کهمێک ههنگوین لهسهر زهوی کهوتبو ، مێرولهیهک بهلایدا تێپهڕی و تامێکی کرد و ویستی بڕوات بهڵام تامی ههنگوینهکهی زۆر بهلاوه خۆش بو بۆیه دیسان گهڕایهوه و کهمێکی تری لێخوارد و ویستی بڕوات بهڵام دوو باره بیری کردهوه که چهند به تام بوه بۆیه گهرایهوه و کهمێکی تری خوارد دواتر بیری کردهوه ئهم کهم کهمه خواردنه تێری ناکات بۆیه چوه ناو دڵۆپه ههنگوینهکهوه و کهوته خواردنی مێرولهکه تیری خوارد بهڵام له دوای چی کاتێک تهواو نوقمی ههنگوینهکه ببو و وه نهیدهتوانی بێته دهرهوه و هێنده دهست و پێی جوڵاند ههتا له ناو ههنگوینهکهدا مرد !
فرانکلین دهڵێت :جیهان هیچ نیه جگه له دڵۆپێکی گهورهی ههنگوین ، ئهو کهسهی به تام کردنی کهمێکی قهناعهتی کرد ڕزگاری دهبێت و ئهو کهسهش تهماحی ههموی ههبو تیایدا دهمرێت ! ئهوهیه چیرۆکی دنیا و ژیان !
'' له فارسیهوه : ئارام رهسوڵ
وه رن با سعاتيك ئيمانمان نوى بكه ينه وه
وەرن با هەموومان بگەرێینەوە بۆسەر مەنهەجی سەلەفی صالح
ئايا چى بكه ين بۆ ئه وه ى كه باوه ڕمان به هێز بكه ين...؟؟؟
بۆ وه ڵامى ئه م پرسياره ئه چينه وه لاى ڕاستترين كتێب له دواى قورئانى پيرۆز كه (صحيح البخارى)يه ، ووته يه كى زێڕينى
هاوه ڵى خۆشه ويست (معاذ بن جبل) مان (ڕەزای خوای لێبێت)
بۆ ئه گێڕێته وه كه فه رموويه تى: (اجْلِسْ بِنَا نُؤْمِنْ سَاعَةً). واته : با دابنيشين پێكه وه بۆ ئه وه ى باوه ڕه كه مان تازه بكه ينه وه به وه ى كه يادى خواى په روه ردگار بكه ين وه بير له ڕۆژى دوايى بكه ينه وه .
سوین بەاللە ناتوانی هیچ #تاوانێک بکەی ئیلا مەگەر #بەبەکارهێنانی #نیعمەتیکی خوای گەورەنەبیت کەپیتی بەخشیوە !!!
ئایا لەمە سفلەتر چیە کەتۆ نیعمەتت بدریتی کەچی بیی ئەم نیعمەتە لەسەرپیچی ئەم کەسە بەکاربینی کەئەم نیعمەتەی پیداوی !!!!
#سلیمانی راستە ناوت بە شارێکی رۆشەنبیری رۆیشتووە!!
#بەلام
بەراستی هەندی کار دەکەیت اسلەن بۆنی رۆشەنبیری لێ نایەت !!!
لەگەل ریزم بۆ خاوەن رۆشەنبیرەکانی ئەم شارە!!
سەیری #ئیفلاسی #قەومیک بکە لەزانست دا !!
هەموومان چاوەروان بووین واماندەزانی ئیستا هەموویان خەریکی هەلبژاردنی , شاعلم و شا زانستی زانکۆکان هەلبژیرن !!!!
کەچی بەداخی گرانم بۆ ئەم قەومە کە خۆیان دەزانن لەبابەتی زانست علم ئیفلاسن بۆیە حەتمەن مەجبورن پەنا بۆ شا خۆ رووت کردنەوە و شا خۆ عەرزکردن ببات !!!!قەومیک ئەمە زانست و رۆشەنبیری بیت دلنیابن تاماوە دەبیت بەم حالە نەگبەتیە بژییت تادەمریت دەبیت چاوی لەداهینانی دەرەوە بیت خۆشی بەس مشەخۆربیت.
گەرقەومیک ئەم حال و زانستی بیت دەک لەلاترچیت بۆخۆی و زانستی !
ئایا #زەواج ئەمە #دەهینیت !!!!😞
زۆر پیاو یان ئافرەت هەیە پیی وایە خوشبەختی و سەرفرازی ئەوەیە کەلەگەل ئەو کەسەبیت کەخۆی دەیەویت و خۆشی دەویت , جاگرنگ نیە هەر دینیک و مەنهەجیکی هەبیت ! بەلکو لای ئەوە گرنگ ئەوەیە چۆن بەخۆشی لەدونیا ژیان بەسەر دەبات لەگەل ئەو کەسەدا ئیدی لای ئەوە گرنگ نیە لەقیامەت حالی چۆن دەگوزەریت و ئایا ئەومەنهەج و ئیمانەی هەیەتی سوودی پێی دەگەینیت یان نا !!!
گرنگ لای ئەوە خۆشی دونیایە و گەیشتنیەتی بەهەموو ئاواتەکانی لەدونیا !!! باشە بۆ مەگەر دونیا مالی کۆتایە کەئیمە وابیر بکەینەوە , ئەی کەوایە تاوانی مندالیکی پەپولە چیە کاتیک لەسەرەتای مندالی دەمریت و هیچ خۆشیەکی ژیانی نەبینیوە !!!!
ئایا حەیف نیە ئیمە ئەم رووحە جوانەی کەخوا بەئیمەی داوە قەدری نەزانین !!!!!
وە ئەودەرفەتەی کەخوا یەک جار بەئیمەی داوە ئیمە نەتوانین بەهەشتی هەتا هەتای پی بکرین !!!!
بەراستی حەیف انسان لەخەمی سەرئەنجام و چاکەی خۆیدا نەبیت و تەنها پێشە خۆی ببینیت و دوارۆژی اهمال بکات !!!!!😞
دەی بەخوا زەواجێک بێ گویدانە مەنەهەج ئەوە ناهینیت کە تۆ ژیانت لەسەری بدۆرێنی !!
بۆ #پیاوەکان هەردەمە ئەم وشانەت لەسەر زار بیت بۆ هاوسەرەکەت تا بۆ ببیتە باخی گولستان 😊
بە گوڵ 🌸ناوی بێنە..
بە گوڵ 🌷بانگی بکە..
گـوڵی 💐 پێشکەش بکـە..
ئەبێت بە باخی گوڵ بۆت ...🌹🌹🌹
✍ هاشم محمد
بۆ ئەوانەی دەلین کە پیغەمبەر دروودی خوای لی بیت خۆی قورئانی نوسیوەتەوە یان خۆی کەسیکی شاعیر بووە !!
بۆیە منیش دەلیم :
فەرموو خۆتان سەیری رابردوو و ئیستا بکەن ئایا چەندان شاعیرو نوسەری بەتوانا و لەو پەری زیرەکی هەبوون کە چەندان کەسمان بە زیرەکی و توانای زۆرینەی شاعیرەکان کاریگەرین باشە عەجیب بۆچی یەکیک لەکتیبەکانی و شعرەکانی ئەم شاعیرو نوسەرانە وەک هی ئەوەی پیغەمبەر دروودی خوای لی بیت کە قورئانە دەرنەچوو !! ئایا دەبێت هۆکاری چی بیت!؟؟
یان تائیستا ئەم هەموو شاعیر و نووسەرە بۆچی تەنها یەکیکان جورئەتینەکرد ولامی تەحەداکەی قورئان بداتەوە کە هینانی هاوشیوەکەیەتی !!؟ یان بۆچی هیچ یەکیکیان لەکتیەکەیان دانەهات تەحەدابکات کەهاوشیوەی کتیبەکانیان بهینریت یان کتیبەکانیان هیچ کەم و کورتی تیدا نیە ئایا ئەمە دەبیت هۆکاری چی بیت !!؟ ئایا قورئان بی خاوەنە کە ئەم هەموو تەحەدایەی تیدایە !!! کەتائیستاش بەدەوامە !!!
ئەی ئینسان من ئەوەندە بەژیری تۆدەلیم ئایا چی وایلی کردووی کە خالقەکەت ون بکەیت و لەبیری بکەیت !!!
ئایا چی وایلی کردووی کە خواکەت بەراستی نەناسیت و نەی پەرستی !!!
ئایا ئەم ژیریەی کە خوا پیی دای بۆکەی هەلت گرتووە !!!!
نوسینی توفیق الأثري
05/04/2017
فەرموو ئەمەش لە توند و تیژیەکانی ئیسلام !!!😏😏😓
ئەم روورەشانە هەرخۆیان رسوای خۆیان دەردەخەن
⛔️ خەڵکی بەرامبەرت دوو جۆرن ⛔️
💭 هەندێڪ ڪەس سەرنجی ژیانت دەدات بۆ فێربونــــی دانــــای و ژیری لێتەوە .
💭هەندێڪی تر شوێنـــــی هەنگــاوەڪانت دەکەوێت تاوەڪو هەڵـــە و ڪەموڪورتیەڪــانت تۆماربڪات.
⭕️ جاهەردوولا سەرسامی تۆن.
🎀 یەڪەم بە خۆشەویستی.
🎀 دووەم بەحەســـوودی.
خودای ڰـــەورە یەڪەممان بۆ زیاد
بکات و دووەممان لێ دوربخاتەوە.
✍ هاشم محمد
ئایە لەفزی ـ #کان ـ لەو ئایەتە ـ وکان الله غفورا رحیما ـ بۆ ماضي و انقطاع هاتووە ؟؟
وەڵام
✍ لەفزی ـ کان ـ بەواتای ماضی منقطع نایەت بەبەردەوامی ، هەرچەندە ئەم شێوازە مەشهورە لە زمانی عەرەبیدا، بەڵام لە قورئانی پیرۆز و لەزمانی عەرەبی بەواتای ـ لم یزل ـ بەردەوامی هاتووە، نەک پچڕان .. هەروەکو خوای گەورە لەقورئانی پیرۆز فەرموویەتی
( وَكَانَ الإِنسَانُ عَجُولاً ) الإسراء/ 11 ،
ئایا ئەم سیفەتەی مرۆڤ بەردەوامە لەگەڵی یان پچڕاوە ؟وەڵامەکەی لای کەسی ژیر ڕوونە کە بەردەوامە .
یاخود ئەم ئایەتە:( إِنَّ الشَّيْطَانَ كَانَ لِلإِنْسَانِ عَدُوًّا مُّبِينًا ) الإسراء/ 53 ،
ئایا شەیتان بەردەوامە لە دوژمنایەتی مرۆڤەکان یان وازی هێناوە؟ ژیرەکان لەواتاکەی تێدەفکرن و تێدەگەن؟
ئیمامی ئەبو حەیانی ئەندەلوسی لە تەفسیر البحر المحیط 5/487، وە ئیمامی السیوطی لە کتێبی ـ همع الهوامع ـ1/437 _438
وە شیخ ابن العثیمین لە مجموع الفتاوی کەی 8/172 فەرموویانە ـ کان ـ لە صیفاتەکانی خوای گەورە بەواتای ئەزەلی و ئەبەدی و بەردەوامی دێت.
و ئیمامی محيي الدين درويش – رحمه الله - : " دەفەرمووێت " كان " لەقورئانی پیرۆز بە پێنج شێواز هاتووە :
1. بەواتای ئەزل و ئەبەدی و هەتا هەتایی وەکو ئەم ئایەتە ( وَكَانَ اللَّهُ عَلِيماً حَكِيماً ) النساء/ 17 ، جگە لەمەش .
2. بەواتای ڕابردووی بڕاو وەک ئەم ئایەت ( وَكَانَ فِي الْمَدِينَةِ تِسْعَةُ رَهْطٍ ) النمل/ 48 .
3. بەواتای ئێستا وەکو ( كُنتُمْ خَيْرَ أُمَّةٍ ) آل عمران/ 110 .
4. بەواتای داهاتوو ( وَيَخَافُونَ يَوْمًا كَانَ شَرُّهُ مُسْتَطِيرًا ) الإنسان/ 7 .
5. بەواتا بووە وەکو ( وَكَانَ مِنَ الْكَافِرِينَ ) البقرة/ 34 ، ص/ 74 " انتهى لە کتابی " إعراب القرآن وبيانه " ( 10 / 318 ) .
✍️ هاشم محمد
⛔️ #هەرچۆنێک بێت #کۆڵ #مەدەن ⛔️
✍ ئیمامی ئیبن حزم ـ رەحمەتی خوای لێ بێت ـ دەفەرمووێت :
💢 واز لە فەرمان بەچاکە کردن مەهێنن ئەگەر کەمتەرخەمیش تان هەبێت لەهەندێک لەو چاکانە.
💢 وە واز لەڕێگری کردن لەخراپە مەهێنن ، خۆ ئەگەر لەهەندێ لەو هەڵانەش تووشی ببن.
💢 وە کردەوەی چاک ئەنجام بدەن خۆ ئەگەر هەموو چاکەیەکیش ئەنجام نەدەن
📜【 الـرسـائـل (١٨٠/٣) 】
✍ هاشم محمد
توندڕەوی لە تەکفیر کردن و تەبدیع کردن خەتەری گەورەیەو زیانی زۆرە بۆ موسڵمانان بەتایبەتی بگاتە ئەو ئاستەی ئیلزامی خەڵک بکەی مادام فلان کەس وتی کافرە تۆش ئەبێ بڵێی کافرە مادام وتی موبتەدیعە تۆش ئەبێ بڵێی موبتەدیعە ئەوە زۆر خەتەرە وە ئەو دیاردەیە پەیدا بووە بەداخەوە، دەبێ ڕێی لێ بگرین بەڵام لەگەڵ ئەوە بزانە دەتەوێ بەرەنگاری توندڕەوی بیتەوە ئەبێ بزانی دژایەتی ئەکرێی بوختانت بۆ ئەکەن .....
ئارام بگرەو بە سوننەت ئەو بڕوا بەتاڵەیان وەڵام بدەوە وە بەردەوام بە.
باوکى حارث
Click here to claim your Sponsored Listing.
Location
Category
Telephone
Website
Address
Irbil
12345678