هاوڕێی منداڵەکانمان بێت.

17/05/2026

ژینگەی کۆشش گونجاوترین ژینگەی پەروەردە و فێرکردنە

تاقیکردنەوەکان بەردەوامن هیوای سەرکەوتن بۆ هەموو لایەک دەخوازین

16/05/2026

📢 ئاگاداری «کۆشش» چەندین هەلی کار دەڕەخسێنێت !!

‎✨ببە بەشێک لە خێزانی کۆشش✨
قوتابخانە و باخچەی منداڵانی «کۆشش»ی ئینگلیزی ناحکومی، بۆ ساڵی نوێی خوێندنی (٢٠٢٦-٢٠٢٧)، پێوویستی بە بەشێک لە مامۆستایان هەیە لە گشت پسپۆڕییەکاندا.

پسپۆڕیەکانی:
پەروەردەی ئاین
زمانی کوردی
زمانی ئینگلیزی
زمانی عەرەبی
بیرکاری
زانست
هونەر
موزیک
وەرزش

🌟 شوێنی تۆ لای ئێمەیە! ئەگەر پەروەردەکردن بە لای تۆوە تەنها پیشە نییە بەڵکو خولیایە و دەتەوێت لە ژینگەیەکی پێشەنگدا کار بکەیت، ئەوە ئێمە چاوەڕێی تۆین!

📋 پێوەرەکانی وەرگرتن:
* 🎓 بڕوانامە: لانی کەم بڕوانامەی بەکالۆریۆس لەم پسپۆڕیی هەیەتی.
* ⏳ پاشخانی کار: ئەزموونی لە بواری مامۆستایەتیدا کەمتر نەبێت لە ٢ ساڵ.
* 🗣️ زمانی ئینگلیزی: پێویستە ئاستی زمانی لە Level 3 بەرەو سەرەوە بێت.
* 💡 کارامەیی: شارەزایی لە بەکارهێنانی کۆمپیوتەر و سماڕت بۆرد و ئامێرە ئەلیکترۆنیەکان باشبێت.

💰 مووچە و شایستەی دارایی (لەکاتی چاوپێکەوتن و لەسەر بنەمای لێهاتوویی دیاری دەکرێت).

📬 سیڤیەکەت بنێرە:
تکایە ئەگەر مەرجەکانی سەرەوەت تێدایە، سیڤی (CV) خۆت بنێرە
بۆ ئەم ژمارە مۆبایلە: 07505881000
یاخود ئەم ئیمێلە:

https://koshish.edu.krd/human-resource/ApplyCv

14/05/2026

پەپوولەکانی باخچە بەردەوامن لە فێربوون و فێرکردن

13/05/2026

گەشت و سەردانی منداڵە چاو گەشەکانی کۆشش بۆ پاڕکی سامی عبدالرحمان

Photos from Koshish School's post 12/05/2026

سەردانی سەرپەرشتیاری پەروەردەی قوتابخانە و باخچەی منداڵانی «کۆشش»ی ئینگلیزی ناحکومی.

ئەمڕۆ دوو شەممە لە بەرواری ١٢/٥/٢٠٢٦ مامۆستا گەڵاوێژ نجم الدین سەردانی قوتابخانەکەمانی کرد، لە سەردانەکەی لەگەڵ بەرێوەبەری قوتابخانە مامۆستا کەنار هۆڵەکانی تاقیکردنەوەیان بەسەرکردەوە. دواتر مامۆستا گەڵاوێژ سەردانی باخچەی کرد لەگەڵ بەرێوەبەری باخچە مامۆستا سوزان گفتوگۆیان کرد سەبارەت بە پڕۆسەی خوێندن لە باخچەکەمان.

Photos from Koshish School's post 10/05/2026

تاقیکردنەوەی قوتابیانی پۆلی 4تاکو8 .

ئەمڕۆ یەک شەممە لە بەرواری 10/5/2026 تاقیکردنەوەی قوتابیانی پۆلی 4تاکو پۆلی8 لە کەشێکی ئارام و ژینگەیەکی تەندرووستی پەروەردەیی ئەنجامدران.

09/05/2026

پڕۆگرامی پەروەردەیی iLead ، یاریکردن بە کۆمەڵ:
ئێمە بەیەکەوە بەهێزتر و چالاکترین هەموومان بەیەکەوە جوانین بەیەکەوە یاری دەکەین بەیەکەوە دڵخۆش و براوەدەبین

07/05/2026

پەلە بکە و سەردانمان بکە ❗️

ناو تۆمارکردن بۆ ساڵی نوێی خوێندن لە قوتابخانەکمان دەستی پێکردوە ✨

----------------------------
🏫: قوتابخانە و باخچەی منداڵانی (کۆشش)ی ئینگلیزی ناحکومی
🌎: شەقامی ١٢٠م - گەڕەکی سەفین - بەرامبەر هەولێری نوێ
📱: ژمارە مۆبایل - 07505881000

🏫: Koshish English Private School and Kindergarten
🌎: 120m st, -safeen- Opposite of Hawlery nwe
📱: phone number - 0750 588 1000

Want your school to be the top-listed School/college in Irbil?

Click here to claim your Sponsored Listing.

Location

Category

Telephone

Address


Erbil_120m Street/safin Nighborhood
Irbil

Opening Hours

Monday 08:00 - 15:00
Tuesday 08:00 - 15:00
Wednesday 08:00 - 15:00
Thursday 08:00 - 15:00
Sunday 08:00 - 15:00