29/12/2023
A chemistry fact explanation
تێکەڵکردنی شیر و کۆکا کۆلا🥛🥃
یەکێک لە پێکھاتەکانی کۆکا کۆلا (خواردنەوەی گازی) بریتیە لە فۆسفۆریک ئەسید. H₃PO₄ ، ئەوەش pH ی خواردنەوەکە کەم دەکاتەوە لە نێوان 2.3 بۆ 2.8 ...
یەکێک لە پێکھاتە سەرەکیەکانی ناو شیر، پڕۆتینی کێیسینە (Casein Protein) ، کاتێک کۆکا کۆلا دەکرێتە ناو بڕێک شیر(یان بە پێچەوانە) ، ئەوا بەھۆی دابەزینی pH ـەوە سترێسێک دروست دەبێت، زۆرێک ئەو لینک و بۆندانەی (وەک ھایدرۆجین بۆند) کە لە نێوان مۆلیکوڵەکان (ئەمینۆ ئەسیدەکان)ی پڕۆتین دا ھەن، تێک دەشکێن و پڕۆتینەکە شێوەی سروشتی خۆی لەدەست دەدات. بەو شێوەیە دوای تێکچونی شێوەیان لە 3D ، مۆلێکوڵەکان بەیەکەوە دەلکێن و چڕیان بەرزدەبێتەوە، بەو شێوەیە لە ئاودا ناتوێنەوە و نقومی ژێرەوەی بتڵەکە دەبن و دەنیشن، بەڵام بەشە ماوەکانی تری شیر و کۆکایەکە چڕیان نزمترە و لەسەرەوە دەمێننەوە.
وە ئایۆنی کالیسیۆمی تواوەی ناو شیر و ئایۆنی فۆسفێیت، بەشدارن لە دروستکردنی خوێی لەئاودا کەم تواوەی فۆسفاتی کالسیۆم Ca₃(PO₄)₂ ، ئەوەش بەشدارە لە بەشێکی نیشتنەکە
✅ئەو کردەیەی کە شێوەی سروشتی پڕۆتین تێک دەدات پێی دەڵێن (Denaturation of Protein) .
✅ھەبوونی فۆسفۆریک ئەسید لە خواردنەوەی گازی، یەکێکە لەو ھۆکارانەی تا ئەو پڕۆسەیە ڕوبدات.
✅ گۆڕانی پلەی گەرمی، گۆڕانی زۆری pH لە ناوەندی ترش یان تفت ، ھۆکارن بۆ پڕۆسەی (Denaturation).
✅کاتێک تێکچوونی شێوەی سروشتی پڕۆتین لە خانەکانی جەستە ڕودەدات، ئەوا دەبێتە ھۆی تێکچوونی چالاکیی خانەکە.
✅بەھای pH ی شیر نزیکەی 6.7 ـە.
✸Ⅰ✴️Ⅰ✸Ⅰ✳️Ⅰ✸Ⅰ✴️Ⅰ✸Ⅰ❇️Ⅰ✸
Written by: Hiwa Chemistry